"an independent online kurdish website

ئەم ئێوارە
دڵدارێکی لە خۆبایvalentim_dilsoz

هاتە لام و وتی ها دەبینی
ئەم چەپکە گوڵە؟
ئەمەشیان شانە و ئاوێنەیە و
ئەمەشیان ئینجانەی وڵاتی دڵە
یار بۆی ناردووم
 بۆ رۆژی خۆشەویستی
بە گوێچکەمدا چڕپەیکی کرد و
بە غەمزەیێ بەلاما تێپەری بە ئەسپای
وتم مەرۆ کەمێ ڕاوەستە
پیرۆزت بێ
دیاریەکی جوانت لەدەستە
منیش هەر وەک تۆ دڵدارم !
ئەم ئێوارەیە
نامەیەکم بە شەماڵا بۆ هات
لەسەری ئاوا نووسرا بوو
بۆ خۆشەویستی دوورە وڵات
نامەکەم نا بە دڵمەوە
ڕام کردە ژوورەکەی خۆم
نامەم کردەوە
لە توێی نامەکەدا
گەڵایەکی دار گوێزو
چڵە رێحانەیک و
تەختە بەردێکی شین و
وێنەیەکی بەدەست کێشراوی تیا بوو
لەسەرگەڵا گوێزەکە
بە خەتێکی سوور نووسرابوو
هەناسەکەم خۆشم دەوێی
تەختە بەردەکەش بە وێنەی دڵ
کرا بوو بە پەتێکەوە
لە لای راستیەوە ئاڵای کوردستان و
 لای چەپیشەوە
سیمای کوردستانی
تیا کێشرا بوو
ئیتر دەستم دایە نامەکە
وشە بە ووشەی رستەکانم
بە چاوی دڵم خوێندەوە
چوار رستە بوو
رستەی یەکم
سلاوێک و دوو شێعری دلدار
رستەی دووهەم
هەوالی خۆر و وڵاتی ئاگر و خوێن
رستەی سییەم
گۆڤەندی شەماڵ و زریان و
رستەی چوارم
هەمووی ئەوینی من و ئەو بوو
لە سەرووی وێنەکە
زنجیرە چیای زاگرۆسی
لە ئاراراتەوە وێنا کردەبوو
بۆ ئاگری و قەندیل و بۆ قوولای ناوەند و
لەوێوە بۆ شاهۆ و داڵانپەڕ و داڵاهۆ
لە داڵاهۆ خۆر سەرهەڵ ئەدا و
کوردستان دەپێوێ و
بۆ نیوەرۆپشوو دەگاتە چوار چرا
 ئێوارە ژوانی دێنێتەوە  ئاگری و
پاشان بە هێمنی
دەست لە ملانی کوردستان دەبێ
لە بناری چیاکان
شەونم و مێرگ و چیمەن
لە ژوان دان
هەڵۆیان سەری شاخیان کردۆتە متەرێز
قاز و قورینگیش بە ئاسمانەوە خول دەخۆن
دیمەنی وڵاتی خۆر و ئاگر بوو
لە بناری هەر کێوێ
دارستان و رەز و باخ و چۆمێک و
چەند گوندێکی خنجیلانە و
شارێکی رووناک دەبیندرێ
هەر لەوێدا
کاروانی جەنگاوەرانی خۆرەتاو
قەتارەیان بەستووە
سەری کاروان لە قەندیل و کۆتای لە شاهۆ و
بیری روزگاری وڵاتی تەنیوە
لە خوار وێنەکەشدا نووسرابوو
چاوگی ئاگر هێز و گیانمە
باوەری بەرزی کوردستانمە

14.2.2012
فینلاند

{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی