ئوردن یان باشتر وایه بڵێین شێوی ئوردن ( غور الاردن ) وڵاتێکه به‌ریتانییه‌کان دوای جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م درووستیان کرد ، لاتان سه‌یر نه‌بێت گه‌ر بڵێم ئه‌و وڵاته ته‌نها بۆ به‌دیهێنانی که‌سێک درووستکرا ئه‌ویش میر عه‌بدوڵای یه‌که‌م پاشای ئه‌م وڵاته بوو،
کورته‌ی چیرۆکه‌که‌ش به‌م شێوه‌ی خواره‌وه‌یه :
هاشمییه‌کان که باپیره گه‌وره‌یان ناوی هاشمی کوری عه‌بد کوری مه‌نافه له سکه‌وه سه‌ر به قوره‌یشن و پێغه‌مبه‌ری ئیسلام له‌وانه، له دێر زه‌مانه‌وه پاراستنی به‌رده ڕه‌شه‌که‌ی که‌عبه به‌وان سپێردرا بوو ، له سه‌رده‌می حوکمڕانی عوسمانییه‌کان پله‌ی شه‌ریفی مه‌ککه‌یان پێبه‌خشرا و هه‌ر وه‌کو ویلایه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ مامه‌ڵه له گه‌ڵ مه‌ککه ده‌کرا ، یه‌کێک له ئه‌شرافه‌کانی مه‌ککه ( موحسین ) منداڵی نه‌ده‌بوو بۆیه یه‌کێک له خزمه‌تکاره‌کانی خۆی ده‌کاته کوڕی خۆی که ناوی عۆن بوو به (عۆن راعی الهلام ) ناسرا بوو ئێدی نه‌وه‌کانی دیکه هه‌مو له‌و عۆنه‌وه هاتنه خوارێ ، عۆن عه‌بدی بوو ، عه‌بدیش موحه‌مه‌د و ئه‌ویش عه‌لی و عه‌لیش حوسێن که به ( الشریف حوسێن ) ناسرا ، ئه‌م شه‌ریفه‌یان له گه‌ڵ تورکه‌کان نه‌ده‌گونجا تا جارێکیان بۆ چه‌ند ساڵێک له کاره‌که‌ی دوور خرایه‌وه بۆ ئه‌سته‌نبوڵ و له‌وێ هه‌رسێ کوره‌که‌ی نایه به‌ر خوێندن ( عه‌لی ، عه‌بدوڵا و فه‌یسه‌ڵ ) ، هه‌ر له ئه‌سته‌نبوڵ ژنه تورکێکی هێنا و کورێکی لێی بوو به ناوی ( زه‌ید ) ، کاتێکیش کاتی مه‌نفای کۆتایی پێهات گه‌رایه‌وه و به هه‌ماهه‌نگی له گه‌ڵ ده‌زگای هه‌واڵگه‌ری سه‌ربازی ئینگلیز له قاهیره که پێشتریش ژێراوژێر په‌یوه‌ندی پێیانه‌وه هه‌بوو شۆڕشێکی دژ به عوسمانیه‌کان هه‌ڵگیرساند که به شۆڕشی گه‌وره‌ی عه‌ره‌ب نێوبانگی ده‌رکرد ، شۆرشه‌که‌ی دابه‌ش کرده سه‌ر چوار که‌رتی سه‌ره‌کی و هه‌ریه‌ک له كوره‌کانی کرد ه فه‌رمانده‌یان ، له به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌وه‌کانی شه‌ریف بێ ته‌جره‌به بوون له مه‌یدان بۆیه ئنگلیز کۆمه‌ڵێک له