خه‌ڵکی تێکۆشه‌ری کوردستان
ئه‌ندامان و لایه‌نگران ودڵسۆزانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران
من محه‌ممه‌د پاڵانی و دانیشتووی وڵاتی سوێد ویستم له ڕیگای ئه‌م کورته نووسینه‌وه ، سه‌باره‌ت به ده‌نگی که‌سێک له ڕۆمێکی پاڵتاڵکی و له ئاکام دا جنێوی ئه‌و که‌سه له وڵامی من دا به دوکتۆر قاسملووی شه‌هید هیندێک ڕوونکردنه‌وه‌م هه‌بێ.
له ڕۆمی “ئێره ده‌نگی کۆماری کوردستانه” و زۆرتر ئه‌و که‌سانه به‌ڕێوه‌به‌ر و به‌شدار و قسه‌که‌ری ژووره‌که‌ن که 5 ساڵ له‌مه‌وه به‌ر ڕێزی خۆیان له ڕیزی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران جیا کرده‌وه وزۆر جاریش له‌و ژووره قسه‌ی توندتر و ته‌وهینی زیاتر له‌وانه‌ی که بڵاو بوونه‌ته‌وه به نیسبه‌ت ڕیبه‌رانی شه‌هید کراون .
چه‌ند که‌سێک به مه‌به‌ستی پاساوهێنانه‌وه و دیفاع له‌و جنێو و سووکایه‌تیانه له زمان سوله‌یمان عه‌زیزی یه‌وه به نیسبه‌ت شه‌هید دوکتۆر قاسملوو ، هیندێک بابه‌تیان نووسی و گوایه ئه‌و جنێوانه له به‌رانبه‌ر جنیوی که‌سێک دا به ناوی “تۆڵه” به سه‌ر زمان دا هاتووه.
من لێره ڕا ڕاده‌گه‌یه‌نم که نه ئه‌و کات و نه پێشتر ونه ئێستا ، ناوی خۆمم نه‌شاردۆته‌وه هه‌ر ناوێکم بووبێ له پاڵتالک، خۆمم وه‌ک محه‌ممه‌د پاڵانی ناساندووه. شاهیدی ئه‌و شه‌وه‌شم ئه‌وه‌یه که سوله‌یمان له جه‌ره‌یانی جنێو دانه‌که‌ی دا به من ده‌ڵێ: تۆ له ڕۆمادیه ڕاهاتووی ، واته مانای ئه‌وه‌یه که خۆمم ناساندووه. دیاره له هه‌مان کات دا بێ حورمه‌تی به‌و خه‌ڵکه ده‌کا که ساڵانێکی زۆر له‌و که‌مپه‌ی ڕۆمادیه دا به‌دبه‌ختی یان دیوه و زۆر به‌شیان ئه‌ندام و لایه‌نگری ئه‌و حیزبه‌بوون و شه‌هیدیشیان که‌م نین .
ئه‌و شه‌وه من داوای کاتم کرد و نۆره‌م هات . باس باسی ئه‌و وه‌زعه و جیابوونه‌وه‌که بوو. من جگه له‌و شێعره‌ی که له خواره‌وه وه‌ک خۆی داده‌نێمه‌وه هیچ باسێکی دیکه‌م نه‌کردووه. شاهیدیش خودی ئه‌وه‌یه که سوله‌یمان ده‌ڵێ: ئه‌وه‌ی تۆ شێعر نیه ومێعره، واته جگه‌له شێعره‌که هیچی ترم نه‌وتووه.
به شاهیدی هه‌موو ئه‌وکه‌سانه‌ی که‌له ژووره‌که بوون هه‌تا ئاخیربه‌شی شێعره‌که هه‌ر هه‌موویان و به سوله‌یمانیشه‌وه گوڵیان بۆ ناردووم و که‌سیش لێم تووڕه نه‌بوو . که گه‌یشتمه به‌شی ئاخیری شێعره‌که ، جارێک وشه‌ی” لاده‌ر ” ی تێد ابوو، منیان هێنایه‌وه خوار و سوله‌یمان مایکی گرت و ئه‌و جنێوانه‌ی به سه‌ر زار دا هات.
من لێره‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نم که ئه‌گه‌ر ئه‌و شێعره‌ی من بۆته هۆی ته‌وهین به شه‌هید دوکتۆر قاسملووی ڕێبه‌ر ، له به‌رانبه‌ر گیانی پاکی ئه‌و شه‌هیده و هه‌موو شه‌هیدانی کوردستان دا داوای لێ بۆردن ده‌که‌م و سه‌ری کڕنۆشیان بۆ نه‌وی ده‌که‌م. به‌ڵام هه‌رگیز ئه‌و که‌لیمه‌ی”لاده‌ر” بایی ئه‌وه‌نده نه‌بوو که ئه‌و کابرایه به‌و قین له دڵیه جنێو به ڕێبه‌ری شه‌هید بدات.
ئه‌وه‌ش ده‌قی ئه‌و شێعره‌ی که ئه‌و شه‌وه خوێندمه‌وه :
قازی زۆر کوردبوو
بۆ کورد تێکۆشا
په‌یڕه‌وه‌کانی ڕه‌نجیان دا به‌با
گه‌ڕیان بۆ ده‌سه‌ڵات
بۆ کورسی وپاره
نه‌که‌وتنه شوێنی وه‌سیه‌ت بۆ چاره
قازی فه‌رموویه:
یه‌ک ڕیز یه‌ک ده‌نگ بن
پاش جوونی قازی
زۆربه‌یان نه‌نگ بوون
قازی گیان به خوا ڕێگات ڕۆشنه
هیندێک شوین که‌وتووت، ڕیگایان وونه
به‌ڵام زۆرینه ڕیگات به‌رناده‌ن
تا دوا ئامانجت هه‌ر خه‌بات ده‌که‌ن
ناوچه‌گه‌ری پێشه و باویانه
بۆ کورسی وده‌سه‌ڵات ” لاده‌ر” ناویانه
سه‌رێک هه‌ڵێنه قازی ئه‌م جاره
په‌یڕه‌وه‌کانت له‌ت له‌ت وپاره
خۆتت فیدا کرد بۆ نه‌ته‌وه‌ی کورد
نه‌فره‌ت له‌و که‌سه‌ی ڕیگای تۆی نه‌گرت
پێشه‌وای مه‌زن
خاوه‌ن هه‌ست و سۆز
بۆ وه‌سیه‌ته‌که‌ت قه‌ت نه‌بوو دڵسۆز
…………………….
جنێودانه‌کانی سوله‌یمان عه‌زیزی به‌رپرسی کۆمیته‌ی ئه‌مریکای جه‌ماعه‌تی جوێ بۆوه له حیزبی دێمۆکڕات
~~~~~~~~~~~~~~~~~~{jcomments off}