"an independent online kurdish website

ئەو رۆژانە کەم تا زۆر هەموو لایەکمان ئاگادارین کە چۆن خەڵکی وشیار و ئەمەگناسی رۆژهەڵات لەosman-nobari

زۆربەی ناوچەکانی کوردستاندا یەک پارچە بە ئیحساس و مەسئوولێیەتێکی نەتەوەیەوە بەرەوپیری نەورۆزی کوردان ، ئەو جێژنەی کە لە مێژ ساڵە بۆتە رەمزی یەکگرتووی گەلی کورد دەچن.

هەر کەسێک تۆزقالێک و بە ئەندازەی نووکە دەزییەک دڵی بۆ کورد و نەتەوەکەی خۆێ لێیدابێ، چا .دەزانێ کە هەستی ئەو خەڵکە چەندە پاک و بێگەرد و سادقانەیە و لە کۆیەوە سەرچاوە دەگرێ

کاتێک دەروانییە ئەو مەراسمە گەورە و بە شکۆیانە، بەو سەرما سەغڵەتە زۆرەوە و هەر لەو کاتەش دا بەوپەری بێ ئیمکاناتێەوە، چۆن و بە چ شێوەیەک داروبەردی ولاتیان رازاندۆتەوە و هەموویان بە لیباسی ئاڵا و وڵای کوردێیەوە یادی بۆنە نەتەوەیەکانی خۆیان دەکەنەوە، ئینسان ناتوانێ خۆشحاڵ .نە بێ و هەست بە ئارامی نەکات گشتیی ئەو خەڵکە بەو هەموو فکر و رەنگەکانەوە یەکیان گرتوە و بێ جیاوازی بۆ بەرژەوەندی مافە .نەتەوەیەکانی گەلی کورد پێکەوە کۆبووتەوە و هەڵدەپەرن و پێدەکەنن و جێژن دەگرن.

ئەوەی کە جێگای سرنجە ئەوەیەکە هەمووی ئەو خەڵکە بە پەیامەجوانەکانیان روون و ئاشکرا هاوار دەکەن و بە هەموو حیزبەکانی رۆژهەڵات دەڵێن کە بەسە ئەو خۆ بەزل زانییە و حیزب حیزبێنە، وەرن وەدوای بەرژەوەندی گەلە بەشخوراوەکەتانەوە بکەون. بەڵێ ئەوانە لە زۆربەی شار و گوندو شارۆچکەکانی لە زۆربەی بەرنامەکانیان دا لە مووجری بەرنامەوە بگرە هەتا شاعیر و ئەدیب و شانۆگەر و تەنانەت گۆرانیبێژەکانیشەوە دەنگی یەکگرتن هەڵدەبرن و پێمان دەڵێن  ئەگەر بۆ جارێکیش بێ خەڵکی کورد .یەک بگرێ و بێزاری خۆیان لەو وەزعییەتەی ئێستا دەردەبرن.

هەر چەند هێندێک حیزب و رێکخراو دەیانەوەێ بڵێین کە ئەو بەرنامانە ئێمە وەرێمان خستوە، بەڵام  ئەڵحەق لە عەماڵ دیارە کە هەمووی ئەو خەڵکە لە رووی هەستێکی نەتەوەیەوە ئەو بەرنامانەیان رێک خستوە ، هیچ کە مۆرکی هێج حیزب و رێکخروەیەکی پێوە نیە ، بەڵکوو ئەوە ئەوان رێنوێنی .حیزبەکانی رۆژهەڵات دەکەن بۆ یەکریزی و تەبایی ماڵی کورد چوونکە دڵنیام ئەگەر بە حال تەئسیری ئەو حیزبانەیانەوە بە سەرەوە بوویایە ئەوە ئەوانیشیان وەک .خۆیان لێدەکرد و ئەو کات هەریەکەو لە هەوایەکی دیخوێند.

ئەوەی ماوەتەوە بیڵێم ئەوەیەکە ئەگەر بە دەستی من بوویایە هەرگیز یەک بەرنامەم لەو مەراسمە نەتەوەیانەی رۆژهەڵاتی کوردستان کە خەڵک ئاوا بە ئیحساس و دلگرمێیەوە بەشداری بۆنە نەتەوەیەکانی خۆی دەکات، نەدەنارد بۆ یەک کاناڵە  کوردیەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، چوونکە .ئەوان بە راستی ئەو بەرنامانەیان بۆ پڕکردنەوەی وەختەکە خۆیان دەوێ  دەنا هەمووی ئەو خەڵکە بە هەستە دڵنیا دەکەمەوە کە هەموو بەرپرسانی حیزبەکانی رۆژهەڵات وەک من گۆیان لە دەنگی ئێوەی بەرێزە، بەڵام ئەوەی کە هەر هیچ بە لایانەوە گرینگ نیە دەنگی .ئێوەی بەرێزە.

newroz_kurd112newroz_kurd113newroz_kurd114{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی