گه‌ڕه‌که کۆنه‌کان:
سه‌ردێ ، قه‌ره‌مشانی،( قه‌دیم شاری ) ،شه‌خه‌ڵیان ، حه‌مه دۆساخیان ، ئاسنگه‌ران، پشته‌یان ، قه‌ڵاخوان ، میرئاوا، زوارێ …. .
قهرهمــشانی ؛
مه‌ودای نێوان گه‌ڕه‌کی یه‌کم واته (سه‌ردێ) تا کانی ئاوی ژنانه‌ی پێشوو ( کۆسی ئاوان) ،هه‌ڵکه‌وتوو له داوێنی شاخی (قه‌ڵادزێ) له باکوور و پشتی کاناڵی کۆنی ئاوی خواردنه‌وه‌ی شار ناسراو به ” جۆ ده‌گای ” له باشووری لای به‌ره‌وه‌ی به ئه‌م ناوه ” قهرمشانی” ناوبانگی هه‌یه.
به‌شێک له‌م گه‌ڕه‌که له سه‌رده‌مانی هه‌ره پێش دا که مێژوه‌که‌ی نادیاره بۆ گۆڕستان ته‌رخان کرابوو . دیاره به پێ نه‌ریتی شاره‌که به‌شێک له گۆڕستانی لای سه‌رووی شار هاوشان له گه‌ڵ به‌شی دووهه‌م ، گۆڕستانی خوارووی شار ( ڕه‌سووڵ ئاوا=مه‌رقه‌دی شێخ محمد )، هه‌روه‌ها جێگای پێشووی مه‌دره‌سه‌ی شاهدۆخت که ساڵه کانی 1350 ئه‌م به‌شه بۆ گۆڕستانی (مه‌لا مه‌قسود ) و به‌شی سه‌رووی شار پێش ئه‌و سه‌رو به‌نده بۆ (مه‌رقه‌دی حاجێ) جێ گۆڕکێ پێکرا . له ئاکام دا به پێ زانیاریه سه‌ره‌تاییه‌کان ده‌توانین پێداگری ده‌سنیشانی سێ قۆناغ له هه‌ر قۆناغێکدا دوو شووێنی جیاواز به درێژایی ته‌مه‌نێکی هه‌زاران ساڵه له‌م شاره بۆ قه‌برستانه کانی بکه‌ین.
بازی مهکرۆڵی و بازی مووسایان قۆناغی پاش سه‌رده‌می میتتراییزم (خۆر په‌ره‌ستی) که ئاسه‌واری گۆڕستانه‌کانی نێژرانی مردوو له نێو گۆزه له شوێنی ناسراو به مه‌نده جۆ له کۆتایی په‌نجا کان 1350 له لایه‌ن تاڵان چیانی ئاسه‌وار تێکدران .گۆڕستانی ئه‌م ده‌وره له مێژوو [ پێش سه‌رهه‌ڵدانی زه‌رده‌شت] وێنه‌ی له هۆرامان زۆرن.
قۆناغی دووهه‌م واته باوه‌ڕ به ده‌سه‌ڵاتێکی سه‌روو و باڵا ده‌ست له ده‌سپێکی خۆ نواندنی زه‌رده‌شت پێغه‌مه‌ر وه‌ک ناسێنه‌ری ” ئه‌هورا مه‌زدا” و پاش ئه‌و ئایینه‌کانی یه‌هود و عیسا مه‌سیح له ناوچه‌که . جێ په‌نجه‌ی ئه‌م بڕوا پیرۆزگهڵه لای خه‌ڵک تا هه‌نووکه ئاسه‌واری به جێ ماوی له ناوچه‌ی هۆرامان هه‌ر نه‌بێ له دووتوێ ناوی پارێزراو له سه‌ر گه‌ڕه‌ک ، شاخ و شیوو دۆڵ و گۆرستان ، هه‌روه‌تر که‌لتووری تۆمار کراوله زه‌ین و کهلهپؤری خه‌ڵکه‌که‌دا پارێزراو ماوه‌ته‌وه.
قۆناغی سێهه‌م پاش زاڵ بوونی ئایینی ئێسلام له ناوچه که‌دایه . وێرای تایبه‌تمه‌ندی ئه‌م سه‌رده‌مه مرۆ ده‌توانی له دووتوێ ئه‌م باوهڕهئایینیه جێگرتوهدا به‌شێک له بڕوای پارێزراوی هه‌ره‌کۆن وه‌دۆزی.
به‌شێک له دانیشتوانی شار له سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ن که خه‌ڵکی ئه‌م گه‌ڕه‌که له بنه ره‌تدا کۆچبه‌ری شاری که‌رماشان بون . پێشتر کرماشان به قرمیسین یا قرماسین ناسراوه . نفووسی نیشته‌جێ ئه‌م به‌شه له شار له به‌ر ئه‌وه له قرماسین را بۆ پاوه هاتون و له بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵکی کرماشانی کۆن بون، گه‌ڕه‌که که به ناوی ئه‌وانه‌وه به گۆ کردنی سه‌ر زاره‌کی قه‌ره‌مشانی ( قرماسینی ) وه‌ک بؤ چوونی توێژێک له ڕۆشنبیران باس ده‌کرێ .
نووسه‌ر له‌و بڕوایه‌دایه ناوی گه‌ڕه‌کی ( قه‌ره‌مشانی) له بنه‌ره‌تدا ” قهدێم شار” ، کۆنترین به‌شی شار له گه‌ڵ ڕاستی زیاتر وێچوونی هه‌یه.
یه‌که‌م : هه‌ڵکه‌وتی کانی وئاوی ” کۆسی ئاوان ” هه‌روه‌ک له ناوه‌که‌یڕا ده‌ر ده‌که‌وێ به‌شێک له سه‌ربرده‌ی مێژوووویی ئه‌م شوێنه‌مان بۆ ده‌خاته سه‌ر پشت . کۆسی ڕه‌گه‌زێکی کۆنی نیشته جێ زاگرۆس بوون (1204- 1517) پ ز ، که ئاسه‌واری زۆریان له کرماشان و ئیلام به گشتی لێ به جێ ماوه .
یه‌ک له کاره به نێوبانگه‌کانی ئه‌م ڕه‌گه‌زه کێشانی ئاو و کاناڵ کێشی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته بوه له سه‌رجه‌می هۆراماندا ئاسه‌واری کاناڵ کێشی ئاو به تایبه‌ت له بناری شاهۆ ڕووکار‌ی پاوه ( زه‌ل ، مه‌نده جۆ، و کاناڵ و جۆگه به‌نێو بانگه کانی پاوه [ جۆ ده‌گای، جۆ گلان، جۆ مه‌رێ ( جۆ کهلیانی)، جۆ مارفتێ، جۆ شاوی، جۆ پشته‌ی، جۆ گولالێ ..و.
کتێبێکی به ئاڵمانی نووسراو له ژێر سه‌ردێڕی Deutscher Geist که زیاتر تێ ڕوانین و جۆری تێفکرینی ئاڵمانیه‌کان باس ده‌کات مه‌تڵه‌بێکی له که‌سایه‌تیه‌کی ناسراو به ناوی Helmuth von Moltke(1800–1891) به سه‌رتیتری Kurden Das Land und Volk der [ وڵات و خه‌ڵکی کورد] نووسراوی ساڵی 1841 تێدا یه . له لاپه‌ڕه‌ی 998 له به‌شێکیدا سه‌باره‌ت به کاناڵ کێشی و جۆگه ئاوه‌کانی کوردستان نووسیویه‌تی ، به کار هێنانی سه‌ر چاوه‌ی کانیاوی لووتکه‌ی شاخه به‌رز و ڕژده‌کان سه‌رنج ڕاکێش وه‌سف ده‌کا .له به‌ر چاو گرتنی مه‌ودای چه‌ند سه‌عات وێرای ئاندازیاری ومێکانیزمی له به‌رچاو گیراوی به‌رزی و نزمی زه‌وی و ڕژدی شاخه‌کان ، هه‌روه‌ها ئاماده‌کاری زه‌وی له سه‌ر سینگی شاخ به شێوازی پله‌کان [ته‌ڵان] له کاره تایبه‌ته‌کان ده‌س نیشان ده‌کات.
جۆ ده‌گای[کاناڵی مێژوویی ئاوی خواردنه‌وه‌ی شار] له راستیدا ده‌بوو وه‌ک گه‌نجینه‌یه‌کی تارێخی پارێزرابا له به‌ر ئه‌وه سه‌رده‌مێکی یه‌کجار درێژ هه‌م ئاوی خواردنه‌وه‌ی سه‌رپاکی دانیشتوانی شاری دابین کردوه و هه‌م به‌شێک له باغ و باغاتی ئاوداشتوه. جیاله‌وه به‌شی هه‌ڵکه‌وتووی ئه‌م کاناڵ کێشیهله نێو شار به شێوازێکی ڕێک‌و پێک سهرداپۆشراوو له هه‌ر گه‌ڕه‌کێک ده‌روازه‌یه‌کی به نێوی ” چار به‌ڵه ” بۆ که‌ڵک وه‌ر گرتنی خه‌ڵک له نزیک مزگه‌وته‌کان هه‌روه‌ها دوو حه‌مامی شار ، کانی ژنان وههم بۆ ئاو داشتن له درێژایی شار دا بۆ دابه‌شین لێ دروست کراوه .
به‌رنامه‌ڕێژی دابه‌ش کردنی ئاو بۆ ئاوداشتنی باغ و باغاتی پاوه یه‌ک له دامه‌زراوه هه‌ره یاسامهندهپێشکهوتوهکانی هۆرامان و بگره ئێران ده‌ژمێردرێ . سه‌قامی دێرینی ئه‌م نه‌ریته بۆ خۆی به‌ڵگه‌یێکی مه‌زن له یاسا پارێزی و پێش که‌وتنی خه‌ڵک له سه‌رده‌مانی پێش مێژوو به حساب دێت.
” جۆ ماڵ” هه‌ره‌وه‌زێکی ساڵانه له وه‌رزی به‌هار بۆ خاوێن کردنه‌وه‌ی جۆگه ئاوه‌کان یه‌ک له ڕیورهسمه دێرینه‌کانی ئه‌م شاره‌بوو که هه‌ر باخدارێک له ئاستی خۆی به پاره یا به‌شداری راسته‌وخۆ ده‌وری سه‌ربه خۆی خۆ به‌خشی تێدا ده‌گێڕا.
تا ساڵه‌کانی پێش ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئێسلامی ئاو به پێ سه‌عاتی دیاری کراو و له ژێر چاوه‌دێری( مێراو ) به شێوازی ڕێک‌و پێک له ماوه‌ی شه‌وو ڕۆژ دا دابه‌ش ده‌کرا. ته‌نیا جێگایه‌ک مافی ده‌س تێوه‌ردان له بڕین و یا که‌م کردنه‌وه و داشکانی پارێزراو ڕه‌چاو ده‌کرا “جۆ ده‌گای” (کاناڵی ئاوی شار) بوو.
کۆتایی ساڵه‌کانی 1330 کاتی یه‌که‌مین کاناڵ کێشی مۆدێرن بۆ کێشانی لووله‌ی ئاوی نێو شار گۆزه‌یه‌کی پڕ له سکه‌ی زێڕی سه‌رده‌می ده‌سپێکی خوله‌فای ئیسلام دیترایه‌وه .
بازی مهکرۆڵی نیشتگه‌ی به‌شێک له دانیشتوانی ئه‌م گه‌ڕه‌که له پێش هه‌شتا ساڵ له لایێک و نێو دێرکران وه‌ک گۆڕستانی زه‌رده‌شتیه‌کان هه‌روه‌ها وه‌ک ژینگه‌ی خه‌ڵک ، گۆشه‌یه‌کیتر له که‌ونارابوونی گه‌ڕه‌که‌که ده‌گه‌یێنێ.
مزگه‌وتێکی به‌نێوبانگ به نێوی ” مزگی پڕچن(وڕۆڵ)” له‌م گه‌ڕه‌که هه‌ڵکه‌وتوه که بۆ خۆی سه‌ربرده و داستانی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه. گه‌ڕه‌کی ( قهدێم شاری) له ته‌نیشت ( گه‌ڕه‌کی شه‌خه‌ڵیان) له ڕاستیدا تێکه‌ڵاویه‌کی له هه‌ڤدو دانه‌بڕاو و پڕ له مێژووی دێرینیان پێوه دیاره . هه‌ر نه‌بێ نێو و نیشانه ههڵێنجراوهکان له دوو توێ ناوه‌رۆک و مێژوو دا ئه‌وڕاستیه تاڕاده‌یه‌ک ئاشکرا ده‌کا . هه‌ڵبه‌ت بۆ ئاشکرا بوونی زیاتری نێوه‌رۆکی مێژوویی ئه‌م وتاره پێویست به به‌دواداچوونی وردتری پشوودرێژو لێ کۆڵینه‌وه‌ی که‌ونینه ناسی هه‌یه.
بۆ وێنه به‌شێک له گه‌ڕه‌کی سه‌ردێ به ناوی ” سه‌روو جوان” له‌وه ده‌چێ هه‌ڵگری ئه‌و ئه‌گه‌ره بێت که زۆر پێش له ئێستا سه‌رجه‌م پێکهاته‌ی شاری پاوه له بنار (لای به‌ره‌وه‌ی) جۆ ده‌گای ، واته کاناڵی مه‌زنی ئاوی خۆاردنه‌وه‌ی شار هه‌ڵکه‌وتبێ.
ئه‌گه‌ر باوه‌ڕی زه‌رده‌شتی ئایینه‌کان و ئه‌وه که خه‌ڵکی ئه‌م مه‌ڵبه‌نده باوه‌ڕمه‌ندی ئایینی زه‌رده‌شت بووبن ، به بنه‌ما بگرین ، ده‌بێ ئه‌م ڕاستیه له بیر نه‌چێ پاراستنی خاوێنی ئاو له دینی زه‌رده‌شت دا ئه‌رکی سه‌ره‌کی ژمێردراوه . له سه‌ر ئه‌م بنه‌ما له سه‌رده‌مانی کۆندا ده‌بێ شار له لای به‌ره‌وه‌ی کاناڵی ئاوی نێوبراو واته ئه‌و جێگه بووبێ که دواتر به “وه‌رده‌گا” ده‌ناسرێ و هێشتار گه‌ڕه‌کی (قهلاخوان یا قه‌ڵات وان) له بنه‌وه‌ی کاناڵی نێوبراو (بنێ) دا ده‌وامی مێژوویی خۆی پاراستوه.
به گشتی گه‌ڕه‌کی قه‌دیم شاری وه‌ک نێو و نێوه‌رۆک له بری قه‌ره‌مشانی یا قرماسینی ( کرماشانی) له گه‌ڵ راستی زیاتر ده‌گونجێ . به پێ دابی تا ئێستا خه‌ڵک ئه‌گه‌ر به هۆکارێک کۆچبه‌ر بووبن زۆرتر له لادێ و گوند بۆ گۆندی گه‌وره‌تر یا شوێنه‌وارێکی ڕوو له گه‌شه‌و خاوه‌ن ئیمکانی ماڵی ملی ڕێگایان گرتوه . جیا له‌وه ئه‌گه‌ر خه‌ڵکێک له زێدی خۆیان دوور خرابنهوه ئه‌وه بۆ مه‌ڵبه‌ندێکی دوورتر و نه‌ناسراو که پێوه‌ندی به زێد و نیشتمانی سه‌ره‌کی ئاسان نه‌بووبێ دوور خراونه‌ته‌وه.
بۆ وێنه له نزیک به یه‌کسه‌ت ساڵی ڕابردوودا خه‌ڵکێکی به ڕێژه به‌ر چاو له پاوه و ده‌وروبه‌ر ڕوویان له کرماشان نا و له‌م شاره نیشته جێ بون. گه‌ڕه‌کی به‌خشی 3 ( پاوهییهکانی کرماشان) نێوبانگی هه‌یه.
بهڕواڵهتێکیتر کۆچی دڵخوازی خه‌ڵک زۆرتر به‌ره‌و شوێنی ئاوه‌دانتر و شارستانیه‌ت( ئابووری) ده‌وڵه‌مه‌ندتر سه‌ری گرتوه نه‌ک بۆ ناوچه‌یه‌ک که ئیمکان و ده‌ره‌تانی هه‌ر نه‌بێ وه‌ک پاوهله بواری ئابووری و گه‌شه‌ی ئه‌م بواره کز و به‌ربه‌ستی زۆری له سه‌ر ڕێدا هه‌بوه.
له باری پیشه‌یی دانیشتوانی قهدیمشاری هه‌روه‌ها شه‌خه‌ڵیان وێرای باخداری چنین و ڕستن،مسگه‌ری ، جۆڵایی سه‌رچاوه‌ی داهاتیان ژمێردراوه.
شه‌خه‌ڵیان ،( شێخ ئاڵیان ، شهغاییان) :
وه‌ک پێشتر ئاماژه‌ی پێدرا به پێ زۆر دیارده و ئاسه‌وار هه‌روه‌ها گێرانه‌وه‌ی مێژوو ڕه‌گه‌زی مێژوویی(کاسی ) له‌م مه‌ڵبه‌نده دهسهلاتدارهتیان هه‌بوو خودا یا هێمای دین به ناوی (شێخۆ)لای ئه‌وان پیرۆزی تایبه‌تی پارێزراو بوه . (1)
(شێخۆ)، هێماو خواله‌ی دین له وێنه هه‌ره پیرۆزه‌کانی ئه‌م ڕه‌گه‌زه ده‌ژمێردرێ . به له‌به‌ر چاوگرتنی جێ وڕێ خواله پیرۆزه‌کان له ژیانی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵک له دێرزه‌مان له لایێک و درێژه‌ی ئه‌م ڕێچکه‌یه له سه‌رده‌مانی دواتر مرۆ بۆی هه‌یه ناوی گه‌ڕک ( شه‌خه‌ڵیان) بۆ شێخۆ واته شێخ ئاڵیان ( خه‌ڵکی سه‌ربه باوه‌ڕی شێخۆ) بگێڕێته‌وه .
ڕه‌چه‌ڵه‌کی نووسه‌ر [نیشته جێ له‌م گه‌ڕه‌که] ، له پێنج پشت به‌ره‌و سه‌ره‌تای ده‌سپێکی ژیان که‌سایه‌تی ئایینی بون ، ئه‌وه سه‌ره ڕای سه‌رجه‌م گه‌ڕه‌که که تا چاخی ژیانی ئێمه سۆفی مه‌سه‌له‌ک و ئایین په‌روه‌ری هێدی و ئارام ،گرێدراوی به‌زم و ئاهه‌نگی ئایینی شێخانه و ڕیازه‌ت تا راده‌ی چله کێشان[ به خۆداچوونه‌وه‌و ڕیازه‌تی تایبه‌ت له پێناو نزیک که‌وتنه‌وه به مه‌عبوود ره‌وشتیان بوه] ، ئه‌وه که ده‌بێ کۆنتر له خزمه‌ت هێمای دین به‌ڕێوه برابێ . هیشتار له سه‌رجه‌م هه‌ورامان و کوردستان تێروانین و باوه‌ڕی ئه‌وتۆ ئه‌ویندار و ئۆگری خۆی هه‌یه.
چله خانه‌ی مزگه‌وتی خزری زیندوو وه‌ک ناوه‌ندی هه‌ره کۆنی باوه‌ڕمه‌ندانی ئایینی له‌م گه‌ڕه‌که به‌ڵگه‌ی حاشا هه‌ڵنه‌گر له‌م پێوه‌ندیه دایه.
دوای جێگیر بوونی هه‌ر ئایینێکی نوێ خه‌ڵک به شێوازی تایبه‌ت حه‌ولیان داوه به گوێره‌ی توانا نه‌ریته کۆنه‌کانی خۆیان له دووتوێ ئایینی زاڵ بوو پارێزگاری بکه‌ن . هه‌رچه‌ند له ئایینی پیرۆزی خه‌ڵکی مۆسڵماندا هه‌ندێ به‌ربه‌ست له‌م پێوه‌ندیه‌دا هه‌یه به‌ڵام له هۆرامان جۆرێک له سازان له گه‌ڵ باوه‌ڕ و نه‌ریتی پێشووی خه‌ڵک چێ بوه . گۆرانی [ هۆره و سیاچه‌مانه ] و هه‌ڵپه‌ڕکێ شێخانه له ڕیزی ئاهه‌نگ و سه‌مای زیندووی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵکی هۆرامان به نێوه‌رۆک و تاموو چێژی ته‌واو خۆمالێ دا جێ تایبه‌تی پارێزراوه.
ناکرێ و نابێ پارێزرانی دانسقه‌ی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه که به ته‌واوی عاشقانه و تێکه‌ڵ به خۆشه‌ویستیه‌کی مه‌زن باڵا نوێنی هه‌موو پێکهاته سرۆشتی و مرۆیی ناوچه‌که تێدا ڕه‌نگ ده‌داته‌وه به بێ ڕیشه‌ی کۆن یان به واته‌ی ئێمڕۆ “ژنتیک” لێک بدرێته‌وه. ئه‌وه زانستی سه‌رده‌م سه‌لماندویه‌تی و حاشا هه‌ڵگر نیه .
ڕه‌نگه دوور له راستی نه‌بێ ئه‌گه‌ر بوترێ سه‌ره‌تا گۆرانی و سه‌مای ناسراو به شێخانه بۆ په‌سن و به‌جێ هێنانی ڕیورهسم له به‌ر ده‌م شێخۆ ( خوای ئایین لای ره‌گه‌زی کاسی) به دی هاتبن.
ئاسهواریتری کاسێ کان هه‌ر له‌م گه‌ڕه‌که به ناوی ” هانه‌ی کۆسی ئاوان = کانیاوێک که کۆسی کان ئاوه‌که‌یان کاناڵ کێشی بۆ کردوه ” . تا ئه‌م دواییانه بۆ خه‌ڵکی پاوه ناسراو بوو. شیاوه لێره دا بخرێته‌وه بێری خوێنه‌ر که کاناڵ کێشی ئاو له سه‌رده‌مانی کۆن دا له کاره‌کانی ڕه‌گه‌زی کاسی ده‌ژمێردرێ. ئه‌م پێشینه له هۆرامان ئاسه‌واری به جێماوی زۆری هێشتار ماوه. شوێنێک به ناوی (مه‌نده جۆ) و جۆگه ئاوه‌کانی ،جۆ ده‌گا-ی، جۆ مارفت، جۆ گلان، جۆ مه‌رێ ، جۆڵیان، جۆشاوی،جۆ پشته‌ی، جۆ گولالێ، له‌وانه‌ن .
دیاره کاناڵ کێشی کۆنی ئاوی شار هاوکات بۆ دوو مه‌به‌ستی دابین کردنی ئاوی خواردنه‌وه‌ی شار و ئاوداشتنی باخ و باخچه‌کان و هه‌ر کامه به مه‌ودایێکی چه‌ند هه‌زار گه‌زی به بێ سه‌رنج دان به ئه‌ندازیاری زه‌وی ناسی نه‌بووه . هه‌ڵبه‌ت جۆگه یا کاناڵی ئاوی شار زۆرتر سه‌ر پۆشراو به له به‌ر چاو گیرانی چار به‌ڵه‌ی (ده‌روو) تایبه‌ت بۆ دابه‌شکران ڕه‌چاو کراوه.
وه‌ک له سه‌ره‌تای ئه‌م به‌شه‌دا ده‌سنیشان کرا داپۆشرانی ئه‌م کاناڵه دوور‌و درێژه به بێ پێوه‌ندی ده‌ستوور و بڕیاری ئایینی که سه‌رچاوه‌که‌ی له وته‌کانی زه‌رده‌شتی مه‌زن و ته‌نانه‌ت پێش ئه‌و ده‌بێ ده‌س نیشان کرابێ نه‌بوه. پێشتر ئه‌م جۆگه‌ی ئاوانه هه‌موو ساڵێک به هه‌ره‌وه‌زی خه‌ڵک نۆژه‌ن ده‌کرانه‌وه .
به‌شێک له خاوه‌ن ڕایان له‌و بڕوایه‌دان ناوی شێخۆ ڕه‌نگه له شهغاییان ه‌وه هاتبێ . به واتای [ . تیر‌و که‌مان و (زه) سازان] ئۆستاکاری که‌ره‌سه‌ی شه‌ڕ . نووسه‌ر پێ وایه وشه‌ی شهغاییان له به‌ر ئه‌وه گۆ کردن و مێلۆدی سه‌ر زارهێنانی نامۆ به زمانی کوردی دێته به‌ر چاوو زۆرتر له گه‌ڵ ڕێنووسی فارسی دێته‌وه ، وشه‌یێکی نامۆ به کوردی و هۆرامیه . تێ بینی ده‌کرێ ده‌قی وشه‌ی شه‌خه‌ڵیان له شێخ ئاڵیان و شێخۆ نزیک تر بێت . سه‌ر زیاد ئه‌م گه‌ڕه‌که وێرای هه‌ڵکه‌وتی (هانه‌ی کۆسی ئاوان) تێکه‌ڵاوی خۆی له گه‌ڵ قه‌ره‌مشانی یا قه‌دیم شاری ( کۆنترین به‌شی شار) پاراستوه پاراستنێکی ئه‌وتۆ که گۆڕستانی زه‌رده‌شتیه‌کان له بازی (مهکرۆڵی) و گه‌ڕکی مووساییه‌کان به ناوی ” حه‌مه دۆساخیان” ، [ پاشتر باس ده‌کرێ] ، له ته‌نیشتی ڕۆژئاوی خۆی هه‌رکام به نۆره‌ی خۆیان ناوه‌ندایه‌تی ئایینی زیاتری گه‌ڕه‌که‌که ده‌سه‌لمێنی .
بهڵگهیهکیتر بۆ له راستی نزیک بوونی ئه‌م بؤ چوونه ئاماژه به ڕه‌چه‌ڵه‌کی نووسه‌ره که خۆی خه‌ڵکی ئه‌م گه‌ڕه‌که‌یه و له پێنج پشت بۆ سه‌ڕێ بنه‌ماڵه که‌ی هه‌موو که‌سایه‌تی ئایینی و مه‌لا بوون .
هێنانه گۆڕی ئه‌م پرسه لێره‌دا جیاواز له ئاماژه به پێکهاته‌ی مێژوویی و چینایه‌تی پاوه ، کۆی شوناسی کورد (مێژوویی، دینی فه‌رهه‌نگی مه‌ودا درێژ) که ناسێنه‌ری تاک و کۆ و ژیاره‌که‌ی ده‌خاته به‌ر زه‌ینی خوێنه‌ربه بنه ما ده‌گرێت.
ئه‌وه وه‌ک پرۆسه‌یه‌کی نه‌پساوی مێژوویی که له‌به‌ر به‌ره‌کانێ گشتیدا پارێزه‌ری که‌سایه‌تی و تێ په‌ڕاندنی به‌ره‌و ده‌ورانی حازروێرای کێشمانکێشی به‌رده‌وامی مان و نه‌مان ده‌ژمێردرێ.
کورد ده‌بێ به پشکنینی که‌لێن و قوژبنه‌کانی ژیانی ویه‌رده‌ی خۆی داهاتووی باشتری جیلی تازه مسۆگه‌ر بکات.
بهزاد خوش حاڵی : انجمن گفتگوی نیک صالحی – هویت کردی بخش 2 نووسیویه‌تی:
“اگرچه نمی توان منکرحضور و تاسیر سایر اقوام در آن دوران(هزارههای قبل از میلاد)و در مناطقی که امروز کردستان نامیده می‌شود گشت، گسترش و کیفیت پرستش خدایان “سومر” ، “اکد” ، ” بابل” و “اشور” نزد ملتهای زاگروس نشین و ساکنان بین النهرین از اهمیت مطالعاتی بیشتری بر خوردار است .
از مهمترین خدایان این دوران می‌توان به، “عشتار” [تشار] خداوند “بابل” (الاهه مادر)، “سین” خداوند ماه،”انلیل” و”میردوک”بابلیها، “هاربه”و“شیخو” ی کاسیها” ،” ساخ” یا “شوریاش”،(سوریاس)، [سه‌ریاس] خداوند خورشید، ” بوریاش” یا” اوبریاش”[ بۆڕیوهر] خداوند باران “و” ایمیریا” [ویمیری]خداوند حامی شاهان و سلاطین نام برد” . تیبینی: نووسینی نێو دوو کرۆشه[ ] هی نووسه‌ره .
کۆتایی به‌شی 2
درێژه‌ی هه‌یه . ……..
سدێق بابایی – ئاڵـــمان
{jcomments off}