بەراستی من سەرەتا دەست خۆشی لەم بەرێزە دەکەم کە نەزەری خۆی دەربریوە و بێگومان هەقی هەر تاکێکی ناو کۆمەڵگایی کوردیمانە ، کە نەزەر و بیرو باوەری خۆی زۆر بە راشکاوانە باسی لێوە بکات .بەڵام بە شەرتێک دوور بێت لە ئیهانە و توهین پێکردن بە حیزب یان لایەن وتاکی ناو کۆمەڵگا
.ئەوەی راستی بێ من هیچ شتێکی نادێمۆکراتیانە لە بابەتەکەی ئەم بەرێزە دا نابینم کە بۆنی بێرێزی لێوە بێ .مافی خۆیەتی کە حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی پێ حیزبێکی دواکەوتو یان هەر چۆنێک کە ئەو بیری لێدەکاتەوە بێت، ئەوەش مافێکە بۆ هەموو کەس لەبەرچاو گیراوە کە خۆی دەتوانێ بۆ خۆی هەڵبژیرێ کە کام حیزبی پێ باشە و کامەشیان لە گەڵ ئەقڵی ئەو دا نایەتەوە دووری لێبکات ، ئیدی لێرەدا پرسیار لێ کردنی ناوێ ؟؟ ئەڵبەتە بە بێ بێرێزی پێ کردن هەر وەک لە سەرەوە باس کرا .
لە راستی دا کاک عرفان تا رادەیەک بە باوەری من نەزەری زۆربەی چەپەکانی گەیاندووە ، ئەوە بیروو باوەری زۆربەی چەپەکانە لە سەر حیزبە دێمۆکراتەکان نەک تەنیا حیزبی دێمۆکراتی کوردستان ،چوون ئەوان بۆ خۆیان باوەریان بە ئازادی کۆمەڵگا نییە ( وێرایی رێزم بۆیان) ”’وەک چۆن ئیسلامیە توندرەوەکان باوەریان بە یەک ئیمارت هەیە کە حاکمیەت بکات بە سەر کۆمەڵگایی مرۆڤایەتیدا وبە شەرتێک کە دەبێ ئیسلامیش تێدا حاکم بێت .ئەوانیش هەر هەمان ئیدەیان هەیە و لە هەمان دەلاقەوە دەروانە مرۆڤایەتی ، کە دەبێ دونیا بەرەو یەک چین بروات کە ئەویش ئیمپراتۆری کرێکاریە ”لەوان زیاترنابێ هیچ کەس و لایەنی دیکە خاوەن دەسەڵات بن ، دەبێ ئەوانی دیکە زیندە بەچاڵبکرێن . !!! (ئەڵبەتە کۆمۆنیستە توندرەوەکان ) ! ئەوە نەزەری راستی و دروستی چەپەکانە لە سەر حیزبی دێمۆکراتی کوردستان بە هەر دووک لاباڵەکەیەوە . دیارە باسی لایەنە ئیسلامیەکانیش هەر نابێ بکەین !! چون بۆ ئەوان هیچ فەرق ناکات ئەوەی گەورە بێت یان ئەوەی چکوڵە بێت، بە قەولی بۆ خۆیان دەڵین !! ؛.راستە هەندێک جار بۆ ئەوەی خەڵکانی سادە وساویلکە نەکەونە ئامانەوە و دەست نەکەن بە هاتوو هاوار، چەپەکانیش نەوعە دووروویەک نیشان دەدەن بۆ راکێشانی بیرورایی کۆمەڵگا و بۆ ئەوەی سەرنجی لاوان بۆ لای خۆیان راکێشن جار و بار دەم لە دێمۆکراسی دەدەن، بەڵام بێخەبەر لەوەی کە وەک دەڵێن بەری خۆر بە بێژنگێ ناگیرێ .
لە وڵامی ئەم بەرێزە دا بە باوەری من دەبێ بڵیم کاک عرفان تا ئێستاش نە کۆمەڵگایی کوردی بە جوانی ناسیوە نە خوێندنەوەیەکی ریالیستیانەی لە سەر هەیە و نە رێگاشیان پێداوە بیناسێ و هەڵسەنگاندی بۆ بکات .کێشەی کاک عرفانی بەرێز ئا لێرە دایە کە بە جوانی نازانێ کێشە کۆمەڵایەتێکان لە کوێدان .چون هەر تاکێکی کورد ئەگەر بێت و کۆمەڵگایەکەی خۆی بە شێوەیەکی زانستیانە و راستیانە لێبکداتەوە ،ئەوە زۆر بە چاکی بۆ دەر دەکەوێ کە کوردستان زۆری ماوە بۆ ئەو خەونە ئەلخەوانی وتەخەیولێی کە بەشێک لە هاورەگەزەکانی خۆمان پێوەی دەناڵێنن بۆ ئەوەی بەم زوانە بێتەدی .بێخەبەر لەوەی کە ئەم سیستمە بەر لە هەموو شتێک پەیوەندی راستەو خۆی هەیە لە گەڵ خانەکانی ناو کۆمەڵگا .دەبێ جومگەکانی کۆمەڵگا بە تەواوی ئامادەگیان تێدا هەبێت ئینجا دەتوانی هەنگاو بەرەو یەکسانی و دوور لە چەوسانەوە بنێی .لە ناو کۆمەڵگایەکی دارزیو و خۆی چەوساوە دا هەنگاو نان بەرەو دامەزرانی سیستمێکی بێ چەوسانەوەی کۆمەڵایەتی کە دەمارەکانی کۆمەڵگا نەرم بکاتەوە بە رایی کۆمەڵناسەکان هەڵەیەکی میژووی نەبێت هیچی دیکەی لێ ناکەوێتەوە .
بۆ ئەوەی کاک عرفانی بەریز لێشام دڵگران نەبێ ، خۆم لە سەدا سەد باوەرم بە کومەڵگایەکی سوسیالیستیە وپێشم وایە هەر ئەو سیستمە ئەگەر بە شەرتێک بێتە دی دەتواێ یارمەتی مرۆڤایەتی بدات ، ( دیارە من کەسێکی سوسیالیست نیم بە هەڵە وەری نەگرن ) بەڵام لە کوێ ولە کام وڵاتدا دەبێ بێتە دی ؟ ئەوە تائێستا منی بە قەناعەت نەگەیاندووە . دیار بە حکومی ئەوەی کە بە داخەوە چەپەکانی کوردستان، ئەوەندە لە گۆمەڵگایی کوردی دوور کەوتونەوە سەیر نییە بڵێن سەریان لێشێواوە و هەر جارە بەشێوەیەک ناچار دەبن خۆیان بگۆرن و روو لە قیبلەیەک بکەن .بەڵام هەر کاک عرفانی بەریز بە شاهید دەگرم کە حیزبی دێمۆکرات لە سەر یەک رێگا هاتووە و لە هەندیك ئالوگۆر بە پێ ویستی کۆمەڵگا نەبێ کە لە بەرنامە و پەیرە و یان کاری رۆژانەی سیاسی خۆیاندا نەبێ ، تا ئێستا لە کوێدا لە سەدا هشتا دەرەجە بایدابێتەوە ؟ دەزانم جیابونەوە هەبووە ناو حیزبی دێمۆکراتدا . بەڵام هیچیان ئەوەندە وەرنەگەراون کە بتوانێ لە سەر حیزبە کاریگەری هەبێت .بەڵام بۆ چەپەکان هەر خۆت وڵامی خۆت بدەوە و ئێمە هیچی دیکەمان ناوێ. چۆن من حەز ناکەم پەنجە بۆ هیچکامیان لەو چەپانە راکێشم کە خۆت باشیان دەناسی .
ئەگەر بێتوو باسی مێژووی چەپ بکەین لە ئێران لە پێشدا و پاشان لە کوردستان ، ئەوە کاک عرفان خۆی باش دەزانێ کە مەبەستم لە کام هێز ولایەنە کە چۆن هەر جارە بە ناوەێک وهەر جارە بە شێوەیەک رەنگ دەگۆرن و خۆیان دەخزنەوە ناو گەمە سیاسیەکە .ئەوە نییە جارێک دەبنە کۆمونیستی ٢٤ عەیار و لە پڕ دەگەرێنەوە سەر هێڵی نەتەوەی وپاشان توشی هەڵەیەکی مێژووی دەبن کە نازانن روو لە کوێ کەن و سوژدە بۆ کێ بەرن .من نابمە پارێزەری حیزبی دێمۆکرات و رێگاش بە خۆم نادەم لە جیاتی ئەوان وڵام بدەمەوە ، بەڵام هەر ئەوەندە دەڵێم کە با تۆزێک چاو بە رابردووی کۆمەڵگای کوردی دابخشێنین و بە بێ وڵام دانەوە کاک عرفان خۆی بۆی دەر دەکەوێ کە کام حیزب لە گەڵ واقعی کۆمەلگا دا ژیاوە و پایەگایی کۆمەڵانی خەڵک شاهیدی ئەم راستێن .من ناڵێم حیزبی دێمۆکرات بێ هەڵەیە ،مادام مرۆڤ دروست کەرێتی ئەوە ناتوانێ لە هەڵ خۆی بە دوور رابگرێ بەڵام داپۆشینی ئەو حیزبە لە قالبێکی مەزهەبی و داوکەوتوو بەرای من تەنیا ئیدەیەکی ناعادڵانەیە هیچی دیکە .هەروەها غەدرێکی نارەوایە لە مێژوو وخەباتی ئەم حیزبە . بێگومان ئینکاری لە هەبونی لایەنگران وئەندامانی هێزە چەپەکان لە ناوخۆ و دەرەوەدا ناکەم ،ئەوانیش بە ئەندازەیی خۆیان خەڵکیان هەبووە و هەشیانە ”هیوادارم بە هەڵە سەیری بابەتەکە نەکەی” !!.بێ گومان رێبەرانی حیزبی دێمۆکرات زۆر باش دەیانزانی کە سیستمێکی دادپەوەری و دوور لە چەوسانەوە سیستمێکە کە دەبێ هەر بێتە دی و لەو پێناوەشدا کەمتەرخەم نەبوون ،هەر بۆیە ئامانچی دوا رۆژی حیزبەکەیان کردبوو بە سوسیالیزم و پاشان کرا بە سوسیالیزمیی دێمۆکراتیک ،لەو راستایەشدا کاری زۆر مەزن کراوە ،کادری زۆر شارەزا و لێزان لەم مەیدانە دا هەوڵیان بۆ گۆرینی سیستمی پەروەردە لە ناو ساختاری حیزبدا دەداو تا ئەندازەیەکیش جڵەوی حیزبیان بەرەو ئەو ئاقارە بردە پێشێ .
بەراستی من تا ئێستا لە چەپە بەرێزەکانی خۆمان واتە برا کوردەکانمان تێنەگەیشتم کە ئایە دەیان هەوێ لە کوردستانێکی بێ کارخانە وبێ پرولیتاریا و کۆمەڵگایەکی دارما و وڵاتێکی لەت وپەت کراو دا (هەر چەند دەزانم باوەرتان بە کوردستان نییە )ئەو کۆمونیزمەی کە ئەوان بەردی بۆ لە سنیگی دەدەن چۆن چۆنی دادەمەزرێنن ، لە کوردستانێک کە تا ئێستاش بە دەستی دین و عەشیرەتەوە دەناڵێنێ دەکرێ یەکسەر کۆمەڵگاکەی بگۆری و بیکەی بە وڵاتێکی کۆمۆنیستی و ئاو لە ئاویش تەکان نەخوات .مەگەر پۆلپۆت تاقیکاری خۆی نەدا لە کامبوج وگۆرە بە کۆمەڵەکان تا هەنوکە گەواهی ئەم راستێ دەدەن ،کە نەی توانی سەرکەوتوو بێت؟.یا زۆر دوور نەرۆێن ، وەک ئەوەی روسیە لە ئەفغانستان هەوڵی بۆ دەدا بێ ئاکام نەمایەوە ؟.کوباو کورەی باکوریش ئەوە بە چاوی خۆمان دەیان بینین کە چۆ گیرۆدە بووەن . ئەدی لە کوردستانی خۆمان بۆ لە بیرتان کردووە کە چەپەکان هەر لە کوردستان ”تکاپۆیان”'( پەلەقاژە) دەکرد و لە حاڵێکدا لە ناو جەرگەی سەرمایەدارەکانی تاراندا کەس حیسابێکی ئەوتۆیان لە سەر نەدەکردن !!! .بەڵام بۆ وێران کردنی کوردستان وبە کوشتدانی کورانی لاوی کوردستان دەستیان نەدەپاراست و ببون بە ئاڵقە لە گوێێ چەند فارسێکی تارانی و هەر کوری کورد و هەر خاکی کورد و هەر ماڵی کورد بوو وێران دەکرا ، کێ مەنەتی پێبوو .سەرمایەدارەکانیش سەرمایەدارترو ملهۆرتر دەبوون و ئێوەش لە ٧ حەوت تەبەقەی ئاسمانەوە دەنگتان پێیان نەدەگەیشت ،ئەدی بۆ نەتان توانی ئەوەی کە حیزبی دێمۆکرات پێی ناکرا بیکات و قورئان دادەنێ و خەڵکی پێ فریو دەدات ئێوە کرباتان کێ دەستی گرتبوون .
ئەرێ گەڵۆ ئەو سوسیالیزمەی کە کوردە شۆرشگێرەکانی ئێمە دەستیان داوەتێ تۆ بڵێی لە کام وڵاتدا سەرکەوتنی بە دەست هێنا بێ و کوردی ماڵوێران ئاگایی لە مەحمودی بێزەواد نەبووبێێ و،دوو خوێندەواری لە ناو ئەو کۆمەڵگا داماوەی کورد دا ئاگایان لەم داپەروەی نەبوبێ کە ئەو بەرێزانە وا ئەم حیزبانەی دیکەی پێ تۆمەتبار دەکەن کە گوایە هەر ئەوان دەزانن لەم دونیا بەرینە دا چی دەگوزەرێ وچی روو دەدات .خۆیان پێیان وایە و سەیر دەکەن کە ئەوان لە کەشکەڵانی فەلەکن و حیزبەکانی دیکە لە گوێی گا دا خەفتگن ؟ نەمانزانی ئەوان چیان بۆ کۆمەڵگای کوردستان بەدیاری هێناوە تا کوردستانە هەژار و بێ دەرەتانەکەی ئێمەش ددانێکی بەخێری پێدابنێ و هەموومان لە دەست ئەم بێ عەداڵەتێی کە بەرێزیان باسی دەکات رزگار بین .
دەزانم کورە هەژارەکانی کورد کەوتونەتە بەردەستی چەند فارسێکی کۆمونیستی رەگەز پەرست ،؟ بۆ دەڵێم رەگەز پەرست ؟!!!چون خۆم لە جەلەسەکانیان(کۆبونەوە) دا بەشدار بووم . باوەر بکەن تەنیا دوو فارس لە کۆبونەوەکە دا بەشدار بوون ، کەچێ چل کەسی بە رەگەز کورد دەبا بە فارسیان قسە کردبا .ئەوەیە کۆمونیستیەکەی کوردی ئێمە ،کەچی حیزبی دێمۆکراتیان پێ دواکەوتوویە پێیان حیزبێکی دواکەوتوو و مەزهەبیە .لە بەر ئەوەی جلی کوردی لە بەر دەکەن و بەزمانی شیرینی کوردی قسە دەکەن و زۆرتر هەستی نەتەوایەتی پەرە پێدەدەن بەرگری لێدەکەن .باوەر بکەن ماوەیەک لەمەوبەر جلی کوردی وەک زەمانی” رەزا شا ”’خەریک بوو لە ناو هەندێک حیزبی چەپ دا قەدەغە بکرێ .!!!!!!دەباشە کەمن پێم شەرم بێ بڵیم کوردم پێم شەرم بێ دابونەریتی خۆم بپارێزم ئەدی چۆن دەتوانم یەکسانی بنیاد نێم ، کەمن مافی نەتەوە بەرەسمی نەناسم چۆن دەتوانم رەخنە لە دیگەران بگرم .باسی قورئان دەکەی کە ناعەداڵەتی تێدایە ،راست دەکەی وایە ولە گەڵتا هاورام !! ئەدی بۆ باسی ئەو کومونیزمە کارگەریە ناکەی کە شۆڤونیزمی فارس باڵی بە سەر داگرتووە وهەر خۆیان حیسابن و هەر خۆشیان دەبێ حاکم بن ، زمان و کەلتور لە لایان یاساغە و هەر مرۆڤایەتی باوی هەیە ،کە نازانم ئەگەر رێز لە بەهاکانی مرۆڤ نەگیرێ ،مرۆڤ خۆی چ مانایەکی دەمێنێ .ئەدی بێ عەداڵەتی کەلک و گوێی هەیە؟ .
رۆژێک برادەرێکمان گوتی ….لە دانیشتنەکاندا (کۆمۆنیزمی کارگەری ) کە دەڵێن باشە بۆ ئێوە فێری کوردی نابن لە وڵامدا ، دەڵێن لەبەر ئەوەی کورد کەمترن، ئەوە نین لە ئێراندا ئێمە دەبێ لە سەر گشتی حیساب بکەین ،لە راستی دا هەموو ئێران بە فارسی قسە دەکات دەبێ ئێمەش زمانی رەسمی بەکار بێنین.. تۆ کە ئەرزش بۆ کەمینە دانەنێی ئەدی بۆ چێ دادەنێی ،ئەدی یەکسانیت لە چیدایە .باوەر بکە من مەبەستم تەنیا کورد نییە ،لە راستی دا خۆم کوردم بۆیە باسی کورد دەکەم ،ئەگینا دەبێ هەموو کەمە نەتەوایەتیەکان بە کەم و زۆریانەوە رێزیان لێبگیرێ زمانیشان زۆر بەرێزەوە سەیر بکرێ .مافی هەر هەمووشیان پارێزراو بێت .
دەڵێ قسە قسە دێنێ …. برادەرێکی کۆمونیستم هەیە رۆژێکیان باسی زمان و کەلتوری نەتەوەکان هاتە گۆرێ و کێشمە کێشم دەستی پێکرد… وەک ئێستا ،. برادەرەکەم زۆر بێشەرمانە (خۆشم دەوێ بۆیە دەڵێم بێشەرمانە) کوتی جا کوا ئێمە زمانمان هەیە؟؟؟؟؟؟ سەیری ئەدەبیاتی خۆما بکە و سەیری ئەدەبیاتی فارسەکان بکە !! ئەو جار بزانە بزانە ئەدەبیاتی ئەوان چێ وچەندە گەورەیە .ئەوە قسەی ئەو هاورییەم بوو .
بێگومان قسەکەی راست بو کە ئەدەبیاتی ئەوانیش واتە فارسەکان زۆر دەوڵەمەندە ئەمە هیچ قسەی تێدا نییە . بەڵام بۆ ئی خۆمان بە کەم سەیر دەکەن ئەوە نازان .؟ منیش هەندیك باسی دەوڵەمەندی زمان وکەلتوری خۆمانم بۆکرد کە ئێمەش .. فڵان شاعیرە ، فڵان نوسەرە ، فڵان دەرهێنەرە ،فڵان پرفسۆرە وفڵانە و فڵانەو فیسارەمان هەیە .زانیم هەر گاڵتەی پێدەهات ئیدی خۆم زۆر لە گەڵدا هیلاک نەکرد . تێگەیشتم سەرکردە کۆمونیستە فارسە رەگەزپەرستەکان!!! دەرسێکی وایان دانەداوە بەمن بێتەوە سەر رێگا .وازم لێ هێنا زۆرم خۆ لە گەڵ هیلاک نەکرد . مەبەستم چییە لەو قسانە بەدبەختی ئێمەی کورد ئەوەیە کە، لاوەکانمان کە تۆزێک ئیزم و نیزمیان چاو پێکەوت یەک سەر خۆی و نەتەوەکەشی لە بیر دەکات . کەچی داگیرکەرانی کوردستان چ موسوڵمان وچ کۆمۆنیستی ، بەر لە ئیدەکەیان پاراستنی زمان وخاک ودەوڵەت دەکەنە بەردی بناخەی کارەکانیان .
مادام قسە هات با قسەی خۆشیش لە یاد نەکەین ….. برادەرێکی دیکەمان دەیهەویست بە من بڵێ کە تۆ پێت خۆش بێت ، یان پێت ناخۆش بێت، هەر کۆمونیستی ،… کاکە چۆن شتی وادەبێ ؟ وتی : ترش بێ و تاڵ بێ تۆ هەر ئەوی ؛ قسە لێکردنی ناوێ .کوتمان چۆ چۆنی من هەر لە خۆمەوە دەبم بە کۆمونیست . ؟ وتی دەبا پێت بڵێم : تۆ کورە کارگەری یان کورە دەوڵەمەند؟ کوتم وەڵاهی من کورە هەژارم و هەتا کاتی پێشمەرگایەتیشم هەر لە سەر بازووی باوکم دەژیان .کوتی یانی باوکت کارگەرە ؟ وتم نەخێر فعلەیە ؟ وتی هیهو هەیهو بڵی کارگەر ؟ وتم باشە بابە کارگەرە !! کوتی کەواتە قسە لێکردنی ناوێ تۆش لە خۆمانی ؟ کوتم وەی بە سەر هەردووک چاو ئەوە هاتمە ریزی ئێوەوە .
