"an independent online kurdish website

smko_b2008به‌ سلاو له‌ روژی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان هه‌لۆ سه‌رکه‌شه‌کانی رێگه‌ی خه‌بات

پێشمه‌رگه‌ رێبواری ماندو نه‌ناسی رێگای سه‌ختی شۆرشمانه‌‌،سوار چاکی گۆره‌پانی ئازادی خوازی ماف ویستی کوردانه‌،نه‌یاری دوژمنان و نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی ئاڵا هه‌ڵگری ئازادی و رزگاری و سه‌ر‌به‌ستیمانه‌. ‌

Read More

‌پێشمه‌رگه‌ پێشره‌و ی خه‌باتی بێ وچان ودرێژه‌ده‌ری رێبازی پر له‌ سه‌روه‌ری هه‌موو شه‌هیدانی کوردستانه،‌‌ ‌قاره‌مانی ناو دڵی  هەموو ئوگرانی ئازادی گه‌لمانه،‌ گیان له‌ سه‌ر ده‌ست بۆ سه‌ربه‌ستی و یه‌کسانی گه‌ل له‌ خۆ برودووه‌ له‌ ژیانا. {jcomments off}

پێشمه‌رگه‌ شورشگێری زور دلێری وره‌ به‌رز و به‌ ئیمانه،‌ ئالا هه‌لگری خه‌باتی نه‌پساوه‌ی کوردستانه‌،‌خاوه‌ن بیرو باوه‌ری به‌ هیزو توانای به‌رزی تیکوشانه،‌‌ ‌‌ ئه‌ستێره‌ی گه‌شی دره‌وشاوه‌ی ئاسمانی گه‌شمانه،‌‌ رێبواری رێگه‌ی دیموکراسی نیشتمانه. 

‌پێشمه رگه باسكی به هێزی خه‌ڵکی شۆرشگیرمانه،‌‌‌ پارێزه ری خاکی پاکی زێرینمانه،‌ دڵ پڕله ئاواتی رزگاری بو گه لی بنده ستی ئازادی خوازی کوردستانە،‌‌ ‌لوتکه‌ی به‌رزی مرۆڤایه‌تی و ره‌مزی خۆراگری و سه‌رکه‌وتنمانه،‌‌ تێکوشه‌ری رێی ئاشتی یه‌ له‌ وڵاتان.ا

‌ ئه‌ی پێشمه‌رگه،‌ ئه‌ی فیداکاری گیان به‌خت کردوو، روله‌ی روژی ته‌نگانه‌، شێری مه‌یدانی به‌ر خودان و سیاسه‌ت وانی رێ تیکوشان و دیپلوماتی گشت ولاتان، ئه‌ی روڵه‌ی ئازای رێ رزگاری، ئه‌ی شوره‌سواری ناوجه‌رگه‌ی قاره‌مانه‌تی و خوراگری، ئه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی سینگت قه‌لغانه‌ بو رزگاری کوردستانم، ئه‌ی هوگری ئازادی و رزگاری گه‌ل و نیشتمانم.

پێشمه‌رگه‌ ئه‌ی بیلبیله‌ی چاوی گه‌لم، ئه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی ئالای خه‌بات له‌ ده‌ستایه،‌ ئه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی دڵت پر خوزگه‌و هیوایه،‌ ئیوه‌ موژده‌ هینه‌ری خه‌باتی شادین، له‌ سایه‌ی رنج و خه‌باتی ئیوه‌،گه‌ل راوه‌ستاوه‌ به‌ پێوه،‌ ئاماده‌ی سه‌ر‌هه‌لدانن، پێشمه‌ر‌گه‌ ئێوه‌ سه‌مبولی راپه‌رین و به‌رخودانن.

سمکۆ بێ که‌س

Smko30@yahoo.com

www.rangala.blogspot.com

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی