ئه‌گه‌ر باسه‌که‌مان له سه‌رکرده‌ی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه ده‌ست پێبکه‌ین ، ئه‌وا بێگومان ده‌بێ چاوێك به مێژوی گه‌لاندا بگێڕین و هه‌ندێ له‌و سه‌رکرده نه‌ته‌وه‌ییانه ی جیهان ده‌سنیشان بکه‌ین ،
تابتوانین توێژینه‌وه‌یه‌ك له کار‌و گفتاروو ره‌فتاریان بکه‌ین ، چونکه سه‌رکرده‌ی نه‌ته‌وه‌یی ڕاسته‌قینه له مرۆڤی ئاسایی ده‌ترازێ و له ناو کۆمه‌ڵگاو نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆی ده‌بێته سه‌رکرده‌یه‌کی ڕۆحی وته‌نانه‌ت به‌ره‌و جیهان ده‌کشێ و ده‌کرێته سومبلی وڤینۆسی سه‌رکرده‌و پاشای ره‌فتاروکرداری مرۆڤایه‌تی ، یه‌کێک له خاسیه‌ته جوانه‌کانی سه‌رکرده‌ی نه‌ته‌وه‌یی ساده‌ترین گوزه‌ران بۆ خۆی هه‌لئه‌بژێرێ و ، ژیان وخۆشی خۆی به‌خت ده‌کات له‌پێناوی به‌دیهێنانی ئامانجی نه‌ته‌وایه‌تی ونیشتمانی وبه‌ستهێنانی مێژووی سه‌روه‌ری گه‌له‌که‌ی وگۆڕینی چه‌رخی به‌های مرۆڤایه‌تی ، دوه‌م خاسیه‌تی مرۆڤی سه‌رکرده ئه‌و پابه‌نده به‌یاسای ووڵاته‌وه ، نه‌ك یاسا به‌ندوملکه‌چی ئه‌و بێت ، سێهه‌م خاسیه‌تی ئه‌وفیداو خۆبه‌خشی گه‌لو ووڵاته نه‌ك ووڵات وگه‌ل خۆبه‌خشی سه‌رۆك ،چواره‌م ئه‌و خزمه‌کارو پاسه‌وانی گه‌لو وڵاته ، نه‌ك گه‌لو ووڵات له خزمه‌ت وپاسه‌وانی ئه‌ودابن، ئه‌وده‌بێ خاوه‌ن هه‌ڵوێست وڕاستگۆوبه‌وه‌فا و ژیروملکه‌چی فه‌رمانه نه‌ته‌وه‌و نیشتمانیه‌کان بێت وڕێچکه‌ی ئازاره‌کان بشکینێت ،نه‌ك گه‌ل ونیشتمان بکاته پردی ئاره‌زوه‌کانی خۆی ، ئه‌و ده‌بێ شلۆڤه‌و ڕاڤه‌ی یه‌کسانی بکات ،له‌ناوچین وپێکهاته‌کانی گه‌لدا ،نه‌ك چین وتوێژه‌کانی کۆمه‌ڵگا خۆپیشاندان بکه بۆ به‌دیهێنانی یه‌کسانی ، ئه‌وده‌بێ یه‌کڕیزی ته‌بای وپه‌یمانی شه‌ره‌فی نیشتمانی بپارێزێ وکاری بۆبکات ،نه‌ك ڕه‌تیان بکاته‌وه ،ئه‌و ده‌بێ گه‌ل فێری لێبورده‌ی و ڕه‌خنه‌له‌خۆ گرتن بکات ،سه‌رکرده‌ی نه‌ته‌وه‌یی نابی خاوه‌نی هیچ ڕابردویه‌کی خیانه‌ت وبه‌زاندنی تیۆره نیشتمانیه‌کان بێت ، ده‌بێ شاره‌زاو پسپۆری فاکته‌ره ئابوریه‌کان بێت بۆ دارشتنی سیسته‌می ئابوری یه‌کسان وگونجاوله خه‌رجی وداهات ،ده‌بێ توانا فه‌لسه‌فی و فکریه‌کانی بۆ نه‌ته‌وه‌و نیشتمان بێت ،نه‌ك بۆبه‌هێزکردنی ده‌سه‌ڵاته تایبه‌تیکان ، سه‌رۆکی نه‌ته‌وه‌یی ده‌بێ خاوه‌نی که‌سایه‌تی و پلانی دیپلۆماتی بێت وتوێژینه‌وه‌یه‌کی فکری و سیاسی وئابوری وخوێندنه‌وه‌یه‌کی سیکۆلۆژی تایبه‌ت به‌ناوچه‌که هه‌بێت بۆ هاویشتنی هه‌نگاوه‌کان ،هه‌مومان ئه‌و ڕاستیه فێر بووین که تواناوهێزله چه‌ك وبازودا نیه ، به‌ڵکو له عه‌قڵ وئیراده‌ی گه‌ل دایه ،ئه‌وه‌ش به متمانه‌ی گه‌ل به‌ده‌ست دێت ،متمانه‌ی گه‌لیش به‌و سیفات وخاسیه‌تانه‌ی سه‌ره‌وه بۆ سه‌رکرده‌یه‌ك به‌ده‌ست دێن ،ده‌ستورو یاسایه‌کی شکۆمه‌ندانه‌ی مرۆڤایه‌تی ویه‌کسانی وکۆمه‌ڵایه‌تی متمانه‌ی گه‌ل و پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی دروست ده‌کات ،سیسته‌مێکی ئیداری وئابوری جێگیر‌و هاوچه‌رخ که مافه‌کانی تاك وکۆ بپارێزێ ،متمانه‌ی گه‌ل وپشتیوانی نیونه‌ته‌وه‌ی دروست ده‌کات ،نه‌ك ڕه‌شوه‌و به‌رتیلی خۆپاراستن ، سه‌رکرده‌ی نه‌ته‌وه‌ی ده‌بێ له‌ناو جه‌ماوه‌ره‌که‌یدا بژیت ،ده‌بێ تێکه‌ڵاوی هه‌ست ونه‌ستی چینه‌کانی گه‌ل بێت ، ده‌بێت له‌سه‌ره‌و نۆبه‌ی فه‌رمنگه‌کان و نان ومه‌رگدا له ریزدا بێت ، نه‌ك له قابه قه‌وسه‌ین و فه‌له‌کی ئاسمانه‌وه فه‌رمانڕه‌وایی وحوکمی گه‌ل بکات ، هه‌ر سه‌رکرده‌یه‌ك له ناو چین‌و توێژه‌وه هه‌ڵنه‌قوڵێ ، ئه‌وا نیشتمان ده‌کاته وه‌سیله‌وپاساو بۆ مه‌رامه تایبه‌تیه‌کانی که‌سایه‌تی وحیزبایه‌تی ، سه‌رکرده‌ی نه‌ته‌وه‌ی نابێ حیزبی بێت ، ده‌بێ نیشتمانی بێت ،ده‌بێ حیزب وه‌سیله بێت بۆ خواسته جه‌ماوه‌ری ونیشتمانیه‌کان ،نه‌ک خواسته جه‌ماوه‌ری ونیشتمانیه‌کان بکرێنه قوت وقه‌ڵه‌وی حیزب ،ده‌بێ ده‌ستکه‌وت وخواسته نیشتمانیه‌کان سه‌روه‌رو مه‌رجه‌ع بن ،نه‌ك ده‌سکه‌وتی حیزبی پله‌ی که‌سایه‌تیه‌کان ،سه‌رکرده‌ی نه‌ته‌وه‌یی ده‌بێ له مێژوو تێبگات ،ده‌بێ چاوپۆشی له مێژووه دۆڕاوه‌کان نه‌کات تا چه‌ند باره ببنه‌وه ،ده‌بێ ئه‌زمونی مێژووه دۆڕاوه‌کان بکاته پێوه‌ری پلان وکار و به‌رنامه ،ئه‌مجا ده‌پرسین ئایا لۆژیك ومه‌نتق ئیستا چی له سه‌رکردایه‌تی کورد ده‌خوازێ ،ده‌ستبه‌ردان وماڵئاوایی له‌مێژوه دۆراوه‌کان یان خۆچاکردن وداوای لێبوردن یان هه‌ڵدێرو سکه‌ی مه‌رگ تاکۆتایی یان زه‌مه‌نی به‌فیڕۆدان وخۆخه‌ڵه‌تاندن یان سیاسه‌تی دیماگۆجی له‌گه‌ڵ گه‌ل ونیشتمان یان هه‌موو شتێ له پێناوی حیزب و حیزبیش بۆ به‌رژه‌وه‌ندی که‌سایه‌تی . ئه‌گه‌ر وابێ ئه‌ی گه‌ل کێیه..؟؟؟ تواناوخواسته‌کانی گه‌ل چی به‌سه‌ر دێت..؟؟؟ ئه‌ی شه‌هیده‌کانی گه‌ل بۆ کوژران وخنکان..؟؟؟ئه‌ی ئامانجه نیشتمانیه‌کان له مه‌نجه‌ڵی چ حیزبێکدا ده‌بنه هه‌لمی ده‌ستکه‌وته‌کان ” ئه ی خواست وئامانجی ڕۆشنبیرو میدیا‌و سیاسیه‌کانی تر له‌م چه‌رخه‌دا هه‌روا ده‌سته‌مۆو کۆیله‌ی حیزبی ده‌بن ، با چاوه‌روا بین بزانین کێ مێژووی نوێ ده‌خولقێنێ و..؟؟ کێ په‌یمانی شه‌ره‌فی نه‌ته‌وه‌یی ونیشتمانی ده‌خاته سه‌ر مێزی گفتوگۆ‌و پراکتیزه‌کردنی ، وه‌ك ده‌بینن له کوردستان عیلمانیه‌ت بۆ لاشه‌که‌ی خۆی ده‌گری که خوێنی لێده‌تکێ و ئیسلامیه‌ت بۆ مێژووی چه‌رخی کۆنینه ده‌پارێته‌وه‌و نزاده‌کات ، بیری نه ته‌وه‌ییش له ئامێزی چڵه پوشه‌کاندایه‌و به‌سه‌ر ده‌ریای سیاسه‌تی په‌رتکه‌وزاڵبه‌دا ڕێده‌کات ، خواست و ئامانجه نه‌ته‌وه‌و نیشتمانیه‌کانیش بونه‌ته گه‌مه‌ی ڕۆژگارو وه‌سیله‌ی ڕیزبه‌ندی هه‌ڵچنینی ده‌فته‌رو بلۆك و ئه‌لبومی دۆلار ، ، له تیۆری فه‌لسه‌فه‌کانی جارانی بلۆکی شه‌رقی وغه‌ربی له‌سه‌ر بنه‌ماکانی فکری په‌یوه‌ندیه‌کانیان گرێ ده‌دا ، به‌ڵام ئیستا له سه‌ر بنه‌مای ده‌ستکه‌و وبه‌رژه‌وه‌ندیه ئابوریه‌کان وابه‌سته‌ی پرۆتۆکۆله‌کانیانن ، واته ئێستا سیاسه‌ت به‌شێکه له ئابوری ،به‌واتایه‌کی تر چاوگه‌ی چه‌په‌کان که روسیا‌و سینه پاڵپشتی له ڕژێمه دیکتاتۆره‌کانی وه‌ك سوریا وئیران ده‌که‌ن ، بلۆکی سه‌رمایه‌داریش بوونه‌ته پارێزه‌رو محامی مافه‌کانی مرۆڤ ودیموکراسی ،واته‌هاوکێشه‌کان بونه‌ته داشی به‌رژه‌وه‌ندیه ئابوریه‌کان ،لێره‌دا ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌که‌وێت ، که عه‌قڵه ئابوریه‌کان ده‌توانن جارێکی تر نه‌خشه ده‌ستکرده‌کان هه‌ڵوه‌شێننه‌وه‌و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیان دابڕێژنه‌وه ، ئیمه‌ش ده‌توانین سودمه‌ند بین ئه‌گه‌ر سه‌رکردایه‌تی کورد ، خۆی دوره په‌رێزبگرێ له عه‌قڵی به‌رژه‌وه‌ندی ئایدیۆلۆژی ته‌سکی حیزبایه‌تی و ده‌سکه‌وتی تایبه‌تی که‌سایه‌تی . به‌هه‌ر حاڵ ده‌بێ چاوه‌ڕوانی زه‌مه‌ن بین ، تا چاره‌نوسی مافه‌کان وسه‌روه‌ری مرۆڤایه‌تی له‌و پێشبرکێ و جه نگه سه‌رده‌که‌وبێت که له نێوان وخۆی و به‌رژه‌وه‌ندی ئابوریدایه.
سوید
2012-05-03
{jcomments off}