پێشەوا قازی و کاپیتان ئیدوارد جان ئیسمیت ،
رێبەرایەتی بزووتنەوەی کورد لە کوردستانی ئێران دەبێ چ دەرسێک لە کارەساتی تایتانیک وەرگرێ؟
ئەمساڵ شەست و پێنجەمین ساڵی لەداردانی پێشەوا قازی محهممەد، سەرکۆماری دەوڵەتی جمهوری کوردستان بوو. هەروەها سەد ساڵەی نقووم بوونی کەشتی تایتانیکیشە. ئەو دوو ڕووداوە کە هەرکامیان لە گۆشەیەکی ئەو دونیایەدا و لە کات و شوێنی جیاوازیشدا ڕوویانداوە، زۆر وێکچونیان تێدان کە جێگای سەرنجن. هەردووکیان دەچنە خانەی وەزعیەتی قەیرانی و چۆنیەتی مودیریەتی قەیران. تێدەکۆشم شتە هاوبەشەکانی نێوانیان پەیداکەم و پاشان ئەو دەرسانەش کە دەبێ لێیانەوە فێربین، هەلێنجم.
تایتانیک
ئار. ئێم .ئێس تایتانیک کەشتیەکی هەڵمی گەورەبوو کە لە چواردەی ئاپڕیلی ١٩١٢ دا، لە کاتی سەفەر کردن لە بەندەری ساوتهمتۆن، لە ئینگلیستانەوە بۆ شاری نیۆیۆرک لە ئەمریکا، لە ئاکامی بەرکەتن بە کێوێکی سەهۆلینی سەرئاو کەوتووی نێو دەریادا، نقووم بوو و لە ئاکامدا نزیکەی هەزار و حەوسەد و بیست و پێنج کەس گیانی خۆیان لەدەستدا.
{jcomments off}