بینیامین ناتان یاهووسه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسرائیل دوێنێ له کۆبوونه‌وه‌ی هه‌یئه‌تی وه‌زیرانی وڵاته‌که‌ی دا هه‌واڵی لێدانی کاناڵێک وه‌ک ڕه‌قیبی کاناڵی سوئزی ڕاگه‌یاند .
کاناڵه‌که له‌شاری ئێلاتی ئیسرائیل ڕا که ده‌که‌وێته‌وه به‌حری سوور بۆ تیل ئاویو ی پایته‌خت که ده‌که‌وێته‌وه به‌حری سپی یه. ڕیگاکه 350 کیلۆمه‌تر و ڕێگایه‌کی قه‌تار و ماشێن بۆ ده‌ریای سپی له پڕۆژه‌که دا جێ کراون . به وته‌ی ناتانیاهوو ئه‌و ڕێگایه ده‌توانێ بۆ توجاره‌ت و بازه‌رگانیی نێوان ئاسیا و ئه‌ورۆپا ئاسان کاری بکات و به نه‌وعێکیش ڕه‌قابه‌تی له گه‌ل کاناڵی سوئز هه‌بێ . هه‌ر وه‌ها به گوێره‌ی قسه‌ی ئه‌و، وڵاتانی ڕووبه ڕوشتی وه‌ک هیندستان و چین خۆش حاڵیی خۆیان ده‌ربڕیوه له سه‌رکه‌وتنی ئه‌و پرۆژه‌یه دا . ئه‌و ڕایگه‌یاند که سه‌رکه‌وتنی پڕۆژه‌که ده‌توانێ له ماوه‌ی 50 ساڵ دا ئیسرائیل به‌ره‌و پێش ببات ،که له ماوه‌ی نیزیک به 2 سه‌عات دا ئه‌و که‌ل وپه‌له بازه‌رگانیانه ده‌گه‌نه به‌نده‌رکه (تلاویو) و ئاسان کاری یه‌کی زۆره و پرۆژه‌یه‌کی ستراتێژیکی نیو نه‌ته‌وه‌ی ده‌بێ به تایبه‌تی له نێوان ئاسیا و ئه‌ورۆپا.
به پێی روونکردنه‌وه‌کانی وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی ئیسرائیل ، پلانی پڕۆژه‌که له لایه‌ن شیره‌که‌ته تایبه‌ته‌کانی چین دراوه وهه‌ر ئه‌وانیش پڕۆژه‌که دوروست ده‌که‌ن . ئه‌و باسی له ئه‌زموونی زۆری شێرکه‌ته ڕیگاو بانیه‌کانی چینی کرد‌و ڕایگه‌یاند که له ساڵی 2011 دا به سه‌ردانی خۆی و باس له گه‌ل ئه‌و شیرکه‌ته چینیانه به ته‌وافوق گه‌یشتوون.
هه‌واڵده‌ریی فه‌ڕانسه ڕایگه‌یاند که ئیسرائیل له به‌حری سپی دا گازێکی زۆری سروشتی دۆزیوه‌ته‌وه که به 680 تریلیۆن مه‌تری (مکعب) به‌راورد ده‌کرێ و به ده‌رهێنانیان ڕاسته‌و خۆ به هیند و چین ده‌فرۆشرێ. ئیسرائیل به‌و پڕۆژه‌یه‌ی هه‌م ڕه‌قیبێکی جیددی و ئاڵترناتیوێکی موناسیب ده‌بێ بۆ کاناڵی سوئز ، هه‌م ئابووری یه‌که‌ی هه‌ڵده‌کشێ و هه‌م گرێدراوی به‌و کاناڵه‌وه کۆتایی دێنێ ، به تایبه‌تی له نوقته‌یه‌کی گرینگ و ستراتێژیی بازه‌رگانی دا پڕۆژه‌که‌ی ئیسرائیل ده که‌وێته‌وه کار.
کاناڵی سوئز له ساڵی 1967 تا 1975 له لایه‌ن میسره‌وه به سه‌ر ئیسرائیل دا داخراو بوو.
ئه‌م بابه‌ته له ڵاپه‌ڕه‌ی مه‌دیای تورکه‌وه وه‌رگێڕدراوه‌ته سه‌ر زمانی کوردی . کاووس عه‌زیزی{jcomments off}