"an independent online kurdish website

خالید محه‌مه‌دزاده‌

هه‌ر دوو رێكخراوی‌ “به‌ره‌ی‌یه‌كگرتوی‌ كورد”‌و “رێفۆرمخوازانی‌ كورد” له‌ ئێران دوو پێكهاته‌ی‌دیاری‌ قوناغی‌ هه‌لبژاردنه‌كانن که هیج کامیان له لایان ده‌سه لاتی ئیرانه وه به ره‌سمی  وه‌رنه گیراون و نه‌ناسراون و  وته بیژ و شورای  ناوه ندی و ئه ساسنامه و پیکهاته ی گشتی  و ئه ندامانی سه ره کی  و شیوه ی ئه ندام وه رگرتنیان نادیار و ناروونه xalid_muhamad-zade-0

، ئه‌م دوو پێكهاته‌ له‌ هه‌موو هه‌لبژارده‌كانبه‌ دوو روانینی‌ جیاواز‌و له ‌زۆر قوناغیش دا هاو‌به‌ش رێگای‌ به‌شداریكردنیان گرتووه‌ته‌به‌ر. ئه‌گه‌ر هه‌ر دوو پێكهاته‌كه‌ له‌ سالانی‌ رابردوو بانگه‌شه‌یان بۆ هه‌لبژاردنه‌كانی‌ئێران ده‌كرد ئه‌وه‌ بۆ هه‌لبژاردنه‌كانی‌ داهاتووی‌ په‌رله‌مانی‌ ئێران، هه‌ر دووپێكهاته‌ رای‌ جیاوازیان هه‌یه‌. یه‌كیان داوای‌ بایكۆت ده‌كات‌و ئه‌و‌ی‌ تریشیان داوای‌ به‌شداری‌.هه‌ر چه‌ند له‌ ناو هه‌ر دوو پێكهاته‌ش رای‌ جیاواز له‌ رای‌ سه‌ره‌كیان به‌رامبه‌ربه‌ پرۆسه‌ی‌ به‌شداریكردنیان هه‌یه‌.

هه‌ر دوو پێكهاته‌كه‌ سه‌ره‌رای‌ هه‌لویستی‌جیایان به‌رامبه‌ر به‌ هه‌لبژاردنه‌كان، ره‌خنه‌ رووبه‌روی‌ یه‌كتر ده‌كه‌نه‌وه‌ به‌وه‌ی‌به‌ كارتی‌ یه‌كتر ده‌چنه‌ هه‌لبژاردنه‌كان. هه‌ندێك له‌ ئه‌‌ندامانی‌ به‌ره‌ پێیانوایه‌ رێفۆرمخوازان به‌ تابلۆی‌ به‌ره‌ی‌یه‌كگرتوی كورده‌وه‌‌ به‌شداری‌ ده‌كه‌ن‌و رێفۆرمخوازانیش “به‌ره”‌ تۆمه‌تبارده‌كه‌ن به‌وه‌ی‌ له‌ نه‌بوونی‌ پالیوراو به ‌كاندیدی‌ ریفۆرمخوازان‌ به‌شداری‌ ده‌كه‌ن

به‌ره‌ی‌ یه‌كگرتوی‌ كورد به‌ فه‌رمی‌داوای‌ به‌شداری‌ له‌ هه‌لبژاردنه‌كان كرد‌و له‌ به‌رامبه‌ریشدا، هه‌ڵویستی‌ ره‌سمی‌ریفۆرمخوازانی‌ كورد دیار نیه‌، هه‌ر چه‌ند هه‌ندێك كه‌سایه‌تی‌ دیاریان ته‌ئكید له‌سه‌ر به‌شداری‌ نه‌كردن ده‌كه‌نه‌وه‌.

به‌ره‌ی‌ یه‌كگرتووی‌ كورد له‌ تازه‌ترینبه‌یاننامه‌یدا داوای‌ له‌: نوخبه ‌‌و كه‌سایه‌تییه‌كانی‌ ‌ پابه‌ند به‌ ماف‌و داواكارییه‌كانی‌خه‌لك”كرد خۆیان كاندیدا بكه‌ن‌و راشیگه‌یاند:”‌به‌ پیی‌ توانای‌ خوی‌ له‌به‌شداریكردنی‌ پالیوراوی‌ هه‌لكه‌وتوو پێشوازی‌ ده‌كات”. ئه‌م هه‌ڵویسته‌ش را‌  و لێكدانه‌وه‌ی‌‌ جیاواز‌ له‌ ناو ئه‌ندامانی‌ ئه‌وبه‌ره‌یه‌ دروست ده‌كات ‌و ئه‌مه‌ش وا ده‌كات هه‌ندێك له‌ چالاكانی‌ ئه‌و رێكخراوه‌له‌ گه‌ل ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ نه‌بن‌و هه‌ره‌شه‌ی‌ هه‌ڵویست وه‌رگرتن بكه‌ن.

موختار زارعی ئه‌ندامی‌ “به‌ره‌”له‌ پاریزگای‌ كوردستان ته‌ئكیدیكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌:”هیچ مه‌شروعییه‌تێكی‌نیه‌‌”. زارعی‌ هاوكات ره‌خنه‌ی‌ له‌ وته‌بێژی‌ به‌ره‌ی‌ یه‌كگرتوی‌ كورد گرتكه‌ بۆ ده‌ركردنی‌ ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌‌ نه‌گه‌راوه‌ته‌وه‌ بۆ كۆری‌ گشتی‌ به‌ره‌ی‌‌یه‌كگرتووی‌ كورد‌ و راشیگه‌یاند:” ده‌ركردنی‌ به‌یاننامه‌یه‌كی‌ ئاوا پێویستی‌به‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ كۆری‌ گشتی‌ به‌ره‌ی‌ یه‌كگرتووی‌ كورد هه‌یه‌”.

به‌لام د. ره‌حیم فه‌ره‌همه‌ند وته‌بیژی‌به‌ره‌ی‌ یه‌كگرتووی كورد،‌ بوونی‌ ناره‌زایی‌ له‌ ناو “به‌ره‌ی‌ یه‌كگرتووی‌كورد”ی سه‌باره‌ت به‌ به‌یاننامه‌كه‌‌ ره‌تكرده‌وه‌‌و گوتی‌:له‌ ناو به‌ره‌ هیچناره‌زاییه‌ك به‌رامبه‌ر به‌ به‌یاننامه‌كه‌‌ نیه‌، چونكه‌ ئه‌و به‌یاننامه‌ له‌ ناوشۆرای‌ به‌ره‌ وتوویژی‌ له‌ سه‌ر كراوه‌، كاری‌ یه‌ك نه‌فه‌ریش نیه‌ به‌یاننامه‌كه‌،منیش وه‌ك وته‌بیژی‌ به‌ره‌ ئه‌و به‌یاننامه‌ ته‌ئید ده‌كه‌م. “.

زارعی‌ ده‌لێت: به‌یاننامه‌كه‌ی‌ به‌ره‌ی‌یه‌كگرتوی‌ كورد‌‌ له‌ ژێر كاریگه‌ری‌ رێفۆرمخوازانی‌ كورد نوسراوه‌و‌ گه‌ره‌كیانه‌به‌ تابلۆی‌ به‌ره‌ به‌شداری‌ هه‌لبژاردنه‌كان بكه‌ن”. ئه‌م‌ كاردانه‌وه‌ی‌‌ زارعی‌دوای‌ ئه‌وه‌ دێت كه‌ هه‌ر یه‌كه‌ له‌ حاسل داسه‌، عه‌بدوللا سوهرابی‌‌و محه‌مه‌د ره‌وفقادری‌ نوینه‌رانی‌‌ پێشوووی‌ په‌رله‌مانی‌ ئێران خۆیان كاندید كردووه‌ته‌وه‌ بۆ په‌رله‌مانی‌ئێران‌.

جه‌لال جه‌لالیزاده‌ له‌ ریفۆرمخوازانی‌كورد ئه‌و روانگه‌ی‌ زارعی‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌و ده‌لێت:”ئه‌گه‌ر هه‌لبژاردنمان قبولبوایه‌ لانیكه‌م من ناوم ده‌نوسی‌. دلنیابه‌ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌مجاره‌ ناوی‌ نوسیوه‌ یا له‌ئه‌لفۆ بیی‌ ئازادیخوازی‌‌و سیاسه‌ت شتێك نازانی‌ یا  هه لخواز و ئۆپۆرتۆنیسته‌ .  جه‌لالی زاده‌ كه‌پێشتر نوینه‌ری‌ په‌رله‌مانی‌ ئێران له‌ سه‌ر لیستی‌ رێفۆرمخوازانی‌ كورد بووه‌ ئه‌وه‌شی‌ووت: ریفۆرمخوازانی‌ كورد به‌شداری‌ هه‌لبژاردنه‌كان ناكه‌ن چ بگات به‌وه‌ی‌ پشتگیری‌كاندیدێك بكه‌ن یا كاندیدیان هه‌بیت.

له‌ لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ د. ره‌حیم فه‌ره‌همه‌ندكه‌ نوسه‌ری‌ به‌یاننامه‌كه‌ی‌ “به‌ره‌ی‌ یه‌كگرتووی‌ كورد”ه‌ ئه‌و قسه‌یه‌ره‌تده‌كاته‌وه‌و ته‌ئكیدیكرده‌وه‌:”ئیمه‌ ویستمان له‌ گه‌ل ریفۆرمخوازانی‌ كوردقسه ‌بكه‌ین‌و هاوفیكرییه‌ك دروست بكه‌ین، به‌لام ئه‌و‌ان ئاماده‌ی‌ هیچ جۆره‌ هاوكارییه‌كنه‌بوون”. ووتیشی‌:” ئه‌وان نه‌ ده‌توانن‌و نه‌ توانایی‌ ئه‌وه‌شیان هه‌یه‌له‌ سه‌ر بیروباوه‌ری‌ ئیمه‌ شوین دابنیَن”. ووتیشی‌:”هه‌ندێك ئه‌ندامی‌به‌ره‌ خۆیان كاندید كردوه‌  و مافی‌ خۆیانه‌به‌لام تا ئیستا ئیمه‌ بریارمان نه‌داوه‌ له‌ كه‌سیك پشتیوانی‌ بكه‌ین یا نه‌یكه‌ین.

هه‌ر چه‌ند وته‌بیژی‌ ‌به‌ره‌ی‌ یه‌كگرتوی‌كورد نه‌یشارده‌وه‌ كه‌:”ئیمه‌ بۆ ئه‌و قوناغه‌ پشتگیریمان له‌ هیچ كه‌س نه‌كردوه‌‌وپشتگیری‌ له‌ كه‌سیبش ناكه‌ین جاری”‌. به‌لام به‌ پێی‌ زانیاریه‌كانی‌ راپۆرته‌كه‌به‌ره‌ی‌ یه‌كگرتوی‌ كورد به‌شداری‌ كردنی‌ هه‌ندێك پالیوراوی‌ به‌ پێویست زانیوه.‌حاسل داسه‌ش به‌یاننامه‌كه‌ی‌ به‌ره‌ی‌ یه‌كگرتووی‌ كورد به ‌”هه‌لویستێكی‌ باش”وه‌سفكرد‌و نه‌یشاره‌وه‌ كه‌:”پشتگیری‌ به‌ره‌ی‌ یه‌كگرتووی‌ كوردیشی‌ له‌ پشته‌:”‌.  گه‌رچی باسی ئه‌وه‌ش ده‌کری که داسه قه‌ت ئه‌ندامیبه‌ره نه‌بووه‌و وه‌ک  ریفورمخواز خوی ناساندووه.عه‌بدولڵا سوهرایی‌ نوینه‌ری‌ پێشووی‌ مه‌ریوان له‌ په‌رله‌مانیش ئاشكرایكرد كه‌:”تائیستا به‌ره‌ی‌ یه‌كگرتوی‌ كورد له‌ سه‌ر ناوی‌ ئه‌و‌  و حاسل داسه‌ بۆ نوێنه‌رایه‌تی‌ په‌رله‌مانی‌ ئێرانساغ ‌بوونه‌ته‌وه‌”. كه‌ ئه‌مه‌ش ناره‌زایی‌ زۆری‌ له ‌ناو بالی‌ به‌شداری‌ نه‌كردنی‌رێفۆرمخوازان‌ به‌رامبه‌ر به‌ به‌ره‌ی‌ یه‌كگرتوی‌ كوردی‌ لێكه‌وتووه‌ته‌وه.‌

ره‌حیم فه‌ره‌همه‌ند له‌ سه‌ر دواهه‌لویستی‌ به‌ره‌ی‌ یه‌كگرتووی‌ كورد به‌رامبه‌ر به‌ هه‌لبژاردنه‌كانی‌ داهاتووی‌ئێران ئه‌وه‌شی ‌ووت:” ئیمه‌ وه‌ك “به‌ره‌” تا ئیستا یه‌كجاریش هه‌لبژاردنمانبایكوت نه‌كردووه‌. چونكه‌ ئێمه‌ بایكوت به‌ تووره‌بوون‌  و تۆریان ده‌زانین‌ و پیمانوایه‌ ئه‌و‌انه‌ی‌ بایكوتی‌ده‌كه‌ن ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ناتوانن به‌شداری‌ بكه‌ن‌و ئه‌گه‌ر بۆخویان توانایی‌به‌شداریكردنیان بوایه‌ حه‌تمه‌ن به‌شداریان ده‌كرد.

به‌لام  ئازادنمه‌كی‌ دەبیری رێکخراوەی بەرەی یەکگرتووی کورد لە پارێزگای کوردستان رایگه‌یاند: ئاگاداری‌ئه‌و به‌یاننامه‌ نه‌بوون‌و ووتیشی‌ له‌ گه‌ل ئه‌و هه‌لویسته‌ نین‌و  به‌ زوویی‌ هه‌لویستی‌ خۆمان ده‌رده‌برین‌و به‌درۆی‌ ده‌خه‌ینه‌وه.‌

ئازاد نمه‌كی‌ راشیگه‌یاند:”وەکوورێکخراوە ناتوانین بەشداری هەڵبژاردنەکانی ئەم خولەی پارلەمانیش بین و هیچ چەشنە تەوسیەکیشمانبۆ خەڵک بۆ چۆنێتی رووبەرووبوونەوە لە گەڵ هەڵبژاردن نیە. ووتیشی‌:”خەڵک بە پێی‌بەرژەوەندی خۆی و خوێندنەوەی خۆی لە واقیعەکە ئەتوانێ بڕیار بدات و بە لای ئێمەوه جێگەیرێز و حورمەتە.

هه‌لبژاردنه‌كان هه‌ر ململانێ‌و رای‌جیاوازی‌ نه‌خستووه‌ته‌ ناو به‌ره‌ی‌ یه‌كگرتوی‌ كورد، به‌ڵكوو رێفۆرمخوازانی‌ كوردیشی‌كردووه‌ به‌ دوو به‌شه‌وه‌، له‌ كاتێكدا به‌شێك له‌ رێفۆرمخوازانی‌ كورد ته‌ئكید له‌سه‌ر به‌شداری نه‌كردن ده‌كه‌نه‌وه‌ ئه‌وه‌ له‌ پارێزگای‌ كرماشان‌، كوردستان‌و ئازه‌ربایجان،هه‌ر یه‌كه‌ له‌ حاسل داسه‌، عه‌بدولڵا سوهرابی‌‌و محه‌مه‌د ره‌وف قادری‌ نوێنه‌رانی‌پێشووی‌ رێفۆرمخوازان خۆیان كاندید كردووه‌ته‌وه‌.. حاسل داسه‌ نوینه‌ری‌ ریفۆرمخوازله‌ خولی‌ شه‌شه‌می‌ په‌رله‌مانی‌ ئێران كه‌ خوی‌ بۆ هه‌لبژاردنه‌كانی‌ داهاتوو كاندیدكردووه‌ته‌وه‌ رایگه‌یاند:” هه‌ندێك كه‌س خۆیان كشاندووه‌ته‌وه‌ ده‌یانه‌وی‌ هیچنه‌كه‌ن، نه‌ خۆیان هیچ كاریك ده‌كه‌ن‌و نه‌ ده‌لین دیلن ‌ ئیمه‌ش كاریك بكه‌ین”.!

عه‌بدوللا سوهرابی‌ پالێوراوێكی‌ دیكه‌ی‌رێفۆرمخوازان له‌ شاری‌ مه‌ریوان كه‌ خۆی‌ بۆ هه‌لبژاردنه‌كان كاندید كردووه‌ به ‌پێچه‌وانه‌ی‌سیاسه‌تی‌ بایكوتی‌ رێفۆرمخوازان بیر ده‌كاته‌وه‌ و ده‌لێت:” من ئیستا له به‌رامبه‌ری  خه‌لكی مه‌ریوان مه سوولم وزوربه ی خه لك به جیدیداواكارن سه‌ره‌رای ته‌حریمی‌ حیزبه سیاسییه‌كان بیمه مه‌یدان و گه‌رچی هه لبژاردنیكینا دیموكراتیكه‌، به‌لام خه لكی هه ژار و فه قیریش ده‌نگ ده‌ده‌ن.

له‌ به‌رامبه‌ردا د. جه‌لالیزاده‌نوێنه‌ری‌ پێشوی‌ رێفۆرمخوازان له‌ په‌رله‌مانی ‌ئێران له‌ گه‌ل ئه‌وه‌ی‌ رایگه‌یاندخوی‌ كاندید ناكات ده‌لێت:”ئه‌گه‌ر قه‌رار بیت كه‌سێك به‌ سه‌ر مندا سه‌پێنن كه‌ته‌نیا ده‌توانم ده‌نگ به‌و بده‌م ئیتر ئه‌وه‌ هه‌لبژاردن نیه‌.خه‌لكیش له‌وه‌ها فه‌زایه‌كدابه‌ هه‌موو كه‌س ده‌نگ ناده‌ن. سه‌باره‌ت به‌پالێوراوانی‌ ئه‌م خوله‌ی‌ په‌رله‌مانیشله‌ كوردستان ووتی‌:”له‌ كاتێك شۆرای‌ نیگایان به‌رگری‌ ده‌كات له‌  به‌شداری‌ نه‌یارانی‌ خوی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ ئۆپۆرتونیستن‌وده‌یانه‌وی‌ له‌و ده‌رفه‌ته‌ سود وه‌ربگرن‌و خۆیان وه‌ك نوینه‌ری‌ كورد بگوازنه‌وه‌بۆ مه‌جلیس. دڵنیام ئه‌م كه‌سانه‌ی‌ به‌م دۆخه‌ی‌ ئیستاوه‌ خۆیان پالاوتوو ه‌ بۆ په‌رله‌مانی‌ئێران ناتوانن هیچ كارێك بۆ خه‌لكی‌ كوردستان بكه‌ن

به‌ گوێره‌ی‌ زانیاریه‌كانی‌ راپۆرته‌كه‌‌ره‌شنوسی‌ به‌یاننامه‌ی‌ رێفۆرمخوازانی‌ كورد ئاماده‌یه‌‌و تیادا ته‌ئكید ده‌كه‌نه‌وه‌له‌ نه‌بوونی‌ ساز‌وكاری‌ دیموكراتیك به‌شداری‌ هه‌لبژاردنه‌كان ناكه‌ن به‌لام ئه‌گه‌ری‌زۆره له‌ به ‌كار هێنانی‌ وشه‌ی‌ ته‌حریم خوی‌ ببویرن، ره‌نگه‌ ئه‌مه‌ش بگه‌ریته‌وه‌بۆ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ سپای ‌پاسداران به‌ره‌سمی‌ رایگه‌یاند هه‌ر كه‌س‌و لایه‌نێك له‌ ناوئێران باس له‌ ته‌حریمی‌ هه‌لبژاردنه‌كان بكات ئه‌وه‌ به‌توندی‌ رووبه‌روی سزادان‌ده‌بیته‌وه‌.

 به‌لام جه‌لالیزاده‌ نه‌یشارده‌وه‌ كه‌ رۆژانی‌ داهاتوو رێفۆرمخوازانی‌كورد به‌ره‌سمی‌ هه‌لویستی‌ خۆیان بلاو ده‌كه‌نه‌وه‌‌و ته‌ئكیدیشكرده‌وه‌ كه‌ به‌شداری‌هه‌لبژاردنه‌كان ناكه‌ن. ووتیشی‌:من پێموایه‌ خه‌لكی‌ كوردستان له‌وه‌ شاره‌زاترن كه‌سێكپیێان بلێت له‌ هه‌لبژاردن به‌شداری‌ بكه‌ن یا به‌شداری‌ نه‌كه‌ن.مورته‌زا ته‌مه‌دون پاریزگای‌ تارانیشنه‌یشاره‌وه‌ كه‌ زیاتر له‌ 700 ریفۆرمخواز له‌ ئێران ناوی‌ خۆیان نوسیوه‌ بۆ به‌شداریكردنله‌ هه‌لبژاردنه‌كان

{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی