شۆرش گوڵكار
ریژیمی سه‌ره‌رۆ فاشیستی كۆماری ئیسلامی له كاتی هاتنه سه‌ركاریه‌وه تا هه‌نووكه به هیچ جوریك مافی ژیانی بۆ حیزب و گروپه سیاسیه‌كان له به‌رچاو نه‌گرتووه به‌ڵكوو پیشی به به‌شداری و ركهبهركی و دابه‌ش كردنی ده‌سه‌ڵات له نیوان گروپه سیاسیه‌كاندا گرتووه و هه‌میشه‌ش به‌ریوه‌بردنی وڵاتی به تاقی ته‌نیا ویستووه كه ئه‌ویشی له یه‌ك حیزب و تاكیكی سهرهرۆدا پیناسهكردووه.
ئه‌مه‌ش وای كردووه كه ئه‌م ریژیمه خاوه‌نی سیستمیكی داخراو بیت و به‌رده‌وامیش قه‌یرانی ره‌وای بیت كه ئه‌مه‌ش خۆی سه‌رچاوه له به‌شداری نه‌كردنی خه‌ڵك له كاروباری سیاسی وڵاتدایه.كۆماری ئیسلامی بۆ پركردنه‌وه‌ی ئه‌م كهڵینه له میژ ساڵه هه‌ستاوه به ئیكرانكردنی سناریۆیك به نیوی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئیسلامی بۆفریودانی بیرورای گشتی كه چوارساڵ جاریك به‌ریوه‌ی ده‌با، راسته له رواڵه‌تدا په‌رله‌مان یه‌كی له سی كۆڵه‌كه‌ی سه‌ره‌كی كۆماری ئیسلامیه و ده‌بی چوارساڵ جاریك ئاڵوگۆری تیدابكری و نوینه‌رانی خه‌ڵكی تیدا بی .
كه‌چی له بیدایه‌ته‌وه تاكوو ئیستا هه‌رگیز نه‌یتوانیوه ببیته جیگای هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌كانی وڵات و ته‌نانه‌ت رۆڵی چڤاكیشی تیدا قه‌ت نه‌بینراوه‌ته‌وه چوونكه ئه‌م به نیو په‌رله‌مانه به‌س به‌شیك بووه له به‌یتی ریبه‌ری و ئه‌و به نیو نوینهرانهشی به‌س ته‌واوی هه‌وڵیان له‌و چوارساڵه رازیكردنی دڵی وه‌لی فه‌قیی بووه بۆیه وه‌ها پهرلهمانیك كه گوی له مستی وه‌لی فه‌قیه و هیچ هه‌ست به به‌رپرسایه‌تی ناكات له پیناو چڤاكدا ته‌نانه‌ت پشتیوانیه‌كی تۆخ له سه‌ره‌رۆ و سهركهوتكهرانی ده‌نگی ئازادی خوازانه‌ی چڤاكیش ده‌كات .
بۆیه شیاوی ئه‌وه‌یه كه بایكۆت بكری تاكوو به‌م شیوه‌یه قه‌یرانی ره‌وای ریژیمی كۆماری ئیسلامی قوڵتربیتهوه و به به‌شدارینه‌كردنی چڤاك ئه‌م سیناریۆهی ریژیمی ئیسلامی پووچهڵبیتهوه كه ده‌یهه‌وی به ئه‌م شانۆنامانه‌ی هه‌ڵبژاردن خه‌ڵكی له دیویكی تاریك بخا تاكوو به دووی كڵاویك ره‌شدا بگه‌رین له كاتیكدا ئه‌و دیوه هیچ كڵاویكیشی تیدا نیه
{jcomments off}