به‌ڕێز كاك مسته‌فا هیجری سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ تیشك تی ڤی، را و بۆچوونه‌كانی خۆی سه‌باره‌ت به هه‌ندێك بابه‌تی سیاسی ئێران چ له ئاستی نێوخۆیی وه‌كوو هه‌ڵبژاردنی داهاتووی مه‌جلیسی شوورای ئیسلامی كه قه‌راره له 12ی ره‌شه‌مه‌ی ئه‌مساڵدا به‌ڕێوه بچێ چ وه‌كوو سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران
له ئاست رووداوه‌كانی ناوچه و جیهان و هه‌روه‌ها رۆڵ و كاریگه‌ریی كۆماری ئیسلامی له تێكدانی ئه‌منییه‌تی جیهان كه له ئێستادا وه‌كوو گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئاسایشی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌ژمێردرێ ده‌ربڕیوه.
به هۆی گرینگی و هه‌ستیاریی ئه‌و پرسانه‌وه ده‌قی وتووێژه‌كه‌مان گواسته‌وه بۆ لاپه‌ڕكانی رۆژنامه‌ی كوردستان و سه‌رنجی خوێنه‌رانی به‌ڕێزی بۆ راده‌كێشین.
پ: كاك مسته‌فا له درێژه‌ی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییدا، ماوه‌یه‌كه له رۆژه‌ڤی راگه‌یاندنه‌كان و بیر و رای گشتی جیهان فوكوس كراوه‌ته سه‌ر پلانی تێرۆری باڵیۆزی عه‌ره‌بستان له ئا‌مریكا، به سه‌رنجدان به قسه‌كانی عه‌لی ئه‌كبه‌ری ساڵحی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران كه ده‌ڵێ” ئینقلابی ئیسلامی ئینقلابێكی ئه‌خلاقی و فه‌رهه‌نگییه و كاری ئاوا له ده‌ستمان نه‌هاتووه ونه‌مانكردووه كه ئه‌وه دووهه‌مینی بێ” به رای ئێوه ئه‌م پیلانه تا چه‌ند له راستییه‌وه نیزیكه؟
و: له راستیدا ئه‌وه یه‌كه‌مجار نیه، كۆماری ئیسلامی ئێران به شێوه‌ی به‌رنامه‌داڕێژراو له رێی عه‌واملی ده‌ره‌كییه‌وه هه‌وڵی تێرۆری ئه‌و كه‌سایه‌تییانه ده‌دات كه دژایه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێرانیان كردووه. كاره‌ساتی میكۆنۆس و شه‌هید كرانی دوكتور سه‌عید و هاوڕێیانیمان له‌بیره، له‌وێشدا ده‌بینین كه ده‌ستی عاملێكی دیكه‌ی كۆماری ئیسلامی كه حیزبوڵلاهی بوو (لوبنانی) تێدا بوو، كه‌وابوو كۆماری ئیسلامی ئێران له‌و بابه‌تانه‌دا ته‌جروبه‌ی هه‌یه و كاری له‌سه‌ر كردووه، ئه‌وه بێجگه له مه‌جموعه‌یه‌كی زۆر له تێرۆری كه‌سایه‌تییه‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی به‌تایبه‌تی رێبه‌رانی شه‌هیدی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، هه‌ربۆیه تێرۆریزم سیاسه‌تێكی فه‌رمیی رێژیمی كۆماری ئیسلامییه و ساڵه‌هایه ئه‌وه درێژه ده‌دا، ئه‌و هه‌وڵه‌ش یه‌كه‌مینیان نیه كه جێگای گومان بێ. بۆیه من پێم وایه ئه‌و كاره ده‌توانێ كاری كۆماری ئیسلامی ئێران بێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه له پێش هه‌موو شتێك‌دا سیاسه‌تی كۆماری ئیسلامی ئه‌وه‌یه كه بۆ حه‌زفی دژبه‌رانی خۆی له تێرۆر كه‌ڵك وه‌رده‌گرێت، دووهه‌م ئه‌وه كه كاربه‌ده‌ستانی پێوه‌ندیدار به‌و مه‌سه‌له‌وه له ئا‌مریكا هه‌موویان راشكاوانه جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كردۆته‌وه كه له سه‌باره‌ت به‌و په‌روه‌نده مه‌داركێكی جێی بڕوایان هه‌یه و ئێمه‌ش له‌و باوه‌ڕپێكراوییه دڵنیاتر ده‌بین كاتێك ده‌بینین ئه‌و مه‌داركانه و ئه‌و په‌روه‌ندانه ته‌حویلی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و ته‌حویلی “بان كی موون” دراوه و ئه‌ویش ئه‌و په‌روه‌نده‌یه‌ی ته‌حویلی شوورای ئه‌منییه‌تی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داوه. به پێی ره‌واڵ، له شوورای ئه‌منییه‌ت جه‌له‌سه‌ی بۆ ته‌شكیل ده‌بێ و ده‌بێ حه‌تمه‌ن نوێنه‌ری كۆماری ئیسلامی له‌وێدا حوزووری هه‌بێ و له به‌رامبه‌ر ئه‌و په‌روه‌نده‌یه‌دا وه‌ڵامده‌ر بێت، شێوه دادگایه‌ك ده‌بێ بۆ كۆماری ئیسلامی. پاش ئه‌وه‌ی كه ئه‌و دادگایه یان بڵێین ئه‌و لێپرسینه‌وه ته‌واو بوو ده‌رئه‌نجامه كۆتاییه‌كه‌ی له روانگه‌ی شوورای ئه‌منییه‌ته‌وه راده‌گه‌یه‌نرێت.
پ: ئه‌گه‌ر به پێی ناوه‌رۆكی دۆسییه‌كه له شوورای ئه‌منییه‌ت سه‌لمێنرا كه ده‌ستی كۆماری ئیسلامی له‌و پیلانه‌دایه، چ ده‌رئه‌نجام یا ئاكامێكی بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران به دواوه ده‌بێ؟
و: له راستیدا زه‌حمه‌ته زۆر ده‌قیق پێش بینی بكه‌ین كه چ ده‌بێ، به‌ڵام لانیكه‌می ئه‌وه‌یكه كه من پێم وایه له نه‌تیجه‌ی مه‌حكومییه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێران بێته ده‌ست ئه‌وه ده‌بێ كه كۆماری ئیسلامی ئێران زۆر زیاتر ته‌ریك ده‌كه‌وێته‌وه، چوونكه ئا‌مریكا هه‌ر له ئێستاوه خه‌ریكه بۆ لایه‌نه‌كان و پارتێنه‌ره‌كانی خۆی له سه‌رانسه‌ری دونیادا شی ده‌كاته‌وه كه ئه‌و په‌روه‌نده چۆنه و به‌رچاوڕوونییان ده‌داتێ و ده‌یه‌وێ بیانهێنێته سه‌ر ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی كه ئه‌و په‌روه‌نده و ئه‌و مه‌داركه‌ی كه له ده‌ستدایه مه‌داركێكی دروستن و كۆماری ئیسلامی ئێران ویستوویه‌تی ئه‌و كرده‌وه تێرۆریستییه به ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت. ئه‌گه‌ر له ئاستی نێو نه‌ته‌وه‌ییدا وه‌ها كۆده‌نگییه‌ك درووست ببێت، نه‌تیجه‌كه‌ی ده‌بێته ئه‌وه كه له لایه‌ن شوورای ئه‌منییه‌تی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌وه قه‌تعنامه‌یه‌كی دیكه دژی ئێران سادر بكرێ، مومكینه به لانیكه‌مه‌وه ئه‌و قه‌تعنامه‌یه گه‌مارۆیه‌كی قورس‌تر بێجگه له‌و گه‌مارۆیانه‌ی تاكوو ئێستا خراوه‌ته سه‌ر ئێران بخاته سه‌ری. یه‌كێك له‌و بابه‌تانه‌ی كه ره‌نگه ده‌رئه‌نجامی ئه‌و گه‌مارۆیه بێ، گه‌مارۆی بانكی ناوه‌ندیی ئێرانه، له ئا‌مریكا ماوه‌یه‌كی زۆره باسی له‌سه‌ر ده‌كرێ و هێندێك ته‌رح و پڕۆژه‌ش له‌و باره‌وه له كۆنگره‌ی ئا‌مریكا هاتوونه‌ته به‌رباس. مه‌حكوم بوونی ئێران ئه‌و زه‌مینه‌یه فه‌راهه‌متر ده‌كا بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌و گه‌مارۆیه له لایه‌ن رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌وه به‌ڕێوه بچێت كه ئه‌وه بۆ خۆی زه‌ربه‌یه‌كی یه‌كجار زۆر گه‌وره‌ی ئابووری له ئێران ده‌دا و باس له‌وه‌ش ده‌كرێ كه ئه‌گه‌ری رازیبوونی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ هێرشێكی نیزامی مه‌حدود ته‌سویب بكرێ كه له‌و باره‌وه زۆر ناتوانین به قاتعی بچینه ناو ئه‌و موزوعه‌كه‌وه و ده‌بێ چاوه‌ڕوان بین بزانین نه‌تیجه‌ی ئه‌و دادگایه چ ده‌بێ. به‌ڵام له باره‌ی لێدوانه‌كانی كۆماری ئیسلامی له‌و پێوه‌ندییه‌دا، ئه‌وه‌ی كه وه‌زیری ئوموری خارجه باس له‌وه ده‌كات كه ئینقلابی كۆماری ئیسلامی ئێران ئینقلابێكی ئه‌خلاقی و فه‌رهه‌نگیه پێم وابێ ئه‌و باسه ئێستا شتێكه كه بۆ خۆشیان گاڵته‌یان به خۆیان دێ، چوونكه عه‌مه‌لكه‌ردی ئه‌و ئینقلابه له درێژه‌ی ئه‌و سی و چه‌ند ساڵه‌دا گومانی بۆ هیچ كه‌سێك نه‌هێشتۆته‌وه كه ئه‌وه‌ی كه له‌و رێژیمه‌دا بایه‌خی پێ‌نادرێت و گرینگ نییه مه‌سه‌له‌ی ئه‌خلاقه، ئه‌و وه‌زعییه‌ته‌ی كه به سه‌ر زیندانییه‌كانی ئێران‌دا هاتووه، ده‌ستدرێژی كردنه سه‌ر ژنان و پیاوان له زیندانه‌كاندا، ئه‌شكه‌نجه و ئه‌نواعی سووكایه‌تی و ته‌حقیر كه له زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا كراوه، هه‌روه‌ها كرده‌وه‌ی تێرۆریستی و ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری وڵاتانی دراوسێ، ئیدی ئه‌وه هیچ گومانێكی بۆ كه‌س نه‌هێشتۆته‌وه كه كۆماری ئیسلامی ئێران ئینقلابه‌كه‌ی هه‌ر چیه‌ك بووبێ له سه‌ره‌تادا و به هه‌ر نیه‌تێك بووبێ، ئێستا ئیدی له ناوه‌رۆكی ئه‌خلاقی به‌تاڵه. دیاره وه‌زیری ئومووری خارجه له وه‌ڵامی پرسیارێكیشدا سه‌باره‌ت به‌و په‌روه‌نده‌یه گوتی كه “ئایا ئێمه هه‌رگیز كاری ئاوامان كردووه تا ئه‌وه دووهه‌م جارمان بێ”، ئه‌و لێدوانه‌ش له راستیدا هه‌ر زۆرتر له جۆكێك ده‌چێ، چوونكه كۆماری ئیسلامی ئێران په‌روه‌نده‌یه‌كی زۆر روونی له باره‌ی تێرۆره‌وه هه‌یه و به ده‌یان كه‌س له رێبه‌رانی ئۆپۆزیسیۆن له ئورووپا به ده‌ستی كۆماری ئیسلامی ئێران تێرۆر كراون، له كوردستانی عێراق به سه‌دان كه‌س له چالاكانی حیزبه كوردییه‌كانی ئێران به‌تایبه‌ت حیزبی دێموكرات به ده‌ستی ده‌ست و پێوه‌نده‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران تێرۆر كراون و ئێستا ئیدی كۆماری ئیسلامی ئێران وه‌كوو رێژیمێكی تێرۆریست و تێرۆریستپه‌روه‌ر نه‌ك هه‌ر له ئێران‌دا به‌ڵكوو له هه‌موو ناوچه‌دا ناسراوه، بۆیه هه‌ركام له مه‌سئولینی حكوومه‌تی كه ئه‌و قسانه له ره‌دی ئه‌و ئیتهامه‌دا ده‌كه‌ن، پاساو هێنانه‌وه‌یه‌كی ساویلكانه‌یه كه نه خه‌ڵكی ئێران و نه خه‌ڵكی دنیا و نه ته‌نانه‌ت بۆخۆشیان باوه‌ڕیان پێیه‌تی.
