به یادی شادی وهه‌مو کاره‌ساته‌کانی پڕ له ئازار‌و جه‌فاو خه‌می کورد, ئه‌گه‌ر ئاوڕێک له دیرۆکی گه‌لی کورد بده‌ینه‌وه ده‌بینین که کوردی چه‌وساوه و خاک لێ له‌ت له‌ت کراوو دابه‌ش کراو به سه‌ر ڕۆمی و تازی و عه‌جه‌مان دا ده‌بینین که ڕۆژگارانی ئه‌م کورده چه‌وساوه‌یه و په‌رێشانه ساڵه‌های ساڵه وا له ژێر ده‌ستان دا ده‌ناڵێنێت
و دووره له هه‌موو مافێکی میللی و بوونی وه‌ڵاتێکی سه‌ربه‌خۆی کورده‌واری،ده‌بینین که له هه‌ر چوار لای کوردستان دا زۆر دڕندانه کورد ده‌چه‌وسێته‌وه و هه‌تا ئه‌مڕۆش دوژمنانی کورد‌و کوردستان دان به مافه ڕه‌واکانی گه‌لی کورددا ناهێنن و هه‌میشه خه‌ریکی پیلان و سه‌نگه‌ر گرتنن وکوشت و کوشتارن دژ به نه‌ته‌وه‌ی کورد، سالیانی دوور و درێژ و پڕ له مه‌ینه‌ت و کوێره‌وه‌ری نه‌هامه‌تیه‌کانی کورد له ژێر چنگی داگیرکه‌رانی دڕنده‌و هێنده چه‌په‌ل که له هه‌موو جیهان دا نه‌ته‌وه‌یه‌کی وه‌ک گه‌لی کورد ئاوا په‌یدا نابێتن که ئاو ،افی لێ زه‌وت کرابێ و خاکی ئاو ؛ێ دابه‌ش کرابێت وبه ده‌ستی نه‌یارا و داگیرکه‌رانیانه‌وه ئاوایان به سه‌ر هێندرابێت وبه‌م شیوه درندانه مال و حاڵی لێ داگیر‌و زه‌وت بکرێت و سه‌روه‌ت و سامانی به تاڵان برابێت و به‌م هه‌موو چه‌رمه سه‌ری وکوشتن و بڕین و ئه‌نفال و وه‌به‌ر بۆمبای قه‌ده‌غه‌کراوی نێو ده‌وله‌تانیش درابێت و ئا به‌وجوره خاکی له‌ت له‌ت و دابه‌ش کرابێت و به هه‌زاران هه‌زاری لێ ئه‌نفال و به هه‌زارانیان لێ ون و ێ‌ل کرابێت و ئاوا به سه‌دان گۆڕی به کومه‌ڵی بۆ ساز درا بێت و له ناو زیندهانه‌کانی نه‌یارانیان دا ئه‌و هه‌موو کاره‌سات و زه‌برو زه‌نگ و له سێداره دان به ده‌ستی دوژمنانه‌وه مال لێ خاپور کراو بێت و ئه‌و هه‌موو جنایه‌تانه‌یان به سه‌ر دا سه‌پابێت. به‌لێ گه‌لی کورد له دوای هه‌لگیرسانی شۆڕشی پیرۆزی ئه‌یلولی مه‌زن له سالی 1961 یه‌که‌وه ڕا که سه‌رتا سه‌ری خاکی کوردستانی باشوریان کرده یه‌کپارچه‌ی ئاگردانی گڕ و ڕۆله‌کانی گه‌لی کوردیان تیادا ده‌سوتاندو گه‌لێ له ناوچه‌کانی کوردستانیان وه‌ک ده‌فه‌ری سنجارو هه‌تا خانه‌قین ته‌عریب کرد‌و دڕندانه په‌لاماری کوردستانیان دا ئه‌وسا گه‌لی کورد ناچار بوو که به‌رگری له خۆی بکات و ئه‌و شۆڕشه‌ی کوردستان واته شۆڕشی ئه‌یلوولی مه‌زنی هه‌لگیرساند و ته‌نی که‌سیفی گه‌لێ له داگیرکه‌رانی تیادا بسوتاند و بۆ به‌رگری له بوون ونیشتمانی خۆیه‌وه به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو چه‌ک و جبه‌خانه‌و هێزی سه‌ربازی داگیرکه‌ران وه‌ستاو هه‌رگیز له مه‌رگ سلی نه کرد‌و بۆ سه‌ندنی مافه ڕه‌واکانی کوردستان به هه‌زاران پيشمه‌رگه‌ی کوردستان ها‌تنه هه‌لێری خه‌بات و ڕاپه‌ڕین دژ به‌و دڕندانه و به ڕابه‌رایه‌تی بارزانی نه‌مر به گیانی پاکی کوردایه‌تی و وره‌ی به‌رزه‌وه شۆڕشی به‌رپا کرد‌و به دوژمنانیان گوت کوردستان یا نه‌مان و ئاڵای شۆڕش و خه‌باتیان له سه‌رتا سه‌ری کوردستان به‌رز کرده‌وه‌و کارێک به دوژمنان کرا که هه‌تا هه‌تایه له یادیان ناچێته‌وه که دیاره ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی ئه‌مڕؤمان له‌و سایه‌وه‌یه،ئه‌مڕۆ ده‌بینین له سایه‌ی ئه‌و هه‌مووقوربانی دان و خه‌بات و به‌رخودانانه دا،گه‌لی کورد هه‌لێکی مه‌زنی بۆ هه‌ڵکه‌وتووه و وا خه‌ریکه به‌ره‌و قۆناغی هه‌میشه‌یی خۆی ده‌ڕوات و به ده‌ستی خۆی کوردستانی خۆی ئاوه‌دان ده‌کاته‌وه‌و چاکسازیه‌کان وه‌سه‌ر ده‌خات و خۆی بۆ وه‌دی هێنانی کوردستانێکی سه‌ربه‌خۆ و ئازاد له‌هه‌ر چوار سنوری نیشتمانی خۆیه‌وه ئاماده ده‌کات، که‌هاکا بڕیاری چاره‌نوسی خۆی دا‌و ئاڵا ڕه‌نگینه‌که‌ی له ته‌ک ئاڵای هه‌موو جیهانیان له باڵا خانه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان به‌رز بێته‌وه‌و به زانین و زانست و ته‌کنه‌لۆژیای کورده‌واریوه ئێمه‌ش به ته‌واوی بچینه ڕێزی گه‌لانی جیهان و نیشتمانی خۆمان بکه‌ین به فرده‌وسێکی سه‌ر ڕووی ئه‌م زه‌مینه‌و هه‌موو دوژمنان و داگیرکه‌ران و ناحه‌زانی گه‌لی کورد له چاڵ بنیین، دیاره که ئه‌و ڕۆژه نه‌زیکه و هاکا به‌وان ئاواتانه‌وه شاد ببین، بۆیه ده‌بێت هه‌موو دڵسۆزێکی خاکپه‌روه‌ر پێشمه‌رگه‌ی ڕاسته‌قینه بێت بۆ گه‌یشتن به‌وان ئاواتانه‌وه، تا ئه‌ورۆژه‌ش که سه‌ربه‌خۆیی کوردستان نێته ئاراوه، ئه‌وا هه‌رگیز گه‌لی کورد به ته‌واوی ئارام و ئاسوده‌نابێت له چنگ داگیرکه‌رانی کوردستانه‌وه.
هه‌ولێر 30.1.2012
……………..
یه‌کی شوبات، ئه‌حمه‌د ده‌شتی
که شـــوباتی خه‌م دێته‌وه
شــــه‌هیدانـیش ده‌گه‌ر‌ێنـه‌وه
سه‌رێ ده‌ده‌ن له هـــه‌رماڵێ
له گشت یارو خڕ هه‌ڤــالێ
پێمان د‌ڵێن قــه‌ت نه‌خافلێن
ئاوا مه‌که‌ن دوژمنــمان بێن
کوردســـــــتانمان بشێلنه‌وه
زشتی ڕۆژگاران بێنــنه‌وه
نـه‌یار په‌ست وزۆرته‌ره‌سن
نـامـه‌ردانی زۆر ناکه‌ســـن
یه‌کتر بگرن بۆ نیشــتمان
بۆرزگاری وسه‌رخۆبونمان
کارێ مـه‌که‌ن که بـدۆڕێن
سه‌رنه‌که‌ون‌وگول‌هه‌لوه‌رێن
خوێنی شه‌هید فێڕۆ مـه‌ده‌ن
کێ نه‌یاره قــــاوی بده‌ن
سـه‌ربه‌خۆیی دابـین بکه‌ن
سازش‌له‌گه‌ل دوژمن‌مه‌که‌ن
هه‌ولێر 1.2.2012{jcomments off}