دوای نزیک به 32 ساڵ دوورکه‌وتنه‌وه و ژیان له دووره‌وڵاتی و ئاواره‌یی، به تووش بوون به سه‌دان و هه‌زاران ره‌نج و کوێره‌وه‌ری ، که‌م شه‌وێک بووه که به‌خه‌یاڵ نه‌چمه‌وه ده‌ڤه‌ره‌که‌م و خه‌وی پێوه نه‌بینم. ناوچه‌ی سه‌رقڵا له پارێزگای کرماشان و سه‌ر به شاری سه‌رپێڵ زه‌هاو هه‌ڵکه‌وتووه… ..، .ئه‌م ناوچه‌یه نزیک به180 کیلۆمتر له کرماشانه‌وه
و نزیک به 40 کیلۆمتر له سه‌رپێڵ زه‌هاوه‌وه دووره……،. سه‌رقڵا ناوچه‌یه‌کی ده‌شت و به کێوه سه‌ربه‌رزه‌کانی، به‌مۆ، شه‌واڵدڕه، سێوه‌رهه‌وار، بێژنگبه‌سه‌ر، شێخڕۆزێن، سه‌ڵمانه و … ده‌وره دراوه…. .که‌لی جه‌نگه له لای ژووره‌وه سه‌ره‌تای ده‌سپێردنی ناوچه‌ی سه‌رقڵایه.، لای خۆرئاوایشییه‌وه ده‌ربه‌ند بێلوله‌یه …. ناوچه‌یه‌کی ده‌وڵه‌مه‌ند به کشتوکاڵه. خه‌ڵکه‌که‌ی به ئاژه‌ڵداری و کشتوکاڵه‌وه خه‌ریک و زۆربه‌ی بژێوی دانیشتوانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره له ڕێگه‌ی کشتوکاڵ و ئاژه‌ڵداریه‌وه‌یه. چۆمی هه‌واسان به‌م ناوچه‌یه‌دا تێده‌په‌ڕێ و ده‌ڕژێته چۆمی سیروانه‌وه. …، .سه‌رقڵا هاوسنووره له‌گه‌ڵ چوارکڵاو، که‌لار، ده‌ربه‌نیخان و ناوچه‌ی ناوماچک له باشووری کوردستان. ئه‌م ده‌ڤه‌ره له ڕوی بازرگانییه‌وه ناوچه‌یه‌کی ستراتیژییه و جێگه‌ی که‌سابه‌ت و مامه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌یه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان و عراق به گشتی. دانیشتوانی سه‌رقڵا پێک دێت له زۆر بنه‌ماڵه‌ی گه‌وره و بچووکی وه‌ک ، یوسفیارئه‌حمه‌دی، وه‌ڵه‌دبێگی، قادرمیروه‌یسی، ئه‌لیاخه‌یی، چۆخه‌یی، کاکه‌ڕه‌شی، گه‌شکی، دڕۆی، نه‌گری، گورگکوژ، ئه‌لیارکی و هتد. . شایانی وتنه، ناوچه‌ی سه‌رقڵا ئه‌م لادێیانه‌ی له‌خۆدا جێکردبووه‌وه. ئه‌لیاخه‌یی( سێوه‌رهه‌وار)، ده‌روه‌ندزه‌رد به هه‌رسێ به‌شه‌که‌یه‌وه، په‌له‌فیڕه، ته‌په‌که‌نعان، هوان، تیله‌کۆ به هه‌رسێ به‌شه‌که‌یه‌وه، تۆوشکه (ئه‌لیاخه‌یی) ، ته‌په‌ڕه‌ش، چه‌وته، باویسێ به هه‌رسێ لادێکه‌یه‌وه، پشتیلکه ( دڕۆیی) کاکه‌ڕه‌شید، خێڵی خاڵوان، قه‌ڵای سه‌رقه‌ڵا، حاجی قادر، کوێخا نادر، شامراد، قادری خانم ده‌بێ ئه‌و ڕاستییه‌ش بڵێین که تا ئه‌و جێگه‌یه‌ی من (نووسه‌ری ئه‌م بابه‌ته) ))) له بیرم بێت وابووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و کاته من ته‌مه‌نم له 20 ساڵیدا بووه، له‌وانه‌یه زۆرشت نه‌زانم یان له‌بیرم چوبێته‌وه ، له‌و باره‌وه داوای لێبووردن له دانیشتوانی ئه‌م ناوچه‌یه ده‌که‌م .له‌وانه‌یه من که‌موکۆڕی بکه‌وێته نێو نووسراوه‌که‌مه‌وه، پێشوه‌خت سپاسی ئه‌و که‌سانه ده‌که‌م هه‌ڵه‌کانم بۆ ڕاست ده‌که‌نه‌وه…،) دانیشتوانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره له ڕووی ناونووسییه‌وه سه‌ر به شارستانی پاوه‌ن. له سه‌ره‌تای ده‌سپێکی شه‌ڕی ماڵوێرانکه‌ری عراق ئێرانه‌وه له ساڵی 79 ی میلادی زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری دانیشتوانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره ئاواره و په‌ڕیوه‌ی باشووری کوردستان بوون که ئه‌و کاته ڕێژیمی به‌عسی سه‌دام له‌وێ ده‌سه‌ڵاتی هه‌بوو. له‌و تۆپبارانه‌ی هه‌ردوو جێشی دڕنده‌دا ژماره‌یه‌ک له دانیشتوانی بێ گوناهی ئه‌م ناوچه‌یه شه‌هید و بریندار بوون. له هه‌ردوولاوه که‌وتینه به‌ر ڕێژنه‌ی تۆپبارانی ئه‌رته‌شی عراق و ئێرانه‌وه..، بۆ ماوه‌ی نزیک به دوو ساڵ له که‌مپه په‌نابه‌رییه‌کانی پارێزگای سلێمانی مانه‌وه‌و دواتر به زۆره‌ملی ڕاگوێزی که‌مپی ئه‌لتاش له پارێزگای ئه‌لئه‌نبار کران. ئه‌و به‌شه که‌مه‌شی که توانیان ده‌رباز ببن به‌ره‌و شاره‌کانی کرماشان، جوانڕۆ، شائاباد، کرند، قڵای جوانڕۆ، ڕوانسه‌ر و هندێک لادێی دیکه‌ی ماهیده‌شت و ..، بگیرسێنه‌وه. هه‌تا ئێسته‌شی له‌گه‌ڵ بێ له ڕووی یاساییه‌وه به بیانووی ئه‌وه‌ی که ئه‌م ده‌ڤه‌ره له سنووری نزیک باشووری کوردستان هه‌ڵکه‌وتووه، ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران ئیزن به دانیشتوانه‌که‌ی نادا بێنه‌وه سه‌ر زێدی باب و باپیرانیان که ناوچه‌ی سه‌رقڵایه. شایانی باسه، زۆرێک له‌و کورده ئاوارانه‌ی که‌مپی ئه‌لتاش له ساڵی 91 وه توانیان به ڕێگای جۆراوجۆردا خۆیان بدزنه‌وه و بچنه‌وه وڵات، ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و له‌و شار و شارۆچکه و لادێیانه‌دا بگیرسێنه‌وه به دوور له زێدی خۆیان. به‌شێکی دیکه‌ش توانیان له ڕێگه‌ی ڕێکخراوی نێو ده‌وڵه‌تییه‌وه جارێکی‌تر بۆ ئاواره‌ییه‌کی دیکه بۆ ئوروپا، کانه‌دا، ئوسترالیا، ئامریکا و … سه‌ری خۆیان هه‌ڵگرن و بڕۆن. له کۆتاییدا هیوادارم رۆژێک ئێمه‌ش دانیشتوانی سه‌رقڵا وه‌ک مرۆڤێکی ئه‌م سه‌رده‌مه له وڵاتێکی ئازاد و دێمۆکرات و کوردستانێکی ئازاد و سه‌رقڵایه‌کی ئاوه‌داندا گشت خزم و که‌سوکاره‌کانمان له ئامێز بگرین.
به‌و هیوایه‌ی{jcomments off}