پ: كاك مسته‌فا رووداوێكی دیكه‌ش كه ده‌نگدانه‌ویه‌كی نێونه‌ته‌وه‌یی یه‌كجار زۆری هه‌بوو، ئیقدامی مه‌حمود عه‌باس له 66ه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی كۆڕی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كاندا بوو بۆ سه‌ربه‌خۆیی فلستین، به بۆچوونی جه‌نابت ئه‌و مه‌سه‌له‌یه به‌ره‌و چ ئاكام و ئاقارێك ده‌چێ؟
و: من پێم وایه له به‌رانبه‌ر حكوومه‌تی ئیسرائیل‌دا كه زۆر عه‌لاقه نیشان نادا بۆ سوڵحێكی عادڵانه له‌گه‌ڵ فلستینییه‌كان، ره‌نگه ئه‌و ئیقدامه‌ی كه مه‌حموود عه‌باس له كۆڕی گشتی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان كردی و له‌وێدا داخوازنامه‌ی خۆیانی دا به بانكی مۆن بۆ ئه‌وه‌ی كه رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان وڵاتی فلستین به وڵاتێكی ته‌واو ماف له رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بناسێ، باشترین رێگای مومكین بوو كه له ده‌ستیان ده‌هات بیكه‌ن، بۆیه ئه‌و ئیقدامه‌ی ئه‌و له‌گه‌ڵ پێشوازیی گه‌رمی زۆربه‌ی زۆری وڵاتانی دنیا به‌ره‌وڕوو بوو، هه‌ر چه‌ند خودی ئا‌مریكا، فه‌ڕانسه و ئاڵمان موافقی ئه‌وه نه‌بوون كه ئه‌و داخوازه له‌وێ پێشكه‌ش بكرێ، ئه‌وان قسه‌یان ئه‌وه بوو كه ده‌بێ هه‌ر له رێگای دانوستانه‌وه ئه‌و گرفته چاره‌سه‌ر بكرێ. خودی مه‌حمود عه‌باس و حكوومه‌تی ئیداره‌ی خودموختاری فلستینیش ده‌یانزانی كه ئه‌و داخوازه وێتۆ ده‌كرێ، به‌ڵام ئه‌وه فشارێكی عاله‌می بوو بۆ سه‌ر ئیسرائیل بۆ ئه‌وه‌ی كه بتوانن بیگه‌ڕێننه‌وه سه‌ر میزی وتووێژ و بۆ ئه‌وه‌ی فشاری بۆ بێت بۆ گرینگی دان به ئه‌و شه‌رته‌ی كه فلستینییه‌كان هه‌یانه كه ئه‌ویش ده‌ست هه‌ڵگرتنه له دروستكردنی خانوو له خاكه داگیركراوه‌كاندا. من پێم وایه ئیقدامێكی درووستی سیاسی بوو و له كاتێكی گونجاو‌دا به‌ڕێوه‌چوو.
پ: له‌و پێوه‌ندییه‌دا رێژیمی ئێران، به‌تایبه‌تی رێبه‌ری نیزام عه‌لی خامنه‌یی هه‌ڵوێستێكی جیاوازتر و به پێچه‌وانه‌ی دروشمه‌كانی پێشووی خۆیان گرت و ته‌نانه‌ت ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی عه‌لی خامنه‌یی به هۆی ئه‌وه‌ی كه رێكخراوی حه‌ماسیش سه‌ره‌ڕای پشتیوانی ماددی و نیزامی و لۆجستیكی كۆماری ئیسلامی به‌و رێكخراوه وه‌ده‌نگ بێ و دژایه‌تی یان موخالیفه‌تی خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌و قسانه‌ی عه‌لی خامنه‌یی و سیاسه‌تی رێژیمی كۆماری ئیسلامی له‌و پێوه‌ندییه‌دا رابگه‌یه‌نن به رای جه‌نابتان ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ئێران و درووشمه‌كانی تا چه‌نده له‌گه‌ڵ یه‌ك دێنه‌وه و یان پێك ناكۆن؟
و: به‌ڵێ، دیاره یه‌كێك له گرفته‌كانی كۆماری ئیسلامی، به تایبه‌ت له بواری په‌یوه‌ندیی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا ئه‌وه‌یه كه كۆماری ئیسلامی ئێران شه‌فافییه‌ت و راستگۆیی له سیاسه‌ته‌كانیاندا نیه، هه‌ر یه‌ك له مه‌سئولینی حكوومه‌تی له مه‌واردی موشه‌خه‌سدا رای جیاوازی هه‌یه، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ینه ئه‌و مه‌سه‌له‌یه كه كاتێك كه مه‌حموود عه‌باس داخوازنامه‌كه‌ی پێشكه‌ش كرد و خه‌ڵكێكی زۆر كه له ساڵۆنی كۆڕی گشتی بوون هه‌ستانه‌وه سه‌رپێ و چه‌پڵه‌یان بۆ لێدا، هه‌یئه‌تی ئێرانیش چه‌پڵه‌ی بۆ لێدا، یانی ته‌ئیدی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ی كرد و ئه‌وه له حاڵێكدایه كه خامنه‌یی كه له واقعدا كه‌سایه‌تی یه‌كه‌می سیاسه‌تگوزار له سیاسه‌ته‌كانی نێونه‌ته‌وه‌یی ئێران دایه له‌وباره‌وه به جورێكی دیكه به‌رخوردی كرد، به‌رخورده‌كه‌شی به‌رخوردێكی دووفاقیانه بوو، واته به رواڵه‌ت ویستی داواكه به ئه‌رێنی هه‌ڵسه‌نگێنێ و ته‌ئیدی بكات بۆیه باسی له‌وه كرد كه ئه‌وه ده‌بێ له رێی ده‌نگدانی گشتیی خه‌ڵكی فلستینه‌وه بكرێ، دیاره ئه‌وه له مه‌نتقدا و به رواڵه‌ت قسه‌یه‌كی درووسته، به‌ڵام هه‌ر له عه‌ینی حاڵ‌دا بوو به ده‌مڕاستی ئه‌وان، به قسه‌كانی دیكه‌ی ئه‌و ئالترناتیوه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه، واته باس له‌وه ده‌كا كه ده‌بێ فه‌له‌ستین له به‌حره‌وه تا نه‌هر یان له چۆمی ئۆردۆنه‌وه تاكوو ده‌ریا، یانی ته‌واوی خاكی فلستین به بێ ئه‌وه‌ی كه یه‌ك بست له خاكه‌كه‌ی كه‌م بێته‌وه بگه‌ڕێته‌وه سنووره‌كانی ساڵی 1947، كه خودی فلستینییه‌كانیش ئه‌وه ناڵێن، ئه‌وان داوای ئه‌وه ده‌كه‌ن كه بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر سنووره‌كانی ساڵی 1967، كه رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش هه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ی داوه، له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ئیشاره ده‌كا به قسه‌كانی خومه‌ینی كه سه‌باره‌ت به ئیسرائیل كردوویه‌تی و ده‌ڵێت كه ده‌بێ ئه‌و غوده سه‌ره‌تانیه كه ئیسرائیله قه‌تع بكرێ، واته نه‌مێنێ، ئه‌و سیاسه‌ته‌ی كه تا ئێستا باسی ده‌كه‌ن كه ده‌بێ ئیسرائیل تێك بچێ و تێكی بده‌ن ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه و ئه‌وه‌ش داخوازی خه‌ڵكی فلستین نیه ودژایه‌تی هه‌یه له‌گه‌ڵ ده‌نگ وه‌رگرتنی خه‌ڵكی فلستین، ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی فلستین خاوه‌نی خاكه‌كه‌یه‌تی و به قه‌ولی خامنه‌یی ده‌بێ له راپرسییه‌كی ئاشكرادا بڕیاڕیان رابگه‌یه‌نرێ، ئیدی دوایه ئه‌و خه‌ت و ختوت دیاریكردنه‌كه‌ی شتێكی بێ مه‌ورده و له‌واقعدا ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته‌یه یان لانیكه‌م ئه‌و قسه‌ی خۆیه‌تی كه پێشتر ده‌یكا، به‌و شێوه‌یه ده‌بینین كه كۆماری ئیسلامی ئێران به‌و به‌ربه‌ست و گیر‌و گرفتانه‌ی كه ده‌یهێنێته سه‌ر رێگای ئاشتی له نێوانی فلستینییه‌كان و ئیسرائیلییه‌كاندا له واقیعدا چه‌شنێك هه‌مگه‌رایی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل په‌یدا ده‌كا چوونكه ئیسرائیل بیانوو دێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه دانووستان نه‌كرێ و پرۆسه‌كه هه‌روا ئیدامه په‌یدا بكا و كۆن بێ، له واقعدا خودی كۆماری ئیسلامیش تاكوو ئێستا له‌و جه‌هه‌ته‌دایه، واته كۆماری ئیسلامی له حه‌ولی ئه‌وه‌دایه كه نه‌هێڵێت هیچ چه‌شنه دانوستانێك له به‌ینی ئه‌و دوو لایه‌نه‌دا بچێته پێشێ و هه‌ر بۆیه‌شه ده‌بینین ئیمكانات و پێداویستییه‌كی یه‌كجار زۆری له‌و ماوه‌یه‌دا بۆ حه‌ماس ته‌رخان كردووه و ته‌رخانی ده‌كا، چوونكه دژی وتووێژه و دژایه‌تی ده‌كا له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی به‌ڕێوه‌بردنی فلستین به سه‌رۆكایه‌تی مه‌حمود عه‌باس، چوونكه ئه‌و زۆرتر حه‌ول ده‌دا له رێگای وتووێژه‌وه ئه‌و مه‌سه‌لانه چاره‌سه‌ر بكات. وه‌ك بینیشمان ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی خامنه‌یی و كۆماری ئیسلامی ئێران تا راده‌یه‌ك بوو كه ته‌نانه‌ت حه‌ماسیش كه له لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه پشتگیری ماڵی ده‌كرێت، سه‌باره‌ت به‌و قسانه‌ی خامنه‌یی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕی.
