حوسێن نازدار .
ئازادی به‌شێكه له سروشتی مرۆڤـ، كه‌له ئیمكانی وه‌دیهاتنی ویست و ئیراده‌ی مرۆڤدا خۆی ده‌نوێنێ.
له دۆخی ئازادی‌دا ئیراده‌ی مرۆڤێك نابه‌سترێته‌وه به ئیراده‌ی مرۆڤێكی دیكه و تاك به ناچاری و له‌ژێر زه‌خت و گوشاری كه‌سانی دیكه‌دا هه‌ڵسوكه‌وت ناكات و فه‌رمانڕه‌وای ره‌های جه‌سته و رۆحی خۆیه‌تی و هه‌موو كه‌سێك مافی ژیان و ئاسایشی خۆی هه‌یه. مه‌رجێكی سه‌ره‌كی بۆ ئازادیی مرۆڤ، «هه‌بوونی مافی هه‌ڵبژاردنه». مرۆڤـ هه‌روه‌ك بۆ درێژه‌دان به ژیان، پێویستی به «نان و ئاو‌و هه‌وا» هه‌یه، هه‌ر به‌و چه‌شنه‌ش بۆ گه‌شه و
دره‌وشانه‌وه‌ی توانا‌و لێهاتوییه‌كانی تاك و كۆمه‌ڵگا پێویستی به هه‌بوونی ((مافی هه‌ڵبژاردن‌و ئازادی و دادپه‌روه‌ری)) هه‌یه. گه‌شه و دره‌وشانه‌وه‌ی توانا‌و لێهاتوییه‌كانی مرۆڤ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ربه‌خۆیی مرۆڤـ و سه‌ربه‌خۆیی مرۆڤیش ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر راده‌ی ئازادیی ئه‌و، زه‌وت كردنی هه‌ر جۆره ئازادییه‌ك له ئیراده‌ی مرۆڤـ، واته زه‌وت كردنی هه‌ر جۆره مه‌عنه‌ویه‌تێك له كرده‌وه‌ی ئه‌و، ئازادی بۆ پێشكه‌وتن و سه‌ركه‌وتنی مرۆڤـ و كۆمه‌ڵگا له هه‌موو بواره‌كانی ژیاندا پێویستیه‌كی سه‌ره‌كییه. چاوپۆشی له ئازادی، له خۆیدا ده‌ستبه‌ردار بوونه له تایبه‌تمه‌ندیی مرۆیی و چاوپۆشینه له مافی مرۆڤـ و ته‌نانه‌ت ده‌ستبه‌ردار بوونه له ئه‌ركه‌كانی مرۆڤایه‌تی، ئه‌م جۆره چاوپۆشی كردنه له‌گه‌ڵ سروشتی مرۆڤـ ناسازگاره.
ئازادی، واته ره‌وابوونی هه‌ر كرده‌وه‌یه‌ك كه به راشكاوی له یاسادا رێگای پێدرابێ، به چه‌شنیك كه هه‌ر مرۆڤێك هه‌تا ئه‌و جێیه‌ی كه زیان به كه‌سانی دیكه نه‌گه‌یه‌نێ هه‌رچی ده‌یهه‌وێ بیڵێ و هه‌ركارێك كه ده‌یهه‌وێ بیكا. دامه‌زراندن و ده‌سته‌به‌ر كردنی ئازادی له كۆمه‌ڵگایه‌كدا دابین و مسۆگه‌ر ده‌بێ كه یاسایه‌كی بنچینه‌یی و گشتگیری ئه‌وتۆی هه‌بێ كه هه‌موو ماف و ئازادییه‌كانی مرۆڤی به روونی و به‌بێ جیاوازیی ئایین، ره‌گه‌ز، چین و توێژ، نه‌ته‌وه تێیدا گونجاو و سه‌لمێندرابێ، واته یاسای دێموكراتی و ئازادی و دادپه‌روه‌ری كه ده‌رفه‌ت و بواری یه‌كسان بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك بڕه‌خسێنێ، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له به‌هره سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری و بایه‌خه گشتییه‌كانی دیكه كه‌ڵكی پێویست وه‌رگرن.
هه‌ڵبژاردن و گرتنه‌به‌ری شێوه‌ی خه‌بات بۆ ئازادی ره‌نگه له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی دیكه و له كۆمه‌ڵگایه‌كه‌وه بۆ كۆمه‌ڵگایه‌كی دیكه‌و له زه‌مه‌نێكه‌وه بۆ زه‌مه‌نێكی دیكه جیاواز هه‌بێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر مرۆڤــ گه‌یشته قۆناغی (( ده‌ركی ته‌واو له ئازادی )) واته به‌و باوه‌ڕه گه‌یشت كه به‌بێ ئازادی ناتوانێ بژی، ده‌بێته خه‌باتگێڕی ماندوونه‌ناسی رێگای ئازادی. په‌ره ئه‌ستاندنی بیری ئازادیخوازی ده‌رفه‌تی ئه‌وتۆ پێك دێنێ كه مرۆڤه‌كان دژكرده‌وه‌و داوه‌ری دروستتر‌و باشتریان له‌سه‌ر كرده‌وه‌و ئاكاری یه‌كتر هه‌بێ. هه‌تا «ئاكار و كرداری ئازادیخوازانه» له‌نێو كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكدا زیاتر بێ، «دزێوی و بێزراویی خو‌و خده‌ی» سته‌مكاران و دیكتاتۆران باشتر ده‌رده‌كه‌وێ. ناسینی ئازادی ده‌بێته هۆی له‌قاودانی سه‌ره‌ڕۆیی نهێنی له پێوه‌ندی ئاسایی ژیاندا و زه‌مینه بۆ ئاشكرا كردنی زوڵم و سته‌مكاری له پێوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی و ئابوورییه‌كانی كۆمه‌ڵگادا ئاماده ده‌كات. بڵاو بوونه‌وه‌ی وتاری ئازادیخوازانه به چه‌شنێك چاوه‌كان ده‌كاته‌وه و سه‌ره‌نجی مرۆڤه‌كان به‌ره‌و ئاسۆی روون راده‌كێشێ كه ته‌نانه‌ت چاویلكه‌ی ره‌شی سه‌ره‌ڕۆیی و په‌رده‌ی ره‌شی زۆرداری و سته‌مكاری، ناتوانێ پێشی پێ بگرێ. ئازادیخوازی ده‌توانێ ته‌وه‌رێكی هاوبه‌ش و گرینگ بێ بۆ مرۆڤه‌كان، كه‌له سه‌ره‌وه‌ی سه‌لیقه سیاسی و ته‌شكیلاتییه‌كان له‌سه‌ر باوه‌ڕ به فرچك به‌ستن و نه‌هادینه بوونی ئازادی له یه‌كتر نیزیك ببنه‌وه و له‌و رێبازه‌دا خه‌باتی هاوبه‌ش و یه‌كگرتوو بكه‌ن.
هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ك ناتوانێ خۆی له كۆت و به‌ندی زوڵم و سته‌مكاری رزگار بكا، مه‌گه‌ر بگاته ئاستێك له پێشكه‌وتن و گه‌شه‌ی هزری و كۆمه‌ڵایه‌تی كه بوونی زوڵم و سته‌م و نه‌بوونی ئازادی بۆ قبووڵ نه‌كرێ. له هه‌ر جێیه‌ك كه مرۆڤه‌كان به‌هۆی وشیار نه‌بوون و نه‌ریت، ترس، ته‌ماح و ساویلكه‌یی مل بۆ سته‌مكاری و دیكتاتۆری راده‌كێشن، ئازادی و سه‌ربه‌ستی له‌بیر ده‌كرێ. دیكتاتۆری له‌سه‌ر بناغه‌ی ناوشیاری و نه‌زانی و دواكه‌وتوویی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك فۆرم ده‌گرێ و په‌لی بۆ ده‌هاوێژێ. زاڵم به پشت به‌ستن به نه‌جووڵان و وه‌ستانی مه‌زڵووم درێژه به سته‌مكاری خۆی ده‌دا. هه‌تا هه‌ست به بوونی ئازادی نه‌كه‌ین، هه‌تا نه‌زانین كه ئازادی چ گه‌نجینه‌یه‌كی جوان و به‌نرخه، هه‌تا نه‌زانین كه ئازادی چ نیعمه‌تێكی گه‌وره‌یه، ره‌نگه وه‌ك پێویست خه‌باتی بۆ نه‌كه‌ین. له كۆمه‌ڵگایه‌كدا كه جیلوه‌ی مرۆڤایه‌تی ئازاد بێ، پڕ ده‌بێ له جۆراوجۆری، جوانی، خۆشه‌ویستی، سه‌رزیندووی، دڵخۆشی و به‌خته‌وه‌ری. هه‌ر بۆیه پێویسته مرۆڤــ به‌رده‌وام و شێلگیرانه، چالاكانه و ئازایانه له پێناوی ئازادی‌دا خه‌بات بكات.{jcomments off}