دیسان ئاوازی دیرینه و ناخۆشه‌کانی پیشه‌ی گه‌لێ له عاره‌به شۆڤێنیه‌کانی عێراق له‌ملاو ئه‌ولادا دژ به گه‌لی کورد لێدرایه و ئه‌و هه‌سته که‌سیفه‌ی که زۆر له مێژ ساله له ناو مێشکی به ناو برا تازیه‌کانمان ناڕه‌وایانه وه‌ک هه‌میشه ده‌خولێته‌وه وا ئه‌مجاره‌ش‌ئه‌م کرمه‌یان جولایه‌وه و ئه‌م کرده‌و‌ی داخ له دڵه‌کانی ئه‌وان عاره‌به
به‌د ڕه‌فتارانه‌ی که ناتوانن دژایه‌تی کورد نه‌که‌ن،وا دیسان سه‌رو گێلاکی دڕنده‌ییان په‌یدا بۆوه‌و هاته‌وه‌وه مه‌یدان و ئه‌مجاره‌ش وه‌ک پیشه‌ی له مێژینه‌یان ده‌ستاین کرده‌وه به قڕه‌قڕ و قڕاندنیانه‌وه و به خه‌یاڵی پوچ و دکتاتۆرانه‌ی زۆر له به‌رپرسانی ڕژێمی عاره‌بی عیراقی دیسان ده‌یانه‌وێت که ئه‌وانیش وه‌ک سه‌دامه دکتاتۆره‌که‌ی ڕابوردو و گۆڕ به گۆڕ خۆیان تاقی بکه‌نه‌وه‌و کاره‌ساته‌کانی تازه‌و نوێ به سه‌ر گه‌لی کورد‌و هه‌موو عێراقیانه‌وه بهیننه‌وه، ڕژێـێ عێرای ئه‌مرۆ که به سه‌ر کردایه‌تی مالکی هیچ په‌ندێکیان له‌و هه‌موو کاره‌سات‌و ڕابوردوانه‌ی دوێنێ وه‌رنه‌گرتووه بۆیه‌که ملهوڕانه هه‌لس و که‌وته‌کانیان و بۆچونه‌کانیان دژ به گه‌لی کورد وا ئه‌نجام ده‌ده‌ن، که بۆنی خوێنی زۆری لێ دێت، ئه‌وان چونکه به خوێنی گه‌لی کورد تێنوون و چاویان به هیچ سه‌رکه‌وتنێکی ئه‌م کوردستانه و ڕۆله‌کانی گه‌لی کورد هه‌ڵنایه‌ت و نایانه‌وێت که هه‌رگیز کوردستان به‌ره‌و ئاوه‌دانی و پێشکه‌وتن و جوانیه‌کانیه‌وه بڕوات و ئاسایش و ئارامی و جوانیه‌کان له سه‌ر ئه‌م زه‌مینه‌ڕه‌نگینه‌ی کورد به هیچ شێوه‌یه‌که‌وه‌به‌ر قه‌رار بێت و پێشکه‌وتنه‌کان له کوردستان وه‌دی بێن، بۆیه‌که ئه‌مه‌ی ئه‌مڕۆ مالیکیه‌کان دژ به کوردستان له هه‌موو بواره‌کانه‌وه،به تایبه‌ت له باره‌ی ئابوری و پێشێل کردنی یاسا‌و هه‌ولی نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک و هه‌موو ناوچه دابڕاوه‌کان بۆ باوه‌شی کوردستان که له ژێر سیاسه‌ته چه‌وت و که‌سیفه‌کانی ڕژێمی به‌عسی خوێن ڕێژه‌وه وه‌دی هاتوه‌و په‌ره پێدانیان به‌وان سیاسه‌ت و کرده‌وه ناڕه‌وایانه ته‌نیا بۆ دژایه‌تی کردنی ئه‌م ئه‌زمونه‌ی کورد‌و کوردستانه‌وه‌یه، که به ڕاستی ئێره‌یه‌یی به گه‌لی کورد‌و خاکی جوانی کوردستان ده‌به‌ن، هه‌ر بۆیه‌شه که ده‌بینین ماوه‌یه‌که ڕژێمی عێراق به سه‌رکردایه‌تی مالیکیانیه‌وه ده‌ستیان کردۆته مقۆ مقۆ و زۆربه‌ی هه‌نگاوه‌کانیان دژ به گه‌لی کورده‌و چاوی ته‌ماعی خۆیان بۆ ده‌ست به سه‌را گرتنی هه‌موو سه‌روه‌ت و سامانی گه‌لی کورده، که له هه‌ولی کڕینی چه‌ک و جبه‌خانه‌ی تازه‌ن و ئه هه‌ر بۆ به‌کارهێنان دژ به کورده،چونکه ئه‌م ڕژێمه بۆگه‌نه‌ی ئه‌مڕۆ به سه‌رکردایه‌تی دکتاتۆره تازه‌کانه‌وه نایانه‌وێت به هیچ شێوه‌یه‌که‌وه گه‌لی کورد خۆی خاوه‌نی خاک و سه‌روه‌ت و سامان و نه‌وت و کانی خۆیه‌وه بێت، هه‌ر بۆیه‌شه شه‌هرستانی به فیته‌ی مالیکه‌کانه‌وه به شێوه‌یه‌کی دوژمنکارانه په‌لاما‌ری کوردستان ده‌دات و ده‌ستی کردووه به عه‌لله‌ق مه‌لله‌ق و هه‌مان سیاسه‌ت و ڕه‌فتاره که‌سیفه‌کانی سه‌دامیان چه‌ند پات ده‌کاته‌وه،که هه‌موو په‌یڤه‌کان بۆ چونه‌کانی هه‌ره‌شه‌ن له گه‌لی کورد و قسه‌کانی بۆنی خوێنی لێ دێت و ئه‌وه‌ی که ئه‌و ناموباره‌که و مالیکیه‌کان ده‌یبین ته‌نیا تێکدانی ئه‌وهه‌موو ئارامی و ئاسایشه‌یه که ئه‌مرۆ له کوردستان هه‌یه و بۆ وه‌دی هێنانه‌وه‌ی گه‌لێ کاره‌سات و ماڵوێرانیه‌کانی وه‌ک ڕابوردووی ڕۆژگارانی به‌عسیه‌کان له هه‌ولدان، ئه‌مانه ده‌یانه‌وێت که‌جارێکی تر گه‌لی کورد توش به ماڵوێرانیه‌کان بکه‌نه‌وه، مالکیه‌کانی فه‌رمانڕه‌وا ئه‌وه‌یان ده‌وێت که کارێ بکه‌ن هه‌رگیز گه‌لی کورد له ناو ماڵی خۆیه‌وه پێش نه‌که‌وێت و ئاسوده‌و ئارام نه‌بێت،ئه‌وان که‌سانه‌ی که به فرچکی دوژمنایه‌تی کردنی کوردوکوردستانه‌وه گه‌وره بوون و دان به مافه ڕه‌واکانی گه‌لی کورد قه‌ت ناهێنن و پێشێلکاری ده‌ستوری عێراقی و شێواندن و تێکدانی ئه‌م بار‌و دۆخه‌ی ئه‌مڕۆی کوردستان به ئاشکرایی ده‌که‌ن،ئه‌مه‌ش به‌پیشه‌ی خۆیان ده‌زانن، چونکه ئه‌وان عاره‌بانه وپیشه‌یانه که هه‌ستیان به‌وه کرد ده‌سه‌لاتیان په‌یدا کردۆته‌وه، ئه‌وا خه‌ریکی ته‌و کارانه و شه‌ڕ دژ به گه‌لی کورد ده‌بن، هه‌ر بۆ ئه‌مه‌شه که ئاوا به‌م شێوه‌یه‌وه ته‌شقه‌ره به گه‌لی کورده‌وه ده‌که‌ن،ده‌بیندری و ئاشکرایه که مالییه‌کان وا خه‌ریکن له گه‌ل بلۆکی شه‌رقیه‌کانه‌وه په‌یمانی تازه ده‌به‌ستن و له هه‌ولی کڕینی کۆمه‌لێ چه‌کی زۆر تازه‌و نوو و کۆ کوژن که ئه‌مه‌شیان بۆبه‌کار هێنان دژ به کورد و کوردستانه، که ده‌یانه‌وێت ڕێگا له‌وه بگرن که کوردستان سه‌ربه‌خۆ و ئازاد نه‌بێت.
22.4.2012 هه‌نده‌ران{jcomments off}