پ: كاك مسته‌فا له ته‌وه‌رێكی دیكه‌دا و سه‌باره‌ت به سووریه، ده‌بینین دوای تێپه‌ڕینی 6 مانگ به سه‌ر سه‌رهه‌ڵدان و خۆپیشاندانی خه‌ڵكی ئازادیخوازی سووریه له دژی حكوومه‌تی به‌عس و به‌شار ئه‌سه‌د و هه‌روه‌ها كوژرانی زیاتر له 3000 كه‌س، هێشتاش خۆپێشاندانه‌كان یان سه‌رهه‌ڵدانی خه‌ڵك به‌رده‌وامه، ئێوه ئاسۆی رووداوه‌كان یان دوورنمای سه‌ركه‌وتنی خه‌ڵكی ئازادی‌خواز له سوریه‌دا چۆن ده‌بینن؟
و: له راستیدا مه‌سه‌له‌ی سووریه و ئاڵوگۆڕێ كه له سووریه‌دا چاوه‌ڕوان ده‌كرێ و درێژه‌ی ئه‌و پرۆسه‌یه كه چه‌ندین مانگ له‌مه‌و پێش ده‌ستی پێكردووه و هێشتاش به‌رده‌وامه، له باری سیاسییه‌وه و كاریگه‌ریی له ناوچه‌دا جیاوازییه‌كی یه‌كجار زۆری هه‌یه له‌گه‌ڵ باقی ئه‌و وڵاتانه كه شۆڕ‌شیان تێیدا هه‌ڵگیرسراوه و ناسراوه به به‌هاری عه‌ره‌بی. مه‌سه‌له‌ی سووریه له واقیعدا ده‌ستی مه‌جمووعه‌یه‌كی زۆر له وڵاتانی ناوچه و ته‌نانه‌ت له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییشی تێدایه. قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی یان زه‌ره‌ر و كێشه‌ی وڵاتانی دیكه‌ی پێوه به‌ستراوه‌ته‌وه، مه‌سه‌له‌كه ته‌نیا مه‌سه‌له‌ی سووریه و خه‌ڵكی وڵاتی سووریه نیه، بۆیه ده‌بینین له لایه‌كه‌وه ده‌وڵه‌تی توركیه و ئا‌مریكا و یه‌كیه‌تی ئورووپا ئه‌و كوشتاره‌ی خه‌ڵكی سووریه مه‌حكووم ده‌كه‌ن و خوازیاری ئه‌وه‌ن كه ئه‌و حكوومه‌ته بگۆڕێ و ببێ به حكوومه‌تی دڵخوازی خه‌ڵك. له لایه‌كی دیكه‌وه وڵاتانی عه‌ره‌بی ناوچه، یان بڵێین موسڵمانی ناوچه كه سوننین، ئه‌وانیش خوازیارن كه ئه‌و حكوومه‌ته برۆخێ، چوونكه حكوومه‌ته‌كه، حكوومه‌تێكی ئه‌گه‌ر نه‌ڵێین حكوومه‌تێكی مه‌زهه‌بیه كه مه‌زهه‌بی نیه، به‌ڵام خودی به‌شار ئه‌سه‌د و بنه‌ماڵه‌كه‌ی، له بنه‌ماڵه‌یه‌كی عه‌له‌ویین و زۆرتر ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌ن كه حكوومه‌ت ئیداره ده‌كه‌ن و له باری ئایینیه‌وه زۆرتر شیعه‌ن تاكوو سوننی كه ئه‌وان له سووریه كه‌مینه‌ن و ده‌سه‌ڵاتی خۆیان به ناحه‌ق و به زۆری تفه‌نگ و سه‌رنێزه به سه‌ر زۆربه‌ی خه‌ڵكدا ده‌سه‌پێنن.
له لایه‌كی دیكه‌وه عێراق ده‌بینین، عێراق چوونكه حكوومه‌ته‌كه‌ی زۆرتر شیعه‌یه، پشتیوانی له خه‌ڵكه‌كه ناكه‌ن و پێیان وایه كه ده‌بێ پشتیوانی له مانه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د بكه‌ن، چوونكه ئه‌وان نیگه‌رانی ئه‌وه‌ن كه ئه‌گه‌ر ئه‌و حكوومه‌ته له سووریه كه زۆربه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی سوننین بڕۆخێت، له ته‌نیشتی ئه‌وانه‌وه مه‌ركه‌زییه‌تێكی دیكه‌ی به‌هێزی حكوومه‌تی سوننی درووست ده‌بێت كه ده‌توانێ یارمه‌تیده‌ری حه‌ره‌كه‌تی موسڵمانانی سوننی له عێراقدا بێ و پێگه‌ی حكوومه‌تی شیعه‌ی عێراق لاواز بكات. كۆماری ئیسلامیی ئێرانیش له‌و جه‌هه‌ته‌وه وه‌كوو عێراق عه‌مه‌ل ده‌كات، به‌تایبه‌تی بۆ كۆماری ئیسلامی چاره‌نووسی سووریه زۆر گرینگتره چوونكه وڵاتی سووریه وه‌كوو پردێكه بۆ گه‌یاندنی ئیمكاناتی ماڵی و لۆجستیكی بۆ هاوپه‌یمانه‌كانی، وه‌كوو حه‌ماس و حیزبوڵڵا و له رێگه‌ی ئه‌وانه‌وه نفووزی خۆی له ناوچه‌دا په‌ره پێ ده‌دا و كاری تێرۆر و ئاژاوه‌نانه‌وه به‌هێز ده‌كات وئه‌گه‌ر حكوومه‌تی سووریه بڕووخێ، بێجگه له‌وه‌ی كه ئه‌و پرده له به‌ینی كۆماری ئیسلامی و ئه‌و به‌شانه تێك ده‌ڕۆخێ، وه‌كوو حكوومه‌تێكی سوننیش بێگومان دژی سیاسه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌بێت، به‌تایبه‌تی كه ئێستا بۆ خه‌ڵكی سووریه ده‌ركه‌وتووه كه كۆماری ئیسلامی به شێوه‌ی ئاشكرا له هه‌موو بارێكه‌وه یارمه‌تی حكوومه‌تی سووریه ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی كه له به‌انبه‌ری خه‌ڵكه‌كه‌دا به‌چۆك دا نه‌یه‌ت. لێره‌دا پێویسته ئاماژه بكه‌م كه چین و رووسیه‌ش به ده‌لایلی خۆیان موافقی مانه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌دن، هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌یه كه له بنه‌ڕه‌تدا بێجگه له هه‌ندێك قازانجی ئابووری و پێوه‌ندیی سیاسی، بۆ ئه‌وان گرینگ ئه‌وه‌یه كه هه‌تا بۆیان بكرێت جێ پێی ئا‌مریكا له ناوچه‌دا كه‌متر بكه‌نه‌وه و پێیان وایه كه رووخانی حكوومه‌تی سووریه، جێ پێیه‌كی دیكه بۆ رۆژئاوا و ئا‌مریكا خۆش ده‌كات و له ئاكامدا قازانج و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌وان ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه، واته ئێستا ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین خه‌ڵكی سووریه به‌شێك له سه‌ر قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نه‌كان و حیساباتێكه بۆ خۆیانی ده‌كه‌ن ده‌كوژرێن، زیندانی ده‌كرێن، بریندار ده‌بن. به‌ڵام به‌و پێیه‌ی كه ئێستا هه‌ر دوو لایه‌ن واته هه‌م حكوومه‌ت و هه‌م خه‌ڵك له‌و ماوه‌یه‌دا له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی خۆیان سوورن و، به پێی ئه‌و ئاماره‌ی كه رێكخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی رایگه‌یاندووه، تا ئێستا 3000 كه‌س كوژراوه و به هه‌زاران كه‌س بریندار بوون و به‌شێكی زۆر له شاره‌كان تێك رووخاون، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خه‌ڵكه‌كه هێشتا ئیراده‌ی به‌هێزه و له به‌رانبه‌ر حكوومه‌تدا راوه‌ستاون. مه‌سه‌له‌یه‌ك كه زۆر گرینگه لێره‌دا ئیشاره‌ی پێ بكه‌م و ئومێد به‌خشه كه ئه‌و حكوومه‌ته به‌ره‌و رووخان ده‌چێت ئه‌وه‌یه كه هێزی سه‌ركوتی رێژیمی به‌عسی سووریه درزی تێ كه‌وتووه و ئێستا مه‌جمووعه‌یه‌كی زۆر له ئه‌فسه‌ره‌كان و سه‌ربازه‌كانی ئه‌رتش ئیدی ته‌حه‌مولی ئه‌و هه‌موو كوشتاره‌ی هاوڵاتیانی خۆیان ناكه‌ن و بۆیه ده‌بینین له ریزه‌كانی ئه‌رتش ده‌كشێنه‌وه و ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیان پاڵ به شۆڕشگێڕانه‌وه ده‌ده‌ن و دژ به هێزه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د شه‌ڕ ده‌كه‌ن. ئه‌وه له هه‌موو وڵاتانی دیكتاتۆری زۆر گرینگه كه هێزی سه‌ركوت بیروباوه‌ڕه‌كه‌ی له‌رزۆك بێت و بیهه‌وێ پاڵ به خه‌ڵكه‌كه‌وه بدات و رۆژبه‌رۆژ ژماره‌ی ئه‌وانه زۆر ده‌بێت و ئه‌وه له لایه‌ك، له لایه‌كی دیكه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌كی دیكه كه وه‌كوو ئه‌هرۆمێك گرینگه بۆ رێژیمی سووریه و هه‌روه‌ها بۆ رێژیمه‌كانی له‌و چه‌شنه، مه‌سه‌له‌ی پوڵ و داهاته و ده‌بینین كه مه‌سه‌له‌ی گه‌ماڕۆكان كه ورده ورده خراونه‌ته سه‌ر سووریه و ده‌بێ چاوه‌ڕوان بین كه ئه‌و گه‌ماڕۆانه زۆرتریش بن، له‌و باره‌شه‌وه رێژیمی سووریه‌ی خستۆته فشاره‌وه، بۆیه من به‌ش به حاڵی خۆم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه هه‌لومه‌رجی خه‌ڵكی سووریه له به‌رانبه‌ر سه‌فبه‌ندی و قوتببه‌ندییه ناوچه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان و هه‌روه‌ها له به‌رانبه‌ر هێزی پۆشته‌وپه‌رداخی حكوومه‌ت كه بێبه‌زه‌ییانه ئه‌و خه‌ڵكه ده‌كوژن، من داهاتوویه‌كی هیوابه‌خشی بۆ ده‌بینم و پێم وایه كه هێزی خه‌ڵك له ئاكامدا سه‌رده‌كه‌وێ، به‌لام له‌وانه‌یه كه‌قوربانیی زۆرتری لێ بكه‌وێته‌وه.
پ: كاریگه‌ریی مان و نه‌مانی حكوومه‌تی سووریه له سه‌ر هاوكێشه سیاسیه‌كانی ناوچه‌كه چۆن ده‌بێت؟
و: وه‌ك پێشتریش باسم كرد ئاڵوگۆڕی حكوومه‌ت له سووریه لانیكه‌م ئه‌وه ده‌بێت كه سوننیه‌كان له‌به‌رئه‌وه‌یكه زۆرینه‌ن حكوومه‌ت به ده‌سته‌وه ده‌گرن و هێزی سوننی زیاتر ده‌بێ و له واقیعدا پێوه‌ندیی به‌ینی سووریه له‌گه‌ڵ عێراق، سووریه له‌گه‌ڵ ئێران و سووریه له‌گه‌ڵ چین و له‌گه‌ڵ رووسیه كه تاكوو ئێستا پشتیوانی‌یان له حكوومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د كردووه، ئاڵوگۆڕی به سه‌ردا دێت و پێم وایه كه ئه‌و مه‌سه‌له‌یه كاریگه‌ریی له سه‌ر وه‌زعیه‌تی ئیسراییل دابنێت و بۆیه ده‌بینین حكوومه‌تی ئیسرائیلیش تاكوو ئێستا هه‌ر موافقی مانه‌وه‌ی ئه‌و وه‌زعه‌یه، به ئه‌زموون وه‌رگرتن له‌وه‌ی كه ده‌بینین به رووخانی حكوومه‌تی میسر وه‌زعیه‌تی ئیسرائیل و پێوه‌ندیی نێوان ئیسرائیل و میسر و ئه‌و سنوورانه كه له پێشدا ده‌پارێزران و ئێستا كه‌وتوونه‌ته مه‌ترسییه‌وه و نائارامه، بۆیه ئیسرائیل له‌و باره‌یه‌وه ده‌ترسێ له‌و ئه‌و قوتببه‌ندییه به‌و شكڵه درووست ده‌بێ و ئێستا كۆماری ئیسلامی ئێران له‌گه‌ڵ ئیسرائیل كه‌وتوونه‌ته یه‌ك سه‌نگه‌ره‌وه به دژی خه‌ڵكی سووریه و ئه‌و ئاڵوگۆڕه ده‌توانێ كاریگه‌رییه‌كی زۆر له سه‌ر لاوازیی كۆماری ئیسلامی ئێران دابنێت و هه‌ر جۆره لاوازكردنی كۆماری ئیسلامیی ئێران و رووخانی پردی پێوه‌ندیی نێوان ئێران و گرووپه‌كانی لایه‌نگری ئێران بۆ خۆی ده‌توانێ كاریگه‌رییه‌كی زۆر له سه‌ر وه‌زعیه‌تی داهاتووی ناوچه‌كه دابنێت به قازانجی كرانه‌وه و به‌ره‌و پێش چوونی ره‌وتی هاتنه سه‌ر كاری ئه‌و حكوومه‌تانه‌ی كه به دڵخوازی خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌بێت.
پ: كاك موسته‌فا دێینه‌وه سه‌ر ئێران، مه‌سه‌له‌یه‌كی دیكه كه هه‌ر له ئێستاوه ئاماده‌كاری بۆ ده‌كرێ ئه‌و جموجۆڵه جناحیانه‌یه كه له ئێران‌دا ده‌ستی پێكردووه بۆ هه‌ڵبژاردنی مه‌جلیسی شووڕای ئیسلامی كه قه‌راره له ره‌شه‌مه‌ی ئه‌مساڵدا به‌ڕیوه بچێت، به‌سه‌ره‌نجدان به رابردووی رێژیم و هه‌روه‌ها ئه‌زموونی هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوو، ئه‌گه‌ری به‌شداریی كردن یان راده‌ی به‌شداریی خه‌ڵك له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا چۆن ده‌بینن؟
و: له پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردن له كۆماری ئیسلامی‌دا هه‌ر له سه‌ره‌تاوه تاكوو ئێستا و به پێی ئه‌وه‌ی كه بینیومانه و وه‌كوو ئه‌زموونیش دونیا و خه‌ڵكی ئێران به‌تایبه‌تی له نزیكه‌وه ته‌جرووبه‌یان كردووه، ئه‌وه‌یه كه ئوسوله‌ن هه‌ڵبژاردن له كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا هیچ مانایه‌كی نیه، چوونكه سیستمه‌كه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردندا ناگونجێت. سیستمێكی ئیدئۆلۆژیك كه له لایه‌ن نوێنه‌رێكه‌وه كه خۆی به نوێنه‌ری ئیمامی زه‌مان ده‌زانێت، ئیداره ده‌كرێت و به‌و پێیه هیچ پێویستییه‌كی به هه‌ڵبژاردنه‌كانی دیكه كه هه‌یه‌تی نیه، به‌لام كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ئه‌وه‌یكه نیشان بدات مه‌شرووعیه‌ته‌كی له خه‌ڵك وه‌رده‌گرێ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه رواڵه‌تییانه‌ی پێك هێناوه و كاری له سه‌ر ده‌كات و ساڵه‌هایه كه له‌و هه‌ڵبژاردنانه‌دا ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی كه بۆ خۆی پێی خۆشه وه‌رده‌گرێت و نزیكترینیان له رابردوودا هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار بوو كه له ساڵی 1388دا به‌ڕیوه چوو. له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا خه‌ڵك زۆرتر له رابردوو پیلانگێڕییه‌كانی كۆماری ئیسلامی‌یان بۆ ده‌ركه‌وت و به قه‌وڵی خۆشیان ده‌ڵێن هه‌ڵبژاردنێكی موهه‌ندیسی كرا‌و بوو، بۆیه ده‌بینین كه ناڕه‌زایه‌تییه‌كی زۆر ده‌ربڕا و خه‌ڵكێكی زۆر كوژران و زیندانی و ئه‌شكه‌نجه كران و هه‌ر ئێستاش ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و خه‌ڵكه به ئیتهامی جۆراوجۆر، به‌ڵام له ئه‌سڵدا به بۆنه‌ی ئه‌و خۆپیشاندانه وئه‌و ناڕه‌زایه‌تییانه كه ئه‌و كات كردیان له زیندانه‌كاندان. پێش ئه‌و هه‌ڵبژاردنه ئیسلاحتهلهبهكان هه‌وڵیان ده‌دا بازاڕی هه‌ڵبژاردن گه‌رم بكه‌ن، به‌ڵام ئێستا له دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ده‌وری ده‌یه‌می سه‌رۆك كۆماری، ده‌بینین كه ئیسلاحتهلهبهكانیش مه‌یلیان بۆ به‌شداری نیه و شه‌رت و شروت داده‌نێن بۆ ئه‌وه‌ی كه له هه‌ڵبژاردندا به‌شداری بكه‌ن، ئه‌و شه‌رت و شروتانه‌ش وه‌ك ئازادكردنی زیندانییه سیاسییه‌كان و پێكهێنانی فه‌زایه‌كی ئازاد و دوور له كه‌شی ئه‌منیه‌تی و پێكهێنانی دۆخی به‌شداری و ركابه‌رایه‌تییه‌كی ئازاد. ئه‌وانه شه‌رایتێكن كه له كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا به‌دی نایه‌ت و ئیمكانی نیه، بۆیه كۆماری ئیسلامی ئێران ئێستا له هه‌موو كاتێك زۆرتر نیگه‌رانی ئه‌وه‌یه كه ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن به چی ده‌بێت، چوونكه كۆماری ئیسلامی به‌س ئه‌وه‌ی بۆ گرینگه كه خه‌ڵك له ده‌وری خۆی كۆ بكاته‌وه و بیانهێنێته سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان بۆ ئه‌وه‌ی كه بڵی من مه‌شرووعیه‌تم هه‌یه و هه‌میشه ئه‌وه‌ی ره‌چاو كردووه.