کاک عرفان گیان ئەو حیزبەی کە تۆ پێتوایە بەم زوانە وڵات دەکاتە یەکسانی و کەس لە کەسی زیاتر بەر ناکەوێ ، سەیرکە کێی لە دەور و بەرتان هاڵاوا ، ئەبەمە دەتهەوێ دونیایەکی یەکسانی و دوور لە چەوسانەوە بونیاد بنێی .باوەر بکە ئەم کەسە هەژارانەی کە بەداخەوە خوێندەواریان نییە ،ئەگەر تۆزێک هۆشیار بێن ەوە ئەوجار دەزانێ روو لە کوێ بکات و بۆ کام حیزب بروانێ .لە کۆمەڵگایەکی نەخوێندەوار دا لە کۆمەڵگایەکی ئەسیردا بێ گومان دیدی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان زیاتر جێگای خۆی دەگرێ و رێزی زیاتر دەبێ، لەبەر ئەوەی تاکەکانی ناو کۆمەڵگا هەست بە ئارامی دەکەن دەزانن مافیان لەوێدا پارێزراوە، دەزانن لەوێدا دێمۆکراسی بەرتەسک نەکراوەتەوە .هیچ کەس ناتوانێ بە ئیدەی زۆرەملی کۆمەڵگا بگۆرێ یان هزری خۆی بەزۆر بچەسپێنێ بە سەریاندا .ئەوە رەوتی کۆمەڵگا خۆیەتی ئەم هەنگاوانە دەنێ ئالوگۆرەکان یەک بە دوایی یەکدا بە بێ راوەستان لە سەر چەپ و راست دێنە دی .حیزبی دێمۆکرات نایی هەوێ لە کۆمەڵگاکەی ئەوەندە دوور بکەوێتەوە کە دوایە نەیناسنەوە ،.ئەوەندەش لە پاشەوە بێت کە نەگاتەوە سەریان .
بەراستی کۆمونیستەکانی کورد وا هەڵفریون بە دووربینیش ناتوانین بیان بینین ..جیاوازیەکە چیە لێرە ؟ .فارسەکان کورێکی زۆر و زەوەندی کوردیان کەوتونەتە بەردەستیان و بە کەیفی خۆیان یاری بە ئەقڵ و بیریان دەکەن ، گوایە ئەوان لە بەر ئەوەی چەند وشەیەکی ئیزم نیزم دەزانن ئەوە دەبێ رەجمی ئەوانەی دیکە بکەن کە باوەریان بە رێبازی ئەوان نییە .بە رایی من کوردستانی ئێمە حیزبی دێمۆکراتی دەوێ، چوون خاوەنی هەموو بیرو باوەرەکانە و رێگا لە کەس بەر تەسک ناکاتەوە چ موسوڵمان وچ چەپەکان کە بە شانازیەوە دەڵیم حیزبی دێمۆکرات رێبەرایەتێکەی زۆر لەو چەپانە خۆیان بە چەپتر دەزانن کە ئەوان وەک خول خولە هەر جارە و روو لە قیبلەیەک دەکەن .
لە کۆتایی دا هیوادارم ئێمەی کورد بە چەپ و راستمانەوە دەست لە قسەی بێ مانا و دوور لە واقع هەڵگرین و رێگا نەدەین دوژمنانی کوردمان پێ خۆش بن ،ئەوەی خۆی بە چەپ و کۆمونیستی راستەقینە دەزانێ ،ئەز دوور وگەز نیزیک ،کەس دەستی نەگرتوون ، برۆن لە ناو کۆمەڵگادا خەباتی خۆتان بکەن و بەربەستیش مەبن لە سەر رێگایی ئەوانی دیکە و ناوناتۆرەش لە کەس مەنێن .ئەوە خەڵک بریاری خۆی دەدات و حیزبی خۆی هەڵدەبژێرێ .من پڕ بە دەم هاوار دەکەم کوردێکی ناسیونالیزمم و شانازیش بە کورد بونی خۆمەوە دەکەم با هەر پێم بڵین رەگەز پەرست .کاکە عرفان گیان، جەنابت زۆریش بە هەڵە داچووی ،کە کورد بە ناسوینالیست دەزانی !!.کورد نە خۆی و نە هیچ یەک لە حیزبەکانی ناسوینالیست نین و نەبوون .ئەگەر ناسونالیست بوباین ئەوە حەوت زەمان بوو دەوڵەت و کیانی خۆمان هەبوو .نەتەوەیەک کە خۆی خۆی بکوژێ !! ناسوینالیستی چی برا گیان .
جا ئەوەی کە من ناتوانم ببمە کومونیست و رێگای ئێوەی بەرێزم پێ نابرێ ، رەبی پیرۆزی ئەو کەسانە بێت کە خۆیان پێ کۆمونیستێکی ٢٤ عەیارەهەوڵیشی بۆ دەدەن .من تا مردن هەر لە گەڵ گەلی خۆشمدا دەبم و بێگومان رێزێکی زۆریشم هەیە بۆ هەرهەموو نەتەوەیەک کە بونی خۆی دەسەلمێنێ .هیوادارم هەستی کەسم بریندار نەکرد بێت. .
بژی کورد بژی ئازادی بۆ هەر هەمو بیروو باوەرێک و بۆ هەر تاکێکی ناو کۆمەڵگا.
ئەسعە قەیدی
دهقی نووسینهکهی عرفان
بهشداری کردنی یهکیهتی لاوانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئیران له کۆنفرانسی لاوانی اینترناسیۆنال سۆسیالیستدا و سهرنجێک
24 Apr 2012
حزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران، حزبێکی بۆرژوا ناسیۆنالیست و مهزههبییه. ئهم حزبه که بهرنامهکانی خۆی به خوێندنهوهی قورئان دهست پێ دهکات و یهکیهتی مامۆستایانی ئائینی کوردستانی ئیرانی پێکهیناوه به رابردووی خۆی، به بهرنامه و پرۆگرامی حزبی خۆی سهلماندوویهتی و دهیسهلمییت که نهک سۆسیالیست نیه ، نهک باوهریشی به سۆسیالیزم وهک ئامانج نیه، بهلکوو به تووندی دژیشی وهستاوهتهوه و دهشوهستێتهوه.
ئهوهی که جیگای سهرنجه ئهوهیه که ئهم حزبه، لهگهڵ یهکیهتی لاوانی له ههموو کۆر و کۆبووهوهکان دا بهشداری دهکهن که ریخکراوی سۆسیالیستی و سۆسیال دێموکراتهکان بهرێوهی دهبهن. تازهترین چالاکی که له مێدیای رهسمی حزبی دێموکراتی کوردستانی ئیرانهوه بلاو کراوهتهوه بهشداری کردنی یهکیهتی لاوانی حزبه له کۆنفرانسی لاوانی اینترناسیۆنال سۆسیالیسته.
کاتێک ئهم خهبهرهم بیست گهرام به دوای سایتی رهسمی ئهو رێکخراوه سۆسیالیستهدا و پهیدام کرد. ئهم ریکخراوه شوعاری رهسمی ئهوهیه که؛ پێکهینانی جیهانیکی یهکسان مومکینه. یهکسانی مهقوولهیهکه له ئهدهبیاتی سیاسی حزبی دیموکرات و یهکیهتی لاوانی دا زیادتر له سێ دهههیه غائیبه. هیچ کات حزبی دایک و یهکیهتی لاوای مهبهسیان دهستهبهر کردنی یهکسانی و جیهانیکی یهسان نهبوه. بۆیه خودی ئهم شووعاره ئهندامیهتی یهکیهتی لاوان له ریکخراویکی وهک اینترناسیۆنالس سۆسیالیست دا دهخاته ژێر پرسیار.
ئهم رێکراوه خۆی بهم شیوازه پێناسه دهکات:
رێکخراوی لاوانی اینترناسیۆنال سۆسیالیست ههوڵ دهدات که سۆسیالیستهکان، سۆسیال دێموکراتهکان، و رێخراوی جهوانانی کرێکاری نزیک بکاتهوه له سهرتاسهری جیهان دا.
پرسیار ئهوهیه که یهکیهتی لاوانی حزبی دێموکرات، که نه سۆسیالیسته، نه باوهری به سۆسیالیزم ههیه، نه سۆسیال دێموکراته چی دهکات له وهها رێخراوێکی سۆسیالیست دا؟! تهنها بۆ خۆ دهرخستن؟
رێکخراوی لاوانی اینترناسیۆنال سۆسیالیست تێدهکۆشیت بۆ:
ازادی و مافی مرۆڤ. بۆ ئهوهی که ههموو مرۆڤێک یهکسان مافی یهکسانیان ههبێت، ههروهها مافی سیاسی خۆیان ههبیت به بێ هیچ ههلاواردنیکی جنسی، چینایهتی، مهزههی، ئائینی …هتد
حزبی دێموکرات، یان یهکیهتی لاوان کهی و له کوێ دا باوهریان به یهکسانی بۆ ئینسانهکهن ههبوه؟ حزبی دێموکرات که بهرنامهکانی به قورئان دهست پێ دهکات و یهکیهتی مامۆستایانی کوردستانی پێکهیناوه، باوری به شتێک ههیه که یهکسانی مرۆڤهکان رهت دهکاتهوه. قورئان سهرچاوهی جیاوازی خستنه نێوان مرۆڤهکانه. جیاوازی دهخاته نیوان ژن و پیاو، فهقیر و دهولهمهند، کافر و موسلمان. بۆیه ئهم دوو شته، واتا باوهربوون به ئائین و چهمکی یهکسانی نیوان مرۆڤهکان ناتوانن پێکهوه هاوسهفهر بن.
یهکسانی کۆمهلایهتی و دێموکراسی:
بۆ دهستهبهر کردن و بهشداری کردنی ههموو دانیشتوان له سهر مهبنای پرنسیبی ازادی و یهکسانی، دژی ههموو جۆره تۆتالیتاریزم، پۆپۆلیزم، دیکتاتۆریهت. بۆ دهستهبهر کردنی مافی چارهی خۆنوسین، بۆ ازادی رادهربردین بۆ ههموو کهسێک.
دۆزینهوهی چارهسهری سیاسی:
بۆ ههموو موشکلاتهکان، چونکه ئیمه پێمان وایه که ئینسان توانای ئهوهی تیدا ههیه که مۆشکلاتهکان چارهسهر بکات به بێ دهستبردن بۆ توند و تیژی.
میژووی حزبی دێموکرات نیشان دهری ئهوهیه که ئهم حزبه ههولی داوه شیوازێک له دیکتاتۆریهت به سهر کوردستان دا حاکم بکات. ئهم حزبه شهری به سهر کۆمهلهدا سهپاند، ئهندامانی حزبی دێموکرات رێبهرایهتی شۆرشگیری قهقل و عام کرد تهنها له بهر ئهوهی ههلگری فکر و باوهری جیاواز بوون.
تهنانهت له ئاخرین پرۆسهی لهتبوونی حزب دا دیسان حزبی دێموکرات بۆ چارسهر کردنی کێشه سیاسیهکانیان دهستین برد بۆ بهکار هینانی توند و تیژی. ئهگهر حکومهتی ههریم تهداخولی نهکردایه بیگۆمان له یهکتریان دهکوشت.
دیاره ههلسهنگاندنی من بۆ ئهوهی که بۆ حزبی دێموکرات و یهکیهتی لاوانی له ریکخراوی لاوانی اینترناسیۆنال سۆسیالیست دا بهشداری دهکهن ئهوهیه که تهنها بۆ خۆ دهرخستنه و بهس. دهنا ئهو کهسانهی که بهشداری له وهها ریکخراوگهلیک دا دهکهن گهر باوهریان به ناوهرۆکی بهرنامه و ئهساسنامهی ئهو ریخراونه نهبیت درۆ لهگهڵ خۆیان و لهگهڵ خهلکیش دهکهن. ئهگهر بهشدار بوون بلێن نا باوهرمان به سۆسیالیزم وهک ئامانج ههیه، دهبیت بپرسین چی دهکهن له ریزی حزبێکی بۆرژوا، ناسیۆنالیست و مهزههبی دا؟
http://pdki.org/kurdish/2012/04/22/6216/
بابهتی کاک عرفان له رۆژههڵات تایمز وهرگیراوه.
{jcomments off}