جوانی تا جوان فه‌رقی زۆره هه‌رجوانێ،جوان نییه
زۆر وه‌یه خوێن شیرینێ، له‌و ڕووگه‌یه، مێوان نییه
ته‌رزو به‌رزیوو، ڕێکی‌و پێکی‌و، شیوه ته‌ناز ڕۆینی
کۆی ئه‌وانه قه‌ت له کێش‌و وه‌زن‌و هه‌ڵسه‌نگان نییه
بازنه‌وو قۆڵباخ‌وو خرخال‌وو هه‌یاسه‌ی به‌ر به‌رۆک
تێ بفکری زرمه‌وو خرمه‌ی ئه‌وان یه‌ک سان نییه
به‌رزه باڵا‌و، زولفی ئاڵا‌و، چاوی کارمامزی خه‌یاڵ
هه‌ریه‌کێک له‌و سێی‌یه،که‌م بێ،بێ هه‌ڵه‌ونوقسان نییه
به‌ژنی کورت‌و تاڵه مووی که‌ژ,ده‌م به خه‌نده‌وپێکه‌نین
گه‌ر له وانه‌ش،تێیدا مینها بێته دی، زۆر جوان نییه
گه‌ردنی به‌رزو قه‌دی باریک‌و ده‌م وه‌ک خونچه گوڵ
له‌و سێ یانه‌ش تاقه یه‌کێک که‌م بکه‌ین که‌یوان نییه
جووته کانی ژیری کۆلمه‌و، تاوو‌سی شا بسکه‌که‌ی
بێ خه‌یال‌وو بێ به‌ڵێن‌وو سویندوو بێ په‌یمان نییه
هه‌ر دوو لێوو،جوانی بژوانگ و بروو خاڵ‌و خه‌تی
خۆ ئه له‌و پینجه‌ش ده‌زانن، جێگه چاو پۆشان نییه
یا دوو نارنجی له باخی سینگ‌و مه‌مکی، هه‌ڵقوڵیو
وه‌ک به بیرت دا نه‌یێ عه‌سکه‌ر له وێ بێ سان نییه
چاوی شین‌و که‌زیه‌کانی زه‌ردی زێراویش له وێ
دوور له هه‌ستی ئاگراوی،سوزی سه‌رسوڕمان نییه
ڕوو ده‌بێ وه‌ک په‌لکی گوڵ بێ، بۆ زه‌ریفی‌و ناسکی
وا که بێژن چاو له شه‌رمان هێزی بۆ لێڕوان نییه
ئه‌و هه‌موو خاڵووخه‌ته کۆ بێ له‌ڕوی پشکۆی ده‌مێ
جیا له ئه‌نگاوه‌ته‌ی ده‌سی بازی خه‌یاڵ، هاوسان نییه
مه‌رزی تێپه‌ڕکرد د‌ڵی من گه‌ییه بستووی ئه‌وبه‌ری
سان له پیشمه‌رگه‌ی ئه‌وین بینین، وه‌ها هاسان نییه
من له بێڵای فیکری خۆم هه‌رشه‌و ده‌بینم خه‌و به وێ
بۆیه گوفتارم له گه‌ڵ ڕووی کرده‌وه‌م هاوشان نییه
“ئاسۆ” ته‌نیا هه‌ر دوو چاوی بازی،ڕاوی چاوی کرد
بۆیه پیم وایه ئه‌مه هه‌رشه‌رت‌و مه‌رجی جوان نییه
چاوی تامه‌زرۆ گه‌لێک جار کانی دڵ شڵوێ ده‌کات
کێ بێ ئاشق بێ بڵی پێم: ئه‌و قسه‌ی تۆ جوان نییه
له‌و ده‌مه قوتی ڕوحه‌ی، سه‌یره که تاریفم نه‌بیست
وه‌ک بڵێی قه‌ت باسی به‌زمی خانقاو عیر‌فان نییه
پێکه‌نینی ئه‌و ده‌می قه‌ند‌ی، له سیفه‌ت دا نه بوو
کێ ده‌ڵێ له‌و خانه‌قا،به‌رماڵ به شانێک خان نییه
شاعیری مه‌ستی سروشتی خاکی کوردستانه‌که‌م
جار وه‌یه به‌و هه‌سته پاکه‌ی، خاوه‌نی ئیمان نییه
شێخ له ته‌کیه بێته ده‌رئیشتیای ده‌چێته جامی مه‌ی
شوێنی مزگه‌وتیش به‌بێ ڕووی به‌ڵگه‌وبورهان نییه
ماچێکی پڕ پڕ به دڵ، سه‌ت کابه قوربانی ده‌می
ئه‌و که‌سه حاجی به ڕاستی پێده‌ڵێن، عینوان نییه
تاریفی جوانی ئه‌مانه‌ن،کۆی سروشتی کیژی کورد
دانه‌یه‌ک لێی که‌م ببێ، ئه‌و به‌ژنه جێی ڕامان نییه
کێ ده‌ڵێ دانیش‌و عیلم ڕێگای به جوانی کردوه لێژ
بێ ده‌می جوانچاکی ڕووگه‌ی عالمیش سامان نییه
باقه‌بینی فیکری من، هێزی هه‌یه بۆ خۆڕمی دڵ
ئاخ به‌ڵام تۆی داچراوه‌ی ڕێی ئه‌وین،خۆیان نییه
من سنوورم تێپه‌ڕاندن، حه‌دوو سه‌ددم هه‌ڵبڕین
لاڕه‌شه‌ی لێدا، دڵێکی “سه‌ربه‌خۆی” ئارمان نییه
تۆ له شه‌قامی وڵات‌و من له ناو کووچه‌ی خه‌یاڵ
ئه‌و مه‌به‌سته که له دڵدا دوورله کۆی فه‌رمان نییه
جا وه‌ره “ ئاسۆ ” من‌و تۆ،پێکه‌وه مه‌ی فڕ بکه‌ین
کێ له مه‌یخانه ئه‌وین بێ، ده‌ست له مل په‌یمان نییه؟
12/2/2012. سیدنی ئوسته‌ڕالیا.حامیدره‌شیدی زه‌رزا.
{jcomments off}