ئه‌گه‌ر هیچ گیروگرفتێکی چاوه‌ڕوان نه‌کراو نه‌یه‌ته پێشێ، به‌پێی په‌یڕه‌وی نێوخۆی حیزبه‌که‌مان ده‌بێ له هاوینی داهاتوودا کۆنگره‌ی١٥ی حیزب ببه‌سترێت. هه‌رله‌ئێستاوه، له‌و باره‌وه، شووروشه‌وقێکی زۆر بۆ شوێن دانان له‌سه‌رچۆنیه‌تیی به‌ڕێوه‌چوونی کۆنگره‌و له‌وه‌ش زیاتر بڕیار‌و په‌سندکراوه‌کانی،
سه‌رتاسه‌ریی ته‌شکیلاتی حیزبی داگرتوه. بۆحیزبێکی دێموکرات که‌دێمکراسی له‌نێوخۆی وله کۆمه ڵدا به‌هێند ده‌گرێ، ئه‌و شورووشه‌وق و حه‌مماسه‌ته بۆ به‌ره‌وپیری کۆنگره‌وه چوون، دیارده‌یه‌کی ئاسایی و جێگای ئافه�رینه.
ئه‌و باس و بابه‌ت و مه‌سه‌له وکێشه جۆراوجۆرانه که کۆنگره ده‌بێت له‌سه‌ریان ڕاوه‌ستێ و هه‌ڵیان سه‌نگێنێ زۆرن و لێره‌دا ناکرێت بچینه سه‌رهه‌موویان. هیواداین له ده‌رفه تێکی دیکه‌دا بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر ئه‌وان. له ووتاره‌دا مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی ڕێبه‌ریی ده‌خه‌ینه به‌رباس و لێ دوان که هه‌میشه یه‌کێک له مه‌سه‌له گرنگه‌کانی ده‌ستووری کاری کۆنگره‌کانی حیزبی ئێمه بووه.
له هه‌رسیسته‌مێکی دێموکراتی دا، له هه‌رحیزب وڕێکخراوێکی دێموکراتی وه‌ک حیزبی ئێمه‌دا، هه‌ربۆیه له کۆنگره‌کانی حیزبش دا، هه‌ڵبژاردن به‌گرنگترین قۆناخ وتاقیکرنه‌وه وئه‌زموون به حیساب دێت. هه‌مووشتێک به‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه که ده‌نگدان به‌پێێ قانوون وئه‌سڵه په‌سندکراوکانی حیزبی وبڕیاره‌کانی کۆمیته‌ی ئاماده‌کردنی کۆنگره‌و یاسا‌و ڕیسادێموکراتیکه‌کان به‌ڕێوه‌بچێ و به‌شێوه‌یه‌کی گشتیش له لایه‌ن بیروڕای عمومی یه‌وه وه‌ربگیرێ. ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی که پاش وه‌به‌رچاوگرتن وپه‌یڕه‌وی کردن له قانوون و ئه‌سڵه دیاری کراوه‌کان، هه‌ڵبژاردن ده‌به‌نه‌وه‌و، ئه‌وانه‌ش که له‌هه‌ڵبژارنه‌که‌دا سه‌رناکه‌ون، وه‌ک یه‌ک، ئاکامی هه‌ڵبژاردنه‌که قبووڵ بکه‌ن، ئه‌وه دێمکراسی کارده‌کا.
له‌و باره‌وه هه‌ڵبژاردن تا ڕاده‌یه‌کی زۆر وه‌ک وه‌رزش و کێ به‌ركێ وه‌رزشی یه‌کان ده‌چێ. ئه‌و ڕووحیه ی که به‌سه‌رهه‌ڵبژاردنێکی دێموکڕتیک دا زاڵه، هه‌ر وه‌ک ئه‌و ڕووحیه یه که به‌سه‌ر وه‌رزش دا زاڵه. هه‌رکاتێک له‌لایه‌ن یه‌كێک له لایه‌نه‌کان ته‌قلوب بکرێت، یان لایه‌نێک له لایه‌نه‌کان نه‌چێته ژێرباری ئاکامه‌که، هه‌موو شتێک تێک ده‌چێ وئاکامی زۆر وێران که‌ر و ڕووخێنه‌ری به‌دواوه ده‌بێت.
له هه‌ڵبژاردنیش دا هه‌روه‌ک کێ به‌ڕکێ وه‌رزشیه‌کان، مه‌به‌ست وئامانجی کاندیداکانی به‌شدار بریتی یه له بردنه‌وه. بۆگه‌یشتن به‌و مه‌به‌سته‌ش کاندیداکان هه‌موو هه‌وڵی خۆیان ده‌ده‌ن. به‌ڵام ویست ومه‌یلی بردنه‌وه نابێ ئه‌سڵی مه‌سه‌له‌که بخاته مه‌ترسی و ژێرپرسیار. وه‌رزشکاره‌کان تێده‌کۆشن بیبه‌نه‌وه، به‌ڵان ڕێز له وه‌زش ده‌گرن. بۆ ئه‌وه‌ی وه‌رزشه‌که به‌رده‌وام بێ، چ ئه‌وکه‌سه که‌براوه‌یه‌و چ ئه‌و که‌سه که براوه نی یه، هه‌وڵ ده‌ده‌ن سنووری خۆیان نه‌په‌ڕێنن. ئه‌و وه‌رزشکاره که نایباته‌و، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌نێوخۆیدا زۆریش ناڕه‌حه‌ت بێت،کارێکی واناکات که وه‌رزش تێک دا‌و ئیدی جارێکی دی موسابه‌قه نه‌بێته‌وه. ئه‌و ئاکامی کێ به‌ڕكی که قبووڵ ده‌کا، یا ئیدی ده‌چێته که‌نار ووازدێنی،یا به هه‌ووڵ وتێکۆشانی زۆرتر‌و خۆماندوکردنی پتر،خۆی بۆ ده‌وره‌ی داهاتوو واته موسابه‌قه‌ی داهاتوو ئاماده ده‌کا. ئه‌وچه‌شنه ڕوحیه یه که‌ئه‌و وه‌رزشکاره‌ی نه‌ی بردۆته‌وه، دێنێته سه‌رئه‌و بڕوایه که پێرۆزبایی به‌و وه‌رزشکاره بڵێ که بردویه‌تیه‌وه‌و، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌ڕواڵه‌تیش بێ به سه‌روڕوویه‌کی خۆشه‌وه، له‌گه‌ڵ وه‌زعه‌که به‌ره‌و ڕووبێت.
ئه‌وانه‌ی له دێموکراسی یه کانی ئوروپا دا ده‌ژین، ئه‌و ڕوحیه وه‌رزشکاریه له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌و وڵاتانه‌دا ده‌بینن. هه‌میشه وایه کاندیدا سه‌رنه‌که‌وتوه‌کان، یه‌که‌مین که‌سانێکن که پیرۆزبایی به کاندیدا سه‌رکه‌وتوه‌کان ده‌ڵێن وده‌که‌ونه کار بۆ ئه‌وه‌ی له‌ده‌وره‌ی داهاتوو دا سه‌رکه‌ون. له‌زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌کانیشدا وایه که جاری داهاتوو ده‌یبه‌نه‌وه. له‌ڕاستی دا ده‌نگده‌ران چاوه‌ڕوانی یان له کاندیداکانی خۆیان هه‌یه که ئه‌وجۆره ڕوحیه یان تێدابێت وبه خاتری هه‌بوونی ڕوحیه یه‌کی له‌و چه‌شنه‌ش، پاداش یان ده‌ده‌نێ.
له‌و کۆمه‌ڵگا دێموکراتی یانه‌شدا، ڕوونه که کاندیدای سه‌رنه‌که‌وتوو، له سه‌رنه‌که‌وتنی خۆی ناڕه‌حه‌ت ده‌بێ. به‌ڵام وانیه که سه‌رنه‌که‌وتن به کاره‌سات وئابڕووچوون له قه‌ڵه‌م بدا. هه‌ربۆیه‌شه نابینین که له‌و وڵاتانه‌دا پاش ته‌واوبوونی هه‌ڵبژاردن وه‌زعه‌که تێک چێ.
هه‌روه‌ک باسکرا، له هه‌ڵبژاردنیشدا، هه‌روه‌ک وه‌رزش، به‌مه‌رجی وه‌به‌رچاوگرتنی مه‌رج و ڕێ و شوێنه‌کانی یاریه‌که، هه‌رهه‌وڵ و کۆششێک بۆ بردنه‌وه به‌ڕه‌وا له قه‌ڵه‌م ده‌درێ. ته‌بلیغات و پڕۆپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن، سه‌ردان و پێوه‌ندیی گرتن له گه‌ڵ ده‌نگده‌ران، قه‌ول و قه‌راری جۆراوجۆری پێش هه‌ڵبژاردن و ته‌نانه‌ت هه‌ندێک رێککه‌وتن وئیئتلافی پێش هه‌ڵبژاردنیش، به کارێکی ڕه‌وا ده‌زانرێن.
هیج گرفتێک له‌وه‌دانیه که کاندیداکان خۆیان به ده‌نگده‌ران بناسێنن و به‌رنامه‌و پڕۆژه‌کانی خۆیان بخه‌نه به‌ر چاوی بیروڕای گشتی و به تایبه‌ت ده‌نگده‌ران. ئه‌وه مافی هه‌رکاندیدایه‌که که له گه‌ڵ یه‌ک یا چه‌ند کاندیدای دیکه ڕێک که‌ون که ده‌نگ به‌یه‌کتر بده‌ن. له زۆر له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا به ئاسانی ده‌کرێ ئاکامه‌کانی هه‌ڵبژاردن پێشبینی بکه‌ین، چونکه ده‌بینین که که‌س ولایه‌ن وهێزی گرنگ هه‌رله سه‌ره‌تاوه پێکه‌وه هاوکاری ده‌که‌ن.
بۆ ئێمه که‌په‌روه‌رده و نه‌ریتی دێموکراسیمان لاوازه‌و تازه خه‌ریکه له‌گه‌ڵ فه‌رهه‌نگی دێموکراسی ئاشنا ده‌بین، زۆربه‌ی ئه‌ومه‌سه‌لانه‌ی که باسکران وێده‌چێ، سه‌یر بێنه به‌رچاو. خۆ له‌خۆڕانیه که زۆر جار له کۆنگره‌کانی حیزب‌دا تووشی گیر‌و گرفت ده‌بین. ئه‌ومه‌سه‌له‌یه تائێستا زۆر جار زیانی له حیزبه‌که‌مان داوه. هه‌ربۆیه به‌جێ یه ئه‌وجار هه‌رله ئێستاوه، له‌و باره ڕۆشنگه‌ریی بکه‌ین وبه دیدی ئاواڵاو به‌رنامه‌ی هه‌ڵسه‌نگێنراوه‌وه به‌ره‌و کۆنگره بچین.
له‌دێموکراسی دا هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی به پێی قانوون قه‌ده‌غه نه‌کراون، ڕه‌وا و مه‌شڕوع به حیساب دێن. له هه‌ڵبژارنه دێموکڕاتیکه‌کاندا ، نه بردنه‌وه پاداشێکی هێنده گه‌وره‌یه که ئه‌رزوئاسمانی بۆ بڕوخێنی و ئه‌سڵی مه‌سه‌له‌که‌ی بۆ له‌بیر به‌ریه‌وه، و نه سه‌رنه‌که‌وتن مایه‌ی شه‌رمه‌زاری یه تا ببێته مایه‌ی درووست بوونی ڕه‌فتاری نابه‌جێ و هه‌ڵنه‌سه‌نگێنراو له‌لای کاندیدا سه‌رنه‌که‌وتووه‌که .
چ ده‌بی ئه‌گه‌ر به‌شێک له کادری ڕێبه‌ریی ئێستای حیزب ئاڵوگۆربکرێ. ئه‌گه‌ر هه‌رله‌ئێستاوه که‌سانێك له ته‌شکیلاتدا پێکه‌وه له‌سه‌ر باس و مه‌سه‌له جۆراوجۆره‌کانی کۆنگره هاوکاری بکه‌ن، کارێکی بێ جێ یان نه‌کردوه. ئه‌گه‌ر تۆبتوانی له گه‌ڵ که‌سانێک ڕیککه‌وی و له کۆنگره‌شدا به‌و جۆره بجوڵێ نه‌وه که له‌سه‌ری ڕیککه‌وتوون، ئه‌وه نیشانه‌ی گه‌شه‌سه‌ندنی ئه‌خلاقی به‌رزیی سیاسی یه له‌حیزبدا.
ده‌بێت دووڕوویی و ده‌به‌ده‌ر‌هێنان له یه‌کتر کۆتای پێ بێ و پێویست ناکات سیاسه‌ت له حیزبی ئێمه‌دا بی دایک و باب بێت. ئه‌وه ته‌شیلاته که ده‌بێت ، گه‌شه‌ی ته‌شکیلاتی بۆ ئه‌فرادی حیزبی ده‌سته‌به‌ربکات. که‌سانێک که ته‌شکیلات نه‌ی خامڵاندوون، که‌م وا هه‌ڵده‌که‌وێ خێربده‌نه‌وه.
مه‌سه‌له‌یه‌کی دیکه‌ش هه‌ر له‌وباره‌وه زۆرگرنگ دێته به‌رچاو. ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌که پاش ڕاگه‌یاندنی ئاکامی هه‌ڵبژاردن، به‌جێ یه هه‌موو پێکه‌وه بۆ جێ به‌چێ کردن و به‌ره‌و پێش بردنی بڕیار و په‌سندکراوه‌کانی کۆنگره‌و به‌هێزکردنی حیزب و په‌ره‌پێدانی خه‌بات کاربکه‌ین . ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌شمان که له هه‌ڵنه‌بژیرانی خۆمان یا کاندیداکانی خۆمان ناڕازین، مه‌سه‌له‌که بخه ینه پشت سه‌رو فه‌رامۆشی که‌ین. ده‌بێت له بیرمان بێ که هه‌میشه سبه‌ینێ یه‌کی دیکه‌و ده‌رفه‌تی دیکه‌مان له‌پێشدان. گرنگ مانه‌وه و پاراستنی سیسته‌می دێموکراسی یه له حیزبه‌که‌ماندا.
ئاخر هه‌ڵبژێردرانی که‌سانی ناشایسته له لایه‌ن سیسته‌مێکی دێمکراتیکه‌وه زۆر با شتره له هه‌ڵبژێردرانی که‌سانی شایسته به شێوه‌ی نا دێموکراتی و له لایه‌ن سیسته‌مێکی غه‌یره دێموکراتیکه‌وه. چوونکه سیسته‌می دێموکراتیک هه‌میشه ده‌چێته پێش و خۆی ئیسلاح ده‌کاو عه‌یبه‌کانی خۆی چاره‌سه‌رده‌کا ، که‌چی سیسته‌می نادیموکراتیک حیزب به‌ره‌و گه‌نده‌ڵی و له نێو چوون ده‌بات.
برایم لاجانی
بۆ بابه‌ته‌کانی تری هاوڕێ کاک برایم ئێره کلیک بکه‌ن
{jcomments off}