پ: هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا پرسیارێك دێته گۆڕێ، به‌رنامه و پلانه‌كانی رێژیمی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ راكێشانی خه‌ڵكی ئێران بۆ سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان چییه؟
و: هێشتا ماویه‌تی بۆ كاتی هه‌ڵبژاردن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه له ئێستاوه ئێمه ده‌یبینین و ده‌كرێ به پێی ئه‌و پلانانه بێت ئه‌وه‌یه كه كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌یهه‌وێ بازاڕی ركابه‌رایه‌تی ساز كاته‌وه، هه‌ر وه‌كوو له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماردا بینیمان، لایه‌نه‌كان دێنێت له به‌رانبه‌ر یه‌كتردا قسه ده‌كه‌ن و بڕێك فه‌زای سیاسی كراوه پێك دێنێت له ئێران‌دا بۆ ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵكه‌كه قسه بكه‌ن و له واقیعدا سه‌ره‌نجیان راده‌كێشێ بۆ مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردن. به‌داخه‌وه زۆر جار ده‌بینین كه خه‌ڵكی ئێران حافزه‌ی مێژووییان زۆر زه‌عیفه، كه هه‌ڵبژاردنێك دێته پێش چاره‌نووسی هه‌ڵبژاردنی پێشوویان له بیر ده‌چێته‌وه. فریوی پیلانه‌كانی كۆماری ئیسلامی ده‌خۆن و دێن له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا به‌شدار ده‌بن. ئه‌وه یه‌كێك له‌و مه‌وردانه‌یه كه كۆماری ئیسلامی به دوایه‌وه‌یه. ئێستا ئه‌وی كه له مه‌یداندا ده‌بینرێت ئه‌وه‌یه كه دووباڵه‌كی كه‌وتۆته ناو خۆدی ئوسولگه‌راكانه‌وه هه‌ربۆیه‌ش به‌رده‌وام قسه ده‌كه‌ن، به‌رنامه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه و سه‌باره‌ت به‌و مه‌وردانه باس ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كه سه‌ره‌نجی خه‌ڵكه‌كه بۆ لای خۆیان راكێشن. له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه مه‌سه‌له‌ی ئهحمهدینژاد و لایه‌نگرانیه‌تی كه كه‌وتونه‌ته به‌ر غه‌زه‌بی رێژیم، به‌ڵام ئه‌وانیش به نیسبه‌تی خۆیان ئیمكاناتی حكوومه‌تیان له ده‌ستدایه كه ده‌توانن ئیستفاده‌ی لێ بكه‌ن و خۆیان نیشان بده‌ن، به‌ڵام مه‌سه‌له‌كه ئه‌وه‌یه كه كاندیداكانی ئه‌وان ته‌ئید نه‌كرێ و له ئاكامدا هه‌ر دوو لایه‌نی ئوسولگه‌را بمێننه‌وه و پێكه‌وه ركابه‌رایه‌تی بكه‌ن كه ركابه‌رایه‌تییه‌كی زۆر لاواز ده‌بێت. بێجگه له‌وه‌ش هێندێك مانۆڕی دیكه‌ش هه‌یه كه كۆماری ئیسلامی ئێران به‌تایبه‌تی له هه‌ڵبژاردنی مه‌جلیسی شووڕای ئیسلامی‌دا توانیویه‌تی بیدات، ئه‌وه‌ش له شارستانه‌كان (بێجگه له تاران) كه ئیمكانی مانۆڕی زۆرتره، درووست كردنی ركابه‌رایه‌تی له به‌ینی سوننی و شیعه‌دایه، له به‌ینی ئه‌و شارانه‌دا كه ته‌ركیبی حه‌شیمه‌ته‌كه‌یان یه‌كده‌ست نییه، بۆ نموونه وه‌كوو به‌شێكی زۆر له ئازه‌ربایجان و له به‌ینی كورد و توركدا، یان ئیختلاف سازكردنی عه‌شیره‌تی و پێكهێنانی ركابه‌رایه‌تی له نێوانیاندا بۆ ئه‌وه‌ی كه هه‌ر كام له‌وانه به‌شدار بێت لایه‌نگری خۆی به‌رێته سه‌ر سندووقی ده‌نگدان، كۆماری ئیسلامی ئێران زۆر جار ئه‌و كاره ده‌كات و بێگومان ده‌بێت له داهاتوودا چاوه‌ڕوان بین كه شتی دیكه‌ی له‌و چه‌شنه‌ش بكات. وه‌كوو بۆچوونێكی دیكه‌ش من وای ده‌بینم كه كۆماری ئیسلامی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ئه‌گه‌ر به‌وه بگا كه له‌و پیلانانه‌دا زۆر سه‌ركه‌وتوو نه‌بێت و نیگه‌ران بێت له ئه‌نجامی به‌شداریی خه‌ڵك، ره‌نگه هێندێك له ئیسلاحتهڵهبهكان بكڕێ و دیاره ئه‌وانه‌یان كه زه‌ره‌ریان كه‌متره و یان هێندێك لایه‌نی ئهحمهدینژاد به ژماره‌یه‌كی كه‌م و ته‌نانه‌ت تا راده‌یه‌كیش رێگایان پێ بده‌ن كه بچنه نێو مه‌جلیس كه هیچ مه‌ترسییه‌ك بۆ ئوسولگه‌راكان پێك نه‌هێنن، له‌وانه‌یه رێگایان پێ بدرێ و كاندیداتۆرییه‌كانیان قه‌بووڵ بكرێ بۆ ئه‌وه‌ی كه بازاڕی ركابه‌رایه‌تییه‌كه گه‌رمتر بێت، به‌تایبه‌تی ئێمه ده‌بێت راستییه‌ك قبووڵ بكه‌ین و ده‌بێ له بیرمان نه‌چێته‌وه، ئیسلاحتهلهبهكان ئه‌وه‌ی كه تاكوو ئێستاش نیشانیان داوه ئه‌وه‌یه كه بۆ ئه‌وان را‌گرتن و پاراستنی كۆماری ئیسلامی له ئه‌وله‌ویه‌تی هه‌موو شتێكدایه. بۆیه ئه‌گه‌ر رۆژێك خاته‌می یان مووسه‌وی یان سه‌رانی دیكه‌ی ئیسلاحتهلهب، رابگه‌یه‌نن كه له هه‌ڵبژاردندا به‌شدار ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ی كه مه‌شرووعیه‌تی كۆماری ئیسلامی له‌وه زیاتر له‌رزۆك نه‌بێت قه‌د نابێ پێمان شتێكی سه‌یر و سه‌مه‌ره بێت، چوونكه ئه‌وان تاكوو ئێستا به‌جاران راشكاوانه ئه‌و مه‌سه‌له‌یان راگه‌یاندووه. ئێستاش مه‌به‌ستی ئه‌وان و تیكۆشانی ئه‌وان بۆ ئه‌وه‌یه كه ئیعتباری دووباره بده‌ن به كۆماری ئیسلامی ئێران كه بمێنێته‌وه چوونكه بۆ ئه‌و گرووپه مانه‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی له هه‌موو حاڵه‌ته‌كاندا ته‌نانه‌ت له ئێستاش خه‌راپتر بێت له هه‌موو شتێك گرینگتره، چوونكه مانه‌وه‌ی باشتر له‌وه‌یه كه حكوومه‌تێكی دێموكراتیك بێته سه‌ر كار یان حكوومه‌تێكی سێكۆلار بێته سه‌ركار، ئه‌گه‌ر ئه‌و وه‌زعیه‌ته جۆرێكی پێ بێت كه كۆماری ئیسلامی ئێران بكه‌وێته مه‌ترسییه‌وه، ده‌بێ چاوه‌ڕوان بین كه ئه‌وانیش بێن و له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌شدار بن. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌مووی ئه‌وانه چوونكه خه‌ڵكی ئێران زۆرتر له رابردوو بۆیان روون بووه‌ته‌وه كه به‌شداریی ئه‌وان له هه‌ڵبژاردندا هیچ كاریگه‌رییه‌كی نیه، بۆیه من پێم وایه كه راده‌ی به‌شداریی خه‌ڵك به ئه‌و راده‌یه ناگات كه له رابردوودا بووه و زۆر كه‌م ده‌بێته‌وه.
پ: كاك موسته‌فا به‌شی دووه‌می وتووێژه‌كه‌مان ته‌رخان ده‌كه‌ین به مه‌سه‌له‌یه‌ك كه پێوه‌ندییداره به حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانه‌وه. هه‌ر وه‌ك ئاگادارن مێژووی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران زۆر جار شاهیدی رووداوی تاڵ و ناخۆش بووه و له چه‌ند قۆناغ و بڕگه‌ی زه‌مانیدا جیابوونه‌وه و ئینشیعابات رووی داوه و دڵی دوژمنان خوش كراوه. 15/9/85 رێكه‌وتێكه كه كۆمه‌ڵێك له هاورێیانی ئه‌م حیزبه ریزی خۆیان له ریزه‌كانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران جیا كرده‌وه و جیابوونه‌وه‌ی خۆیان راگه‌یاند و هه‌روه‌ها ناوی حیزبی دێموكراتی كوردستانیان له‌سه‌ر خۆیان دانا. به‌ڵام خاڵی سه‌رنجراكێش ئه‌وه‌یه كه ماوه‌یه‌كی زۆره ئه‌و لایه‌نه له راگه‌یاندنه‌كان و له زمانی به‌رپرسانیانه‌وه ته‌بلیغات ده‌كه‌ن كه ئه‌وان ئاشتی‌خوازن و ده‌یانهه‌وێ له‌گه‌ڵ حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران یه‌كبگرنه‌وه، له بنه‌ڕه‌تدا هۆكاری جیابوونه‌وه ئه‌وان له حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران چی بوو؟ لێكدانه‌وه‌ی ئه‌م ته‌بلیغاته و راستیی بابه‌ته‌كه و هه‌ڵوێستی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا چییه؟
و: بۆچوونه‌كانی ئێمه سه‌باره‌ت به جیابوونه‌وه‌ی هاوڕێیانی پێشوومان روونه و ئێستا بۆ خۆشیان روون بۆته‌وه. له سه‌ره‌تادا كه جودا بوونه‌وه باسیان له‌وه ده‌كرد كه ئه‌وان نوێ‌خوازن، نه‌ته‌وه‌یین و له‌گه‌ڵ حیزبی دێموكرات كه سیاسه‌تێكی ئێرانچیه‌تی ده‌باته پێشێ موافق نین. بڕوایان به‌وه هه‌بوو كه زۆر شێواز و ئیده‌ی نوێتریان پێیه و ده‌یانهه‌وێ بیخه‌نه گه‌ڕ و كاری پێ بكه‌ن. له‌و پێوه‌ندییه‌دا وه‌عده و وه‌عیدێكی یه‌كجار زۆریان به خه‌ڵك دا و به‌و نیازه‌وه یان له‌ژێر كاریگه‌ریی ئه‌و دروشمانه‌دا مه‌جمووعه‌یه‌ك له خه‌ڵك له‌گه‌ڵ ئه‌وان تێكه‌ڵ بوو و له حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران جودا بوونه‌وه. به‌ڵام كاتێك ده‌ڵێم ئێستا ئه‌وانیش گه‌یشتوون به‌و قه‌ناعه‌ته كه ئه‌و مه‌سه‌له‌یه راست نیه و جودابوونه‌وه‌ی ئه‌وان بنه‌مایه‌كی سیاسی نه‌بووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه ئێستا ئه‌وان له وتووێژه‌كانی ئه‌خیریاندا باس له‌وه ده‌كه‌ن كه مه‌سه‌له‌ی جودابوونه‌وه‌كه له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا بووه كه پێكه‌وه نه‌حه‌واوینه‌ته‌وه و میكانیزمی حه‌وانه‌وه‌مان نه‌ماوه. له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌لانه باس ده‌كه‌ن. له راستیدا ئه‌وانه‌شپاساوێكن له ئه‌وان بۆ توجیهی جیابوونه‌وه‌ی خۆیان ده‌یهێننه‌وه. ئه‌و ته‌بلیغاته‌ی كه ئێستا زۆر په‌ره‌یان پێ‌داوه و له‌واقێعدا ده‌یانهه‌وێ رووی ئاشتیخوازی و یه‌كگرتوویی و یه‌كبوون له‌نێو ریزه‌كانی كورددا مه‌تره‌ح بكه‌ن و خۆیان به ئاڵاهه‌ڵگری ئه‌و بابه‌ته بناسێنن، به رای من زۆرتر ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئه‌وه كه ئه‌وان ده‌یانهه‌وێ به‌و ته‌بلیغاته په‌ڵه‌ی ئه‌و كاره‌ی كه كردیان له‌نه‌زه‌ر خه‌ڵكدا بشارنه‌وه. گرووپێك كه له‌واقێعدا ته‌نیا بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی گرووپیی خۆیان له كۆنگره‌یه‌كی دێموكراتیكدا كه له ژێر رێنوێنی زۆرایه‌تیی ئه‌وان پێكهاتبوو نه‌تیجه‌ی كۆنگره‌یان قبووڵ نه‌كرد و رۆشتن و حیزبێكی دیكه‌یان پێك هێنا، ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی كه قازانج و به‌رژه‌وه‌ندیی گرووپه‌كه‌ی خۆیان بپارێزن. ده‌لیله‌كه‌شی ئه‌وه‌یه كه خوودی كاك خالید له وتووێژێكدا كه به‌مدواییانه بڵاو بۆته‌وه باسی كردووه كه ئێمه له كۆنگره‌ی 13دا هه‌موو كاره‌كانمان به باشی چووه‌ته پێشێ. راپۆرتی كۆنگره پێشكه‌ش كرا و تأیید كرا. بابه‌ته سیاسیه‌كان باس كرا و له‌سه‌ریان هه‌موو هاونه‌زه‌ر بوون، به‌ڵام كێشه‌كه ئه‌وده‌می ساز بوو كه هه‌ڵبژاردن هاته كایه‌وه. لێره‌دا ئه‌و پرسیاره بۆ خه‌ڵك زه‌ق ده‌بێته‌وه كه ئه‌گه‌ر به‌رنامه سیاسیه‌كه په‌سندكراوه و هه‌ڵوێسته سیاسیه‌كان په‌سند كراون، بۆچی هه‌ڵبژاردن كێشه دێنێته پێش؟ مه‌گه‌ر قه‌رار نیه خه‌ڵكێك كه له كۆنگره‌دا به‌شدارن ده‌نگ بده‌ن و ئێمه هه‌موومان به‌و ده‌نگانه پابه‌ند بین؟! هه‌ر وه‌كوو هه‌موو ئه‌و كۆنگرانه‌ی كه پێشتر گیراون و ده‌نگیان تێدا دراوه. له كۆنگره‌ی 10 را تا ده‌گاته كۆنگره‌ی 13 ئه‌و ره‌فیقانه‌مان له لایه‌نی زۆرینه بوون و زۆرتر كار و بڕیاره‌كان له‌ژێر هه‌ژموونی و ده‌سه‌ڵاتی زۆرایه‌تیی ئه‌واندا به‌رێوه‌چووه. كه‌مینه وه‌كوو كه‌مینه‌یه‌كی مۆنزه‌بێت و دڵسۆزی حیزبی كاری كردووه، له عه‌ینی حاڵ‌دا كه ره‌خنه و ئینتیقادی خۆی گرتووه، به‌ڵام كاری كردووه بۆ یه‌كپارچه‌یی حیزب. چۆنه هه‌ر ئه‌و كۆنگره‌یه، هه‌ر به‌و قانوونه‌وه كاتێك دێت ده‌نگێك ده‌دات كه ئه‌وان ئیدی نابنه زۆرینه بابه‌ته‌كه ده‌شێوێ و هه‌ڵبه‌زینه‌وه دێته پێشێ. ئه‌وه له لایه‌ك، له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ئێمه ده‌بینین كه له قسه‌كانیاندا باس له پێكه‌وه گونجان و ره‌فتار به‌رامبه‌ر به یه‌كتر ده‌كه‌ن، مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه كه زۆرینه‌یه‌ك كه ئێستا له‌وان نین، زوڵمیان له‌وان ده‌كرد كه كه‌مینه بوون و به باشی له‌گه‌ڵیان نه‌ده‌گونجان، به‌ڵام ئه‌وان رانه‌وه‌ستان تاكوو بزانن زۆرینه چۆن له‌گه‌ڵیان هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات. ئه‌وان هه‌ر پاش روون بوونه‌وه‌ی نه‌تیجه‌ی هه‌ڵبژاردن له كۆنگره‌دا كاتێك بینیان بوونه‌ته كه‌مینه به‌ره‌ی خۆیان جیا كرده‌وه. یانی وه‌كوو حیزبێكی جودا له‌گه‌ڵ حیزبی دێموكرات هه‌ڵسوكه‌وتیان ده‌كرد، بۆخۆیان وه‌كوو هه‌یئه‌ت ده‌چوون چاوپێكه‌وتنیان ده‌كرد له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان، كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌یان بۆ خۆیان ده‌گرت، ته‌نانه‌ت وای لێهاتبوو كه كاتێك پێشمه‌رگه‌كان یان كادره‌كان كۆبوونه‌وه‌یان ده‌گرت ئه‌وان ئیزنیان نه‌ده‌دا كه لایه‌نگره‌كانیان بێن و له كۆبوونه‌وی حیزبی‌دا به‌شدار بن. واته به كرده‌وه خۆیان جیا كرده‌وه. بۆ جودایان كرده‌وه؟ بۆئه‌وه‌ی كه ئه‌وان زۆرینه نه‌بوون. كه وابوو لێره‌دا ته‌نیا مه‌سه‌له‌كه قاوانج و به‌رژه‌وه‌ندیی گرووپیه، هیچ مه‌سه‌له‌یه‌كی عه‌قیده‌یی، سیاسی، قازانج و به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵك له‌ئارادا نیه. پرسیاره‌كه لێره‌دا ئه‌وه‌یه چۆنه گرووپێك كه بۆ قازانج و به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی دێت و به قه‌ولی خۆی حیزبێك له‌ت ده‌كات، به‌ڵام به‌ردی دڵسۆزی و یه‌كگرتوویی خه‌ڵك و یه‌كگرتوویی ئه‌حزابی سیاسی و نه‌ته‌وه‌ی كورد به سینگی خۆیدا ده‌دات و ده‌یهه‌وێ خۆی به ئاڵاهه‌ڵگری یه‌كگرتوویی نیشان بدات؟ ئه‌و دوو سیاسه‌ته دووفاقیانه و دژبه‌یه‌كه چۆن ده‌توانێ له یه‌ك حیزب‌دا كۆ بێته‌وه. ئه‌وانه هه‌موو نیشان ده‌ده‌ن كه ئه‌و باسانه باسێكی درووست و له رووی دڵسۆزیه‌وه نیه، چونكه هه‌ر له سه‌ره‌تای جیابوونه‌وه‌دا هه‌وڵێكی زۆر له لایه‌ن دۆستان و دڵسۆزانه‌وه درا بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌وان ئه‌و عه‌مه‌ڵه كۆتایی پێ‌بێنن و دووباره یه‌ك بگرنه‌وه له‌گه‌ڵ حیزب، ئێمه قبووڵمان كردووه به‌ڵام ئه‌وان هه‌ر ئاماده نه‌بوون. چونكه نه‌زه‌ریان ئه‌وه بوو كه له حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران‌دا ده‌بنه كه‌مینه و كه‌مینه بوون بۆ ئه‌وان قابیلی قبووڵ نه‌بوو. ئه‌وان پێیان وابوو ده‌بێ هه‌ر له زۆرینه‌دا بن. ده‌نا ئه‌و شتانه كه باسی ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر له زۆرینه‌دا بان هیچ گرفتێكی درووست نه‌ده‌كرد. هه‌ر ئیدامه‌یان ده‌دا و كاره‌كه‌ی خۆیان ده‌كرد و ئینشیعابیشیان نه‌ده‌كرد.
پ: كاك مسته‌فا، كاك خالید له به‌شێك له ئیستیدلاله‌كانی خۆیدا ده‌ڵێت كه هیچ لایه‌ك له لایه‌كه‌ی دیكه جیا نه‌بووه‌ته‌وه یان هیچ لایه‌ك لایه‌كه‌ی دیكه‌ی به‌جێ نه‌هێشتووه و ته‌نانه‌ت ده‌ڵێت كه شوێنی ئیداره‌ی هه‌ر دوولاش هه‌ر له جێی خۆی دایه و له كه‌مپه‌كانیشدا هه‌ر به هاوبه‌شی ده‌ژین. پێم خۆشه روانگه‌ی ئێوه له‌و باره‌وه بزانم.
و: له‌گه‌ڵ رێزم بۆ ئه‌و هاورێیانه، ئه‌وه ئیستدلالێكی ناسیاسیانه و ناشیانه‌یه. ئه‌وه‌یكه دوو ماڵ له ته‌نیشت یه‌كتریدا ده‌ژین یان دوو بنكه له نزیكی یه‌كترن، ئه‌وه هیچ ده‌لیل بۆ ئه‌وه نیه كه جودا نه‌بوونه‌ته‌وه. ئه‌وان به راگه‌یه‌ندراو حیزبی خۆیان جودا كردووه‌ته‌وه، جا ئێستا ماڵێكی ئه‌وان له ته‌نیشتی ماڵی ئێمه‌یه و یان له شارێكی دیكه‌یه، ئه‌وه هیچ شتێك له مه‌سه‌له‌كه نه‌گۆرێت،.ماڵ له‌یه‌ك نزیك بوون ده‌لیل به‌وه نیه كه جودا بوونه‌وه‌یه‌ك نه‌بووه.بۆ نموونه، له شارێكدا خه‌ڵك پێكه‌وه ده‌ژین، زۆر ماڵ هه‌یه دیواربه‌دیواری یه‌كترن، به‌ڵام ئه‌مه نابێته ده‌لیلی ئه‌وه كه ئیختیلافی نه‌زه‌ریان نیه و یان پێكه‌وه له ته‌زاددا نین و ئه‌وه نیشانه‌ی یه‌كبوونه. واته ئه‌وه هیچ ده‌لیلێك نیه بۆ ئه‌وه‌ی كه پێكه‌وه ژیانمان یارمه‌تیده‌ره به‌و فیكره‌ی كه له واقیعدا جودا نه‌بوونه‌ته‌وه، یان باس له‌وه ده‌كات كه مه‌سه‌له‌ی گۆڕینی “نێو” وه‌كوو مه‌رجێك له لایه‌ن ئێمه‌وه له ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌دا بووه‌ته هۆی ئه‌وه كه ئێمه نه‌توانین پێكه‌وه پێوه‌ندی بكه‌ین. دیاری كردنی ئه‌و ناوه له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه بۆته گرفت و به‌ربه‌ستێَك له‌سه‌ر رێگای له‌یه‌ك نزیكبوونه‌وه و ئاسایی كردنه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كانمان و ته‌نانه‌ت پێكه‌وه هاوكاری كردنمان. ئه‌وه‌ش سه‌یره كه ده‌ڵێ ئه‌وه ده‌بێته هۆی له‌یه‌ك نزیكبوونه‌وه، باشه چۆن ئه‌وه ده‌بێته هۆی نزیكبوونه‌وه. ئه‌گه‌ر ئه‌وه هۆی نزیكبوونه‌وه‌یه بۆ ئێمه تا ئێستا لێك نزیك نه‌بووینه‌ته‌وه. به‌پێچه‌وانه‌وه دیاری كردنی ئه‌و نێوه له یه‌كه‌م رۆژه‌وه بووه‌ته هۆی ئه‌وه كه ئێمه نه‌توانین پێكه‌وه دانیشین، پێكه‌وه هاوكاری بكه‌ین. مه‌نتیقیش ئه‌وه بووه هه‌ر له رۆژی ئه‌وه‌ڵه‌وه باس له‌وه بكه‌ن كه ئاڵوگۆرێك له نێوه‌كه‌یاندا پێك بێنن كه له‌گه‌ڵ نێوه‌كه‌ی ئێمه فه‌رق و جیاوازیه‌كی هه‌بێت تاكوو رێگا خۆش بێ بۆ پێوه‌ندی كردن.