ئه‌فسه‌ره پله‌به‌رزه‌کانی کورد و عه‌ره‌ب که پێشته‌ر سه‌ر به سوپای عوسمانیه‌کان بوون له دیلی به‌ره‌ڵا کرد به مه‌رجی خزمه‌تگه‌یاندن به کوره‌کانی شه‌ریف حوسه‌ین ، ئه‌و شۆڕشه گه‌ڵێ بایه‌خ دار بوو بۆ به‌ریتانیا له به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بوو ئه‌وان سه‌ربازیکی زۆر ره‌وانه‌ی ناوچه‌که بکه‌ن له کاتێکدا وڵاتانی ناوه‌ند ( ئه‌ڵمانیا و هاوپه‌یمانه‌کانی ) سه‌رکه‌وتنی گه‌وره‌یان ئه‌نجام دابوو له مه‌یدانه گرنگه‌کانی جه‌نگ ، هه‌ر بۆیه ئینگلیز به‌ڵێنی ئه‌وه‌یان دا به شه‌ریف که کاتێک سه‌رده‌که‌ون له‌م جه‌نگه‌دا ئه‌و ده‌که‌ن به پاشای هه‌موو ناچه عه‌ره‌بییه‌کان به‌ڵام له هه‌مان کاتیش‌دا به پێی ڕێککه‌وتنی ژێراژێری ئینگلیز و فه‌ره‌نسا ( سایکس- بیکۆ ) به شێوه‌یه‌کی دیکه ناوچه‌که‌یان دابه‌ش کردبوو که بواری باس کردنی نیه له‌م شوێنه‌دا
دوای سه‌رکه‌وتنی سوێندخۆره‌کان ( به‌ریتانیا و هاوپه‌یمانه‌کانی ) و به پێی رێککه‌وتنی به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا ناوچه‌که دابه‌ش کرا ( ده‌بوو روسیاش به‌شی خۆی هه‌بوایه له‌و دابه‌شکردنه به‌ڵام به‌هۆی به‌رپابوونی شؤڕشی ئوکتۆبه‌ر و دروستبوونی یه‌کێتی سۆڤێت ئه‌وان له جه‌نگ کشانه‌وه ) ، فه‌یسه‌ڵ که پێشتر که‌رته‌که‌ی به یارمه‌تی نوری سه‌عید پاشا و لۆڕه‌نس ( که دوتر به لۆره‌نسی عه‌ره‌ب ناوبانگی ده‌رکرد ) دیمه‌شقیان پاک کرده‌وه له عوسمانیه‌کان و فه‌یسه‌ڵ له‌وێ به مه‌لیک دامه‌زرا به‌ڵام کاتێک فه‌ره‌نسییه‌کان هاتنه سوریا قایل نه بوون به مانه‌وه‌ی فه‌یسه‌ڵ و داموده‌زگاکه‌ی چونکه پێشتر له گه‌ڵیان هیچ جۆره رێککه‌وتنێک نه‌بوو بۆیه فه‌یسه‌ڵیان له سوریا ده‌رپه‌راند و نه‌فییان کرده دوورگه‌یه‌ک له ناوه‌ڕاستی ده‌ریای سپی.
دوای په‌رده هه‌ڵدان له سه‌ر ( سایکس بیکۆ ) جارێکی تر ئنگلیز له گه‌ڵ شه‌ریف کوره‌کانی له سه‌ر ئه‌وه رێککه‌وتن که فه‌یسه‌ڵ ببێته پاشای سوریا و عه‌بدوڵا ببێته پاشای عێراق و عه‌لیش به پادشای حیجاز، به‌ڵام دوای نه‌مانی فه‌یسه‌ڵ له سه‌ر عه‌رشی سوریا سیناریۆکه بۆ جاری سێیه‌م گۆڕا، ئنگلیز به باشی فه‌یسه‌ڵی شێلابوو له هه‌رسێ براکانی دیکه‌ی زیاتر متمانه‌ی پێده‌کرد بۆیه بریاری دا له مه‌نفاکه‌ی خۆی بیگێرێته‌وه بیکاته پاشای عێراق ، لێره‌دا عه‌بدوڵا ده‌نگی ناره‌زایی لێبه‌رز بووه‌وه لێره و له‌وێ گله‌ی له ئنگلیز ده‌کرد که چۆن غه‌در له‌م ده‌که‌ن ، ته‌نانه‌ت هه‌ندێ دۆستی خۆی هه‌بوو له له‌نده‌ن پاڵی پێوه نان که وتاری ڕه‌خنه ئامێز له حکومه‌تی به‌ریتانیا بگره‌ن سه‌باره‌ت به‌و مه‌سه‌له‌یه ، دیاره ئه‌و ڕه‌خنانه شوێنی خۆی گرته‌وه و ئنگلیز چاره‌سرێکی نێوه‌ندیان دۆزییه‌وه بۆ رازی کردنی عه‌بدوڵا ئه‌ویش به کێشانی نه‌خشه‌یه‌ی وڵاتێک بۆ عه‌بدوڵا له ئه‌نجامدا عه‌بدوڵا ملکه‌چی ئه‌م چاره‌سه‌ره بوو هه‌رچه‌نده تامی عه‌رشی عێراق ناداته‌وه، به‌و شیوه‌یه وڵاتێک داتاشرا بۆ شکاندنی تینوێتی تاقه که‌سێک که عه‌بدوڵا بوو ، لێره‌دا خوێنه‌ری ئازیز ده‌بێت به زه‌قی بیر له‌وه بکاته‌وه که چۆن ئنگلیزه‌کان خه‌ڵاتی چه‌وریان به‌خشییه ئه‌وانه‌ی هاوکارییان کردن له کاتی جه‌نگدا به‌ڵام داخی گران له‌و ده‌مه‌دا شێخ مه‌حمود که‌سایه‌تی سیاسی نێو مه‌یدانی کوردستان بوو له جیاتی ئه‌وه‌ی بیر له عه‌رشێک بکاته‌وه بۆ خۆی و میلله‌تی کورد هات و هێلکه‌کانی خسته ناو سه‌به‌ته‌ی عوسمانیه‌کان و له ژێر ته‌وژمی ئاین شۆره سواره‌کانی کوردی کۆ کرده‌وه و به خوێنیان خاکی شعێبه‌ی سوور کرد له مه‌یدانی جه‌نگ کردن دژ به سوپای ئنگلیز که به سه‌رکردایه‌تی جه‌نه‌راڵ مۆد ده‌یانه‌ویست له ده‌روازه‌ی به‌سره‌وه بێته ناو عێراق و سزای کرده‌وه‌که‌شی بێگومان ته‌نها بۆ خۆی نه‌بوو به‌ڵکو میلله‌تێکی بێبه‌ش کرد له کیانێک که کاتی گه‌یینی هاتبوو ، له به‌رامبه‌ردا هۆسه‌یه‌کی عه‌شایه‌ری عه‌ره‌بی باشوری عێراقی قازانج کرد که ده‌ڵێ ( ثلثێن الجنة لکاکا احمد و اکراده و ثلث لعلی هادینا ) واتا سێ له چواری به‌هه‌شت بۆ کاکه ئه‌حمه‌د ( مه‌به‌ست شێخ مه‌حموده ) و کورده‌کانێتی و یه‌ک له چواریشی بۆ عه‌لی هادیمانه ( مه‌به‌ست له عه‌لی الهادییه که یه‌کێکه له دوانزه ئیمامه‌که‌ی شێعه مه‌زهه‌به‌کان .
حوکمی هاشمیه‌کان له حیجاز کۆتایی پێهات و عه‌لی کوره گه‌وره‌ی شه‌ریف په‌نای هێنایه لای فه‌یسه‌ڵی یه‌که‌می برای و دوای چه‌ند ساڵێک کۆچی دوای کرد و له گۆرستانی پاشایه‌تی له ئه‌عزه‌مییه‌ی به‌غدا نێژرا و تاقه کوڕێک به ناوی ( عه‌بدولئیلاه ) و شه‌ش کچی له دوای خۆی به‌جێ هێشت عالیه گه‌وره‌که‌یان بوو بوو به خێزانی مه‌لیک غازی کوری فه‌یسه‌ڵ و دایکی فه‌یسه‌ڵی دووه‌م که له 14 ی گه‌لاوێژی ساڵی 1958 به پێی کوده‌تایه‌کی سه‌ربازی به سه‌رکردایه‌تی عه‌بدولکه‌ریم قاسم مۆمی ته‌مه‌نی خۆی و خێزان و پادشایه‌که‌شی کوژایه‌وه ، ئه‌وه‌ی مایه‌وه ته‌نها ئوردنی دروستکراو بوو ، ئوردن بوو به مه‌تبه‌خی دووه‌می درووست‌کردنی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل ، ته‌نانه‌ت باوکی عه‌بدوڵاش هه‌ر له شاری قودس کوژرا به‌ده‌ستێک تا ئێستاش نادیاره، هه‌روه‌ها عه‌بدوڵاش هه‌ر له‌م رێگه‌یه‌دا سه‌ری نایه‌وه دوای ئه‌وه‌ی ئیسرائیل له 1948 دروست بوو عه‌بدوڵا له گه‌ڵ گۆل‌دا مائیر رێککه‌وت که به‌ری رؤژهه‌ڵاتی فه‌له‌ستینییه‌کان ببه‌خشێته ئوردن ئه‌وه بوو ئه‌و کاره له 1950 سه‌ری گرت و ئوردن له میر نشینییه‌وه کرا به پادشانشێنی ، عه‌بدوڵاش هه‌ر وه‌ک باوکی کاتێک له ئه‌قسای قودس نوێژی ده‌کرد هاوڵاتییه‌کی فه‌له‌ستینی سێ فیشه‌کی کوشنده‌ی گرته که‌لله‌ی که له جێی خۆیدا گیانی ته‌سلیم کرد .
له دوای عه‌بدوڵا ته‌ڵاڵی کوری کرا به پادشا به‌ڵام به تومه‌تی شێت بوون له عه‌رش داگیرا و حو‌سه‌ینی کوری له جیاتی دانرا ، حه‌سه‌نی براشی بوو به جێگری ، حوکمی حه‌سه‌ین له 1952 ده‌ستی پێ‌کرد تا 1999 و پێش مردنی به هه‌فته‌یه‌ک نه‌خۆشخانه‌که‌ی ئه‌مریکای به‌جێ هێشت و گه‌ڕایه‌وه عه‌ممان بۆ ئه‌وه‌ی به فه‌رمانێکی پاشایه‌تی حه‌سه‌نی برای که‌نار بکات و عه‌بدوڵای کوڕی بکاته جێگری ئه‌وه بوو دای مردنی عه‌بدوڵای دووه‌م تا وه‌کو ئه‌مرۆ له سه‌ر ته‌ختی پادشایه‌تییه به‌ڵام ئه‌گه‌ره‌کان ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن که ئه‌مساڵ دووچاری دوورێییانێک بێت ، رێی هات که ئه‌گه‌ری فراوانکردنی ئه‌م پاشانشێنییه‌ی هه‌یه و رێگه‌ی نه‌هاتیش نه‌مانی ته‌واوه‌تی عه‌رشی هاشمییه‌کان ده‌بێ که دواتر تیشکێک ده‌خه‌ینه سه‌ر هه‌ردوو ئه‌گه‌ره‌که .
سوپای ئه‌مریکیی کاتێک له عێراق ده‌کشێته‌وه ته‌رمی عێراقی ده‌ستکردی به‌ریتانیا له مه‌یداندا به‌جێ دێڵێت ، کۆمه‌ڵێک وڵات به کۆمه‌ڵێ سیناریۆی جۆراوجۆره‌وه له ئێستاوه و پێشتریش چاویان بریوه‌ته که‌لاکی عێراق به هیوای ئه‌وه‌ی هه‌ر وڵاته‌و به‌شێ خۆی لێ جیاکاته‌وه ، یاریکه‌رانی ناوه‌ڕاست کورد و سوننه‌ی عه‌ره‌ب و شیعه‌یه ، به‌ڵام یاریکه‌رانی ده‌وروپشت ئێران و سعودیه و تورکیا یه و ئوردنیش یاریکه‌ری سپێره ، به‌ڵام یاریزانانای گه‌وه‌ره بێگومان ئه‌مریکا و به‌ریتانیایه جگه له چه‌ند وڵاتێکی‌تر له په‌راوێزدا که رۆڵی سه‌ره‌کی نابینن له سه‌رجه‌می سیناریۆکه .
ئه‌مریکا ئه‌رکی پێشه‌کی خۆی بینیوه و له دووره‌وه چاوه‌ڕوانی وه‌رزی دروێنه ده‌کات و هێزه‌کانی مه‌یدانیشی له ناو عێراق کورد و به پله‌ی دووه‌م سوونه‌ی عه‌ره‌به و له ده‌ره‌وی نه‌خشه‌که‌دا سه‌رپه‌رشتی سعودیه و تورکیا ده‌کات هه‌رگۆرانکارییه‌کیش گه‌وره یان بچووک روو بدات ده‌بێت به ره‌زامه‌ندی خۆی بێت له ناو چوارچێوه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی تازه .
به‌ریتانیا که له بیسته‌کانی سه‌ده‌ی پێشوو خۆی پاڵه‌وانی کێشانی نه‌خشه‌ی ناوچه‌که بوو پڕ به دڵ ده‌یه‌وێت به‌شێک له ڕۆڵی سه‌ره‌کی تاوی لاوێتی خۆی ببینێت له ناو عێراق سه‌رپه‌رشتی سوننه‌ی عه‌ره‌ب و به پله‌ی دووه‌م کورد ده‌کات و له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌که‌دا ده‌یه‌وێ له سه‌نگه‌ری ئوردنه‌وه شوێنپێی خۆی دا‌نێت له ناوچه‌که‌دا .
ئێران له رێگه‌ی شیعه‌ی عیراقه‌وه که سه‌رجه‌می سه‌رکرده‌کانی له قوتابخانه‌ی هه‌واڵگری خۆیان گڕوگاڵیان کردووه تا ئێستا پشکی شێریان به‌رکه‌وتووه له ده‌ستتێوه‌ردان له سیاسه‌تی عێراق . حکومه‌تی ئێستای عێراقیش به ریمۆنکۆنترۆڵی ئه‌وان جوڵه ده‌کات ته‌نانه‌ت ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی سوننه و کورد گرتوویانه مالکی توانیویه‌تی فه‌رمانبه‌ره سه‌ره‌کیه‌کانی شیعه‌رێژبکات که هه‌ندێ له‌و فه‌رمانبه‌رانه هه‌ر ئێرانیه‌کی رووتن و ته‌نها زمانی عه‌ره‌بی ده‌زانن ، ئه‌مه له سه‌ره‌تای دروستکردنی وه‌زاره‌تی ده‌عوه‌وه ده‌ستی پێکردووه و به‌به‌رچاوی ئه‌مریکییه‌کان که نیشانه‌ی پرسیاریان لای گه‌لێ له سیاسه‌تمه‌دار و چاو‌دێر و رۆژنامه‌نووس درووست کردبوو به‌ڵام وا ده‌رده‌که‌وێت ئه‌وان به عه‌ربانه ڕاوی که‌روێشک ده‌که‌ن به پێی په‌ندێکی پێشینانی کوردی ، تا کار وای لێهات مالکی کڵاوی ده‌به‌نگی له‌سه‌رنێت وا باوه‌ڕ بکات که کشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مریکی کۆتایی دونیایه بۆیه هه‌ر به گه‌رانه‌وه‌ی له واشنتۆنه‌وه داری دیکتاتۆری به ده‌سته‌وه گرت و ده‌ستوور و یاسا و ڕێسای له ژێرپێ نا له لایه‌که‌وه که‌وته هه‌ڕه‌شه کردن له پارێزگاکانی سه‌لاحه‌دین و دیالا و ئه‌نبار و موسڵ بۆ ئه‌وه‌ی جارێکی تر په‌ڵپی هه‌رێمی فیدرالی نه‌گرن به ناوی ده‌ستووره‌وه و له لایه‌کی تره‌وه و له رێگه‌ی مه‌حمود مه‌شهه‌دانی سه‌رۆکی پێشووی په‌رله‌مان هه‌ردوو قاچی تاریق هاشمی کرده بابوجێکه‌وه ، یان ئه‌وه‌تا لێدوانێک بدات تێێدا پشتگیری له مالکی بکات له دژاتیکردنی درووست کردنی هه‌رێمی فیدراڵی بۆ سووننه‌کان یان ئه‌وه‌تا ده‌یداته دادگا و تاوانی تیرۆری ده‌خاته مل به پێی سیناریۆیه‌ک ته‌نها سه‌دام له کاتی خۆیدا ده‌یکرد ، ئه‌وه بوو هاشمی ڕێگه‌ی دووه‌می هه‌ڵبژارد و ئه‌نجامیش درووست کردنی ئه‌م قه‌یرانه سیاسییه گه‌وره‌یه بوو که هه‌مو میدیای جیهانی هه‌ژاندووه ، ئه‌مه هه‌موی روو ده‌دات مالکی خۆیشی نازانێت که به ده‌ستی خۆی بزماری نه‌عشی حوکمرانی خۆی ده‌کووتێت و له پشت ده‌گاگه‌ی خۆی که‌سێکی وه‌ک جه‌عفه‌ری خۆی مه‌ڵاس داوه بۆ فرسه‌تێکی نزیک که جارێکی تر جڵه‌وی حوکم بگرێته ده‌ست .
سعودیه ناحه‌زی ته‌قلیدی ئێرانه له ناوچه‌که‌دا و له‌وه‌تی ئێران ده‌ستی گێراوه‌ته ناو ریخۆڵه‌ی عێرادا به ته‌مایه رۆڵێک ببینێت له که‌مکردنه‌وه‌ی ته‌وژمی ئێران به‌و پێیه‌ی عێراق سنوورێکی فراوانی له‌گه‌ڵ سعودیه هه‌یه ، له‌م رێگه‌دا چه‌ند ته‌قه‌للایه‌کی بێئه‌نجامی کردووه به‌ڵام وا ده‌رده‌که‌وێت ئه‌مژی ده‌خوازێت له‌م قۆناخه‌دا رۆڵێک ببینێت له رێگه‌ی سووننه‌ی عه‌ره‌بی عێراق و پاشانشێنی ئوردنه‌وه له پێناوی پووچه‌ڵ کردنه‌وه‌ی مانگی شیعی که ئێران به ته‌مایه خه‌تێک له شێوه‌ی مانگی یه‌کشه‌وه درووست بکات و به‌و پێیه شیعه‌ی ئێران و عێراق و سوریا و لوبنان وه‌کو ئیمبراتۆرییه‌تێکی شیعی درووست بکات .
تورکیا یه‌کێکه له یاریکه‌رانی ناوچه‌که و ده‌یه‌وێ له رێگه‌ی ئه‌مریکا و سوننه و کورده‌وه پشکێکی گه‌وره‌ی چنگ بکه‌وێت .
ئوردنیش هه‌ر وه‌کو عێراق به‌رامبه‌ر به سیناریۆی کۆتایی هێنان به عه‌رشی هاشمی راوه‌ستاوه ، له لایه‌که‌وه هه‌ر خودی ئه‌و ئیسرائیله‌ی هاودۆستی دوێنێی ئه‌ردن بوو ئه‌و میرنشینییه‌که‌ی کرد به پاشانشێنی هه‌ر وه‌ک پێشتر ئاماژه‌مان بۆ کرد ئه‌میش رۆڵێکی گه‌وره‌ی بینی له بونیاتنانی ئیسرائیل به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی به‌شێک له خاکی فه‌له‌ستینییه‌کان به‌ڵام ئه‌مرۆ دوێنێ نییه ، به‌رژه‌وه‌ندی ئیسرائیل وا ده‌خوازێت چاره‌سه‌رێکی بنه‌ره‌تی بۆ فه‌له‌ستینییه‌کان بدۆزێته‌وه کۆتایی به سه‌رئێشه‌یان بهێنێت به‌وه‌ی که ئه‌و به‌شه‌ی ئێستا له ژێر ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستینییه‌کانه بخاته سه‌ر ئه‌و خاکه فه‌له‌ستینییه‌ی که پێشتر درا به ئوردن بخاته سه‌ریه‌ک و ده‌وڵه‌تێک بۆ فه‌له‌ستینییه‌کان درووست بکات به مه‌رجێک ئه‌مان ببرای ببرای ده‌ست هه‌ڵگرن له داواکردنی قودس ، ئه‌مه‌ش له واشنتۆن له نێوانی ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریکا له پشتی په‌رده‌کان به تێر و ته‌سه‌لی باس کراوه و هه‌ندێ له ده‌زووی رستنه‌که‌ش نیشانی مه‌حمود عه‌باسی سه‌رۆکی ده‌سه‌ڵات دراوه به هیوای ئه‌وه‌ی له کات و ساتی خۆی په‌رده له سه‌ر ئه‌م شانۆیه هه‌ڵبدرێت ، به‌ڵام عه‌بدوڵای دووه‌م تا ماوه‌یه‌ک له‌م که‌ین و به‌ینه بێ‌ئاگا بوو تا چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک پێش ئێستا ، بۆیه شا عه‌بدوڵای دووه‌م یه‌کسه‌ر ده‌ستی کرد به ئه‌نجامدانی سه‌فه‌رێکی مه‌کۆکی که وێستگه‌ی یه‌که‌می سعودیه بوو ، له ریاز جورعه‌یه‌ک هیوای پێبه‌خشرا به‌وه‌ی که سعودیه به هه‌مو هێزێکی خۆیه‌وه ده‌وه‌ستێت به‌رامبه‌ر ڕوخاندنی عه‌رشی هاشمییه‌کان له هه‌مان کاتدا هه‌ندێ نهێنی تری بۆ درکاند که هه‌مووی له به‌رژه‌وه‌ندی مانه‌وه‌ی عه‌رشه‌که‌یه‌تی و کاتێکیش ریازی به‌چێهێشت چه‌ند ملیارێکی خسته حیسابی عه‌بدوڵا ، نهێنییه‌که‌ش پێک هاتبوو له‌وه‌ی که چه‌ند رۆژێک پێش ئێستا ئوسامه نوجه‌یفی سه‌ردنی ریازی کردووه به‌وه قایل بووه که دابه‌شکردنی هه‌رێمی سوننه‌کان قایل ده‌بێت به‌وه‌ی له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا ئه‌و هه‌رێمه بکه‌وێته سه‌ر ئوردن به مه‌رجێک پله‌ی ویلایه‌تی موسڵ بۆ هه‌تا هه‌تایه به خۆی و خێزانه‌که‌ی ببه‌خشرێت ، به‌م شێوه‌ش زیفه‌ی رۆژئاواش ئه‌گه‌ر بدرێته فه‌له‌ستین کار له ئوردن ناکات و به‌ڵکو به پێچه‌وانه‌وه ئه‌ردن ده‌وڵه‌مه‌ندتر ده‌بێت و ده‌بێته وڵاتێک له وڵاتانی به‌رهه‌مهێنی نه‌وت گاز، هه‌روه‌ها شای سعودیه به‌ڵێنی ئه‌وه‌شی دایێ که پشتگیری بکاته له هاتنه ناو جڤاتی وڵاتانی که‌نداو که ماوه‌یه‌که شا عه‌بدوڵا مه‌لی ده‌کات ، وێستگه‌ی دووه‌می شای ئوردن واشنتۆن بوو ، له‌وێ هه‌مو ئه‌و زانیارییانه‌ی له شای سعودیه‌وه چنگ که‌وتبوو پشت‌راست کرایه‌وه‌و ئامۆژگاریش کرا که له‌م قۆناخه هه‌ستیاره‌دا ئاگاداری ( به‌هاری عه‌ره‌بی ) بێت و له ئێستاوه ده‌ست بکات به کۆمه‌ڵێک چاکسازی دیموکراسی چونکه عه‌رشی ئوردن ئێستا وه‌کو یاریکه‌رێکه له سه‌ر ته‌لێکی باریک بڕوات هه‌ڵه‌یه‌کی بچووک ده‌یخاته ناو تاریکی گۆمی نادیار ، وێستگه‌ی سێیه‌می له‌نده‌ن بوو له‌وێ ماوه‌یه‌کی زۆرتر مایه‌وه ئامۆژگارییه‌کی زۆرتری وه‌رگرت و میوانداری کۆمه‌ڵێ دام و ده‌زگای گرنگی کرد و سه‌رنجیدا به‌ریتانیا به جدی ده‌یه‌وێ له رێگه‌ی ئوردنه‌وه ڕۆڵ ببینێت له ناوچه‌که .
دواتری سینارۆ که ئێستا له ئارادایه و ره‌نگه رۆژانه‌ش کاری تێدا بکرێت هێشتا که‌ش هه‌ر لێکۆڵینه‌وه‌ی جیاجیای بۆ ده‌کرێت له ده‌یان ده‌زگای ستراتیژی گرنگ ئه‌وه‌یه که به‌غدا به ته‌نها شه‌كڵێک وه‌ربگرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌م شیعه و هه‌م سونیشی تێدا ده‌ژی و ناکرێت ببه‌خشرێته شیعه‌کان ، ناوچه‌ی فوراتی ناوه‌راستیش به‌شێک بێت بۆ شیعه که پێک دێت له پارێزگاکانی بابل و کوت و که‌ربه‌لا و نه‌جه‌ف و دیوانیه ، به‌شێکی که‌ش له باشووری عێراق به ناوی ئیماره‌تی عه‌ره‌بی به‌سرا که پێک دێت له هه‌رسێ پارێزگاکانی به‌سرا و عیماره و ناسرییه و به زووترین کات ببێت یه‌کێک له وڵاتانی که‌نداو به مه‌به‌ستی ڕوخاندنی پردی په‌یوه‌ندی ئێران و نیوچه کۆنترۆڵکردنی که‌نداو له لایه‌ن عه‌ره‌به‌وه ئه‌مه‌ش به هاوکاری و هه‌ماهه‌نگی ئه‌مریکا و سعودیه و وڵاتانی که‌نداو ده‌کرێت ، کوردستانیش به دوو قۆناخ ده‌بێت به وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ ، قۆناخی یه‌که‌م ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تێک که پێک دێت له هه‌رسێ پارێزگاکه و خانه‌قی و مه‌نده‌لی و مه‌خمور و شه‌نگاریشی ده‌خرێته سه‌ر ، که‌رکوکیش له قۆناخی یه‌که‌م هه‌رێمێکی سه‌ربه‌خۆ بۆ کورد و تورکمان درووست ده‌بێت تا ئه‌و کاته‌ی عه‌ره‌بی تێدا چؤڵ ده‌کرێت به رێکه‌وتنی هه‌مولایه‌ک ، ئه‌وجا ده‌کرێته سه‌ر ده‌وڵه‌تی کورد به‌ڵام به مه‌رجی مۆرکردنی هاوپه‌یمانییه‌کی درێژخایه‌ن له گه‌ڵ تورکیا و زیندوو کردنه‌وه‌ی بازاری ئاڵوگۆری بازرگانی له نێوانی هه‌ردوو وڵات‌دا ، به‌م شێوه‌یه هه‌مو یاریکه‌رانی مه‌یدانه‌که سوودمه‌ند ده‌بن و کۆتایی به نه‌خشه‌یه‌ک دێت که ته‌مه‌نی نزیکه‌ی یه‌ک سه‌ده‌ی ته‌واوه .
( ماویه‌تی )
{jcomments off}