یه‌کێک له ئه‌رکه‌کانی ماڵپه‌ڕی پێشمه‌رگه‌کان به سه‌ر کردنه‌وه‌ی تێکۆشه‌رانی نێو هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان و نه‌قڵی ئه‌زموون وبیره‌وه‌ریه‌کانی ئه‌و تێکۆشه‌رانه‌یه که ساڵانێکی ته‌مه‌نیان له خزمه‌ت گه‌له‌که‌یان دابوون .
بۆ ئه‌م سایته و پاراستنیان تا جیلی ئێستا و داهاتوو وه‌ک ده‌رس و مێژوو که‌لکی لێ وه‌رگرن . هه‌رکام له‌و تێکۆشه‌رانه به‌شێک له مێژووی نه‌ته‌وه‌که‌یان له سینگیان دا تۆمار کردووه و به‌دواندنیان له‌و باره‌وه ، زۆر به عیلاقه وئه‌مانه‌ته‌وه ده‌یگێڕنه‌وه .
ماوه‌یه‌ک پێش ئێستا تێکۆشه‌ری دێرین و فه‌رمانده‌ری ناسراوی نێو هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان کاک سه‌روان سابیر کۆمه‌ڵێك وێنه‌ی بۆ ئارشیوی پێشمه‌رگه‌کانی ناردبوو که ئه‌و کات به کورته نووسراه‌یه‌ک سوپاسمان کرد، به‌ڵام پێمان باش بوو هه‌ر به‌وه‌نده واز نه‌هێنین و چاوپێکه‌وتنێکی ویدئۆی له گه‌ل به‌ڕێزیان ساز بکه‌ین. بۆیه داوامان له دوو هاوڕێی به‌ڕێز و ماندووی نه‌ناسمان کرد که ئه‌و ئه‌رکه بگرنه ئه‌ستۆ و ئه‌وانیش به‌رنامه‌یان له گه‌ل کاک سه‌روان دانا و توانیان ئه‌و چاو پێکه‌وتنه ساز بکه‌ن.
ئه‌و دوو تێکۆشه‌ره‌ش به‌ڕێزان کاک ساڵح پاڵانی و کاک ئازاد نادری له به‌ڕێوه‌به‌رانی ڕادیۆ کوردان بوون که‌ده‌مێکه وه‌ک سه‌ربازی گوم ناو له‌و رادیۆ یه دا خزمه‌ت به گه‌ل ونیشتیمانیان ده‌که‌ن. ناوه‌ندی ئه‌و رادیۆیه له شاری کارلستادی سوێده و هه‌فتانه چه‌ند سه‌عاتێک به‌رنامه‌ی کوردی هه‌یه و ئه‌و هاوڕێیانه‌ش وه‌ک کارگێڕ و به‌ڕێوه‌به‌ر کاری تێدا ده‌که‌ن.
ئێمه وه‌ک به‌ڕیوه‌به‌رانی ماڵپه‌ڕی پێشمه‌رگه‌کان وێڕای سوپاس و پێ‌زانین له تێکۆشه‌ر کاک سه‌روان سابیر که ئاماده‌گی خۆیان بۆ ئه‌و چاو پێکه‌وتنه ده‌ربڕی ، پڕ به دڵ سوپاسی هاوکاریی ئه‌و دوو هاوڕێ یه‌مان ، کاک ساڵح پاڵانی و کاک ئازاد نادری ده‌که‌ین که هه‌م ئه‌رکی چاو پێکه‌وتنه‌که و هه‌م مونتاژی فیلمه‌که‌یان به ئه‌ستۆ گرت و به شێوه‌یه‌کی زۆر ڕێک وپێک خستوویانه به‌ر ده‌ستی هه‌موومان.
له کۆتایی دا دووباره سوپاس له هه‌ردوو هاوڕێ مان که ئه‌و بیروه‌ری و ڕووداوانه‌یان له زمان تێکۆشه‌ر کاک سه‌روان سابیره‌وه کرده به‌ڵگه و تۆماریان کرد . به‌و هیوایه که بتوانین به هاوکاریی که‌سانی وه‌ک ئه‌و به‌ڕیزانه چاو پێکه‌وتنی دیکه و له گه‌ل تێکۆشه‌رانی دیکه ساز بده‌ین و خوێنه‌رانیش که‌لکی پێویستی لێ وه‌ربگرنه‌وه .
کاک سه‌روان سابیر هه‌ر له‌ش ساغ وته‌ندوروست ، کاک ساڵه و کاک ئازادیش سه‌رکه‌وتووبن له خزمه‌ته‌کانیان دا.
به‌ڕێوه‌به‌رانی ماڵپه‌ڕی پێشمه‌رگه‌کان
15.2.2012
ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش لینکی ڕادیۆ کوردانه‌یه که ڕۆژانی یه‌ک شه‌ممه سه‌عاتی 14_16 ده‌توانن گوێ بگرن له سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت.
http://www.radiosolsta.se/?P=Foreningar&Foreningar=kurd
دوای لنیکی سه‌ره‌وه ئه و جار ئه‌م لینکه کلیک بکه.
http://www.radiosolsta.se/popup.asp{jcomments off}