دیسان هات جێژنی ئەم ٨ی مارسە
هەر وەکوو جاران دڵ پڕ لە تاسە
دیرۆکی خەبات لە سەت تێپەڕی
هێشتا هەر پەتە ملوانکەی پەری
دە هەستە سەر پێ ئەی ژنی ئازا
تا کەی ملکەچی بۆ ئاگر و سەزا
تا کەی چیڕۆکت خۆ سووتاندن بێ
لە ناو ماڵی چۆڵ خۆ خنکاندن بێ
هەستە بخە گەڕهەست وهۆش وبیر
با هەموو بکەین ڕاو فکر و تدبیر
هزر و بیری تۆ با گەشاوە بێ
بۆ ژنی خەوتوو رێ نیشاندەر بێ
ژنان هەتا کەی کۆیلە و ژێردەستە
سەت ساڵە دەڵێن ژیانی وا پەستە
خەو ئیدی بەسە دەستە خوشکانم
وەرن خەبات کەن هاو رەگەزانم
هەموو پێکەوە هاوارێ بە کەین
ئێمەش مرۆڤین داوای ماف دەکەین
{jcomments off}