"an independent online kurdish website

رۆژنامەی واشینگتۆنپۆست کە رۆژنامەیەکی زۆر گرینگی ئەمریکایە لە راپۆرتێکی تایبەتدا باسی چۆنیەتیدزینی بڕە پارەیەکی ٢٥٠هەزارdz_usa2

دولاری لە لایەن کوردێکی رۆژهەڵات دەکات و هاوکات باسلەوە دەکات کە دامودەزگای پولیسی و دادوەری ئەم وڵاتە چ کۆمەڵە هەڵمەتێکیان دەست پێکردووەبۆ دەستبەسەرکردنی و پێشگرتن لە چوونە دەری لە ئەمریکا.

ناوی ئەم کەسە کە لە راپۆرتی واشنگتۆنپۆستدا هاتووە “مایکل پەیام ئووەیسی”یە کە بە رەگەز کوردە و لە ئێران لەدایک بووە.  هەروەها باس لە کاروپیشەی ئەم کەسە دەکات کە گۆیا وەکیلیکاروباری پەنابەری بووە.

بە گوێرەی لێکۆڵینەوەکانی پولیس کە لەراپۆرتی ئەم رۆژنامەیەدا هاتووە ناوبراو ماڵ و سەیارەکەی دەستی بەسەردا گیراوە ولە لایەن بەشی بەرپرسانی دادوەری حوکمی گرتنی بۆ دەرکراوە.

بە گوێرەی زانییارییەکان، ئەم کەسە لەئەسڵدا ناوی “حوسێن ئووەیسی” کوڕی عوسمان خەڵکی بۆکانی رۆژهەڵاتیکوردستانە و ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانە.(بڕواننە ئەم راپۆرتە هەواڵەیخوارەوە)

ناوبراو بە کەڵک وەرگرتن لە نێویرێکخراوێکی کوردی-ئێڕانی-ئەمریکایی کە هیچ پارە لە حیسابێ ئەم رێکخراوەیەدا نەبووەدوو چەکی کێشاوە بۆ ناو حیسابی خۆیی بە کۆی ٢٥٠ هەزار دولار و پاشان لە ئەمریکا لە گەڵیەکێک لە خێزانەکانی و کوڕەکەی رای کردووە.

باس لەوە دەکەن کە ناوبراو بۆ باشووریکوردستان رای کردبێ، بەڵام ئەگەری ئەوەش هەیە کە چووبێتەوە ئێران و لەوێنیشتەجێ بووبێ.  راپۆرتەکەی واشنگتۆن پۆست نێوی وڵاتەکەی نەهێناوە، بەڵام بە گوێرەی ناسراوەکانی ناوبراو لە شاری سابڵاغ دیتراوە.

جێگای سەرسوورمانە کە چۆن رۆژنامەیەکیگرینگی ئەمریکاییی باس لە رفاندنی بڕە پارەیەکی کەم بەم شێوەیە بکات، بەڵام رەنگەلەبەر ئەوەی کە ناوبراو شارومەندی ئێرانی هەیە رۆژنامەکە بەم چەشنە جەغتی لە سەر کردووە

سەرچاوەکان:

: راپۆرتی واشنگتۆن پۆست http://www.washingtonpost.com/blogs/crime-scene/post/police-vienna-man-cashed-forged-check-for-250k-at-casino/2012/03/15/gIQAQf0dES_blog.html

husen_weisi_amrika_250000dolar

……………

پێشمه‌رگه‌کان : ئه‌م هه‌واڵه‌ له‌ لایه‌ن که‌سێکه‌وه‌ له‌ ئه‌مریکا بۆمان هاتووه‌ و ناوی لای ئێمه‌ پارێزراوه‌ .  ڕاستی و دوروستیی هه‌واڵه‌که‌ به‌س زانیاریی ئه‌و به‌ڕێزه‌یه‌ که‌ بۆی ناردووین و ئێمه‌ زانیاریی زیاترمان لا نیه‌. بۆیه‌ ئێمه‌ له‌  داڕشتنی هه‌واڵه‌که‌ به‌رپرس نین .

{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی