هه‌ر وه ک هه‌موو لایه‌ک ئاگادارین که ڕۆژ تی ڤی کاناڵی سه‌ره‌کیی پارتی کریکارانی کوردستان ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکه له ژێر گوشاری داخستن دایه و دادگاکه گه‌یشتووته‌وه ئاستێکی حه‌ساس که جێگای داخه له وڵاتێکی دێمۆکراتیکی ئه‌ورۆپایی دا کاناڵێکی تی ڤی داده‌خرێت .
به تازه‌یی له ماڵپه‌ڕێکی نیزیک له پارتی کرێکارانی کوردستان (ناوه‌ندی نووچه وشرۆڤه‌ی ڕۆژ) هه‌واڵێکی گوماناوی له سه‌ر ناوی ڕاپۆرته‌کانی کاناڵی ئاسمانیی ڕۆژ تی ڤی بڵاو کردۆته‌وه که له وێنه‌ی خواره‌وه دا دیاره.
هه‌واڵه‌که باس له‌وه ده‌کا که گوایه له نێو به‌ڵگه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورک دا بۆ کێشانی ڕۆژ تی ڤی بۆ دادگا ، یه‌کێک له تاوانه‌کان و به‌ڵگه‌کان نیشان دانی وێنه و ژیان نامه‌ی شه‌هید دوکتۆر قاسملوو و عوسمان سه‌بری سیاسه‌توانی کۆچکردووی(1994) ڕۆژئاوای کوردستانه و ئه‌وان به تیرۆریست ناسێندراون!
ئه‌وه که چه‌نده ڕاسته ئه‌وه ڕاپۆرتی کاناڵی ڕۆژ تی ڤی یه یان هه‌ڵبه‌ستراو ، من وه‌ک خۆم خه‌به‌رم نیه و چاوم له وه‌ها هه‌واڵێکی ڕۆژ تی ڤی نه‌کردووه . به‌ڵام ئه‌م سایته به چ مه‌به‌ستێک ئه‌م هه‌واڵه‌ی بڵا وکردبێته‌وه خۆی پرسیارێکه و وڵامه‌که لای ئه‌وانه .
پاشان ئه‌وه‌ی که جێگای سرنجه ئه‌وه‌یه ، بڵێی ئه‌و هه‌موو شتانه‌ی که له ڕؤژ تی ڤی بڵاو ده‌کرێنه‌وه له نیشان دانی وێنه‌ی دوکتۆر قاسملوو و عوسمان سه‌بری گرینگتر بن بۆ کێشانی ڕۆژ تی ڤی بۆ به‌رده‌م دادگا؟ یان ئه‌وه‌ی که تا ئێستا له کوێ و له لایه‌ن کام ده‌وڵه‌ت ، یان ئۆرگانه‌وه دوکتۆر قاسملوو و عوسمان سه‌بری به تێرۆریست ناسێندرابن دیسان هه رپرسیارێکه و وڵامه‌که‌ی لای خاوه‌نی ئه‌و هه‌واڵه‌یه ؟
داخوا دوکتۆر قاسملوو و عوسمان سه‌بری که نه شه‌ڕیان له گه‌ل ده‌وڵه‌تی تورک بووه و نه له ژیان دا ماون ، ده‌توانێ چ به‌ڵگه‌یه‌ک بێ بۆ داخسنتی ڕۆژ تی ڤی ؟
پرسیارێکی دیکه که لێره دا مه‌تره‌حه ئه‌وه‌یه که کاناڵی تیشک تی ڤی له ساڵێک دا به ده‌یان سه‌عات به‌رنامه له سه‌ر دوکتۆر قاسملوو بڵاوده‌کاته‌وه ، فیلم و وێنه‌ی قسه‌کانی ئه‌و ڕێبه‌ره نیشان ده‌دات ، چۆنه که به‌ره‌وڕووی داخستن نابێته‌وه ؟ له کاتێک دا تیشک تی ڤی له فه‌رانسه وته‌نانه‌ت لیسانسه‌که‌شی هه‌رله‌و وڵاته‌یه ؟
هه‌ر چه‌ند مانگ له‌مه‌و به‌ر و له کاناڵی ( تی ئار تی 6) ی کوردی که له لایه‌ن خودی ده‌وڵه‌تی تورکه‌وه به‌ڕێوه ده‌چی ، به‌رنامه‌یه‌کی دوور و درێژی له سه‌ر دوکتۆر قاسملوو به‌ڕیوه برد و ئه‌ندامانی ڕێبه‌رایه‌تیی حیزب له‌و به‌رنامه‌یه دا باسیان له که‌سایه‌تی و ڕۆڵی دوکتۆر قاسملوو کردووه ، جا بڵێی ئه‌و کاناڵه به دزی باسی کردبێت و ده‌وڵه‌ت ئاگای لێ نه‌بووبێ ، یان کۆنتڕۆڵی ئه‌و کاناڵه له ده‌ستی ده‌وڵه‌تی تورک دا نه‌بێ که باسی له دوکتۆر قاسملوو کردووه ؟
خودی ئه‌و کاته‌ی که دوکتۆر قاسملوو شه‌هید بووه ، له هه‌موو میدیاکانی ئه‌وکاتی ده‌وڵه‌تی تورک دا هه‌واڵه‌که‌یان بڵاو کردۆته‌وه به بێ ئه‌وه‌ی هیچ پاش ناوی تیرۆریست بوونی دوکتۆر قاسملوو زیاد بکه‌ن ، چۆنه که ئێستا بوو به تێرۆریست و نیشان دانی وێنه‌که‌ی بوو به به‌ڵگه بۆ کێشانی ڕۆژ تی ڤی به دادگا؟ یان بڵێی ده‌وڵه‌تی تورک نه‌زانێ که دوکتۆر قاسملوو هیچ په‌یوه‌ندی یه‌کی به کاناڵی ڕۆژ و سیاسه‌تی پشت ئه‌و کاناڵه‌وه نه‌بووه ؟
باشه ڕۆژ تی ڤی وا دابنێین له سه‌ر وێنه و ژیان نامه‌ی ئه‌و دوو نه‌مره داده‌خرێ ، ئه‌دی مه‌د تی ڤی و مه‌دیا تی ڤی به‌کام به‌ڵگه داخران ؟
له کۆتایی دا ئه‌وه ماوه بیڵێم که هه‌ر حه‌ڕه‌که‌تێکی سیاسی ، یان ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندن پێویسته دیقه‌ت له داتاشینی هه‌واڵی مه‌به‌ست دار دا بکات و هیندێک خاڵ وه‌به‌ر چاو بگرێ که سه‌لماندنیان و ته‌قه‌بولیان به خه‌ڵک ئاسان نیه . ئه‌وه یه‌کێک له‌و هه‌واڵانه‌یه که مه‌به‌ستی تایبه‌تی له پشته .
{jcomments off}