"an independent online kurdish website

muhemmed_soltaniئەگەر ئاورێك لە مێژووی دوورو درێژی نەتەوەكەمان بدەێنەوە دەبینین كە گەلی كورد بەردەوام كەوتۆتە بەر رەهێلەی گوشار‌و قات‌و قڕی‌، دوژمنانی نەتەوەكەمان بە درێژایی مێژوو پیلانیان داڕشتووە كە ئاسەوارێك لە كورد نەهێڵن.هەر بۆیەش گەلی كورد بەردەوام لە پێناو مان‌و نەوەی خۆیدا خەباتی كردووە‌و خوێنی داوە.

تەنانەت لە هەموو شێوەكانی خەبات كەڵكی وەرگرتووەبۆ وەدەستهێنانی ئازاد‌و دێموكراسی‌و دابینكردنی مافەنەتەوایەتی‌یەكانی‌و لە هیچ هەوڵێك درێغی نەكردووە‌و هەروەها خەبات بۆ بە دەستهێنانی ماف‌و ئازادیەكانی دژی داگیركەران‌و تاریكپەرستانی دیكتاتۆرنزیك بە دوو سەدەیە خەبتی چڕ‌و پڕی خۆی دەستی پێكرووە.

گەلی كورد بۆبەربەرەكانێ لەگەڵ هەر چەشنە زۆڵم‌و زۆرییەكی دیكتاتۆرەكاندا شۆڕشی خۆی درێژە پێداوە‌و لەم ڕێگایەشدا قوربانیی مەزنی داو‌و بە هەزاران كەس لە رۆڵەكانی گەلی كورد‌و بە تایبەت توێژی لاوان گیانیان بەختی ئامانجەكانی كورد كردووە‌و هەمیشە رۆڵیان بەرچاو بووە لە خەبات دژی‌ داگیركەرانی كوردستان دا.خەباتی گەلی كورد لە ماوەی ئەم چەند سەدەیە دا بە قۆناخی جیاجیا دا تێپەربووە‌و تووشی هەوراز‌و نشێوی جۆراوجۆر‌و كەند‌و كۆسپی گەورە هاتووە‌و دوژمنانی گەلی كورد بە درێژایی مێژوو هەوڵی‌ زۆریان داوە بۆ سڕێنەوەی هزری نەتەوایەتی لە مێشكی لاوان دا لە هیچ هەوڵێك لە پێناوكپ كردنی دەنگی لاواندا درێغیان نەكردووە.

لاوانی كورد لە گشت رووداوەكاندا كە بە سەر گەلەكەمان هاتوون، شان بە شانی توێژەكانی دیكەی كۆمەڵگای كوردستان بەشداریی راستەوخۆیان كردووە‌و ئاشكراشە كە ئەم توێژەی نێو كۆمەڵگا لە خۆبردووانە لە هەر سەردەم‌و زەمانێك دا ئامادەیی گیان فیدایی بووە‌و خەباتی بۆ رزگاری نەتەوەكەیان بە بەر چاوڕوونی‌ورادیكاڵانەتر بەرەو پێش براوە. هستی نیشتمانپەروەری لاوانی كورد‌و هۆگری ئەوان بە ئازادی‌و ڕزگاری لە ژێر دەستەیی لەوە زیاتر خۆدەنوێنی كە ئەم توێژە لە هەر كات‌و ساتێكدا كە بۆی بگونجێ، ئامادەیی خۆی نیشان دەداورادەپەڕێ‌و، بۆ بە دەستهێنانی داخوازییەكانی گەلەكەی خەبات دەست پێ‌دەكا.لاو وەك گەورەترین هێزی رادیكاڵ‌و گۆڕانخواز لە هەر كۆمەڵگایەكداناودێر دەكرێت‌و داهاتوو لە سەر رۆڵ‌و كارێگەریی لاوان لە سەر پرسەچارەنووس سازەكانی كۆمەڵگا‌و توانایی‌یەكانی ئەو توێژە  بنیات دەنرێ. یان بە واتایەكی تر دەتوانین بڵێن كە لاوان گەنجینە‌و هێزی بزوێنەر‌ورەوِرەوی پێشكەوتن لە هەر وڵاتێكدان‌و ئەگەر بە باشی پەروەردە بكرێن،وڵات لە هەموو بوارێكەوە گەشە دەكات.

لە زۆربەی وڵاتانی پێشكەوتوو داچارەنووسی هەر گەلێك لە دەست لاوان دایە، بۆیە لە دنیای ئەمڕۆ دا‌و لە مەیدانگەلی وەك سیاسەت‌و رۆشنبیری لە كۆمەڵگا دا كاریگەری زۆریان هەیە.هێزی لاو سەرچاوەی گۆڕانە‌و لە مێژووی گۆڕانكارییەكانی ئەو سەردەمە دا رۆڵی لاوان زۆر بەرچاوە. نوێبونەوەی هەر كۆمەڵگایەك بەستراوەتەوە بە پێكهێنانی بوار بۆ بەشداریی گەنجان لە كاروبارەكاندا. ئەگەر ئاوڕێك لە گۆڕانكارییەكانی سەردەم‌و ژیانی مۆدێڕن بدەینەوە، دەبینین كە تەوژم‌وتیرێژەكانی جیهانیوون، خێرایی بەخشیوەتە گۆڕانكاییەكان. گۆڕانكارییگەڵی كە هەموو جیهان‌و بەتایبیتی كۆمەڵگای لاو‌و نەوەی نوێی كۆمەڵگای مرۆۆڤایەتی بە هۆی ئامرازە پێوەندییە خێراكانەوە گرێ‌ داوە. ئەو شەپۆلە گۆڕانكارییە، هەنووكە پانتای كۆمەڵگای كوردی تەنیوەتەوە‌و هێز‌و وزەی لاوانی لە نێو بازنەی بەرینی زانیارییەكانی سەردەم دا، كۆ كردۆتەوە.

لە نێو ئەم گۆڕانكاییە بنەڕەتیە لە تێپەڕینی كۆمەڵگای كوردی بەرەومۆدێڕنیتە‌و جیهانی نوێ‌دا، لاوانی كورد بە هۆی ئەوەی كە بیر‌وئەندیشەیان لە گەڵ سەردەم‌و ژیاری سەردەم دا تەبایە‌و دوورن لە هەر چەشنە بناژۆخوازی‌و بەرچاو تەنگییەكی هزری، بۆیە رووداوەكان‌و خێراتر بوونی پێوەندییەكان بە هۆی تێكنۆلۆژی، تۆڕی بەرینی ئەنترنێت، … توانیویانە گەشەیەكی بەرچاو بكەن، ئەو هۆكارەش بۆتە هۆی سەركوت‌و بێدەنگ كردنیان لی لایەن دەسەڵاتدارانی كۆنەپەرستی زاڵ بە سەر كوردستاندا.هەمووئالوگۆڕەكانی دنیای سەردەم نیشان دەدەن كە لاوان لە ریزی پێشەوی ئاڵوگۆڕەكاندان. لە مێژووی نەتەوەی كوردیشدا بە تایبەت لە {jcomments off}سەنگەرەكانی خەبات‌و بەربەرەكانێ‌و تەنانەت لە ژمارەی شەهید‌و كەم ئەندامەكانەوە دەردەكەوێت كە لاوان هێزی سەرەكیی خەبات دژی دوژمنانی نەتەوەكەمان بوونە.

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی