پێشه‌کی: وه‌ک ئه‌زانین له ساڵی (1357) هه‌تاوی سیستمی پادشایی ئێران کۆتایی پێهات. رۆژی (16/10/1357) محه‌ممه‌دره‌زا په‌هله‌وی وه‌ک (شا)ی ئێران له ژێر زه‌بری شۆڕشی ئیسلامی خه‌ڵکدا له ئێران رای کرد.

رێک مانگێ پاش راکردنی (شا) واته رۆژی (16/11/1357) یه‌کێ له تێکۆشه‌رانی سیاسی سه‌قز به‌ناوی: (حه‌مه‌حسین که‌ریمی) که چوار رۆژ پێش له کاتی چه‌ککردنی شاره‌بانی (بنکه‌ی پۆلیس)ی سه‌قز بریندار ببوو، ماڵئاوی له ژیان ئه‌کات، له‌م رۆژه‌دا رێکخراوه‌ێکی سیاسی به‌ناوی:
(کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران) ده‌ستیکرد به چالاکی.
ئه‌م رێکخراوه زۆر زوو گه‌شه‌ی کرد و شانبه‌شانی حیزب و رێکخراوه‌کانی دیکه‌ی کوردستان ده‌ستی کرد به چالاکی سیاسی و پێشمه‌رگانه.
لێره‌دا با بڕۆینه سه‌ر باسی:
عه‌زیز ڕه‌زایی و (کۆمه‌ڵه) و (حیزبی کۆمۆنیستی ئێران)
له زمانی خۆیه‌وه که به‌و جۆره‌یان نووسیوه:
{(پێشمه‌رگایه‌تیی کۆمه‌ڵه – خولی دوو)
ئه‌من سه‌ره‌ڕای زه‌خت و سه‌ختی سیاسی و رێکخراوه‌یی له لایه‌ن ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی ناوچه‌ی سه‌قزه‌وه، به گوێره‌ی سه‌نگی بارودۆخی ژیانی که‌سایه‌تیی سیاسی له ناوچه‌که‌دا، له سه‌ر خواستی نامه‌ی کاک عه‌بوو موده‌ریسی وه‌ڵامی ئه‌رێنیم دایه‌وه. پاش پرس و را له‌گه‌ڵ مامۆستایانی هاوڕێ و ماڵئاوایی له خه‌ڵکی گوندی سڵامه‌ت، بۆ خۆم و به چه‌کی شانم به‌ره‌و کۆمیته ناوچه‌ی کۆمه‌ڵه له گوندی تورجان به‌ڕێ که‌وتم.
ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی ئه‌رک و چالاکیی پێشمه‌رگایه‌تیی کۆمه‌ڵه له کات و ساتی ئه‌و رۆژه‌دا، ته‌نیا به‌دیلی سازگاری ژیانی خه‌باتی سیاسیم بوو، ئه‌من سه‌ره‌ڕای بیر و هزری چینایه‌تی و خه‌باتی یه‌کسانیی ژیان له کۆمه‌ڵگای کوردستاندا، فاکته‌رگه‌لی دیموکراتیک، له‌وانه رزگاریی گه‌لی کورد له سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی؛ واته دیاری کردنی مافی چاره‌نووسی گه‌لان، ئامانج و رێگای سیاسی دیموکراتیم بوون. هه‌ر بۆیه و به‌و پێیه له سه‌نگه‌ری درێژه‌ی خه‌باتکاری دژی رژێمی کۆماری ئیسلامی‌دا، وه‌ک ئامێری خه‌باتی سیاسی له مه‌یدانی پراکتیک ته‌نیا رێکخراوه‌ی کۆمه‌ڵه بوونی هه‌بوو له‌م کاته‌دا. لاپه‌ڕه (450 و 451)
….
سه‌رجه‌م بنکه سه‌ره‌کییه‌کانی کۆمه‌ڵه وێنه‌ی ناوه‌ندی، رادیۆ، نه‌خۆشخانه، لۆجیستیک و راگه‌یاندن له‌م ناوچه‌یه جێگیر کرابوون. به‌ڵام حیزبی دیموکرات به گوێره‌ی ئه‌زموون و به‌رنامه‌ی درێژخایه‌ن ته‌نیا بنکه‌ی لاوه‌کیی پێشمه‌رگه‌ی دامه‌زراند بوو له‌م ناوچه‌یه. کۆڕ و کۆبوونه‌وه سیاسی و رێکخراوهیییهکانی کۆمه‌ڵه به‌گشتی له‌م ناوچه‌یه و پتر له گوندی سڵامه‌ت ساز ده‌کران.
به‌رپابوونی کۆبوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی سه‌قز، گشت‌پرسیی ئه‌رێ یان نا؟ له سه‌ر پێکهێنانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران (حکا) لێره‌دا هاته رێکخستن. به‌رپابوونی کۆڕی (ریفراندۆم) له لایه‌ن کۆمیته‌ی ناوچه‌ی سه‌قزه‌وه به‌ڕێوه ده‌چوو، له کۆبوونه‌وه‌که‌دا، دوو که‌س له ئه‌ندامانی ناوچه‌ی سه‌قز، ره‌حیم فهیزولڵابهگی و سمایل مه‌ولودی، سه‌ره‌تا پێکه‌وه ناڕه‌زا به پێکهێنانی (حکا) هاوڕا و هاوهه‌ڵوێست ده‌بن. پاشان سمایل له ره‌وتی کۆبوونه‌وه‌دا پاشگه‌ز ده‌بێته‌وه و ره‌حیم کشومات بیده‌نگ مایه‌وه.
عه‌زیز ره‌زایی ناڕه‌زا به پێکهێنانی (حکا)، ناته‌با له‌گه‌ڵ سیستمی رێبه‌ریی سیاسی حهکا – کۆمه‌ڵه، به ناچار وێنای سه‌نگه‌رێکی خه‌باتکاری کاتی له رێکخراوی کۆمه‌ڵه ده‌مێنێته‌وه.
ئاگامی رێفراندۆمی (حهکا)ی ناوچه سه‌قز له گوندی سلامه‌ت به زۆربه‌ی رای بێده‌نگی به‌شداربووان، سه‌لمێنرا و به ئه‌رێنی راگه‌یاندرا. چاره‌نووسی ساخ بوونه‌وه له سه‌ر پێکهاته‌ی (حهکا) به بڕیاری به‌رنامه‌ی سه‌هه‌ند و ده‌نگ و رای ئه‌ندامانی رێبه‌ری کۆمه‌ڵه له سه‌ره‌وه دیاریکرابوو. رێبه‌رانی سه‌ره‌کیی کۆمه‌ڵه عه‌بدولڵا موهته‌دی، سه‌ید برایم عه‌لیز زاده، دوکتۆر جه‌عفه‌ر شه‌فیعی، هاوتای ئه‌ندامانی گرووپی سه‌هه‌ند هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له سه‌ر گه‌ڵاڵه‌ی په‌یڕه‌و و پرۆگرامی گرووپی سه‌هند له شاری بۆکان ساخ ده‌بنه‌وه. رێبه‌رانی کۆمه‌ڵه پێش کۆنگره‌ی (2)ی کۆمه‌ڵه هاوڕا و هاوڕێ له‌گه‌ل گرووپی سه‌هه‌ند، که خاوه‌نی په‌یڕه‌و و پرۆگرامی (حکا) بوونه، ساخ ده‌بنه‌وه و له سه‌ر رێکار و رێبازه. هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه نزیکه‌ی ساڵێک پیش سه‌رهه‌ڵدانی بینای حهکا، کادیرانی سه‌رۆکایه‌تیی وه‌ک حه‌مه‌سور و دوکتۆر جه‌عفه‌ر شه‌فیعی به‌ره‌و باشووی کوردستان له مه‌ڵبه‌ندی سنه‌وه، به مه‌به‌ستی بانگه‌شه و هه‌موارکردنی رێگا و رێبازی پڕۆژه‌ی بینای (حکا) به‌ڕێ ده‌که‌ون.
هه‌ڵوێستی نه‌رێنیی پێشمه‌رگه ناڕه‌زاکان له به‌رانبه‌ر سازکردنی بینای (حکا) ئاسان نه‌بوون، هه‌ڵدانی ئاڵای نه‌یاری له به‌رانبه‌ر ره‌وتی ئایدیۆژیی (حکا) به چه‌ن هۆکارێک بارگران له سه‌ر نه‌یاران ده‌که‌وت. هه‌ڵوێست وه‌رگرتن و نه‌یاربوون له به‌رانبه‌ر بینای حهکادا، ژیانی سیاسی و ئاساییی نه‌یارانی تووشی مه‌ترسی ده‌کرد.
چۆن و چی کردن، بۆ کوێ چوون، له بارودۆخی جه‌نگی و نائه‌منی ئێران و ناوچه‌که‌دا.
ده‌رفه‌تی رێکخستنی رێکخراوه‌ی به‌دیلی فیکری نه‌ده‌ره‌خسا، بۆیه نابه‌دڵی ده‌بوونه ملکه‌چی سه‌رهه‌ڵدانی بینای (حهکا) و یاندهرچوون له‌و رێکخراوه‌یه وێنه هاوتای هه‌ر دوو له بۆچوونه‌کان له ئارادا بوون له‌م رێڕه‌ودا له‌وانه خالید عه‌زیزی و مینه حیسامی. خالید عه‌زیزی، پاش ماوه‌یه‌ک سه‌رگه‌ردانی له ئوردووکای کۆمه‌ڵه له گوندی گه‌ڵاڵه (باشووری کوردستان)، به ناچاری له بنکه‌کانی حیزبی دیموکرات سه‌رهه‌ڵدێنێت و له‌وێ ده‌گیرسێته‌وه.
کاک مینه نابه‌دڵی له رێکخراوه‌ی کۆمه‌ڵه – حهکا ده‌مێنێته‌وه و چاوه‌ڕوانی چاره‌نووس ده‌بێت له داهاتوودا. پاش کوتاییی گشتپرسی (حهکا)، به بڕیاری کۆمیته ناوچه‌ی سه‌قز عه‌زیز ره‌زایی له ئه‌رک و کاری سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی و رێکخراوه‌ییی گهورگان رادهگوێزری و هه‌نارده‌ی بنکه‌ی کۆمه‌ڵه له گوندی ده‌روێشان ده‌کریت. ل (457 و (458) }.
**
با له پێشدا بڕۆینه سه‌ر ئه‌و پراگرافهی خواره‌وه که ئاماژه به ناوی دوو که‌س کراوه.
{دوو که‌س له ئه‌ندامانی ناوچه‌ی سه‌قز، ره‌حیم فهیزولڵابهگی و سمایل مه‌ولودی، سه‌ره‌تا پێکه‌وه ناڕه‌زا به پێکهێنانی (حکا) هاوڕا و هاوهه‌ڵوێست ده‌بن. پاشان سمایل له ره‌وتی کۆبوونه‌وه‌دا پاشگه‌ز ده‌بێته‌وه و ره‌حیم کشومات بیده‌نگ مایه‌وه}.
**
ره‌حیم فهیزولڵابهگی له کۆمه‌ڵه‌دا بوو.
به‌ڵام که‌سێ به ناوی (سمایل مه‌ولودی) نه‌بوو له (کۆمه‌ڵه)دا.
به‌رێز ره‌زایی که ئاماژه‌ی به ناوی (سمایل مه‌ولودی) کرده، ده‌بوو روونکردنه‌وه‌یه‌کی سه‌باره‌ت به‌و (ناوه) و ئه‌و که‌سه بخستایه‌ته به‌رده‌س خوێنه‌ر.
**
ئه‌و دوو که‌سه له پێشدا پێیان دروست نه‌بووه (حیزبی کۆمۆنیستی ئێران) دامه‌زرێت. هه‌روه‌ک خودی ره‌زایی نووسیویه‌تی: سمایل له ره‌وتی کۆبوونهوهکهپاشگهز ده‌بێته‌وه.
ئه‌وه مافی ئه‌و که‌سه بووه و توانیویه‌تی سه‌باره‌ت به‌و کاره بیرکاته‌وه و په‌شیمان بێته‌وه، به‌ڵام سه‌باره‌ت به که‌سی دووهه‌م واته (ره‌حیم فهیزولڵابهگی) ده‌نووسێت: ره‌حیم کشومات بیده‌نگ مایه‌وه.
ئایا رسته‌ی( ره‌حیم کشومات بیده‌نگ مایه‌وه) – جوانه – دروسته؟
ئه‌و مافه که به که‌سی یه‌که‌م دراوه به‌داخه‌وه به که‌سی دووهه‌م واته (ره‌حیم فهیزولڵابهگی) نه‌دراوه!
**
عه‌زیز ره‌زایی و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و (خالید عه‌زیزی) و (مینه حیسامی).
ره‌زایی به‌و جۆره‌ی نووسیوه:
ده‌رفه‌تی رێکخستنی رێکخراوه‌ی به‌دیلی فیکری نه‌ده‌ره‌خسا، بۆیه نابه‌دڵی ده‌بوونه ملکه‌چی سه‌رهه‌ڵدانی بینای (حهکا) و یان ده‌رچوون له‌و رێکخراوه‌یه،
ئه‌و بۆچوونه که ئێژێ( ده‌رفه‌تی رێکخستنی رێکخراوه‌ی به‌دیلی فیکری نه‌ده‌ره‌خسا) نادروسته!
کۆمه‌ڵه پێش پێکهێنانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران له ریزه‌کانی خۆیدا رایگه‌یاند، کۆمه‌ڵه ئه‌یه‌وێ حیزبی کۆمۆنیستی ئێران دامه‌زرێنێت، هه‌ر که‌س ئه‌توانێ دید و بۆچونی خۆی سه‌باره‌ت به‌و کاره به‌یان کات.
له‌و ده‌ورانه‌دا ئێمه په‌له پێشمه‌رگه‌ێکی کۆمه‌ڵه ئه‌گه‌ر به جوانی له بیرم بێت له ئاوایی (تایهربوغه) بووین له ناوچه‌ی سه‌قز، من وه‌ک نووسه‌ر ئه‌م چه‌ن دێڕه له لاپه‌ره‌یه‌کی (A4)دا نووسیم: پێکهێنانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران به زیانی شۆڕشی کوردستان و دام به کاک (ره‌حمان ئه‌رغه‌وانی) یه‌کێ له به‌رپرسانی ناوچه‌ی سه‌قز.
به‌رێز ره‌زایی به‌و جۆره ئێژێ
وێنه هاوتای هه‌ر دوو له بۆچوونه‌کان له ئارادا بوون له‌م رێڕه‌ودا له‌وانه خالید عه‌زیزی و مینه حیسامی. خالید عه‌زیزی، پاش ماوه‌یه‌ک سه‌رگه‌ردانی له ئوردووکای کۆمه‌ڵه له گوندی گه‌ڵاڵه (باشووری کوردستان)، به ناچاری له بنکه‌کانی حیزبی دیموکرات سه‌رهه‌ڵدێنێت و له‌وێ ده‌گیرسێته‌وه. کاک مینه نابه‌دڵی له رێکخراوه‌ی کۆمه‌ڵه – حهکا ده‌مێنێته‌وه و چاوه‌ڕوانی چاره‌نووس ده‌بێت له داهاتوودا.
له پێشدا سه‌باره‌ت به خالید عه‌زیزی و مینه حیسامی
ئه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به کاک (خالید عه‌زیزی) نووسیویه‌تی دروسته، ئه‌و له‌گه‌ڵ دروستبوونی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران‌دا نه‌بوو، سه‌باره‌ت به‌و باسه نووسراوه‌یه‌کی چه‌ن لاپه‌ڕه‌یی به‌پێزی نووسی و له ریزه‌کانی کۆمه‌ڵه‌دا بڵاو کرایه‌وه.
به‌ڵام ئه‌و باسه سه‌باره‌ت به کاک (مینه حیسامی) نادروسته، کاک مینه ئه‌و ده‌م دژی سازکردنی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران نه‌بوو! به‌داخه‌وه ساڵه‌که‌یم له یاد نییه، به‌ڵام به‌جوانی ئه‌زانم له (1993 و تا 1999) بوو له ستۆکهڵم و له ساڵۆنی (ئۆسۆ یمناسیۆم – له مێدبۆریا پلاستێن) به‌رنامه‌ی ساڵرۆژی کۆمه‌ڵه به‌ڕێوه برا، کاک مینه حیسامی به‌ڕیوه‌به‌ری ئه‌و به‌رنامه بوو، له‌و به‌رنامه ئاماژه‌ی به به‌رنامه و سیاسه‌ته‌کانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و … کرد.
له سه‌رانسه‌ری کۆمه‌ڵه وه‌ک (ناوچه‌ی سه‌قز) و ناوچه‌کانی دیکه ئه‌و که‌سانه‌ی که به‌پێی (بیروباوه‌ڕی سیاسی) دژی سازکردنی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بوون، ته‌نیا دوو که‌س بوو، یه‌که‌مین به‌ڕێز (خالید عه‌زیزی) که ره‌زایی باسیکرده، دووهه‌م که‌سێکه بوو به‌ناوی (سه‌عی قایشی) یان (سه‌عی سه‌قزی) نووسه‌ری ئه‌م چه‌ن دێڕه، به‌ڵام به‌ڕێز عه‌زیز ره‌زایی به‌و باسه‌ی نه‌زانیوه و ئاگای لێنبووه تا باسی کات! ئه‌ندامانی کۆمیته ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه و پێشمه‌رگه‌کانی ئه‌و (سه‌رده‌مه) له ناوچه‌کانی سه‌قز و بانه و مهاباد … ئه‌یانزانی سه‌عی بڕوای به حیزبی کۆمۆنیستی ئێران نه‌بووه، به‌ڵام ره‌زایی ئاگای لێنه‌بووه !
ره‌زایی و کاره‌ساتێکی سیاسی کۆمه‌ڵه !
رۆژی (16/11/1357) (کۆمه‌ڵه) ده‌ستی کرد به چالاکی.
پاش ماوه‌یه‌ک (رابه‌ره شۆڕشگێره‌کانی) کۆمه‌ڵه و (پێشمه‌رگه هوشیاره‌کانی) که‌وتنه سه‌ر ئه‌و رێبازه که حیزبی کۆمۆنیستی ئێران ساز که‌ن. رۆژی (11/6/1362)ی هه‌تاوی له گوندی مێشکه‌په ئه‌و حیزبه‌یان سازکرد، پاشان رێکخراوه‌ی کۆمه‌ڵه- ئه‌و کۆمه‌ڵه که رۆژی (11/6/1362) دامه‌زرابوو له‌ناو برد، به جێگه‌ی ئه‌و رێکخراوێکیان ساز کرد به‌ناوی {(سازمان کردستان حزب کمونیست ایران)- (رێکخراوه‌ی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران)} و رایان گه‌یاند به‌هۆی ئه‌وه‌ی ناوی کۆمه‌ڵه له کوردستان خۆشه‌ویسته ئه‌و ناوه‌یشی بۆ دیاری ئه‌که‌ن.
کۆمه‌ڵه‌یه‌ک که رێکخراوه‌یه‌کی (سه‌ربه‌خۆ بوو) کرا به رێکخراوه‌یه‌کی (ژێرده‌سته) و به (به‌شێک له حیزبی کۆمۆنیستی ئێران) که بۆ تاکه رۆژێکیش ئه‌و حیزبه له ئێران‌دا بووه و نییه! به‌داخه‌وه به‌ڕیز (عه‌زیز ره‌زایی) له‌و کتێبه مێژووییه‌دا باسی ئه‌و کاره‌ساته سیاسییه‌ی کۆمه‌ڵه ناکات و به‌لای ده‌رباز ئه‌بێت و به‌و جۆره‌یش ئێژێت:
عه‌زیز ره‌زایی ناڕه‌زا به پێکهێنانی (حکا)، ناته‌با له‌گه‌ڵ سیستمی رێبه‌ریی سیاسی حهکا – کۆمه‌ڵه، به ناچار وێنای سه‌نگه‌رێکی خه‌باتکاری کاتی له رێکخراوی کۆمه‌ڵه ده‌مێنێته‌وه.
**
هیوادارم له نووسینه‌وه‌ی ئه‌و باسانه‌ی کتێبه‌که هه‌ڵه‌ی نووسینم نه‌بووبێت.
**
ئه‌م بابه‌ته له رێگای فهیسبووکۆ ره‌وانه کراوه بۆ خودی ره‌زایی .
21/8/2026
سه‌عی سه‌قزی – قایشی
Sai.saqzi@gmail.com
