که خۆی ناسی، وه‌کوو گه‌نجێک، ورد و په‌یجۆر
ویستی له مانای ژیان تێ‌بگا.
به‌های ئازادی بزانێ،
له ژێرده‌ستی و فه‌رهه‌نگی دیلێتیی باو،
له نه‌ریتی کۆن و سواو
له تاریکه رێی داسه‌پاو،
رێ ده‌ر بکا.
له خۆی پرسی: رێگاچاره؟
له ناخیه‌وه ده‌نگێک به نهێنی درکاندی و تێیگه‌یاند
بۆ زانینی نرخی ئازادی، بۆ گه‌ییشتن له واتای ژیان
ده‌بێ له قامووسی فیداکاری و خۆنه‌ویستیی پێشمه‌رگه‌دا
په‌یجۆر ببێ.
کاتێک لاپه‌ڕه‌کانی قامووسی به ئه‌سپایی هه‌ڵدایه‌وه،
{jcomments off}له پێناسه‌ی ژیاندا نووسرابوو:
” لای هه‌ڵۆی به‌رزه فڕی به‌رزه مژی، چۆن بژی شه‌رته نه‌ک چه‌نده بژی.”
له پێناسه‌ی ئازادی‌دا ته‌نیا وێنه‌یه‌ک دانرابوو:
منداڵێکی خنجیلانه‌ی کورد، جانتای کتێبه‌کانی له شان کردبوو و له‌سه‌ر رێگای قوتابخانه، له فڕۆکه‌یه‌ک ده‌یڕوانی که به‌سه‌ر ئاسمانی شاردا ده‌سووڕایه‌وه. به‌ڵام نه‌ک هه‌ر هه‌ڵنه‌هات، به‌ڵکوو به پێچه‌وانه‌ی باوی جاران، به پێکه‌نینه‌وه ده‌سته بچکۆله‌کانی له فڕۆکه‌وانه‌کان راده‌وه‌شاند و سڵاوی لێ ده‌کردن….
له لاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌می قامووسهکهدا سێگۆشه‌یه‌ک
به ئاڵای ره‌نگینی کوردستان نه‌خشێنرابوو
ورد ورد لێی راما،
له بنه‌وه‌ی هێماکه‌دا به هێڵی سوور نووسرابوو:
” هێلانه‌ی ژیان، سێگۆشه‌یه‌کی بیرکارییه
له نێو ئه‌م سێگۆشه‌یه‌دا، خاک و خه‌ڵک و پێشمه‌رگه
گه‌رم گه‌رم یه‌کتریان له ئامێز گرتووه.”
گه‌ر پێشمه‌رگه نه‌بێ،
ئازادی ده‌پووکێته‌وه،
خاک له ژێرپێی داهۆڵی داگیرکه‌ردا پێشێل ده‌بێ و
خه‌ڵک زنجیری کۆیلایه‌تی و دیلیی له مل ده‌کرێ.
خاک و خه‌ڵک و تاسه‌ی دووری
له نه‌بوونی پێشمه‌رگه‌دا
ده‌بن به هاوڕێی گیانی گیانی
و ئیتر به یادی پێشمه‌رگه و
به هیوای هاتنه‌وه‌ی به‌هارێکی تر
به ئازاره‌وه زستانی ژیان ده‌سووتێنین.
ره‌شید حه‌یده‌ری – ستۆکهۆڵم
١٦/١٢/٢٠١١