"an independent online kurdish website

شەست و شەشه مین ساڵرۆژی دامەزرانی کۆماری
کوردستان لە مه‌هاباد بە سەرۆکایتی پێشەوای کورد قازی موحەمەد،  پڕبەدڵ پیرۆزبای ئەم رۆژە مێژووییە لە نەتەوەی کورد دەکەم.amir_palanij

رۆژی دووی رێبەندان بۆ کورد  دەست کەوتێکی پڕ بەهاو گرینکە لە مێژووی خەباتی سیاسی نەتەوه‌ کەماندا.
شەست و شەش ساڵ پێش ئێستا  فاسڵەیەکی کەم نییە!
 له‌ودەمەدا  کە جیهان تووشی شەری دووهەمی ببوو،ئێرانیش یەکێک بوو لە و وڵاتانەی  کە کەوتە بەر ئەم شەرە جیهانیە. بۆیە رۆژهەڵاتی کوردستان کەوتە نێو بازنەی شەرەکەوه‌ ، و لە هەمان کاتدا  هاتە نێو معادلەیەکی سیاسیەوە. لێرە دایە گرینگیی درووست بوونی دەوڵەتی  کوردی، بە تیژ بینی سەرکردەی ژیرو بەتوانای کورد، پێشه‌وا قازی موحەمەد.
 ئەگەر کەمێک بە دیقەت بخوینیەوە و هەڵسەنگاندن  بۆ ئەو بارودۆخەی  شەر بکەین، باش دەزانین شەر چ ماڵوێرانی یەکی بەدوای خۆیدا ‌هێنا. ئەگەر  کەمێکێش لە وەزعیەتی چۆنیەتی  سەتحی ئاگاهیی خەڵک و رادەی خویندەواری و  چۆنیەتی تەکنۆلۆژیای  ئەودەم  بکەینەوە و بەراوردی  بکەین لە گەڵ پێشکەوتنە کانی ئەمرۆی دونیای مۆدێرنیتە، باشتر دەزانین ئەودەم کوردستان لە چ ئاستێکدا بووە، چ لە باری خوێندەواری و چ لە باری ئابووری و کشتوکاڵ دا. ئاشکرایە دەوران دەورانی فیودالی ئاخایەتی بووە. کورد لە هەموو بوارێکدا لە پاش هەموو جیهان بووە.  بەڵام ئەوەی هەموو ئەو بۆشایانەیی پڕکردۆتەوە،  بریاری ژیرانەی پێشەوای کورد، سەرۆک کۆماری کوردستان و رێبەری حیزبی دیموکراتی کوردستان بوو، کە وەک حیزبێکی سیاسی نەتەوەیی لەو هەلوو مەرجەدا  بۆ یەکەم جار لە مێژووی نەتەوەی کورد دا، کوردی وەک نەتەوەیەکی خاوەن ماف دەناسێنێت و مافه‌کانی لە چوارچێوەی دەوڵەتی کۆماری کوردستان دا رادەگەیه‌نێت. لێرەدا نەقشە رێگای چۆنیەتی خەبات بۆ سەر بەخۆی هەر تاکێکی کورد نیشان دەدات.  لەم بریارە بوێرانەدایە  سەرۆک کۆماری کورد قازی موحەمەدی نەمر، ناسنامەی کورد بوونمان دەداتە دەست نەوەی پاش خۆی. ئەو ناسنامەیە بریتییە لە  بوونی دەوڵەتی کوردی لە مێژوودا، ئاڵای کوردستان، سوپای میللی کە ناو بانگە  بە پێشمەرگەی کوردستان، دەست نیشان کردنی ئازادیە کۆمەلایەتییەکان ، ئازادی سیاسی و چینایەتی ،  رۆژنامەگەری ،شانۆ، سینەما، ئازادیە ئاینیەکان….. هتد .
  ئالێرەدا چاو لێ بکەین و بەراوردی بکەین لە گەڵ سەرکردە حیزبیەکانی ئەمرۆی کوردستان، ئەرز هەتا ئاسمان  جیێاوازیان هەیە، چ وەک ڕیبه‌ری سیاسی، چ لە باری خوێندنەوە بۆ کوردستان وەک نەتەوەیەک، چ لە بواری سه‌داقەت و راست گۆی لە گەڵ نەتەوەکەیدا!
  ماوەتەوە بڵێین نەمردوون وە نامرن ئەوانە ی وا لە دڵی میللەتدا ئه‌ژین، هەر شەکاوە بێت ئاڵای کۆماری کوردستان .
سڵاو لە درێژەدەرانی نەقشە رێگای  پێشەوای کورد  قازی موحەممه‌د.

{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی