"an independent online kurdish website

ئەو دەم کە گەنجێکی خوێنگەرم و دڵ پڕ لە ئاوات بووم  رێگای خەبات و کۆڵنەدان لە ماڵی ئێوە و لە هاوژین و کوڕەکانی تۆوە فێربووم. کە هێندێک کات تێپەڕی و ئەزموون وە سەر یەک خران شارەزای میژووی پڕ لە کارەساتی وڵاتی خوم بووم و گەلێک داستانی دایک و باوکانی کوردم بیستdaye_behye-2012

کە لە کاتی مردنی رۆڵەکانیان دا نابێت بگرین تا دژمن شاد نەکەن،ورەی خەڵک بەرز راگرن و بەم کارەیان نیشان بدەن کە داری ئازادی بە خوێن ئاو نەدرێ…….! گەلێک کەڕەت ئەم بە سەرهاتەی دایکی عەلی خانی شێر زادم بیست کە کاتێک روویشت لەشاری سەقز تەرمی بێگیانی رۆڵە لە سێدارەدراوەکانی لە جەلادانی ئێرانی وەرگرێتەوە پڕی چنگێک قوڕی سووری لە ئاواییەوە لەگەڵ خوی برد، کاتێک کوڕەکانی بە پەتی سێدارەوە داگیران و هێنایاننە بەردەستی هێندێک لە قوڕەکەی لە کۆڵمیان هەڵسووی و بە ئارامی وتی:

با دژمن نەڵێ رۆڵەکانم لە مەرگ ترساون و رەنگیان پەڕیوە.!

خوێندنەوەی کتێبی ژیاننامەی کاک فوادی موستەفا سوڵتانی  دایە بەهیەی بڕوا لە پۆڵا و ورە لە کێوی پێ ناساندم.چەندین جار لە بەر گەورەیی دا کڕنۆشم برد و لەو دەمەوە  دایە بەهیە بووە بە یەکێک لەو کەسایەتییە گەورانەی لام تایبەتن.

 هەر کە بیری ئەو بەشەی  کتێبی ”کلەیدەر”ی دەوڵەت ئابادی دەکەمەوە کە”بەڵقیس”ی دایکی گۆڵموحەمەد و خان عەموو (ئەویش کورد) عەینی کردەوەی لە کاتی بینینی تەرمی کوڕە شیرینەکانی دا ئەنجام دا، بە خومم وت راستی دەوڵەت ئابادی چە جوان ئەم دوو رووداوە تراژیکەی میژووی کوردی داڕشتووە.

بەڵام کاتێک بۆ چەندەمین جار دەریای سەبر،کێوی ورە و لووتکەی خۆڕاگری تۆم لە نزیکەوە بینی لە بەر خۆمەوە وتم راستی دایە  فەخری ئەگەر داستانی عەلی بەگی شیرزاد رابردبێت، و داڕشتنەکەی دەوڵەت ئابادیش خیاڵ و فانتاسیای نووسەرێک بێت خۆ بە سەرهاتە پڕ ئازارکەی تۆ وەک هی دایە بەهیەی سوڵتانی راستیەکی حاشاهەڵنەگرە. من و هەزاران کەسی دیکە لە نزیکەوە بە چاوی خومان بینیومانە و شاهێدی بووین.ئێمە گشتمان ئەزانین تۆ لە سەرەتای ئەم ساڵە درێژ و پڕکارەساتانە دا هاوسەری ئازیز و جێ رێزی گشتمان کاک جافر مەنبەریت لە شەڕی دژمن دا لە دەست دا. دواتر هاشمی کوڕت و لای هەموان هێژا و خوشەویست ”بەر رەشەبای وەرزی زەلان کەوت و نەهاتەوە”.  دوای ئەم کارەساتەش ئیتر بە نۆرە کارەساتەکان یەک لە دوای یەک دەستیان پێ کرد:

 واسیح،کاوس،ئەسغەر، رەحیم،فەرزاد،نادر،عەلی نەقی،مراد،فەرەج و ئێحترام مەنبەری لە ئازیزانت لە تەمەنی جوانی دا  گوڵی تەمەنیان وەری و لە رێگای ئامانجی بەرزی دژ بە ستەم دا بوونە کۆچی قوربانی. سەرباری گشت ئەمانەش  دژمنی دڵرەق لە کۆڵت نەبوونەوە و  بۆ ماوەی چەندین ساڵ زیندان و دوورخستنەوەت چێشت کە خۆی کتێبێکی  جیاوازە.

بەڵام دایە گیان تۆ هەر دەم کۆڵنەدەر و بە ورە،سەربەرز و مەحکەم وەک و شاهۆ راوەستای.فرە جار بووە ترساوم بت بینم،تەنانەت بە دڵەخورپەوە لە تەلەفون دا قسەم لەگەڵ کردووی.بەڵام نا تۆ شێرە ژنەکەی هەر دەم،ددانت لە سەر زامەکان ئەنا و دڵە گەورەکەت بۆ ئێمە ئەکردەوە. خەڵکی نیەری بەرخۆدان ئەزانن و تا قیامەت باسی دەکەن کە کاتێک کۆستێکی گەورە ئەکەوت ئەیان وت بڕۆن دایە فەرخی بانگکەن با سەبووری خەڵکەکە بداتەوە!!. دایە خوشەویستەکەم! لە بیرمە کە بۆ ئاخرین جار قسەم تەکتا کرد فرە سادە و وەک هەمیشە ئارام فەرمووت رۆڵە حاتەم گیان من دوای ئەم گشتە ئازارە جەرگبڕانە مەعلوومە ناتوانم ئێحساسی هیچ خوشیەک بکەم بەڵام لە بەر مناڵەکان و تانەی ناحەز ئەشێ رۆحیەی خوم حیفز کەم.!ئیستاش دەنگە نەرم و هیوابەخشەکەت لە گوێچکەما ئەزرەنگێتەوە و هەزار جارم پرسیومە و ئیستاش ئەپرسمەوە بە ڕاستی ئەم گشت خۆڕاگریە لە کوێ و لە کێ فێر بووی تۆ دایە؟

 من ئەو کاتیش وتم دایە گیان قوربانی ئەو رۆحیەتە بم و ئیستەیچ کە بە جەستە بە جێت هێشتووین دووبارەی ئەکەمەوە و ئێژم قوربانی ئەو دڵە گەورە،ورە پۆڵاینە و بڕوا گەورەتە بم. ئای چەندە شاد و سەربەرزم ئەگەر بتوانم ببمە مشتێک لەو خاکەی سەر گڵکۆە پیرۆزەکەت.

دایە فەرخی ئازیزم بێ خەم بنوو لە ژێر ئەو گڵ و خاکە داگیرکراوە دا. بحسێوە و بزانە تۆ دایکی تەنیا هاشم،فەرزاد،نادر و مناڵەکانی ترت نیت بەڵکو دایکی ئازیزی گشت ئێمە،تەواوی رۆڵە مەنبەریەکان و گشت ئەوانەیت کە بە شەرەف و بڕواوە رێگای رزگاری لە ژێردەستی دەبڕن. تۆ بێ هیچ شک و گومانێک لەلای من و گشت رۆڵەکانت دەڵت دەریا،ورەت لووتکە و سەرت هێندەی شاهۆ بەرز و بوڵندە. بنوو،بۆ خوت بنوو دایەی شیرینتر لە گیانم.

تێبینی:  

شه‌هیده‌کان  یەکەمیان هاوژین و ئەوانی دیکە کوڕ، ئامۆزا، خاڵۆزا، براز و کەسی هەرە نزیکی ئەو نه‌مره‌ن. گشتیان شەهیدی حیزبی دیموکراتن  و بیست ساڵ بە سەر شەهیدبوونیان دا تێ دەپەڕێ دەگمەن نەبێت مەنبەرییەکان  هه‌موویان شەهیدی حیزبن. 

٢٠١٢-٤-٣٠

{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی