به پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی بڵاو بوونه‌وه، كاتژمێر 10ی شه‌وی 28/12/2011، ده‌یان كۆڵبه‌رو كاسبكاری گوندی روبوسكی شاری شێرناخی كوردستانی توركیه، كه‌وتنه به‌ر هێرشی دڕندانه‌ی فڕۆكه بومب هاوێًژه‌كانی رێژیمی توركیه‌و له ئاكامدا 35 كه‌س له كۆڵبه‌ران گیانیان له ده‌ست دا‌و چه‌ند كه‌سیش بریندار بوون.
هه‌روه‌ها زیاتر له 15 كه‌سیش تا هه‌نووكه بێ‌سه‌رو شوێنن.
فڕۆكه شه‌ڕكه‌ره‌كانی توركیه له كاتێكدا ئه‌م تاوانه گه‌وره‌یه‌یان ئه‌نجام داوه كه كۆڵبه‌رانی ئه‌م ناوچه‌یه به ئاگاداری‌و ره‌زامه‌ندیی به‌رپرسانی ئه‌رته‌شی توركیه خه‌ریكی كار‌و كاسبی بۆ په‌یداكردنی بژیوی ژیانیان له‌سه‌ر سنووره‌كاندا له هات‌وچۆدا بوون‌و به‌م شێوه‌یه گیانیان لێ ئه‌ستێندرا.
ئه‌مه یه‌كه‌م جار نیه كه رێژیمه‌كانی توركیه‌و ئێران دوور له هه‌موو رێوشوێنه مرۆییه‌كان، خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێشی كوردستان له‌سه‌ر سنووره‌كان ده‌كه‌نه ئامانج‌و كاسبكاران‌و كۆڵبه‌ران ده‌كه‌ونه به‌ر هێرشی هه‌وایی فڕۆكه بومب هاوێژه‌كانی توركیه‌و تۆپبارانی هێزه‌كانی رێژیمی ئێران‌و بێ‌به‌زه‌ییانه شه‌هیدو برینداریان ده‌كه‌ن‌و ژیان‌و گوزه‌رانیان له به‌ین ده‌به‌ن‌و ده‌یانكه‌نه قوربانی سیاسه‌ته دژی‌گه‌لییه‌كانیان، ئه‌مه له كاتێك دایه كه ئه‌م رێژیمه ماف پێشێلكارانه بۆ خه‌ڵكی وه‌زاڵه هاتووی وڵاتانی دیكه كه كه‌وتوونه‌ته به‌ر شاڵاوی سه‌ركوت‌و زه‌بروزه‌نگی رێژیمه دیكتاتۆره‌كانیان، به ره‌واڵه‌ت فرمێسكی تیمساح ده‌ڕێژن‌و داكۆكی له مافه‌كانیان ده‌كه‌ن. له حاڵێكدا بۆ خۆیان به‌و شێوه كورد‌و خه‌ڵكی به‌ش مه‌ینه‌تی كوردستان‌و گه‌لانی دیكه ده‌كه‌نه ئامانج‌و به‌وپه‌ڕی دڕنده‌ییه‌وه پۆل پۆل شه‌هیدیان ده‌كه‌ن.
ٍئێمه هاوكات كه ئه‌و كرده‌وه دژی‌مرۆییه‌ی هێزه‌كانی توركیه مه‌حكووم ده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌و سیاسه‌ته به پێچه‌وانه‌ی هه‌وڵه سیاسییه‌كانی دۆستان‌و خێرخوازانی رێگه‌ی چاره‌سه‌ری ئاشتییانه‌ی پرسی كورد له‌م وڵاته ده‌زانین. داوا له كۆڕ‌و كۆمه‌ڵه مرۆڤدۆسته‌كانیش له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییدا ده‌كه‌ین كه له به‌رانبه‌ر ئه‌م تاوانه دژی مرۆییانه‌ی هێزه سه‌ركوتكاره‌كانی رێژیمه‌كانی توركیه‌و ئێران بێ‌ده‌نگ نه‌بن‌و له‌وه زیاتر ئیزن به‌م رێژیمانه نه‌درێ خه‌ڵكی مه‌ده‌نی‌و زوڵملێكراوی كورد بكه‌نه ئامانجی نیزامی‌و بێ‌به‌زه‌ییانه شه‌هیدیان بكه‌ن.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران وێڕای ده‌ربڕینی په‌ژاره‌و داخ‌و كه‌سه‌ری خۆی له‌و رووداوه دڵته‌زێنه، سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌و كه‌س‌وكاری قوربانیانی ئه‌م تاوانه به‌تایبه‌تی‌و خه‌ڵكی مه‌ڵبه‌ندی شێرناخ به‌گشتی ده‌كاو ئاواتی چاكبوونه‌وه‌ی هه‌رچی زووتر بۆ زام هه‌ڵگرتووه‌كانی ئه‌م بومبارانه ده‌خوازێ‌و دڵنیایه كه ئه‌م جۆره كرده‌وانه نه كورد له نێو ده‌باو نه مه‌سه‌له‌ی كورد چاره‌سه‌ر ده‌كا، به پێچه‌وانه خه‌ڵكی كوردستان له‌سه‌ر داواكانیان سوورتر‌و پێداگرتووتر ده‌كاو سه‌ره‌نجامیش ریسوایی‌و شه‌رمه‌زاری بۆ ئه‌و رێژیمانه‌ی به‌دواوه ده‌بێ كه مانه‌وه‌ی خۆیان له سه‌ركوتی رۆڵه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورددا ده‌بینن.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
ده‌فته‌ری سیاسی
30ی دێسامبری 2011ی زایینی
9ی به‌فرانباری 1390ی هه‌تاوی
{jcomments off}