هه‌شتی مارس … ناوێک که‌م که‌س هه‌یه نه‌یناسێ
هه‌شتی مارس ڕۆژێک که‌سه‌رکوت و چه‌وسانه‌وه‌و تووندووتیژی به‌رامبه‌ر به‌ژنان زه‌ق ده‌کرێته‌وه، هه‌شتی مارس رۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی ژنان …. ژن نیوه‌ی کۆمه‌لگا و دایکی نیوه‌که‌ی دیکه… ئه‌م رۆژه‌رۆژی پێشبڕکێ نیوان رۆشنبیرانه، هه‌ر که‌س به‌جۆرێک ده‌ست ده‌کاته نواندنی ئه‌و ڕۆژه‌یان نواندنی خۆی ، هه‌شتی مارس به‌شێوه‌ی جۆراوجۆر یادی به‌رز ده‌گیرێ ، به‌وێنه، هه‌ڵبه‌ست ، نووسراوه‌ته‌نانه‌ت له‌لایه‌ن هه‌ندێ که‌سه‌وه‌به‌توندی و هه‌ڕه‌شه‌ده‌رده‌بڕدرێت …..
به‌ڵام من له‌م ڕۆژه‌دا و له‌ڕۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی خه‌باتی ژنان دا له‌پیاوێک ئه‌دوێم . پیاوێک که به‌دڵ نه‌رمی و مێهره‌بانیی فریشته‌کان ، پیاوێک که‌نه‌ئه‌مریکییه نه‌ئۆروپایی، به‌ڵام باوه‌ڕی به‌مافی به‌رامبه‌ریی ئینسانه‌کان هه‌یه .
پیاوێک له‌مافی مرۆڤ کار نا‌کات به‌ڵام بڕوای پته‌وی به‌مافی مرۆڤ هه‌یه. پیاوێک که‌هانم ئه‌دات به‌دوای مافی خۆمدا بگه‌ڕێم. پیاوێک که‌ده‌ڵێ : ژنان ده‌بێ سه‌ربه‌خۆ بن ، ڕێکخراوی سه‌ربه‌خۆیان هه‌بێ. ئه‌م پیاوه‌پیاوێکی کورده، شۆڕشگێڕێکی له‌مێژینه‌ی دێموکراته، ئه‌م تێکۆشه‌ره‌ش کاک عبدالله‌عزتپور ه.
کاک عه‌بدولا که‌له‌بنه‌ماله‌ی گوره‌ی قاسملوویه، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای لاوییه‌وه هه‌ست به‌و زوڵم و زۆره‌ی که له‌لایه‌ن داگیرکه‌رانه‌وه به‌رامبه‌ر به‌گه‌له‌که‌ی ده‌کرێت ، ده‌کات و ڕێگای خه‌بات و تێکۆشان نهێنی له‌ڕێزه‌کانی حیزبی دێموکراتی کوردستان ده‌گرێته‌به‌ر . ئه‌و که‌به‌بیر و هزر باوه‌ڕی قووڵی به‌سۆسیالیزم هه‌یه‌و وه‌ک ئینسانێکی کوردی ماکسیست ، به‌ڵام له‌هه‌مان کات دا نه‌ته‌وته‌یی و خه‌باتکاری بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی یه. ئه‌و هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ده‌ست پێکردنی خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی ناتوانێ به‌رامبه‌ر به‌زوڵم توندوتیژییه‌ک که‌به‌ژنان ده‌کرێ بێده‌نگ بێ و هه‌وڵئه‌دات بۆ بووژانه‌وه‌ی یه‌کیه‌تی ژنان که‌دوای رووخانی کۆماری کوردستان به‌ره‌و بێده‌نگی چووبوو هه‌ندێ له‌پیاوان و به‌داخه‌وه هه‌ندێ له‌ژنانیش به‌رهه‌ڵستی ده‌بنه‌وه، به‌ڵام ئه‌و پیاوه یه‌کسانی خوازه کۆڵنادات و به‌قسه‌ی ئه‌وان هه‌ستی یه‌کسانی خوازی له‌دڵی دا په‌ره‌ده‌ستێنێ و به‌تایبه‌ت کاتێک که‌پێغه‌مبه‌ری ئاشتی و دێموکراسی ،دوکتۆر قاسملووی نه‌مر پشتیوانیی لێده‌کات .
کاک عه‌بدولا یه‌کێ له‌و که‌سانه‌بوو که‌به‌توندی به‌رپه‌رچی یاسای فره‌ژنی بووه و هه‌وڵی دا بۆ نه‌مانی دوو ژنی له‌نێو حیزبی دێموکرات دا . به‌بڕوای کاک عه‌بدولا‌ژنان ده‌بێ مافی خۆیان بناسن و هه‌وڵی بۆ بده‌ن ، هه‌ر به‌و بڕوایه‌ش ده‌ست ده‌کاته
هه‌وڵ و تێکۆشان و کار کردن له‌گه‌ڵ ژنانی خوێنه‌وار و نه‌خوێنه‌وار . به‌خۆشحاڵییه‌وه‌به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌ندێ له‌ژنان که‌دژی ئه‌و کاره‌ی ئه‌و بوون، هه‌ندێکی دیکه‌له‌ژنان به‌دڵئاوه‌ڵایی ده‌ست ده‌که‌ن به‌کار کردن له‌گه‌ڵیدا که‌دڵگه‌رمیی ئه‌و چه‌ند ژنه هانی ئه‌دات زیاتر تێبکۆشێت . هه‌ر وه‌ک گوتمان یه‌کیه‌تیی ژنانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران دوای نه‌مانی کۆماری کوردستان ، توشی لاوازی و ته‌نانه‌ت هیندێک جار بێ ده‌نگی هاتبوو .
هه‌ر چه‌ند سه‌ره‌تاکانی دوای ئینقلابی گه‌لانی ئێران له‌ساڵی 1979 دیسان ژئنانی دێمۆکرات به‌جۆرێک که‌وتبوونه‌وه‌کار ، به‌ڵام دوای که‌وتنه‌شاخی خه‌بات ، دووباره تووشی لاوازی هاتبوو .
به‌ڵام دوای کۆنگره‌ی 7 ی حیزب ، کاک عه‌بدولا که‌ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزب بووه، به‌بڕیاری حیزب و خه‌مخۆریی خۆیان ، ده‌ستیان کردووه‌به‌زیندوو کردنه‌وه‌ی یه‌کیه‌تیی ژنان و کار و تێکۆشانی کاک عه‌بدولا بۆته‌بناغه‌ی زیندووکردنه‌وه‌و هه‌تا ئێستاش دوای ده‌ینا ساڵ هه‌ر به‌رده‌وام ئه‌و یه‌کیه‌تی یه‌له‌گه‌شه‌کردن دایه.
کاک عه‌بدولا له‌ساڵی 1992 له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ری نه‌مر دوکتۆر شه‌ره‌فکه‌ندی کوردستان به‌جێ دێڵێت و به‌ره‌و ئۆروپا ڕێده‌که‌وێت ) لێره‌دا باس له‌چۆنیه‌تی هاتنی ناکه‌م ، به‌ڵام دوای مانگێگ ده‌گاته‌برلین ) کاک عه‌بدولا‌ڕۆژی دواتری ڕۆژه‌ڕه‌شه‌که‌ی میکۆنوسی پێ ده‌گوترێ بۆ کۆبوونه‌وه….. ) له‌کتێبی میکۆنوس دا باسی لێ کراوه) .
خه‌مخۆری مافی ژنانی کورد ، کاک عه‌بدولای خاوه‌ن ده‌یان ساڵ خه‌بات و به‌رخۆدانی نه‌ته‌وایه‌تی و قاره‌مانی نێو چاله‌ڕه‌شه‌کانی ڕێژیمی په‌هله‌وی ، ده‌فه‌رمێ :
ئه‌ڵێ له‌زاری منه‌وه به‌ژنان بڵێ سه‌ربه‌خۆ بن ، مافی خۆیان بناسن و بۆ به‌ده‌ستهێنانی تێ‌بکۆشن به‌تایبه‌ت ژنانی ناوخۆ چوون تێکۆشانی ڕاسته‌قینه ده‌بێ له‌ناخۆی وڵات‌دا بێ.
کاک عه‌بدولا ئێستا سه‌ره‌ڕایی چوونه‌سه‌ری ته‌مه‌نی ، وه‌ک هه‌میشه‌ئومێده‌واره‌به‌داهاتووی نه‌ته‌وه‌که‌ی و به‌ئاواتی گه‌ڕانه‌وه‌ی نیشتیمان و زێده‌که‌یه‌تی که‌قه‌ت نه‌یتوانیوه‌به‌ئیستراحه‌ت و به‌ئازادی تێیدا بژیت.
هیوای ته‌مه‌ن درێژی و سڵامه‌تی بۆ کاک عه‌بدولای به‌ڕێز و خۆشه‌ویست ده‌خوازم ، هه‌ر بژیت و ئێمه‌ی ژنانیش نه‌کار و تێکۆشانی به‌ڕیزتان و نه ڕێنوێنی یه‌کاتن له‌بیر ناکه‌ین و ده‌که‌ینه‌چرای ڕووناکی داهاتووی خه‌باتمان .
کژال نقشبندی7.3.2012
{jcomments off}