لەحاڵێكدا بە بۆنەی 2ی رێبەندانی 1390ی هەتاوی، كاك سەعید بەیگزادە لە سوئێد
وێنەی ئەحمەدتۆفیق وەكوو رێبەری چوارەمی حیزبەكەی دادەنێ و یادی دەكات، عەبدوڵڵا حەسەنزادە لە كتێبەكەیدادەڵێت: “ئەحمەد تۆفیق لە حیزب دەركرابوو، هەر بۆیە یادمان لێ نەكردۆتەوە”. ئەمە قسەیەكی راستە و دەبێ هەر وایش بێت.
بەڕێزحەسەنزادە هەر لە كتێبەكەیدا دەفەرمێ: “بۆیە لە كاك كەریم حیسامی تەجلیلمان كردووە، چوونكە ناوبراو لە حیزب دەرنەكرابوو”!.
ئەوجگە لەوە كە لە 50 لاپەڕەی “نیوسەدە تێكۆشانەكەیدا” زەمی خوالێخۆشبوو کاک كەریم حیسامی كردووە،نازانم چۆن وەڵامی تێكۆشەری ژمارە 8ی ساڵی 1363 دەداتەوە كە ناوبراو (حیسامی) وێڕای13 كەسی دیكە بە تاوانی “لەژێرپێنانی دیسیپلینی حیزبی، جووڵانەوە بە پێچەوانەی نیوەرۆكی پێڕەوی نێوخۆی حیزب، لادان لە سیاسەت و رێبازی حیزب” دەركراوە.
راست لە كاتی دەركرانی کاک كەریم حیسامی دا، بهڕیز عەبدوڵڵا حەسەنزادە بۆ خۆی ئەندامی دەفتەری سیاسی وجێگری سکرتێری گشتیی حیزب بووە!
بۆیەدەڵێم:
“ئەتۆ زەمم دەكەی، مەدحت دەكەم من
سزای قەولی درۆ، با هەر درۆ بێت”
یان:
“شخصی بد ما بخلق میگفت
ازگفتە او دل نخراشیم
مانیكی او بخلق گوئیم
تاهر دو دروغ گفتە باشیم”
10/2/2012بەرامبەر بە21/11/1390
تێبێنی : بهرپرسی کۆمیسیۆنی تهشکیلاتی حیزب لهو کاتی دا کاک حهسهن ڕهستگار بووه .{jcomments off}