سه‌ید ڕه‌سووڵی دێهقان، ناسراو به سه‌ید ڕه‌سووڵی بابی گه‌وره، 24 ساڵ به‌ر له ئێستا و له ڕۆژی 11ی مانگی 1 ی ساڵی 1988 دا له گه‌ڕه‌کی هه‌واره‌به‌رزه‌ی شاری سلێمانی، به ده‌ستی چه‌ند چه‌کدارێکی نه‌ناسراو تیرۆر کرا. سه‌ید ڕه‌سووڵ که کاتی تیرۆرکرانه‌که‌ی، به‌هۆی چه‌ند کێشه‌یه‌ک که له‌گه‌ڵ سه‌رکردایه‌تیی ئه‌وکاتی حیزبی دێموکرات‌دا
هه‌یبوو ده‌ستی له کاری حیزبی کێشابۆوه، ماوه‌ی 32 ساڵ ئه‌ندامی چالاکی حیزبی دێموکرات بوو.
پێش ئه‌وه که رژێمی په‌هله‌وی له ئێران تێک برووخێ، شۆڕشگێرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان له شاره‌کانی باشووری کوردستان و عێراقدا بڵاو ببوونه‌وه و وێرای کاری سیاسی ده‌بوو ژیانی خۆشیان ههڵسوورێنن. ده‌سته‌یه‌ک له بنه‌ماڵه‌کانی سه‌ر به حیزبی دێموکرات له لایه‌ن حکوومه‌تی به‌عسه‌وه له شاری ڕوومادیه جێگایان پێ‌درابوو و یه‌کێک له‌وان بنه‌ماڵه‌ی کاک سه‌ید ڕه‌سووڵی بابی گه‌وره بوو.
کاک سه‌ید ڕه‌سووڵ وه‌ک یه‌کێک له سیما ناسراو و خۆشناوه‌کان و ئه‌ندامێکی چالاک و نه‌ترسی حیزب له زۆر بواردا هاریکاری ئه‌و چه‌ند بنه‌ماڵه‌یه‌ی کردووه و له بۆنه تایبه‌تییه‌کاندا هه‌وڵی کۆ کردنه‌وه‌ی داون. یه‌کێک له‌و کۆبوونه‌وانه سه‌باره‌ت به دامه‌زرانی کۆماری کوردستان واته 2ی ڕێبه‌ندان بووه و 34 ساڵ به‌ر له ئێستا له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی نه‌هێنی دا باسی له گه‌وره‌ییه‌کانی کۆماری کوردستان و ده‌ستکه‌وته‌کانی کۆمار کردووه و ئه‌و کات وته‌کانی ناوبراو تۆمار کراون و ئه‌مڕۆ پاش 34 ساڵ ده‌قی قسه‌کانی گه‌یشتوونه ده‌ستی ماڵپه‌ری گیاره‌نگ و ئێمه وه‌ک خۆی بڵاوی ده‌که‌ینه‌وه و هیوادارین که ڕووحی شاد و ڕێگای خه‌باتی پڕ ڕێبوار بێ.

پێشمه‌رگه‌کان: لینکی ده‌نگی نه‌مر سه‌ید ره‌سوڵ ، دیاره له ده‌ستی چه‌پی ماڵپه‌ڕ به‌شی ده‌نگ هه‌یه که له‌وێش ده‌کرێت بێ داگرتن گوێی لێ بگیرێت.
{jcomments off}