له په‌نای گه و‌ره‌ترین کانه زیری روژهه‌ڵاتی نێوه‌راستدا ,هه‌و‌شاریه‌کان بێکارتر وهه‌ژارتر بون! ته‌نیا له کانه زێڕی گوندی کوردنشینی “ئاغده‌ره ” ی تیکان ته‌په‌ی هه‌وشاردا (تکاب)ی ئه‌مرۆ رۆژانه 9 کیلو زێری بێ غه‌ش به‌رهه‌م دێت که 16 هه‌زار دوڵارێ ده‌کاتن .
له نێو کوێستانه سه‌رسه‌وزه‌کانی هه‌وشاری دڵسۆزی کوردستاندا و له مه‌ڵبه‌ندی دڵرفێنی ته‌ختی سڵێمان( آتشکده ئازرگشسب) کانه زێری زه‌ڕه شۆران و ئاغده‌ره ساڵانه 2 تون ته‌ڵا به‌رهه‌م دێت که پشکی دانیشتوانی کوردیی خاوه‌نی ئه‌م مڵکانه ، هه‌ڵمژین و بۆن کردنی دووکولی گازه‌کانی سیانید و…ئاوه‌رۆی بۆگه‌نی کارخانه‌کان وهه‌ڵکوڵینه‌کانه که ژینگه‌ی فێنک وپاک وبێ گه‌ردی ناوچه‌یکه‌ی خستوته ژێر کاریگه‌ری خۆیه‌وه . .
دیاره ئه‌م دیارده کولونیالیانه‌ی داگیرکه‌ران بۆ دانیشتوانی ئه‌م مه‌ڵبه‌نده شتێکی تازه نیه ، ئاخر کیژانی ئه‌وێ ده‌یان ساڵه فه‌رشی که‌م وێنه‌ی سه‌د میتریو.. هه‌وشار بۆ شایانی ده‌سه‌ڵاتدارو شیخانی عه‌ره‌ب و.. ده‌چنن که ته‌نیا به‌شیان بخو نه‌مریێکه سه‌ره‌رای گێر وئیفلیج و ئازارسیل و…که به‌ره‌وروویان ده‌بێته‌وه له باتی خۆ رازاندنه‌وه به ئه‌نگوستیله و گه‌ردانه وگواره‌ی ته‌ڵای به‌ر ده‌رکه‌یان، هه‌ر چه‌قۆ ومه‌قه‌ست وکه‌رکیت به ده‌سته‌وه‌ن بۆ زووتر برینی فه‌رشه‌که‌ی عاجی ئاغای …له به��ربه‌یان خه‌وی شیرینیان به گوره‌ی ئه‌وه نێوه‌رۆیه بۆ هه‌ڵناستن ، لی ده‌که‌ن به ژه‌هری مار وهه‌ر په‌نجه‌ی زێرینه به چه‌قۆی تیژ ده‌بردرێتن و خوێن پرژین ده‌بن فرێت وتان وپوی هیواکانیان !!! .
له م حاڵه‌دا ئولیگارشی برایانی کۆنه پاسدار وشه‌ریکه‌کانیان ساڵانه 2200 کیلو شمشی ته‌ڵا به نرخی ساڵانه 60 میلیون دولار واته 55 میلیار تمه‌نی نه‌وه‌ک ئێستاکه تمه‌ن زیاتر شکاوه ، ده‌که‌نه حیسابه‌کانیانه‌وه !!
ئه‌م ئیمانداره سه‌رمایه‌داره ئیسلامیانه لانی که‌م به حیسابی ئیسلامیش زه‌کات وخومسێک که هیچ نایانده‌نێ و ته‌نانه‌ت وه‌ک کرێکاریش مافه‌کانی پاراستن گیانی ئه‌وان به ئازه‌ری وکورده‌وه دابین ناکه‌ن و ساڵ نیه لێیان نه‌مرێت به هۆی پیس بوونی شوێنی کاره‌که‌وه وته‌نانه‌ت له‌وێسدا جیاوازی وزوڵم هه‌یه وتا هی دیکه هه‌بێت کار به خاون مڵکه کورده ش ناده‌ن !!!
ده‌بیستین ئه‌فریقایه‌کانی دانیشتووی ناوچه نه‌وتیه‌کانی نیجریه داوای به‌ش ویان کار له‌و کێلگه نه‌وتیانه ده‌که‌ن که لێی نیشته جێن که چی له‌م سیستمه دادپه‌روه‌ره‌دا !!! ئه‌وه‌ش یاساغه بۆ کورد .
له راستیدا به دوای زێره‌وه نه‌بووم و به شوێن کۆکردنه‌وه‌ی دیکۆمێنتی زیاتر له کوردستان بۆ روژی کولتووری پێناسه‌ی وڵاتان له شوێنی کارمدا ده‌گه‌رام که چی تووشی زێر هاتمه‌وه , به‌ڵام زێری ئیستا لێی دوورم و زوریش دوور پێچه‌وانه‌ی ئه‌و زێرانه‌ی قه‌راغ چۆمه چاوجوانه شینه‌که‌ی “جه‌غه‌توو” به تایبه‌ت که چه‌مه‌کانی ساروخ وقه‌وره له ناخی ئه‌و شاخ وشوێنانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن که سه‌دان تون کانه زێری تێدا خه‌وتوه .
دیاره بریسکه وگرشه ورشه‌ی ئه‌و زێرانه که کاتی مه‌ڵی کردن به له‌شمانه‌وه ده‌نووسان و چاویان پڕ له ئاو ده‌کردین و به زه‌حمه‌ت له خومان دوور ده‌خسته‌وه ، ئێستا چاوم پرن له فرمێسک بۆ ئه‌و زێرانه‌ی که ده‌تگوت پێمان ده‌ڵێن لێتان جیا نابینه‌وه نا، نا له گه‌ڵ خوتاندا بمان به‌ن و ئێمه ته‌ڵای ده‌سته‌وشارین..
{jcomments off}