چه‌ند ڕۆژ به‌ر له ئێستا له تۆڕی کۆمه‌لایه‌تیی فه‌یسبۆک ناوێک ده‌عوه‌تی کردبوو بۆ هاوڕێیه‌تی له‌و تۆڕه به‌رینه کۆمه‌ڵایه‌تیه دا. ئه‌و ناوه که چاوم پێکه‌وت ناوێکی غه‌ریب نه‌بوو . ناوێک بوو که بۆ من و هاونهسلهکانم ناوێکی ئاشنا و له هه‌مان کات دا
بیر هێنه‌ره‌وه‌ی زۆر داستانی حه‌ماسیی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان بوو .
کاک سه‌روان سابیر ، ئه‌و ئه‌فسه‌ره شۆڕشگێره‌ی که هه‌ر له سه‌ره‌تایی ئینقلابی 1357 ڕا ڕیزه‌کانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێرانی کرده سه‌نگه‌ری به‌رگری له گه‌ل و نیشتیمانه‌که‌ی و به لێزانی و فیداکاری خۆی ، که خاوه‌ن ده‌ریایه‌ک ئه‌زموونی زانستیی فه‌رمانده‌ری و سازمانده‌هی بوو ، بووه یار ویاوهری خه‌ڵکی کوردستان و مامۆستا و فه‌رمانده‌رێکی دیاری هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان .
کاک سه‌روان سابیر که‌متر ناوچه‌ی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات هه‌یه که خه‌باتی تێدا نه‌کردبێ و به فه‌رمانده‌ری و نه‌خشه و پلانی ئه‌و فه‌رمانده‌ره لێزانه ، زه‌بری گورچک بڕ له هێزی داگیرکه‌ر نه‌درابێ ، و خه‌ڵکی که‌متر ناوچه‌یه‌کیش هه‌یه که ئه‌و تێکۆشه‌ره نه‌ناسێت . کاک سه‌روان سابیر ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی که له گه‌ل ئه‌و کۆمه‌له ئه‌فسه‌ر و ده‌ره‌جه‌داره شۆڕشگێرانه‌ی که ده‌ستیان له پله و مه‌قامی به‌رزی نیزامیی خۆیان هێنا و بوون به مامۆستا و فه‌رمانده‌ری هێزی پێشمه‌رگه. کاک سابیر یه‌کێک له ئه‌فسه‌ره “ورزیده” کانی نێو سوپای ئێرانی پێش ئینقلاب بووه که وه‌ک هێزی ئاشتی پارێز(کلاه آبی) له به‌ینی عه‌ره‌ب وئیسرائیل نادراوهته به‌رزایه‌کانی جۆلان .
ئه‌و فه‌رمانده‌ره‌ی هێزی پێشمه‌رگه دوای شه‌هید بوونی سه‌روان خه‌له‌بان حاته‌م دوعاخوان فه‌رمانده‌ری هێزی ئه‌وکاتی شه‌هید نه‌حۆی ورمێ وه‌ک فه‌رمانده‌ری ئه‌و هێزه دیاری کراوه و بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵ وه‌ک فه‌رمانده‌رێکی کارامه و به ئه‌زموون له ده‌ورانی دژوار وشه‌ڕی داسه‌پاوی دوولایه‌نه به سه‌ر حیزب دا ، هه‌میشه یار و یاوه‌ری زه‌حمه‌تکێشانی ئه‌و ناوچه‌یه بووه و خه‌ڵکی هه‌تا ئێستاش یادی ده‌که‌نه‌وه و که‌م نین ئه‌و دایک و بابانه‌ی که ناوی منداڵه‌کانیان له خۆشه‌ویستیی ئه‌وه‌وه کردووه به “سابیر” .(دیاره له فاسیله‌ی شه‌هید بوونی سه‌روان حاته‌م تا هاتنی کاک سه‌روان سابیر، کاک غه‌نی غه‌نی پوور فه‌رمانده‌ری هێز بووه)
له نێو دیواری فه‌یسبۆکی کاک سابیر دا کۆمه‌ڵێک وێنه‌ی ده‌ورانی پێشمه‌رگایه‌تی هه‌بوون له ناوچه جۆراوجۆره‌کانی کوردستانه‌وه که هه‌رکامه‌یان مێژوویه‌ک و ده‌یان بیره‌وه‌ریی له خۆی گرتووه . بۆیه من داوام لێ کرد که ئه‌گه‌ر پێیان خۆش بێ و ئیزن بده‌ن ، به‌شێک له‌م وێنانه ده‌گوازینه‌وه ماڵپه‌ڕی پێشمه‌رگه‌کان و له ئارشیڤی سایته‌که ڕاده‌گرین. به‌ڕێزیان پێ خۆش بوونی خۆیان ده‌ربڕی و ئیزنی پێداین .له ژێر وێنه‌یه‌کی خۆی و هاوڕێیه‌کی دا له گه‌ل کاک دوکتۆر قاسملوو ڕسته‌یه‌کی کورت به‌ڵام واتاداری نووسیوه که سرنجی منی ڕاکێشا . ڕسته‌که ئه‌وه‌یه که ده‌ڵێ : ئه‌وه سه‌نگه‌ری کاری دوکتۆره که جێی 3 که‌سه! ئه‌و ڕسته‌یه مانای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ کاک سابیر له دڵی دا ماوه که ڕیبه‌رێکی وه‌ک دوکتۆر قاسملوو له باتی ده‌فته‌رێکی کاری باش گه‌وره ، مه‌نزڵێکی بچووکی به‌ردی هه‌یه که ته‌نیا جێی 3 که‌س ده‌بێ ؟ ئه‌وه نیشانه‌ی خه‌مخۆریی کاک سابیره . هه‌ر وه‌ک له هیندێک له‌م وێنانه دا ده‌بینن که کاک سابیر و بنه‌ماڵه به‌ڕێزه‌که‌یان ڕنجی زۆریان له ڕیزه‌کانی شۆڕش دا چێشتووه و ته‌نانه‌ت نرخی هه‌ره قورسیشیان له‌و پێناوه دا پێشکه‌ش به باره‌گای گه‌ل کردووه و ئێستاش له پێناو ڕزگاریی گه‌له‌که‌ی دا ئاڵای کوردستانی له سه‌ر شانه.
له کۆتایی دا پڕ به دڵ سوپاسی کاک سه‌روان سابیر ده‌که‌ین بۆ ئه‌م یادگاره جوانانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان که کاک سابیر ساڵانێکی دوور ودرێژ پاراستوونی. به‌و هیوایه که ئێمه‌ش تێکۆشه‌رانێکی وه‌ک کاک سابیر که ژماره‌یان یه‌کجار زۆره له بیر نه‌که‌ین و ڕێز له خه‌باتیان بگرین ، هه‌ر چه‌ند به داخه‌وه زۆریان به فه‌رامۆشی سپێردراون.
کاک سابیریش هه‌ر ته‌مه‌ن درێژ و له‌ش ساغ بێت .
تکایه بۆ بینینی وێنه‌کانی کاک سه‌روان سابیر 72 وێنه ئێره کلیک بکه‌ن {jcomments off}