"an independent online kurdish website

نووسینی: ئەحمەد بابا وەیسی

رۆژ لە دوای رۆژ سیمای راستەقینەی پەکەکە زیاتر لە رابردوو بۆ خەڵکی کوردستان دەردەکەوێ. سیاسەتگەلێک کە هەڵدەگەڕێنەوە بۆ ناڕێک دانانی بەردی بناغەی پەکەکە.nusin_11

بەردی بناغەیەک کە لە سەر سڕینەوەی مێژووی راستەقینەی کوردو دژایەتی رێکخراوە سیاسییەکانی کوردستان دانرا. بۆیە هەموو سیاسەت و هەڵسو کەوت و ئامانجەکانی، ناڕێکییەکی قووڵیان پێوە دیارە. ئەم ناڕێکیە بۆتە هۆی بە بنبەست گەیشتن و پاشەکشەی پەیتا پەیتای پەکەکە. چونکە پەکەکە بۆ گەیشتن بە ئامانجی خۆی و بۆ چەواشەی خەڵک و دژایەتی رێکخراوەکانی دیکە، دروشمێکی زەرق بەرق داری گەورەی هەڵگرت. بەڵام بە تێپەڕینی کات، نالۆژیکی بوونی ئامانجەکەی دەردەکەوت. بۆیە پاشەکشەو پاشگەز بوونەوە پەیتا پەیاکانی دەستی پێ کرد. لەم پێناوەشدا بۆ پاراستنی پرێستیژی خۆی رووی کردە سیاسەتگەلێکی دوور لە عەقڵ و لۆژیک و ئەنجام دانی هەڵە لە دوای هەڵە.
 لەم چەند رۆژەی رابردوو هێندێک سەرچاوەو لق و پۆپی پەکەکە رایان گەیاند، دەوڵەتی تورکیە بە هۆی بڵاو بوونەوەی وێنەو فیلمی شەهید دۆکتور قاسملو و عۆسمان سەبری سیاسەتڤانی کوردستانی بندەستی سووریە، سکاڵایان دژی رۆژ تی.ڤی لە دادگەی دانمارکدا تومار کرد، بەڵام دەوڵەتی تورکیە بە ئاکام نەگەیشت. ئەم هەواڵە بە تەواوی جێگەی تێ رامانە. ئاخۆ گەلۆ ئەم هەواڵە لە کوێوە سەرچاوکە دەگرێ؟
رژیم بە جەستە رێبەرانێک وەک دۆکتور قاسملوی تێرۆر کرد، بەڵام نەیتوانی ئەندیشەو رێبازەکەیان لە نێو بەرێ. بەڵام  ئێستا دەیەوێ بە تەواوی لە زەینی خەڵکیدا بیانشواتەوە، چونکە ئەو رێبەرانە ئێستا بوونەتە سەمبۆلی خەباتی نەتەوەی کورد، لە رۆژهەڵاتی کوردستان.  رژیمی کۆماری ئیسلامی بۆی دەرکەوتووە کە بۆ خۆی ناتوانێ ئەو ئامانجە جێبەجێ بکاو بەو ئامانجە گەیشتووە  کە ئەم کارە تەنیا بە کورد جێبەجێ دەبێ. بەڵام ئەو کوردە کە کۆماری ئیسلامی هەڵیبژاردووە بە هۆی رابردووەکەیەوە ناتوانێ ئەو ئامانجەی کۆماری ئیسلامی جێبەجێ بکا. باشترین لایەن بۆ ئەم کارە، پەکەکەیە کە لە گەڵ کۆماری ئیسلامی پێوەندی دۆستانەی هەیەو لە دنیاد تەریک کەوتۆتەوە. ئەم کارەی پەکەکە هەر لە درێژەی هەوڵە شکست خواردووەکانی ساڵانی رابردوویە کە گۆشەیەکیان لە بڵاڤۆکی ئاڵتێرناتیو لە ژمارە دوازدەی ئەو پارتەدا هاتووە. بەڵام راستییەکە کاتێ دەردەکەوێ کە ئەمجارەو لە کاتی راپەرێنی گەلانی سووریە، پەکەکە دەیەوێ کەسایەتییەکانی ئەو پارچەیە لە کوردستان خەوشدار بکا.
بۆ چوونە ناو باسەکەوە پێویستە ئاماژە بەم وتەیەی عۆسمان ئۆجەلان برای سەرکردەی پەکەکەو یەکێک لە دامەزرێنەرانی ئەو پارتە بکەم کە دەڵێ: “بەشێك لەنێو پەکەکەدا بە دەست ئێران و سووریاوەن، ئەوانە زیاتر قسەی ئێران و سووریا لەبەرچاو دەگرن…” (هاوینی ٢٠١١/رادیو نەوا)
لە کاتێکدا کە کۆماری ئیسلامی ئێران و سووریە بە توندی لە ژێر زەختی نێونەتەوەییدان، ئەم هەواڵە کە دژ بە بەرژەوەندی کوردی بندەستی ئێران و سووریەیە، چ مانایەکی هەیە؟ لە سەرەتای هاتنی پەکەکە بۆ سووریەو ئێران ئەم سیاسەتانە بوونی هەبووە، بەڵام لە سەرەتای ساڵی رابردووە ئەم هەڵسوکەوتەی پەکەکە هاتۆتە نێو قۆناخی نوێوە. کاتێک کە راپەڕینی سووریە دەستی پێ کرد، ئۆجەلان لە ئیمڕالییەوە رایگەیاند: “ئەگەر بەڕێوەبەرانی شام لەپێناو ڕیفۆرمدا هەنگاو بنێن، ئەو كات كوردانیش پشتیوانی دەكەن. دەكرێ لەچوارچێوەی ئەو ڕێفۆرمەدا، مافەكانی وەك خۆبەریوەبەری دیموكراتیك و مافی كەلتوری دانیان پێدابندرێت. بۆ نمونە، دەتوانن شارەدارییەكان ڕادەستی گەل بكەن و رێ لەپێش خۆبەرێوەبەری دیموكراتیك بكرێتەوە. دەبێ مافی ناسنامە بدرێت. سوریا گرنگی خۆی هەیە و دەبێ لەبەرچاو بگیردرێت. بنەماڵەی ئەسەد باش دەزانن كە من چۆن هەڵسوكەوت لەگەڵ كێشەكان دەكەم. ئەگەر مافی خۆبەرێوەبەری دیموكراتیك و مافی كەلتوری دانیان پیدابندرێت، ئێمەش پشتیوانی لەو هەوڵانە دەكەین. رێكخراوەكانی كوردانیش لەوێ پشتیوانی لێدەكەن.”                         
دوای ئەم وتانە لقی رۆژئاوای پەکەکە واتە یەکیەتی دیمۆکراتیک (پ.ی.د) چووەوە ناو خاکی رۆژئاوای کوردستان و دەستی کرد بە تێکۆشان! پاش  تێرۆر کرانی گۆماناوی مەشعەل تەمۆ یەکێک لە رێبەرانی کوردی بندەستی سووریە، محەممەد ساڵێح مۆسلێم، بەرپرسی پ.ی.د ئازادانە گەڕایەوە بۆ سووریە. هەر لەو ماوەیەدا نەبیل ئەلحەلەبی بەرپرسی دەزگای دیمۆکراسی و مافی مرۆڤی لۆبنان رایگەیاند، پەکەکەو حیزبوڵای لۆبنان نێوی دژبەرانی بەشار ئەسەد دەدەنەوە باڵوێزخانەی ئەو وڵاتە. لەم دوایانەشدا خەبات دێرک، سەرکردەی لەشکری بە نێوبانگی پەکەکە کە بۆ وەرگرتنەوەی بە قەولی خۆیان ڤیلایەکی ئۆجەلان رۆشتبووە سووریە، گیانی لە دەست داو لەم نێوەشدا باوکێک و سێ کوڕەکەی بوونە قوربانیی ڤیلاکەی ئۆجەلان. ئەم کۆشتارە لە بەر چاوی هێزە ئەمنییەتییەکانی سووریەوە ئەنجام درا، بە بێ ئەوەی کە هیچ هەڵوێستێک بەرانبەر بە گەرێلاکانی پەکەکە ئەنجام بدرێ!
لە لایەکیترەوە تورکیە پشتیوانی توندو تۆڵی خۆی بۆ ئۆپۆزیسیونی سووریە راگەیاندو تەنانەت بنکەی پێیان داو هەڕەشەی هێرشی نیزامیشی لە سووریە کرد. لەم لاشەوە کوردانی باشوور بە تایبەتی مەسعوود بارزانی پشتیوانی خۆی بۆ کوردی بندەستی سووریە راگەیاند. پێویست بە ئاماژەیە کە لەو کاتەدا رێبەرانی پەکەکە لە ئیمڕالی و لە ئۆرووپا خەریکی وتووێژ لە گەڵ تورکیە، بۆ چارەسەری مەسەلەی کورد بوون! بەڵام لە ناکاودا شەڕی دەس پێکردەوە!
کۆماری ئیسلامی کە هاوپەیمانی ئێستراتێژیکی سووریەیە، نەمانی رژیمی سووریە بە هەڕەشەیەک بۆ سەر خۆی دەزانێ. بۆیە بۆ کەم کردنەوەی گۆشارەکانی سەر سووریە کەوتە کنووکۆ. بۆ ئەم مەبەستە پەکەکە وەک کارتی هەمیشەیی کەوتە خزمەت بەرژەوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی. لە لایەکەوە شەڕی لقی رۆژهەڵاتی پەکەکە لە رۆژهەڵاتی کوردستان هەڵگیرساو لە لایەکیترەوە شەڕی  پەکەکە لە باکووری کوردستان. شەڕی لقی رۆژهەڵاتی پەکەکە بە دوو مەبەستی سەرەکی پێکهێنرا. یەکەم گۆشار خستنە سەر حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پشتیوانی نەکردنی کوردی بندەستی سووریە بوو و دووهەم بۆ سەرکوتی زیاتری خەڵکی کوردستان و دژایەتی زیاتری حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە ژێر سایەی ئەو شەڕەدا. شەڕی باکووریش بۆ کەم کردنەوەی گۆشاری تورکیە بۆ سەر سووریە بوو.
لە هەنگاوی یەکەمدا رژیم بە هۆی تۆپبارانی ناوچە سنوورییەکانی هەرێم، گۆشارێکی زۆری بۆ حکوومەتی هەرێم هێنا. بۆ ئەوەیش کە حکوومەتی هەرێم بۆ ئێران کۆنترۆڵ بکرێ، پەکەکە چیای جاسووسانی پێشکەش کرد. بەم شێوەیە کۆماری ئیسلامی بە بۆنی شەڕی زەڕینگەرانەی پەکەکەوە، لە یەکێک لە ئێستراتێژیکترین چیاکانی ئەو ناوچە بنکەی سەربازی دانا. ئەم کردەوەیە بە مەبەستی زاڵ بوونی کۆماری ئیسلامی بە سەر ناوچەکەدا بوو. لە هەنگاوی دووهەمدا ئەگەرچی شەڕ بە رواڵەت لە گەڵ پەکەکە بوو، کۆماری ئیسلامی لە رێگەی دەزگا تەبلیغییەکانی پەکەکەوە شەڕێکی نەرمی دژی حیزبەکانی رۆژهەڵات خستە ڕێ. بۆ وێنە لە حەوتونامەی ئاڵتێرناتیو کە لقی رۆژهەڵاتی پەکەکە لە ئێران دەری دەکا، بەڕێوەبەرانی پەکەکە بە خەستی هەڵیان کۆتایە سەر حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان. لەو بڵاڤۆکەی پەکەکەدا حیزبەکانی رۆژهەڵاتیان، وەک هاودەستی کۆماری ئیسلامی هێنایە ئەژمار! تەنانەت تۆمەتی ژن باز و بێ ئەخلاقیان خستە پاڵ ئەو حیزبانە! بەڵام لە ئاکامدا پەکەکە لە رۆژهەڵات خزمەتێکی گەورەی بە سپای پاسداران کردوو و لە باکووریش لە لایەن ئەرتەشی تورکەوە تووشی شکستێکی بێ وێنە هات.
بە هێنانەوەی مێژووی یەک ساڵی رابردوو ویستم، چۆنیەتی هەڵوێستی پەکەکە لە سەر شەهید دۆکتور قاسملو و عۆسمان سەبری بخەمە روو. کۆماری ئیسلامی بە درێژایی تەمەنی ویستوویە، سیمای جووڵانەوەی کورد لە نێو بیرو ڕای جیهانیدا بشێوێنێ، بەڵام تا ئێستا بە دەرەنجامێک نەگەیشتووە. ئێستا دەیەوێ لە رێگەی پەکەکەوە بەو مەبەستە بگا. قازانجی ئەم کارە بۆ پەکەکە ئەوەیە کە ئەو پارتە خۆلیای بوون بە تاکە هێزی کوردستانی لە نێو مێشکیدایە، بۆیە دەیەوێ سیمای هێما نەتەوەییەکانی کورد خەوشدار بکا، بەڵکوو بەم شێوە بتوانێ هێما حیزبییەکانی خۆی کە زۆربەشیان تورک بوون و یەک وشە کوردیشیان نەزانیوە، جێگۆزین بکا. بەڵام ئەمە خەونێکە کە قەد نایەتە دی.{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی