كەریم پەرویزی ئەندامی دەفتەری سیاسیی حدک ئێران لە وتووێژێكدا لەگەڵ ماڵپەڕی كوردستان میدیا پرسی به‌رنامه‌ی ناوكیی
رێژیمی ئێران و ئەگەری پێشهاته‌كانی شرۆڤە كرد.
کوردستان میدیا: ئاشکرایه که به‌رنامه ناوه‌کییه‌که‌ی رێژیمی ئێران بۆته ترسێک بۆ جیهان به‌گشتی و رۆژئاوا و ئیسراییل به‌تایبه‌تی. له‌م پێوه‌ندییه‌دا به مه‌به‌ستی پێش‌گرتن له به‌ده‌ستهێنانی چه‌کی ناو‌کی له‌لایه‌ن رێژیمی ئێرانه‌وه باس له ئه‌گه‌ری هێرشی نیزامی بۆ سه‌ر ئێران ده‌کرێ و هه‌ندێ لایه‌ن پێیان وایه که ئه‌م هێرشه ده‌سپێکێک ده‌بێت بۆ رووخانی رێژیم، رای به‌ڕێزتان له‌م پێوه‌ندییه‌دا چییه و پێتان وایه جگه له به‌رنامه‌ی ناو‌کی، کرداره‌کانی دیکه‌ی رێژیمی ئێران وه‌ک پێشێل کردنی مافی مرۆڤ، پشتیوانی له تیرۆریزم، ده‌ستێوه‌ردان له کاروباری وڵاتان، کپ کردنی ده‌نگی جیاواز و کۆمه‌ڵێک پرسی دیکه ده‌بنه هۆی ئه‌وه‌ی که وڵاتانی جیهان به‌تایبه‌تی زلهێزه‌کان بکه‌ونه ژێر کاریگه‌ریی جیددی و له نه‌مانی ئه‌م رێژیمه‌دا رۆڵیان هه‌بێت؟
که‌ریم په‌رویزی: له‌م رۆژانه‌دا قۆناخێکی دیکه‌ی وتووێژه‌کان سه‌باره‌ت به پرسی ناو‌کی و ئه‌و گرفته بنه‌ڕه‌تییانه‌ی که بۆ جیهان هاتۆته پێش له رێگای به‌رنامه‌ی ناو‌کی ئێرانه‌وه له نێوان ئێران و کۆمه‌ڵگای جیهانیدا ده‌ستپێده‌کاته‌وه.
هه‌رچه‌ند کۆماری ئیسلامی به قسه ده‌لێن نامانه‌وێ چه‌کی ناو‌کی دروست بکه‌ین و خامنه‌یی رایگه‌یاندووه که چه‌کی ناو‌کی بۆ ئێمه حه‌رامه، به‌ڵام به‌و ئه‌زموونه‌ی که ئێمه هه‌مانه و له نزیکه‌وه ئه‌و رێژیمه ده‌ناسین و زیاتر له 30 ساڵه ئێمه ده‌زانین که ئه‌و رێژیمه چه‌نده له‌گه‌ڵ دونیادا درۆ ده‌کات و به کردار شتێک ده‌کات و به قسه شتێکی دیکه ده‌ڵێت، ده‌زانین که خه‌ریکی درۆ و فرت و فێڵ کردنه و وه‌کوو زۆر شتی دیکه که ده‌ڵێ ئێمه “عه‌دڵی ئیلاهی” دابین ده‌که‌ین و حکوومه‌تێکی دادپه‌روه‌ر دابین ده‌که‌ن و دزی و راوڕۆت و گه‌نده‌ڵی بنبڕ ده‌که‌ن، به‌ڵام ده‌بینین که له کرداردا زۆر شتی دیکه ده‌رده‌که‌وێت.
له راستیدا کۆماری ئیسلامی خه‌ریکی درۆ کردنه و ده‌یهه‌وێ ده‌ستی به چه‌کی ناو‌کی رابگات. ده‌ست پێڕاگه‌یشتن به چه‌کی ناو‌کی به چ مه‌به‌ستێک؟ به مه‌به‌ستی سه‌قامگیر کردنی ده‌سه‌ڵاتی سه‌ره‌ڕۆیانه و تیرۆریستانه و ده‌ستیوه‌ردانانه‌ی خۆی و ده‌یانه‌وێ له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باکووری ئافریقادا وه‌ک هێزێکی گه‌وره بمێینێتهوه و له معادڵاتی جیهانیدا حیسابیان بۆ بکرێت و ئه‌و شێوه ئیدئۆلۆژیکه‌ی خۆی درێژه پێ بدات و وه‌کوو جه‌مسه‌رێکی ئه‌ساسی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا که‌سێکی دیکه نه‌توانێ ده‌سکاری ئه‌و رێژیمه بکات.
بۆیه وه‌ها رێژیمێک به‌و رابردوویه‌ی که هه‌یه‌تی به تیرۆر و تیرۆریزم چ له ناوخۆ و چ له ده‌ره‌وه و چ له به‌رامبه‌ر سیاسه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی رۆژاوا و وڵاتانی دیکه، ئه‌م رێژیمه مه‌ترسییه بۆ سه‌ر ئاسایشی ناوچه و جیهان و گه‌ر ده‌ستی به چه‌کی ناو‌کی رابگات، مه‌ترسی زۆر زیاتر ده‌بێت بۆ ته‌واوی جیهان، بۆیه جیهان به گشتی و رۆژاوا به تایبه‌تی و ئیسرایل پێش له هه‌موویان نیگه‌رانی ئه‌و ره‌وشه‌ن. بگه‌ر وتووێژه‌کان به ئاکام نه‌گه‌ن، رێگای دیکه ده‌گرنه به‌ر و ئامریکاش به جاران باسی له‌وه کردووه که هه‌موو رێگاکان له به‌ر ده‌مدا هه‌ن. به‌ڵام ئێستا به هێرشی نیزامی ده‌بێت یان نا، ئه‌وا ده‌مێنێته‌وه بۆ قۆناخی عه‌مه‌ڵی که کۆماری ئیسلامی بۆ داخوازییه‌کانی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی مل راده‌کێشێت یان نا، که من پێم وانییه کۆماری ئیسلامی راست بکات و زیاتر له وتووێژه‌کاندا ده‌یهه‌وێ کات بکڕێت، بۆیه ده‌بیسین که ئه‌وه دواین ده‌رفه‌ته‌کانن و ده‌رگای وتووێژه‌کان خه‌ریکه ده‌به‌سرێت و کۆماری ئیسلامی ده‌بێ فریای خۆی بکه‌وێت.
گه‌ر هێرشێکی نیزامی له‌لایه‌ن ئیسراییله‌وه بکرێته سه‌ر بنکه ناوکییه‌کانی رێژیمی ئێران، ئیسراییل نه ده‌یهه‌وێ رێژیمی کۆماری ئیسلامی بڕۆخێنێت و نه له توانای دایه که ئه‌و رێژیمه بڕۆخێنێت، ئه‌و ته‌نیا ترسی له به‌رنامه ناوکییه‌کانی هه‌یه و گه‌ر هێرشیش بکات ته‌نیا بۆ سه‌ر بنکه ناوکییه‌کان و ره‌نگه هه‌ندێ پایگای که گۆمان هه‌بێ چالاکیی ناو‌کی و نیزامیی تێدا بکرێت وه‌کوو ئه‌زموونێک که‌له عێراق و سووریه هه‌مانه که ئه‌و دو رێژیمه‌ی نهڕۆخاند، ته‌نیا هێرشی کرده سه‌ر بنه‌که ناوه‌کییه‌کانی، هێرشی نه‌کرده سه‌ر ته‌واویه‌تی ئه‌و رێژیمانه و له تواناشیدا نییه ئه‌و رێژیمانه بڕۆخێنێت.
ئه‌وه‌ی که جیهان له به‌رامبه‌ر سیاسه‌ت و عهمهڵکهردهکانی دیکه‌ی کۆماری ئیسلامی وه‌ک پێشێل کردنی مافی مرۆڤ، ده‌ستێوه‌ردان له کاروباری وڵاتاندا و پشتیوانی له تیرۆریزم و …هتد، رۆژاوا، “UN”، نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان و کۆمه‌ڵگای جیهانی ره‌خنه‌یان هه‌یه و ده‌یانه‌وێ ئه‌و پرسه چاره‌سه‌ر بێت، به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچیان به‌رنامه‌ی رووخانی رێژیمی ئێرانیان نه‌بووه.ئه‌وان ته‌نیا کرداره‌کانی کۆماری ئیسلامی مه‌حکووم ده‌که‌ن و رێوشوێنی سیاسی له ئاستی جیهانیدا ده‌گرنه به‌ر. ئێمه‌ش وه‌کوو ئوپۆزیسیۆن و دژبه‌ری کۆماری ئیسلامی خوازیاری پشتیوانییه‌کی زیاترین بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی ماف و ئازادییه‌کانی خه‌ڵکی ئێران، به‌ڵام ده‌سته‌به‌رکردنی ئازادیی خه‌ڵکی ئێران ته‌نیا پێوه‌ندی به خۆیانه‌وه هه‌یه، نه‌ک ئه‌وه‌ی که وڵاتێکی دیکه هێرش بکاته سه‌ر ئێران و ئازادی بۆ خه‌ڵکی به‌ده‌ست بێنێت.
ئێمه خوازیاری ئه‌وه‌ین که به خه‌بات و چالاکیی خۆیان به ئازادی بگه‌ن، به‌ڵام ئه‌رکی مرۆڤی وڵاتانی جیهان، کۆڕ و کۆمه‌ڵه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان ئه‌وه‌یه که پشتیوانی له خه‌باتی نه‌ته‌وه بنده‌سته‌کانی ئێران بکه‌ن.
کوردستان میدیا: رێژیمی ئێران سه‌باره‌ت به به‌رنامه ناوکییه‌که‌ی سه‌رقاڵی وتووێژ له‌گه‌ڵ گرووپی 5+1ـه. پێتان وایه ئه‌مه ده‌رگایه‌ک بێت بۆ چاره‌سه‌ریی پرسی ناوکیی رێژیم؟ له ئه‌گه‌ری سه‌رنه‌که‌وتنی ئه‌م وتووێژانه و ئه‌گه‌ری هێرشێکی نیزامی بۆ سه‌ر ئێران هه‌ڵوێستنی حدک ئێران چی ده‌بێت؟
که‌ریم په‌رویزی: کێشه‌ی ناو‌کی که‌له نێوان کۆمه‌ڵگای جیهانی و کۆماری ئیسلامی‌دا هاتۆته ئاراوه، کێشه‌یه‌ک نییه که ئێمه خوڵقاندبێت، یان خه‌ڵکی ئێران خوڵقاندبێت و هه‌روه‌ها کێشه‌یه‌ک نییه که به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵکی ئێرانی تێدا بێت، کۆماری ئیسلامی راست ناکات که به‌رنامه‌که‌ی بۆ ئامانجی ئاشتیخوازانه بێت ده‌یهه‌وێ هێز و ده‌سه‌ڵاتی نگریسی خۆی له ناوچه‌دا جێگیر بکات، بۆیه ئه‌وه کێشه‌ی خه‌ڵکی ئێران نییه که له‌و نێوه‌دا خه‌ڵکی ئێران هه‌ڵوێستێک بگرێ که پشتیوانی له کۆماری ئیسلامی یان رۆژاوا بکات.
ئێمه له دژی ئه‌وه‌ین که کۆماری ئیسلامی ده‌ستی به چه‌کی ناوه‌کی رابگات. به‌ڵام گه‌ر وتووێژه‌کان شکست بێنێت ــ که به باوه‌ڕی من شکست دێنێت ــ چونکه رێژیم راست ناکات له‌و وتووێژانه‌دا ته‌نیا کات به‌ده‌ست ده‌بات، ئیتر ئه‌و پرسه ده‌چێته قۆناخێکی جیددیتره‌وه که دانه‌نیشن و له‌گه‌ڵیدا قسه بکه‌ن. ته‌حریمی زیاتر ده‌خه‌نه سه‌ر و بڕیارنامه‌ی زیاتر له دژی په‌سند ده‌که‌ن و زیاتر ته‌ریکی ده‌خه‌نه‌وه و ره‌نگه له قۆناخێکدا هێرشێکی نیزامیش بکرێته سه‌ر بنکه ناوکییه‌کانی، له وه‌ها حاڵه‌تێکدا نه به داواکاری ئێمه هێرش کراوه‌ته سه‌ر رێژیمی ئێران و نه بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی ئێمه‌ش بووه، ئه‌وا کێشه‌یه‌که له نێوان کۆمه‌ڵگای جیهانی و کۆماری ئیسلامی‌دا.
بۆیه ئێمه ناتوانین بلێن ئێمه لایه‌نگری ئه‌و هێرشه هه‌ین، یان نین، کاتی خۆی که‌له نێوان ئێران و عێراقدا شه‌ڕێک ده‌ستی پێ‌کرد، شه‌ڕی خه‌ڵکانی ئێران و ئێراق نه‌بوو، شه‌ڕی دوو ده‌سه‌ڵاتی سه‌ره‌ڕۆ بوو که ده‌یانویست ده‌سه‌ڵاتی خۆیان زیاد بکه‌ن، له‌و شه‌ڕه‌دا، حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران رایگه‌یاند، “گه‌ر رێژیمی ده‌سه‌ڵاتدار له ئێران‌دا مافی گه‌لانی ئێران دابین بکات و مافی گه‌لی کورد دابین بکات، ئێمه ئاماده‌ین بچینه شه‌ڕه‌وه و به‌رگری له ئێران بکه‌ین و له دژی عێراق شه‌ڕ بکه‌ین”.
کۆماری ئیسلامیش ئه‌گه‌ر ئاماده بێ ماف و ئازادییه‌کانی گه‌لانی ئێران دابین بکات، هه‌ر هێرشێک که بکرێته سه‌ر ئێران، ئێمه ئه‌رکمانه که به‌رگری له‌و خاکه بکه‌ین به شه‌رتێک که ئێمه‌ش تێدا بین له ده‌سه‌ڵاتدا به‌شدار بین. به‌ڵام ئه‌گه‌ر دابین نه‌کرابێت، بۆ چی به‌رگری له کۆماری ئیسلامی بکه‌م که سه‌رکوتێکی زیاترم ده‌کات، بۆیه زۆر له لایه‌نه‌کان هه‌ن که ده‌ڵێن “گه‌ر کۆماری ئێسلامی بکه‌وێته وه‌ها حاڵه‌تێکه‌وه و مه‌ترسی له‌سه‌ر بێت، به‌رگری له کۆماری ئیسلامی ده‌که‌ین”. ئه‌وه سیاسه‌تێکی شۆڤینیستانهیه که ئه‌وان به‌رگری له کۆماری ئیسلامیه‌کی سه‌رکوتکه‌ر ده‌که‌ن. له وه‌ها حاڵێکدا حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران به‌ره‌وانی له کۆماری ئیسلامی ئێران ناکات، گه‌ر ده‌رفه‌ت هه‌بێ که خه‌ڵکی ئێران راپه‌ڕن و بیانه‌وێ به ماف و ئازادییه‌کانی خۆیان بگه‌ن، به دڵنیاییه‌وه حدک ئێران ئه‌رکی مێژۆیی خۆی به ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نێت.
کوردستان میدیا: وه‌ک ئاشکرا بووه، ئۆباما په‌یامێکی له رێگای ئه‌ردۆغانه‌وه گه‌یاندۆته خامنه‌یی که گه‌ر رێژیمی ئێران بتوانێ ئاشتیخوازانه بوونی به‌رنامه ناوکییه‌که‌ی بسه‌لمێنێ، ئه‌وا ئامریکا ئێرانێکی خاوه‌ن وزه‌ی ناو‌کی قه‌بووڵ ده‌کات. پێتان وایه ئه‌م په‌یامه‌ی ئۆباما چی ده‌گه‌یه‌نێ و هه‌تا چه‌نده رێبه‌رانی ئه‌مریکا له داهاتوودا ئه‌م رێچکه‌یه‌ی ئوباما ده‌گرنه به‌ر؟
که‌ریم په‌رویزی: سیاسه‌تی ئامریکا سیاسه‌تێکی ستراتیژیکه که بۆ 25 ساڵ و 50 ساڵ له ئاستی نێونه‌ته‌ویی و ناوچه‌یی بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی داده‌رێژرێت. وا نییه که به ساڵێک و دوو ساڵ، یان به سه‌رکۆمارێک بۆ سه‌رکۆمارێکی دیکه بگۆڕدرێت.ئه‌وه‌ی که ده‌گۆڕدرێت تاکتیکهکانن و شێوه‌ی ده‌ربڕینی ئه‌و سیاسه‌تانه‌ن، که ئێمه‌ی کورد ده‌بێ وشیار بین ئه‌و تاکتیکانه‌ی که له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانمان هاوته‌ریب ده‌بن، که‌ڵکی خۆمانی لێ وه‌ربگرین.
ئه‌وه‌ی که ئامریکا ده‌ڵێت گه‌ر ئێران ئاشتیخوازانه بوونی به‌رنامه‌ی ناوه‌کیی خۆی بسه‌لمێنێت، ئێمه ئێرانێکی خاوه‌ن وزه‌ی ناوه‌کی قه‌بووڵ ده‌که‌ین، ئه‌وه شتێکی تازه نییه و بنه‌مای مه‌سه‌له‌که‌ی ئێران و رۆژاوا ئه‌وه‌یه که ئێران نه‌یتوانیوه بسه‌لمێنێت له به‌رنامه‌که‌ی ئاشتیخوازانه‌یه و به پێچه‌وانه‌وه ئێران به‌و ههڵسۆکهوتهی که کردۆیه‌تی، گومانه‌کانی له‌سه‌ر به‌رنامه ناوه‌کییه‌که‌ی زیاتر کردۆته‌وه که هه‌ندێ زانیاری به‌ده‌ست گه‌یشتوون که هه‌ندێ چاشنی ناوکیی تاقی کردۆته‌وه و بۆردی مۆشهکهکانی زیاتر ده‌کات و که مه‌ودای 2 هه‌زار و 3هه‌زار کیلۆمێتر ببرێ، ئه‌مانه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه که کۆماری ئیسلامی به‌رنامه‌یه‌کی نهێنیی هه‌یه که به رفتاره‌کانی گومانێکی زیاتر دروست ده‌کات. ده‌نا گه‌ر رێژیم بسه‌لمێنێ که به‌رنامه‌که‌ی ئاشتیخوازانه‌یه خۆ جیهان کێشه‌ی له‌سه‌ر ئه‌وه نییه هه‌ر وه‌ک زۆر له وڵاتانی دیکه‌ی که له وزه‌ی ناو‌کی که‌ڵک وه‌رده‌گرن. به‌ڵام مه‌سه‌له‌یه‌کی بنه‌ڕه‌تی که له‌سه‌ر ئێران هه‌یه ئه‌وه‌یه که ئێرانێکی خاوه‌ن هه‌موو ئه‌و سه‌رچاوه سروشتی و سامانه به‌رفراوانه‌یه، بۆ چی خه‌رجێکی یه‌کجار زۆر له به‌رنامه‌ی ناوکیدا ده‌کات، ئه‌وه بۆخۆی گومان خولقێنه. ته‌نانه‌ت له رابروودا به ئێرانیان راگه‌یاند که ئورانیۆمه چڕکراوهکهی بنێرته ده‌ره‌وه و میله‌ی سووته‌مه‌نیی بۆ دابین ده‌که‌ین و ده‌وا و ده‌رمانیش دابین ده‌که‌ین، پێویست به‌و هه‌موو ههزینهیه ناکات. که وابوو ئێران راست ناکات و به‌رنامه‌که‌ی ئاشتیخوازانه نییه.
من پێم وابێ که جیهان به‌و ئاکامه گه‌یشتوون که رێژیمی ئێران هیچ ئالوگۆڕێکی تێدا پێک نایه‌ت. نه له ساختاری ئه‌و رێژیمه، نه له سیاسه‌ت و نه له هه‌ڵسوکه‌وتی ئه‌و رێژیمه‌دا ئاڵوگۆری تێدا پێک نایه‌ت.هه‌تا ده‌ڕوا سیاسه‌ته‌کانی، ده‌ستێوه‌ردانی و هه‌ڵسوکه‌وته‌کانی و پشتیوانی له تیرۆریزم زیاتر و توندتر ده‌بێته‌وه. بۆیه جیهان به‌و قه‌ناعه‌ته گه‌یشتووه که کۆماری ئیسلامی نه له‌گه‌ڵ سیستمی ئه‌مڕۆدا دێته‌وه، نه له سیاسه‌ت و رفتارهکانیدا ئالوگۆڕ پێک دێت. بۆیه ده‌بێ ئه‌م رێژیمه بڕوات، جا چۆن بڕوات و چی بکرێت، به رای من ده‌بێ گه‌لانی بنده‌ستی ئێران به یه‌کگرتنێکی سه‌رانسه‌رییه‌وه هه‌وڵ بده‌ن بۆ رووخانی ئه‌م رێژیمه و ئه‌رکی مرۆڤی، ئه‌خلاقی و مێژوویی کۆمه‌ڵگای جیهانیش ئه‌وه‌یه که پشتیوانی له خه‌ڵکی ئێران بکه‌ن بۆ رووخانی ئه‌و رێژیمه.{jcomments off}