بەرێز تەیموور مستەفایی ئەندامی دەفتەری سیاسی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وتارێکدا بە ناونیشانی “وڵامێكی كورتو چەند تێ بینیەك لە پەیوەندی لەگەڵ كتێبی ئەزموونی خەبات دا”
ئاوری لە چەند برگەیەکی یادەوەریەکانی بەرێز حەسەنزادە سکرتێری پێشووی حدکا داوەتەوە. جیا لە ناوەرۆکی بابەتەکە کە هەلگری کۆمەلێک زانیاری گرینگو تاکو نەهاکە نەدرکاوە، چۆنیەتی مامەلە کردنی نووسەری بابەت لە گەل ئەو دەقە کە دەیخاتە بەر رهخنەو شیکردنەوەو راستکردنەوە، بەلامەوە گرینگتر لە ناوەرۆکی بابەتەکە بوو.
مستەفایی لە وتارەکەیدا لە گەل ئەوەدا راستیو دروستی بەشێک لە وتەکانی مامۆستا دەخاتە ژێر پرسیارو لێکدانەوەو زانیاریەکانی خۆی بە راستتر پێناسە دەکات، لە هەمانکاتدا کەسایەتی مامۆستا و حۆرمەتی بیرەوەریەکانی دەپارێزێ. خۆ دورگرتن لە تانەوتەشەرو شکاندنی لایەنی بەر رەخنە کەوتوو ، هیچ واتەیەکی نییە جگە لە هێشتنەوەی دهرگایەک بۆ دیالۆگ، کە جێخۆیەتی لەم سۆنگەیەوە پیرۆزبایی لە کاک تەیموور بکەم.
خالێکیتری جێگای وردبوونەوە لە نوسینەکەی کاک تەیموور ئەو دورکەوتنەوەیە لە دروشم نووسینو بەرگی قۆدسیەت لە جەستەی حیزب کردن. مستەفایی کێشەکان نە وەک حەماسە و شەری دێو و پەری (کە بەداخەوە باوە) بەلکوو سادەو هێندێجاریش قیزەوەن وەک خۆیان دەگێرێتەوەو بە جۆرێک کە خوێنەر بە سانایی لە ئاست و چۆنیەتی کێشەکان ئەگات. پەیرەو کردنی ئەم مێتۆدە لە داهاتوودا دەتوانێ بەدەنەی حیزب و کۆمەلگا زیاتر ئاشنای ئاستو چۆنیەتی گرفتەکان بکات و ئەم ئاشنا بوونەش بێشک پالپێوەنەری بەدەنە دەبێت لە وەرگرتنی هەلویستی دروستدا.
ئەگەرچی مستەفایی وەک کەسێکی توندرەو لە بالی زۆرینەی کۆمیتە ناوەندی دوای کۆنگرەی سێزدە ناوبانگی دەرچووەو میژوی بەرێزیشیان چەندین وتارو وتووێژی توندی لە خۆ گرتووە، بەلام لە گەل گشت ئەم تێبینیانە وەلامدانەوەی بەرێز حەسەنزادەو رۆشنگەریی دۆستانی دیکەی سەرکردایەتی حیزب لەو قۆناغەدا بە بروای نووسەری ئەم دێرانە تەکمیل کردنی پازێلی دیالۆگێکە کە بەرەو لێکنزیکبوونەوەمان دەبات.
1.کتێبی ئەزمونو خەبات “وتووێژی بەرێز هەیاس کاردۆ لە گەل مامۆستا حەسەنزادە
{jcomments off}