Hoppa till innehåll
Hem » شەری پاکتاوی نەژادی، عوسمان کەوکەبی شاد

شەری پاکتاوی نەژادی، عوسمان کەوکەبی شاد

رێبەری خۆسەری رۆژئاوایی کوردستان لە ساڵی ٢٠١٢ دا دامەزرا. دوایی بە شێوەی کانتۆنی بەرێوەبەرایەتی رۆژئاوایان دەکرد. هەروەها هێزێکی شەرڤانانیان بە ناوی هێزەکانی سوریای دێموکرات دامەزراند.

فەرمەندەی ئەو هێزە بەرێز مەزڵوم عەبدیە، کە بە خێرای ناوی دەرکرد و ناسرا. هێزی شەرڤانان رۆڵێکی سەرەکی و گرنگیان هەبوو لە تێکشکانی هێزە تیرۆریستەکانی داعەش.
شاری حەلەب دوو گەرەکی گەورەی کوردی لێیە، بە ناوەکانی ” ئەشرەفیە و شێخ مەقسود”. ئەو دوو گەرەکە هێزەکانی ئاسایەشی بەرێوەبەری خۆسەری ئاگاردی ئەمنی و یاسای لێدەکەن. دانیشتوانی ئەو گەرەکە بە بوونی هێزەکانی ئاسایەشی کورد زۆر خۆشحاڵن و هاوکاریان دەکەن.
لە بەرواری ٧/١/٢٠٢٦ شەر و پێکدادان لە نێوان هێزەکانی ئاسایەشی کورد و بە ناو هێزەکانی سوپای سوریا رویدا. حکومەتی ئەحمەدی ناشەرع چاوی بە ئاسایەش و دەسەڵاتی خۆسەری رۆژئاوا هەڵنایە. لە ناو هیزە چەکدارانەی سوریادا، ژمارەیەکی زۆری چەت و ژاندارمەی تورکیای لە گەڵدایە. رژێمی فاشیستی تورکیا تانک و درۆن و چەکی قورسی بۆ سەرکوت کردنی دوو گەرەکی کوردی حەلەبێ ناردووە. دوو دەوڵەت، تورکیا و سوریا بە دژی دوو گەرەکی کورد لە شاری حەلەب شەڕ دەکەن.
هێزی ئاسایەشی کورد زۆر بە قارەمانانە و بوێرانە شەڕ بە دژی هێزەکانی سوریا و تورکیا دەکەن. ئەوان دەڵێن ئەوە شوێنی زێد و باب و باپیرمانە و هەتا ئاخرین دڵۆپی خۆێن شەری مان و نەمان دەکەین. ئەمرۆ ٩/١/٢٠٢٦ بە فێڵ و تەڵەکە چەندین ئوتوبوسی گەورەیان لە لایەن حکومەتی، ئەحمەد ناشەرح بۆ چوو، هەتا بیانگوێزنەوە بۆ ناو هەرێمی خۆسەری، بەڵام هێزەکانی ئاسایەشی کورد زۆر زیرەکانی لە فیتی تەڵەی ئەحمەدی ناشەرح گەیشتن و ئەو پیلانەیان پوچەڵ کردەووە و ئوتوبوسەکان بە بەتاڵی گەرانەوە و هێزەکانی ئاسایەشی کوردیش لە شەر کردن بە دژی سوپای سوریا بەردەوام بوون.
لەو شەڕە دا چەندین خەڵکی سڤیل شەهید و بریندار کراون. خەڵكێکی زۆریش لە ترسی درەندەی چەتەکانی سوریا و تورکیا حەلەبیان بە جێ هێشتووە و رویان لە شارەکانی تر کردووە. هەروەها خەستەخانەشیان تۆپباران کردن و ئاگریان تێبەرداون. ئەو شەرە نارەوایی دژی کورد لە گەرەکەکانی ئەشرەفییە و شێخ مەقسود ”پاکتاوی” نژادی کوردە.

ئەو هۆنراوەم بۆ ئازایەتی شەرڤانان و هێزەکانی ئاسایەش لە گەرەکەکانی ئەشرەفییە و شێخ مەقسود هەڵبەستووە:
شێرە ژنی کورد

شێرە ژنی رۆژئاوا
کوردایەتی لا باوە
خەباتکەر و شۆرشگێر
چونە مەیدان وەکو شێر
بۆ ئازادی کوردستان
گیانیان وا لە سەر دەستان
یارمەتی شەرڤنانن
جێگای شانازیمانن
بەرانبەر چەتی سوری
شەر دەکەن بە جەسوری
لە شاری حەلەبی جوان
لە دوو گەرەکی کوردان
شێخ مەقسودی دلێرمان
ئەشرەفییەی ناو دڵمان
خۆشەویستی گشت کوردان
چقڵی چاوی دو شمنان
فەرمەندە ئاخین نوجان
شێرە و ئامادەیە لە مەیدان
رێبەری زانا و بوێر
لە بەرەی شەردا وەک شێر

عوسمان کەوکەبی شاد
شاری هامار/ وڵاتی نۆرویژ
۸/۱/۲٠۲٦