Hoppa till innehåll
Hem » نامەی د. قاسملوو بۆ خومەینی بۆ راگرتنی شەڕی براکوژی، ساڵە نەڵۆسی

نامەی د. قاسملوو بۆ خومەینی بۆ راگرتنی شەڕی براکوژی، ساڵە نەڵۆسی

نامەیەکی د. قاسملوو بۆ خومەینی، کە تێیدا هەوڵی داوە لە کوردستاندا خوێنڕشتن ڕوونەدات و گەلی کورد و گەلانی دیکەی ئێران بە ئازادی بژین و ژیانێکی برایانە بەسەر ببەن.

بەڵام ئەم ڕژێمە دژەمرۆییە، لە یەکەم ساتەکانی هاتنەسەردەسەڵاتییەوە دەستی بە کردەوە تیرۆریستییەکانی خۆی کرد و ئێستا دوای ٤٧ ساڵ هێشتا بەردەوامە؛ تەواوی ناوچەکەی تووشی ئاڵۆزی و خوێنڕشتن کردووە و دوژمنایەتیی خستووەتە نێوان هەموو نەتەوەکانی ناوچەکەوە. کوردستانیش زۆری خوێن لێ ڕژاوە و تا ئێستاش ئەو دۆخە بەردەوامە.

کۆماری ئیسلامی تەنیا بە کردەوە تیرۆریستییەکانی لە دەوروبەری خۆیدا نەوەستاوە، بەڵکوو دەستی گەیشتووەتە ئەورووپا و ئەمریکاش. سەدان کەسی تیرۆر کردووە و ئێستاش هەڕەشە لە ترامپ دەکات، دوای ئەوەی ترامپ قاسم سولەیمانی و دەیان تاوانباری دیکەی لێ کوشتن.

کاتێک نامەی د. قاسملوو دەبینین، دەبێت وەک کورد شانازی بە خۆمانەوە بکەین کە چەندە دژی شەڕ بووین، بەڵام بەداخەوە کۆماری ئیسلامی سوودی لە ئاشتیخوازیی د. قاسملوو وەرگرت و لەسەر مێزی وتووێژ تیرۆری کرد.

ئەم ڕژێمە تەنیا زمانی شەڕ دەزانێت و دەبێت وەک ئیسرائیل و ئەمریکا وەڵامی بدرێتەوە؛ لە ماوەی تەمەنیدا بە وەڵامی گوللەی پێشمەرگە عاقڵ نەبوو، ئەمجارەش عاقڵ نابێت و تەنیا دەبێت بڕوخێنرێت و وەک داعش و قاعیدە و هاوشێوەکانیان لەناو بچێت.

 دەقی نامەکە بە کوردی و فارسی ، سوپاس بۆ کاک برایم 

حەزرەتی ئیمام خومەینی، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئێران!

جارێکی تر ڕووی قسەمان دەکەینە حەزرەتی ئیمام.  ئێستا بەدخواخوازان لە هەوڵی ئەوەدان شەڕێکی تری براکوژی بەسەر خەڵکی کوردستاندا بسەپێنن. هەر ئێستا تێکهەڵچوون لە دەوروبەری ورمێ بەردەوامە و سوپا و ژاندارمەری بە تانک، تۆپ و هێلیکۆپتەر هێرش دەکەنە سەر گوندە کوردنشینەکان. ئەگەر ئەم ڕەوتە بۆ ماوەیەکی تر بەردەوام بێت، دۆخێکی مەترسیدار دێتە پێشەوە و شەڕێکی تری براکوژی سەرتاسەری کوردستان دەگرێتەوە.

حەزرەتی ئیمام! پەیامی ٢٦ی ئابانی ١٣٥٨ی حەزرەتتان، ئێمەی بە چارەسەرکردنی پرسی کوردستان لە ڕێگەی دانوستانەوە هیوادار کرد و ئێمەش دەستبەجێ بەدەم پەیامەکەتانەوە هاتین و ئاگربەستمان ڕاگەیاند.

بەڵام ئێستا جارێکی تر کوردستان لە لێواری شەڕدایە. ئێمە لە ڕێبەری شۆڕش پێداگرانە دەخوازین کە ڕێگری لەم شەڕە براکوژییە بکات. حەزرەتی ئیمام تا درەنگ نەبووە فەرمان بە سوپا و ژاندارمەری بدات کە لە هەڵگیرساندنی ئاگری شەڕ لە کوردستان خۆ بپارێزن. ئەگەر نا، خەڵکی کوردستان بە تەواوی هێزی خۆیەوە بەرگری لە ئازادی و بوونی خۆی دەکات. ئێستا ئیتر بڕیار لەگەڵ دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامییە.

[وێنە: ئەرشیفی ئیبراهیم قەزاق]

بە سڵاوی زۆرەوە، کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران
سکرتێری گشتی، عەبدولڕەحمان قاسملوو

٧ / ١ / ٥٩

حضرت امام خمینی رهبر عالیقدر انقلاب ایران!

یکبار دیگر حضرت امام را مخاطب قرار می‌دهیم. اینک بدخواهان در صددند جنگ برادرکشی دیگری به مردم کردستان تحمیل نمایند. هم اکنون درگیری در اطراف ارومیه ادامه دارد و ارتش و ژاندارمری با تانک و توپ و هلیکوپتر به روستاهای کردنشین حمله می‌کنند. اگر این جریان چندی دیگر ادامه داشته باشد، اوضاع خطرناکی پیش خواهد آمد و جنگ برادرکشی دیگری سراسر کردستان را فرا خواهد گرفت.

حضرت امام! پیام ۲۶ آبانماه ۱۳۵۸ حضرتعالی ما را به حل مسئلهٔ کردستان از طریق مذاکره امیدوار ساخت و ما بلافاصله لبیک گفتیم و اعلام آتش‌بس دادیم.

لیکن اکنون یکبار دیگر کردستان در آستانهٔ جنگ قرار دارد. ما از رهبر انقلاب مصراً می‌خواهیم که جلو این جنگ برادرکشی را بگیرند. حضرت امام تا دیر نشده به ارتش و ژاندارمری دستور بدهید از افروختن آتش جنگ در کردستان بپرهیزند. در غیر اینصورت مردم کردستان با تمام قوا از آزادی و موجودیت خویش دفاع خواهند نمود. اکنون دیگر تصمیم با بنیانگذار جمهوری اسلامی است.

با درود فراوان کمیتهٔ مرکزی حزب دمکرات کردستان ایران
دبیرکل، عبدالرحمن قاسملو

۵۹/۱/۷

برایم قەزاق:‌ رۆژی یەک شەمە ٩ی ٧ی ١٩٨٩ دوای ساعەت ١٧ شێرکۆ بێ کەسم بردە یەکێک لە قاوەخانەکانی گەرەکی مێکەڵانژی پاریسێ پاشی ماوەی ساعەتێکی ئەو و فەرهاد پیرباڵ رۆیشتن و من و کاک دوکتور قاسملو و کاک عەوڵای قادری پێکەوە زیاتر لە ساعەتێک دانیشتن و زۆرمان قسە کرد ،لە کاتی ماڵ ئاوایی دا فەرمووی ٤ شەممە دەگەرێمەوە و لە جێژنی ٢٠٠ ساڵەی فەرانسە دا میوانم و چاومان بە یەکتری دەکەوێتەوە ، بێ ئەوەی بزانم ئەوە ئاخر دیدارمان دەبێ ،
سەرکردەیەکی تەواوی تەمەنی بۆ رزگاریی و ئاواتەکانی نەتەوەکەی تەرخان کرد و زۆری حەول دا لە رێگای ئاشتیانە مەسەلەی کورد بە ئاشتی و برایەتی کۆتایی بێ .
هەمیشە زیندوو دوکتور قاسملوو چەندین جار نامەی بۆ خومەینی نارد و داوای لێ کرد پێش بەو شەرە ماڵ وێران کەرە بکرێ و خەلکی کوردستان تووشی شەر و ماڵ وێرانی نەبنەوە .
ئەوەش نموونەی ئاخرین نامەی بۆ خومەینی کە دەکەوێتە بەر دەستتان .
یادی بەخێر و بەو هیوایە ئاواتەکانی بێننە دی و نیشتیمان مان ئاوەدان و بێ شەر و ناخۆشی بێ

***

بێهروز کوردئەحمەدی : دەستخۆش کاکە برایمی ئازیز و دڵسۆز!

لە ناوەرۆکی ئەم نامەیەدا چەندین پەیامی گرنگی پڕ لە هەستی ئاشتیخوازانە و لێبڕاویی سیاسەتی سەربەخۆ دەبینرێن. دکتۆر قاسملوو چاک دەیزانی کە شەڕەنگێزی و ئاژاوەگێڕی ناوی دووەمی ڕژێمی خومەینییە، بەڵام ئەو وەک ڕێبەرێکی دووراندێش دەبوو هەموو هەوڵێکی خۆی بدات بۆ ئەوەی بە بیروڕای گشتی ڕابگەیەنێت کە بزووتنەوەی کوردستان ئاشتیخوازە، بەڵام سانتیمەترێکیش لە داواکاریی مافە پێشێلکراوەکانی پاشەکشە ناکات.

لە هەلومەرجی یەکجار ناسکی ئەو سەردەمەدا، لە کاتێکدا «حەقانییەت»ی ڕواڵەتیی کۆماری ئیسلامی و هەژموونی قاڵبکراوی خومەینی هێشتا باڵادەست بوون ــ کە شوێنەواری بینینی دەموچاوی دزێوی لە مانگدا و پەیداکردنی تاڵەمووی گەندەڵی لەناو پەڕەکانی قورئاندا لە ئارادا بوو ــ تەنیا کەسێکی وەک دکتۆر ڕەحمان قاسملوو دەیتوانی ڕووبەڕووی ببێتەوە و لەناو ڕستەکانی ئەم پەیامەدا پێی بڵێ: پاشەکشە بە هێزە فریوخواردووەکەت بکە، دەنا کوردستان لە دەمت دەدات و لە قوڕگت دەگیرێت!

ئەمڕۆ دەبینین کە بزووتنەوەی ئازادیخوازانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە هەموو ڕێکخراوەکانییەوە، دوای نزیکەی نیو سەدە و تەنانەت پاش لەدەستچوونی ئەو ڕێبەرە مەزن و مێژووییەش، پتەوتر و تا ڕادەیەکیش یەکگرتووتر، بووە بە گەورەترین کێشە بۆ پاشماوەی ڕژێمی تاوانباری ئیسلامی!

هەر بژیت کاکە بۆ بەڵگە و ئەرشیڤە بەنرخەکەت.