پ: له شوێنێكدا كاك خالید ده‌ڵێت كه به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌ی كورده كه ئێمه هان ده‌دات بۆ له‌یه‌ك نزیكبوونه‌وه و ده‌بینین ئه‌وه‌نده تأكید له‌سه‌ر له‌یه‌ك نزیكبوونه‌وه و یان ته‌نانه‌ت ئاسایی كردنه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كان ده‌كات. به‌ڵام پرسیاره‌كه له‌وه دایه، ئایا 5 ساڵ له‌وه پێش به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی كورد ئه‌وه‌ی ئیجاب نه‌ده‌كرد كه ئه‌وان له‌گه‌ڵ حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بمێننه‌وه؟ یان كێشه‌ی كورد به‌و زه‌قیه كه ئێستا هه‌یه ئه‌و كات نه‌بوو؟
و: زۆربه‌ی ئه‌و ئیستیدلالانه كه ده‌كرێن سیاسی نین و بۆ چه‌واشه كردن و شێواندنی زه‌ینی خه‌ڵكن. كه‌سێك كه به‌خه‌می یه‌كگرتوویی خه‌ڵكی كورده‌وه بێ، كه‌س یان گرووپێك كه هه‌وڵی یه‌كگرتنه‌وه و یه‌كڕیزیی حیزبه سیاسیه‌كانی كوردی هه‌بێ، چۆن بۆ خۆی ئاماده نیه له حیزبێكدا به پێی یاساكان و ئوسووڵ و پره‌نسیپه‌كانی ئه‌و حیزبه هه‌ل بكات، مودارا بكات، ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه قازانج و به‌رژه‌وه‌ندییه گرووپیه‌كه‌ی خۆی كه‌وتووه‌ته مه‌ترسییه‌وه. واته لێره‌دا ئه‌و جه‌ماعه‌ته قازانج و به‌رژه‌وه‌ندیی گرووپیی خۆیان ته‌رجیح داوه به‌سه‌ر قازانج و به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌ییدا، به‌سه‌ر قازانج و به‌رژه‌وه‌ندیی حیزبی و یه‌كگرتوویی‌دا. گرووپێكی ئاوا به نه‌زه‌ری من ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌وه زیاتریش هاواری یه‌كگرتوویی و قازانج و به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵك بكه‌ن كه‌س گوێیان ناداتێ. چونكه ئه‌وه‌ی كه ئێستا خه‌ڵك چاوی لێ ده‌كا، مه‌سه‌له‌ی عه‌مه‌ل و كرده‌وه‌یه، خه‌ڵك ئێستا ئاگاهه، خه‌ڵك تێده‌گات، خه‌ڵك سیاسیه، زانیاری رۆژبه‌رۆژ له‌نێو خه‌ڵكدا ئاڵوگۆڕ ده‌كرێت. ئه‌من ـ بیلاته‌شبیه بێت، بیلاته‌شبیه بێت ـ ئه‌م ئیستیدلاله وه‌كوو ئیستیدلاله‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌بینم كه له لایه‌كه‌وه وه‌كوو تێروریزمی نێونه‌ته‌وه‌یی ناسراوه و سیاسه‌ته گشتییه‌كه‌ی تێروریزمه، به‌ڵام ده‌ڵێ “ئێمه تێرۆر ناكه‌ین، جارێك نه‌مانكردووه كه ئه‌مه دووهه‌م جارمان بێت”. بۆیه ئه‌م قسانه به‌لای خه‌ڵكه‌وه پێم وا نیه خوازیارێكی هه‌بێ، دیاره من باس له‌وه ناكه‌م خه‌ڵكی كورد به گشتی یه‌كڕیزی سازمانه سیاسیه‌كان و یه‌كریزیی ریزه‌كانی كوردیان لا مه‌به‌سته، به‌ڵام به‌و شێوه ئیستیدلال كردنه هیچ زه‌مینه‌یه‌ك بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه خۆش نابێت.
پ: واته ئه‌وانه ته‌نیا له چوارچێوه‌ی دروشمدایه و به كرده‌وه هیچ هه‌نگاوێكیان له رێگای قازانج و به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌ییدا هه‌ڵنه‌گرتووه؟
و: به‌ڵێ ته‌نیا دروشم بووه، ده‌ڵێ هه‌ر كه‌سێك ئینكاری نێوی حیزبی دێموكراتی كوردستان بۆ ئه‌وان بكات، له واقێعدا نایهه‌وێ لێك نزیك بینه‌وه، به‌ڵام ئێمه به‌كرده‌وه ده‌بینین كه ئه‌و چه‌ند ساڵه ئه‌وه بووه به كۆسپی سه‌ر رێگای لێك نزیك بوونه‌وه. مه‌سه‌له‌یه‌كی دیكه كه باس له مه‌سه‌له‌ی یه‌كگرتنه‌وه و یان تێكه‌ڵ بوونه‌وه و شتی وا ده‌كه‌ن، ئه‌وانه مه‌سائیلێكن كه هه‌مووی جێگه‌ی باسه، به‌ڵام ناكرێت پێش له‌وه‌ی كه بتوانی گرفته‌كانی به‌رده‌م پێكه‌وه دانیشتن چاره‌سه‌ر بكه‌یت، باس له یه‌كگرتنه‌وه بكه‌یت. هه‌رچه‌ند من بۆ ئه‌وه‌ش قسه‌م هه‌یه، ئێمه له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌وان بۆ نێو حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، یان مه‌سه‌له‌ی یه‌كگرتنه‌وه و یان هه‌رچی كه ناوی لێده‌نێنه‌وه، ئێمه هیچ شه‌رت و مه‌رجێكمان نیه. به بێ شه‌رت و مه‌رج باوه‌شمان ئاوه‌ڵایه، با بێنه‌وه. كه وابوو ئیدی هێنده ته‌بلیغ بۆ یه‌كگرتنه‌وه نه‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر راست ده‌كه‌ن و گه‌یشتوون به‌و قه‌ناعه‌ته كه قازانج و به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی باڵاتر له قازانج و به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌و گرووپه‌یه، له واقێعدا با یه‌ك بگرنه‌وه و به‌بێ هیچ شه‌رت و مه‌رجێك. ئێمه ساڵی داهاتوو كۆنگره‌مان له پێشه و ساڵی كۆنگره‌یه. له‌و كۆنگره‌یه‌ش وه‌كوو كۆنگره‌كانی دیكه كار ده‌كه‌ین، یه‌كێك له كاره‌كانی كۆنگره هه‌ڵبژاردنه، كۆنگره هه‌ر ده‌نگێك بدا هه‌موومان ملكه‌چی ده‌بین. خوای ده‌كرد زۆربه‌ی زۆری ئه‌ندامانی رێبه‌رایه‌تیی حیزب له ئه‌ندامانی ئه‌وان هه‌ڵده‌بژێردران. ئێمه هیچ له‌و باره‌یه‌دا قسه‌مان نیه. ته‌نانه‌ت ئاماده‌ین بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه چاوه‌دێر له لایه‌نه‌كانی دۆستیشدا بێنین بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری بكه‌ن له كۆنگره‌دا و چاوه‌دێری بكه‌ن به‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی بڕیاره‌كان و هه‌ڵبژاردنی كۆنگره‌دا. ئێمه له‌و باره‌یه‌وه قسه‌مان نیه. به‌ڵام مه‌سه‌له‌یه‌كی دیكه كه لێره‌دا مه‌تره‌حه و ئه‌وان باسی ده‌كه‌ن كه ئێمه‌ش موافقین مه‌سه‌له‌ی وتووێژ و لێك نزیكبوونه‌وه‌یه، به‌ڵام وتووێژ له‌نێوان دوو حیزبی دێموكرات‌دا نا، به‌ڵكوو له نێوان حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران و گرووپێك كه جیابوونه‌ته‌وه. ئێمه له‌و پێوه‌ندییه‌ش دا له‌وان زیاتر خۆمان به به‌رپرس ده‌زانین، له‌وان زیاتر پێمان وایه كه ئه‌وه زه‌رووریه. چونكه ئێمه له رۆژی ئه‌وه‌ڵه‌وه گوتومانه ئه‌گه‌ر ئه‌وان ئاماده نه‌بوون له حیزبی دێموكرات‌دا له‌گه‌ڵ ئێمه كه ره‌فیقه‌كانی ئه‌وان بووین و هاوسه‌نگه‌ریان بووین و ساڵانێكی زۆر پێكه‌وه كارمان كردووه بمێننه‌وه، ئێمه ده‌توانین وه‌كوو دوو لایه‌ن پێكه‌وه كار بكه‌ین، وه‌كوو دوو حیزبی سیاسی، به‌ڵام نه‌ك وه‌كوو دوو حیزبی دێموكرات. بۆ ئه‌وه‌ش نێوێك دیاری بكه‌ن و ئێمه هیچ شتێكی دیكه‌مان نیه. ته‌نانه‌ت باسیان له‌وه كردووه‌ته‌وه كه ئه‌وان له حیزبی دێموكرات‌دا رابردوویان هه‌یه و فیداكاریان كردووه و له شانازییه‌كانی حیزبی دێموكرات‌دا به‌شدارن، ئه‌وه هه‌مووی راسته، هه‌ر بۆیه ئێمه‌ش ده‌ڵێین كه نێوه‌كه‌یان وشه‌ی دێموكراتی تێدا بێت به‌ڵام به ته‌ركیبێكه‌وه كه خه‌ڵك لێكمان جیابكاته‌وه. ئێستا ئه‌و دوو نێوه بووه‌ته سه‌رلێشێواوی، وه‌كوو تازه‌ترین نموونه عه‌رزتان بكه‌م، له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ به‌یانیه‌یه‌كدا كه رێبه‌رایه‌تیی ئه‌وان داویه‌تی سه‌باره‌ت به‌وه‌یكه ئه‌وان خوازیاری ئه‌وه بوونه كه هێزه ده‌ره‌كییه‌كان بێن ده‌خاله‌ت بكه‌ن له ئێران‌دا، ژماره‌یه‌كی زۆر له لایه‌نه‌كانی ئێرانی لێره و له‌وێ له‌گه‌ڵ ئێمه پێوه‌ندیان گرتووه كه ئه‌وه چۆنه! خۆ سیاسه‌تی حیزبی دێموكرات ئه‌وه نه‌بوو، چۆن به یه‌كجاری ئه‌و سیاسه‌ته‌ی گرتووه‌ته پێش؟ ئێمه به‌شێكی زۆر له كاری هاوڕێیانمان له ده‌ره‌وه و لێره بوو به‌وه كه بلێین ئه‌مه هه‌ڵوێستی ئێمه نه‌بووه. ئێستا باس له چاك و خراپ بوونی ئه‌و هه‌ڵوێسته ناكه‌م، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه كه ئه‌و دوو نێوه ئێستا سه‌ری له خه‌ڵك شێواندووه و له داهاتوودا و له هه‌ڵومه‌رجێكدا كه ئاڵوگۆر بێته پێشێ، هه‌بوونی دوو حیزبی دێموكرات كێشه‌ی زیاتر ساز ده‌كات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نێویان بگۆڕن وه‌كوو حیزبه‌كانی دیكه كه پێوه‌ندیمان له‌گه‌ڵیان هه‌یه ئاماده‌ین له‌گه‌ڵ ئه‌وان زۆرتر له رابردووش كه هاوكار بووینه، پێكه‌وه كارمان كردووه، له یه‌ك سه‌نگردا بووین، بۆ یه‌ك مه‌رام كارمان كردووه، كار بكه‌ین و ئێستاش ئێمه له‌و پێوه‌ندییه‌دا زۆر خوازیارین كه به لاچوونی ئه‌و كۆسپه بتوانین پێكه‌وه دووباره پێوه‌ندیه‌كه‌مان ئاسایی بكه‌ینه‌وه و ره‌نگه له‌و ئاسایی بوونه‌وی پێوه‌ندیه‌كان و هاتوچووه‌كان و دانیشتنه‌كاندا دۆخه‌كه‌مان بگاته ئه‌و راده‌یه كه باسی یه‌كگرتنه‌وه‌ش بكه‌ین. با ئه‌وه‌ش بڵێم سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی یه‌كگرتنه‌وه‌ش كه باسی ده‌كه‌ن، ئێمه ئه‌زموونێكی تاڵمان لێی هه‌یه. هه‌ر ئه‌و گرووپه و یان به‌شێكی ئه‌و گرووپه به دوای كۆنگره‌ی 8 له حیزبی دێموكرات جودا بوونه‌وه، ده‌لیله‌كانیشیان زۆر نزیك به‌و ده‌لیلانه بوون كه ئه‌وانه‌ی له پاش كۆنگره‌ی 13 جودا بوونه‌وه هێنایانه‌وه. دواتر له كۆنگره‌ی 10 هاتنه‌وه نێو حیزبی دێموكرات و یه‌كیان گرته‌وه به‌ڵام نه‌تیجه‌كه‌ی ئه‌وه بوو كه دیسان جودابوونه‌وه. یانی ناكرێت تۆ چاره‌نووسی حیزبێك وه‌كوو كایه‌ی منداڵان چاوی لێبكه‌ی، رۆژێك كه‌سێك یان گرووپێك بۆچوونه‌كانی نه‌چووته پێشێ، قازانج و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی كه‌وته مه‌ترسی، جودا بێته‌وه و سبه‌ینی دیسان بگه‌ڕێته‌وه. ئه‌وه به رای من خه‌ڵكیش لێمان قبوول ناكات و حیزبی دێموكراتیش له راستیدا ناتوانێ ببیته تاقیگه‌ی ئه‌و جۆره سه‌لیقانه، بۆیه ئێمه له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌ی یه‌كگرتنه‌وه‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه ره‌دی ناكه‌ینه‌وه وه‌كوو عه‌رزم كردن، ئاماده‌ین یه‌ك بگرینه‌وه به بێ هیچ دانوستان و مه‌رجێك، به‌ڵام ئه‌و نیگه‌رانیانه‌شمان هه‌یه.
