"an independent online kurdish website

xalid_abdollahzadaتۆکێی ئاوا به‌هێبه‌تی،خۆشه‌ویستی، خۆڕاکری   

پڵینگ ئاسا هه‌ڵمه ت ده‌به ی چه‌نگ به گڕی    

چیا نی چونکه‌ تۆ له چیا قورس و قایم تری  


به ئاسانی شه‌وورۆژ ده‌یان چیا به‌ پێ ده‌بڕی

ئازارت زۆره به رگه‌ی ئه‌و هه‌مو ئازاره‌چون ده‌گری

خه‌می گه‌لت له‌ کۆڵ ناوه هه‌ورازو نشێویش ده‌بڕی

گیانت له‌ سه‌ر ده‌سته به‌ پێکه‌نینه‌وه سه‌نگه‌ر ده‌گری

کاتێک  ده‌گوڕێنی به‌ندی جه‌رگی نه‌یار ده‌بڕی

هه‌وره بروسکه نی تۆ له ئه‌و گورج و گۆڵ تری

هه‌ڵۆی دوندی چیاش نی تۆ له‌ هه‌ڵۆ تیژباڵ تری

تۆ به ورده‌ نان دو که‌شکی ره‌ق چه‌ند رۆژ خۆ ڕاده‌گری

به جێگای خوارنی خۆش چه‌ند فیشه‌کی زیادت پێیه‌ بۆ به‌رگری

له جێگای کۆشک وسه‌یاره گۆشه‌ێکی ئه‌شکه‌وت ده‌گری

له‌فکری ئه‌وه‌ دای سبه ی به‌م پێڵاوه دڕاوانه چۆن ڕێگا ببڕی

شوێنی نه‌رمت وه لا ناوه باوه‌ش له‌ فه‌ڕشی زه‌وی ده‌گری

له جیاتی پێخه‌وی گه‌رم ڕه‌شماڵی ئاسمان له‌ خۆته‌وه ده‌گری

سه‌رینت ئه‌و چه‌که یه‌ که‌ ده‌شانت دایه‌ بۆ به‌رگری

دۆشه‌گه‌که‌ت ئه‌و ره‌وه‌زه‌یه‌ که‌ سه‌نگه‌ری له‌ بن ده‌گری

سه روه‌تت نیه‌ ته‌نها ئه‌و یارمه‌تێی مانگانه‌ وه‌ری ده‌گری

تێ ماوی نازانی کامه‌ له‌ پێداویستێکانت به‌م پاره‌یه بکڕی

که‌ تۆ خاوه‌ن هه‌زاران حه‌ماسه بیره‌وه‌ری،خۆڕاگری

له‌ مه‌کته‌بی کام ماموستا وانه‌ دراوی یان وانه‌ وه‌رده‌گری

یان له‌ باوه‌شی کام دایک فێر کراوی ئاوا ڕێگا بگری

پێش ئه‌وه‌ی بمری بۆ خۆت یه‌خه‌و به‌روکی مردن ده‌گری

تۆ پێشمه‌رگه‌ی تۆ پارێزگاری خاک و نشتیمان و گه‌لی

کاتی په‌لامار پێت وایه‌  سه‌ر چۆپی ئازادی وڵات ده‌گری

چیا عبدوڵازادە‌{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی