لە چەن ساڵی ڕابردودا دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران بە بێ لە بەر چاو گرتنی بڕیاراتی پەرلەمان پرۆژەیەکی بە ناوی یارانە پەسەند کرد، و ئەم پرۆژەیە تا کۆتایی مانگی گەلاۆێژی ساڵی دوهەزارو دە بە پێی پلانەکانی خۆی توانی بەڕێوەی ببات.
لەم بارودۆخەدا کە ئێستا تێیدایە کەواتە بارودۆخی ،ئابوری و سیاسی، توانای پەرە پێدانی ئەم پرۆژەیە نەماوە و لەم دواییانەدا پەنای بۆ بەرهەمەکانی ، گاز، ئاوو، وزە و کارگە دەوڵەتیەکان بردوە کە ئەم پلانەش بوە بە هۆی دواخستنی موچەی چەن مانگێکی کارمەندان و کرێکارانی ئەم بەشە بەرهەم هێنەرانە.
هەڵواشاندنەوەی پرۆژەی یارانە لە لایەن پەرلەمانی وڵاتەوە.
بە پێی مادەی، دوازدەی، یاسای ئەساسی، پەرلەمان بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پرۆژەی یارانەی پەسەند کرد و داڕیژەرانی ئەم پرۆزەیە بە تاوانبار و پێچەوانەی یاسا لە قەڵەم دا، کە بە بێ لە بەرچاو گرتنی بڕیاراتی پەرلەمان ئەم پرۆژەیە کەوتوەتە بواری جێ بە جێ کردنەوە.
هەڵوێستی داڕێژەرانی پرۆژەی یارانە کەواتە دامو دەزگای سەروک کۆماری ئەمڕۆی ئێران، لە بەرانبەر بڕیاری پەرلەمان بێ وڵام مایەوە و بێ دەنگ بون لە بەرانبەر ئەم بڕیارە کە واتە بێ دەبگی داڕیژەران نیشانەی هاو دەنگیە لە گەڵ هەڵوەشاندنەوەی ئەم پرۆژەیەدا.
ناکۆکی پەرلەمان و دەسەڵاتدارانی ئەمڕۆی کۆماری ئیسلامی ئێران تەنها چەن پرۆژەیەک نیە کە سەرکەوتو نەبون تێیدا. بەڵکو چەندەها کێشەی دیکەی لێ کەوتوەتەوە، بۆ نمونە لە ساڵێ پێشودا بە پێچەوانەی یاساهیچ چەشنە هاوکاریەکی بەشی سەنعەت و بەشی بەرهەم هێنان نەکردوە، ئەمەش بوە بە هۆێ گیر و گرفتێکی ئابوری کە ڕەنگە ناڕەزایەتیەکی زۆری بەرهەمهێنانی لێ بکەوێتەوە.
لە هەموی گرینگتر و سرنجڕاکێشتر ئەوەیە کە داڕێژەری پرۆژەی یارانە بە بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پرۆژەی یارانە لە لایەن پەرلەمانەوە خۆشحاڵی خۆی دەربڕی.
لێرەدا پێم خۆشە ئاماژە بە چەند ڕوداوێک بکەم کە دوای هەڵوەشاندنەوەی ئەم پرۆژەیە ڕی داوە.
نرخی ، بەنزین، گاز، گازاییل، وزە و ئاو، لە کاتی پرۆژەدا و لە کاتی هەڵواشاندنەوەی پرۆژە.
نرخی بەنزین کەهەر لیتر ، سەد تمەن بو گەیشتە لیتری حەفسەد تمەن.
نرخی گازلە هەر مترێکی چوار گۆشەدا سێزدە تنەب بو ئێستا گەیشتە، حەفتا تمەن.
نرخی گازاییل کە هەر لیترێکی، شانزدە و نیو بو گەیشتەلیتری، سێسەدو پەنجا تمەن.
نرخی وزە لە هەر کیلوواتێکدا، شانزدە و نیو بو ئێستا گەیشتە، دوسەدو دە تمەن.
نرخی ئاو؟ ئاو کە بەرهەمێکی سروشتیەو لە زۆربەی وڵاتاندا بە بێ بەرانبەر کەڵکی لێ وەردەگیرێت لە ئێراندا بە
پێی مەسرەف لە، هەشتا تمەن گەیشتە دوسەدو هەشتاو سێ تمەن.
من پێم وایە گوشاری ئابوری کاریگەریەکی یەکجار زۆری لە سەر بارو دۆخی ئابوری دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران داناوە بۆ لە نێو بردنی.
عەنایەت دەشتی
ڕێکەوەتی
٢٠١١/١٢/٢٧
{jcomments off}