پ: كاك خالید له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانی ده‌ڵێت ده‌بێ به‌ستێنێك درووست بكه‌ین كه چی دیكه له ژێر كاریگه‌ریی ره‌وانی به قه‌ولی ئه‌و “له‌تبووندا” نه‌مێنینه‌وه. ئایا له راستیدا ئێوه وه‌كوو حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران چه‌نده له‌ژێر كاریگه‌ریی ئه‌و رووداوه‌دان؟
و: ئه‌من ئه‌وه درووست به پێچه‌وانه‌وه ده‌بینم. به بۆچوونی من ئه‌وانن كه ئێستاش له‌ژێر كاریگه‌ریی ئه‌و فه‌زایه‌دا ماونه‌ته‌وه كه له جه‌ریانی ئینشیعابه‌كه‌دا هاته پێشێ. ئه‌و تۆڵه كردنه‌وه، رق هه‌ستانه، هه‌ڵبژاردنی ئه‌و نێوه كه بۆ خۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر مه‌سه‌له‌ی رق هه‌ستان و تۆله‌كردنه‌وه. ده‌نا ئێمه حیزبی دیكه‌شمان زۆر دیون له‌یه‌ك جودابوونه‌ته‌وه، چ له رابردوودا و چ له ئێستادا، نێوی خۆیان گۆڕیوه و پێوه‌ندیه‌كانی خۆشیان پاراستووه. ئه‌وان باس له مه‌سه‌له‌ی یه‌كگرتوویی ده‌كن، رۆژانه سه‌باره‌ت به قازانج و به‌رژه‌وه‌ندیی یه‌كگرتوویی مه‌وعیزه ده‌كه‌ن، ته‌وسیه ده‌كه‌ن، قازانج و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی یه‌كگرتوویی لێكده‌ده‌نه‌وه، به‌ڵام كاتێك دێته قۆناغی كرده‌وه به مه‌به‌ستی ئه‌و یه‌كگرتنه‌وه‌یه ئاماده نین ئاڵوگۆڕ له نێوه‌كه‌یاندا پێك بێنن. جالب ئه‌وه‌یه كه كاك خالید له قسه‌كانی‌دا ده‌فه‌رمێ كه پێكهێنانی به‌ره و كاری هاوبه‌ش به‌ستراوه‌ته‌وه به له‌یه‌ك نزیكبوونه‌وه بۆ ئه‌و دوو لایه‌نه و قازانجه‌كانی دیكه‌ش باس ده‌كات، له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ده‌ڵێ حیزب ده‌بێ ئامراز بێت، حیزب موقه‌دده‌س نیه. باشه، ئه‌گه‌ر له‌یه‌ك نزیكبوونه‌وه ئه‌و هه‌موو قازانجه‌ی هه‌یه، ئه‌و هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌وه‌وه دابین ده‌بێ و ئه‌وان له ژێر كاریگه‌ریی ره‌وانیی كاتی جیابوونه‌وه‌دا نین، ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌وان وه‌كوو پێداگری له‌سه‌ر ئه‌و نێوه چ مانایه‌كی هه‌یه؟ بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه تیكرار ده‌كه‌نه‌وه؟. لێره‌دا ده‌مهه‌وێ ئیشاره به شتێكی دیكه‌ش بكه‌م هه‌ر له‌و پێوه‌ندیه‌دا، بیرمانه ساڵی رابردوو له پرۆسه‌ی دیالۆگێكدا( له شێوه‌ی دیمانه) كه كه‌وته نێوان ئه‌وان و كۆنسوولی كۆماری ئیسلامی له هه‌ولێر سه‌باره‌ت به دانوستان له‌سه‌ر مادده‌ی 15 و 19 له یاسای بنه‌ڕه‌تیی ئێران، له‌وێدا هه‌واڵنێره‌كه له كاك خالید ده‌پرسێت كه ئه‌گه‌ر كۆماری ئیسلامی له ئێوه داوا بكات كه نێوتان بگۆڕن بۆ ئه‌وه‌ی دانوستانتان له‌گه‌ڵ بكه‌ین نه‌زه‌رتان چی ده‌بێت؟ عیباره‌ته‌كه‌ی كاك خالید ئه‌و مانایه ده‌گه‌ینێت كه ئه‌گه‌ر كار بگاته ئه‌و راده‌یه ئێمه هیچ كێشه‌یه‌كمان نیه له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی گۆڕینی نێو. سه‌یر ئه‌وه‌یه كه ئاماده‌یه بۆ كۆماری ئیسلامی نێو بگۆڕێ، باس له‌وه ده‌كات كه چاره‌سه‌ریی كێشه‌ی نێوان حیزبی دێموكراتی كوردستان و ئه‌وان تأسیر داده‌نێت له‌سه‌ر پێكهاتنی به‌ره، قازانج و به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌وه‌دا ده‌بینێت، هه‌مووی ئه‌وانه باس ده‌كا به‌ڵام كاتێك گه‌یشته مه‌رحه‌له‌ی كرده‌یی هه‌ر له‌سه‌ر قسه‌ی یه‌كه‌می خۆی سووره كه ئه‌وان حیزبی دێموكراتی كوردستانن و به‌بێ‌بڕانه‌وه و ئه‌ملا و ئه‌ولا. یانی ئه‌و قسانه و ئه‌و كردوانه به رای من دوو شتی له‌یه‌ك جیاوازن و له دوو جه‌مسه‌ری ته‌واو دژ به‌یه‌كدا قه‌رار ده‌گرن.
پ: وه‌كوو دوایین پرسیار، كاك خالید له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانی توسیه ده‌كات كه ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی حیزب كه ئاشتی‌خوازن با شه‌هامه‌تیان هه‌بێ ده‌نگی خۆیان هه‌ڵبرن. ئایا له حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران‌دا خه‌ڵكی ئازادی‌خواز یان ئاشتی خواز به‌قه‌ولی ئه‌و شه‌هامه‌ت ده‌نگ هه‌ڵبڕینیان نیه؟
و: لێره‌دا ده‌بێ له‌سه‌ر مانای شه‌هامه‌ت قسه بكه‌ین. له حیزبی دێموكرات‌دا ئازادی هه‌یه، خه‌ڵك ده‌توانن له ئه‌ندامێكی رێبه‌رایه‌تیه‌وه بگره تا ئه‌ندامێكی ساده وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌ك نه‌زه‌ری خۆیان له كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌ی حیزبی‌دا به‌یان بكه‌ن، نامه بنووسن بۆ ئۆرگانی سه‌ره‌وه‌تر، بۆ رێبه‌رایه‌تی و ته‌نانه‌ت بۆ كۆنگره كه له ئه‌ساسنامه‌ی حیزبی دێموكرات‌دا ئه‌وانه روون كراونه‌ته‌وه و هه‌موو كه‌سیش ئه‌و شه‌هامه‌ته‌ی هه‌یه و ئه‌وه ده‌كات، به‌ڵام بۆیه ده‌ڵێم ده‌بێ مانای شه‌هامه‌ت لێكبده‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌یكه به نه‌زه‌ری من ئه‌و شه‌هامه‌ته‌ی كه ئه‌و براده‌رانه مه‌به‌ستیانه، نه‌خێر ئێمه ئه‌و شه‌هامه‌ته‌مان نیه. ئێمه شه‌هامه‌تی ئه‌وه‌مان نیه كه له‌به‌ر قازانج و به‌رژه‌وه‌ندیی گرووپیی خۆمان ریزه‌كانی كورد له‌یه‌ك بترازێنین. هه‌ر وه‌ك له كۆنگره‌كانی رابردوودا، پێش له كۆنگره‌ی 13 ئێمه كه‌مینه بووین و ئه‌و كاره‌مان نه‌كردووه. ئێستا ئه‌گه‌ر كاك خالید ده‌ڵێ شه‌هامه‌ت، به‌ڵێ ئێمه ئه‌و شه‌هامه‌ته‌مان نیه. ئێمه ئه‌و شه‌هامه‌ته‌مان نیه كه خه‌ڵك چه‌واشه بكه‌ین. چونكه ئێمه پێمان وایه كه ده‌بێ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی خۆمان راست بین. ئێمه به‌رپرسین كه راستیه‌كان به خه‌ڵك بڵێین. ئێمه شه‌هامه‌تی ئه‌وه‌مان نیه كه له حزووری خه‌ڵكدا و به ئاشكرا قسه‌كانمان له‌گه‌ڵ كرده‌وه‌كانمان جیاوازیی هه‌بێت. چونكه ئێمه ده‌زانین كه خه‌ڵك تێده‌گات، ئێمه نابێ حیسابی تێنه‌گه‌یشتوو له‌سه‌ر خه‌ڵك بكه‌ین و پێمان وابێت هه‌رچی ئێمه گوتمان خه‌ڵك هه‌ر ئه‌و رۆژه بیرده‌كاته‌وه. بۆیه من پێم وایه له‌سه‌ر مانای وشه‌ی شه‌هامه‌ت له نێوان ئێمه و ئه‌واندا فه‌رق و جیاوازی هه‌یه، ده‌نا له حیزبی دێموكرات‌دا بیروبۆچوون ده‌ربڕین ئازاده و به شێوه‌یه‌كی سیستماتیك به‌ڕێوه ده‌چێت.
…
سه‌رچاوه: کوردستان مێدیا
22-08-1390{jcomments off}