"an independent online kurdish website

  له‌ مێژه‌ له‌ جیهاندا باس له‌ مافی مرۆڤ و چه‌وساوه‌یی و دادپه‌روه‌ریه‌کان و مافی گه‌لان ده‌کرێت و گه‌لێ به‌ندو باوو ناوو بالۆره‌و په‌یڤی بریقه‌دارو گه‌لێ شتی ناڕاست له‌و باره‌وه‌ ده‌گوترێت،له‌ هه‌موو جیهانیشدا دیاره‌ که‌ ته‌واوی لێژنه‌و ده‌زگاو  گه‌لێ شتی تر دروست کراون و ده‌کرێن و باس له‌ برگری له‌ مافێ مرۆڤه‌وه‌ ‌ ده‌که‌ن،ahmad_deshti

که‌ ئه‌مانه‌ هه‌موویان له‌ بنه‌ڕه‌تا به‌و ناوه‌ بریقدارانه‌‌ بۆ به‌رگری له‌ مافی مرۆڤ و پێشێل نه‌کردنی ئه‌وان‌ مافانه‌ی خودا پێداوی مرڤ له‌ سه‌ر گۆی ئه‌م زه‌مینه‌وه‌ دروست بووه‌،‌ که‌ ه‌اگیرکه‌ران و دکتاتۆره‌کان و زۆرداره‌کان و ئه‌وانه‌ی که‌ خویان به‌ زوڵم و زۆرداری و دژایه‌تی دادپه‌روه‌ریوه‌ گرتووه‌ نه‌توانن هه‌ستی که‌سیف و خه‌راپکارانه‌ و حه‌رامزادانه‌یان دژ به‌ م مرۆڤی بێتاوان  بسه‌پێنن و به‌و شێوه‌یه‌ ناڕاست و ناڕه‌واو بێدادی و دڕنده‌ییانه‌وه‌‌ به‌ هه‌وه‌سی خۆیان مرۆڤ له‌ ناو به‌رن و بتوانن که‌ هه‌موو هه‌ستێکی پاک و ئازاده‌ و دادپه‌روه‌رانه‌ و ڕاستیه‌کان بکه‌ن به‌ قوربانی ویست و خواستی ناڕه‌واییه‌کانه‌وه‌ و زۆردارانه‌و دکتاتۆرانه‌  ئاهه‌قانه‌ به‌ر ببنه‌ گیانی گه‌لانی ئازادیخوازو به‌وپه‌ڕی دڕه‌نده‌ییه‌وه‌ زوڵم بکه‌ن و مافی مرۆڤ پێشێل بکه‌ن و ڕۆله‌کانی گه‌لانی ئازادو مرۆڤه‌کان ئاوا وه‌ک هه‌تا ئه‌مڕۆ له‌ هه‌موو کوردستان و‌ به‌ تایبه‌ت ئه‌مڕۆ وا له‌ سه‌ر خاکی سوریاوه‌ له‌ به‌ر چاوی ته‌واوی جیهانه‌وه‌ ڕووده‌ده‌ن و هه‌موو مافێکی مرۆڤ ده‌بینین چۆن پێشێل کراون و ده‌کرێن و له‌ به‌ر چاوی جیهانیاندا  مرۆڤی بێتاوان به‌وپه‌ڕی دڕنده‌ییه‌وه‌،وا به‌ خاک و خوێن ده‌کێشن و هه‌رچی که‌ بیانه‌وێت به‌ زوڵم و زۆرداریانه‌وه‌ دڕندانه‌ ده‌یکه‌ن و نامرۆڤانه‌ به‌ر بوونه‌ته‌‌ گیانی مرۆڤی بێتاوانه‌وه‌‌، دیاره‌ ئه‌وان کرده‌وه‌ پڕ تاوانانه‌ که‌ هه‌ن گه‌لێ له‌ هۆکاره‌کانی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر ڕه‌فتاری ناڕاستی زلهێزه‌کان،‌ که‌ به‌رامبه‌ر هه‌موو مافێکی ڕه‌وای مرۆڤه‌وه‌ له‌ ژێر په‌رده‌و به‌ ئاشکراش ئه‌نجام ده‌درێن و ناڕه‌وایانه‌ به‌رگری له‌ کوشتن و بڕین و نه‌هێشتنی دادپه‌روه‌ریه‌کانه‌وه‌ دژ به‌ هه‌ر مرۆڤێکی ئازادیخوازه‌وه‌ ده‌یکه‌ن،ئه‌مڕۆ ده‌بینین که‌ ڕوداوه‌ تاڵ و ناخۆشه‌کانی که‌ له‌ کوردستان و زۆر شوینی تر و ناوچه‌ی خاوه‌ر میانه‌و به‌تایبه‌ت‌ له‌ سوریاوه‌ ڕوو ده‌ده‌ن  پڕه‌ له‌ جنایه‌ته‌ مه‌زنه‌کان، که‌ دژ به‌ مافی هه‌ر مرۆڤێکه‌وه‌  ئه‌نجام ده‌درێت،ده‌بینین که‌ له‌ پارچه‌کانی کوردستانی ژێر ده‌ستی ڕۆمی و عه‌جه‌م و تازیه‌کانه‌وه‌‌ش  ڕۆژانه‌ زه‌برو زه‌نگ و له‌ سێداره‌دان و کوشتن و بۆمباران و زیندانی کردنی مرۆڤی ئازاده‌و ده‌ربه‌ ده‌ر کردن و هێرشی ناڕه‌وا بۆ سه‌ر گیانی مرۆڤه‌کان ‌و کوێر کوڕانه‌ بۆردومانی شار و شارۆچکه‌کان و ده‌ڤه‌ره‌کان به‌ تانک و تۆپ و فرۆکه‌و موشه‌کیانه‌وه‌ شڵم کوێره‌ نایپارێزم، په‌لاماری خه‌ڵکی سبیل و بێێتاوان ده‌درێت و له‌ لایه‌ن ئه‌وان ئه‌وان ڕژێمانه‌وه‌ ڕۆژانه‌‌  به‌ ده‌ها خه‌ڵک ده‌کوژرێن و له‌ ناو ده‌برێن ، وه‌ک ئه‌مڕۆی ده‌وله‌تی سوریای جنایه‌تکار دیاره‌  که‌ چه ‌ تاوان و چه‌ وه‌حشیگه‌ریه‌ک به‌رامبه‌ر به‌ مافی مرۆڤه‌وه‌ ده‌کرێت و رۆژانه‌ به‌ ده‌ها خه‌ڵک ده‌کوژن،که‌چی له‌ گه‌ل ئه‌مه‌ش ده‌وله‌ته‌ زلهێزه‌‌کانی وه‌ک ڕۆسیاو سین له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ڤئتۆ به‌ کار دێنن دژی گه‌لانی ئازاده‌و به‌رگری له‌ کوشتن وبڕینی خه‌ڵک ده‌که‌ن و بێ شه‌رمانه‌ هاوکاریه‌تی به‌ په‌ره‌پێان به‌و هه‌موو جنایه‌تانه‌وه‌ ده‌یکه‌ن و ڕۆژانه‌ هێرشی ناڕه‌وا بۆ سه‌ر گیانی مرۆڤه‌وه‌وه‌ ده‌که‌ن و  کوێر کوڕانه‌  به‌ هه‌موو چه‌کیکی قورسیانه‌وه‌ بۆردومانی شار و شارۆچکه‌کان  ده‌که‌ن و شڵم کوێره‌ نایپارێزم په‌لاماری خه‌ڵکی سبیل ده‌درێت و، له‌ لایه‌ن ئه‌وان ڕژێمانه‌وه‌ ڕۆژانه‌ به‌ ده‌ها خه‌ڵک ده‌کوژرێتن، که‌‌ ده‌بینین چه‌ تاوان و چه‌ وه‌حشیگه‌ریه‌ک به‌رامبه‌ر به‌ مافی مرۆڤه‌وه‌ ده‌کرێت وکه‌چی له‌ گه‌ل ئه‌مه‌ش ده‌وله‌ته‌ زلهێزه‌ کۆمه‌نیسته‌کانی وه‌ک ڕۆسیا و سین له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ڤئتۆ به‌ کار دێنن دژی گه‌لانی ئازاده‌و به‌رگری له‌ کوشتن وبڕینی خه‌ڵک ده‌که‌ن و بێ شه‌رمانه‌ هاوکاریه‌تی ئه‌و هه‌موو جنایه‌تانه‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ له‌ وه‌ڵاتی سوریه‌  ئه‌نجزم ده‌درێت و به‌ ئاشکرا لایه‌نگری له‌ به‌شارول ئه‌سه‌وده‌وه‌ ده‌که‌ن و لێناگه‌ڕێن که‌ کۆمه‌ڵگای نێو ده‌وله‌تی کارێ بکه‌ن که‌ گه‌لانی سوریا له‌ ژێر چنگی ئه‌و دڕنده‌ تازه‌یه‌ ده‌ر بهێندرێت و ئازادی و ئارامی و ئاسایش باڵی به‌ سه‌ر ئه‌و ده‌ڤه‌‌رانه‌وه‌ دا بگرێت.ئه‌وه‌ی که‌ جێگای داخه‌ ئه‌وه‌یه‌ ‌ که‌ زلهێزه‌کان ئاوا دکارن بڕیاری ناڕه‌وا بده‌ن  و ئه‌وه‌ئ که‌ به‌ دڵیان نه‌بوو ناهه‌قانه‌ دژ بوه‌ستن و به‌ بوونی مافی ڤیتۆیانه‌وه‌ له‌یه‌نگریه‌تی له‌ دکتاتۆرو تاوانه‌کانیان بکه‌ن و‌  ئه‌و باره‌ ناله‌ بارانه‌ په‌ره‌ پێ بده‌ن، که‌ ئه‌مه‌ بۆ خۆی دژ به‌ بوونی دیموکراتیه‌ت و مافی هه‌ر مرۆڤێکه‌وه‌یه‌،بۆیه‌که‌ ڤێتۆ هیچ مانایه‌کی نیه‌ که‌ ئاو به‌رگری  له‌م شێوه‌ کرده‌وه‌ ناله‌بارانه‌وه‌ بکات و  بۆ هاوکاریه‌تی ئه‌وان جنایه‌تانه‌وه‌، به‌ کار هێنانی ڤیتۆ بۆ به‌رگری له‌ کاره‌ساته‌کان بۆ خۆی تاوانێکی مه‌زنه‌ دژ به‌ مافی مرۆڤه‌وه ڤێتۆ هیچ مانایه‌کی نیه‌ که‌ بۆ ئه‌م شێوه‌ کرده‌وه‌ ناله‌بارانه‌و  بۆ هاوکاریه‌تی ئه‌وان جنایه‌تانه‌و ڕه‌وش و ڕه‌فتارانه‌ی که‌ وه‌ک له‌ وه‌ڵاتی سوریادا هاتۆته‌ ئاراوه‌ به‌ کار بێت، گه‌ر ده‌وله‌ته‌ زلهێزه‌کان ڕاست ده‌که‌ن ده‌بێت له‌ یاسای نێو ده‌وله‌تیه‌وه‌ ته‌نیا دیموکراتیه‌ت و به‌رگری له‌ مافی خه‌ڵک و جه‌ماوه‌ره‌هوه‌ بکه‌ن به‌ شێوه‌یه‌کی دیموکراتیانه‌ی ڕاسته‌قینه‌وه‌، ئه‌گه‌ر ده‌وله‌ته‌ زلهێزه‌کان ڕاست ده‌که‌ن ده‌بێت له‌ یاسای نێو ده‌وله‌تیه‌وه‌ ته‌نیا دیموکراتیه‌ت و به‌رگری له‌ ماڤی خه‌ڵک و جه‌ماوه‌ره‌وه‌ بکه‌ن و ئه‌م ڤیتۆ و ڤیتۆکاریه ناهه‌قه‌‌ی که‌هه‌ هه‌یه‌ و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی زلهێزه‌کانه‌به‌کار دێت‌ توڕ بدرێت و که‌سی نه‌توانێت که‌ ڤیتۆ بۆ هاوکاریه‌تی جنایه‌ته‌کان به‌کار بێنێت جگه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی مافی مرۆڤه‌وه،‌به‌ ڕاستی جێگای شه‌رماوه‌ریه‌ بۆ ئه‌وان زلهێزانه‌و ته‌واوی جیهان که‌ وه‌ک ئه‌مرۆ ڤیتۆ ئاوا بۆ به‌رگری له‌ ڕژێمی جنایه‌تکاری وه‌ک به‌شارول ئه‌سه‌ده‌وه‌  به‌کار هێندرێت‌.

28.2.2012

هه‌ولێر

{jcomments off}

 

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی