"an independent online kurdish website

کۆمینتارى ـ ٣١     ،  رەۆتى رووداو و ئاڵ و گورە سیاسیەکانى ناوچە بە تایبەت چونیەتى هەڵسوکەوتى بەڕیز کاک مسعود بارزانى حیکایەت لەوە دەکەن کە بە جیدى بڕیارى پیکهینانى دۆڵەتى سەربەخۆیی بۆ باشورى کوردستانomar_sherifzade

درابیت و تەنیا کات و شوینى راگەیاندنى دیارى نەکرابیت. چونیەتى سەفەرى بەڕیز بارزانى بۆ ئه مریکا و وەڵاتى تورکیە مورى تەئید بۆ ئەم وتەیەى سەرەوەیە. بەڕیز بارزانى لە ئەمریکا و تورکیە (ئەم دوو وەڵاتە بۆ تیزى سەر بەخۆیی کوردستان گە لێک گرنگن ) وەک ریبەرى وەڵات بە فەرمى پیشوازى لیوە کرا تا ئیستا نە دیتراوە کە کەسیک کە سەرۆکى وەڵات نەبێ ، لە ئەمریکا بەو چەشنە بە رەسمى وەر بگریت ( تەنانەت یاسرعەرەفات ، ماندیلا و دالى لاما ش….). بەڕیز بارزانى لە ئاخرین پەیامى تلویزیونى خۆى دا ئولتیماتومى بە دۆڵەتى شیعە لە بەغداد دا کە ئه گەر تا سیپتامبر کیشە نێوخۆیەکان چارەسەر نەکرێن ئەوە نەتەوەى کورد بە ریفراندوم بریارى یەکجارى خۆى بۆ سەر بەخۆیی ئەدات. (دوور نیە کە ئەم ئولتیماتومە قسەى ئەمریکا بیت کە بە وەسیلەى بەڕیز بارزانى ڕاگەیندرابیت ). 

هاوئاهه نگیکى  زۆر لە نێوان سەفەرەکانى طارق ال هاشمى بۆ عربستانى سعودى ، قطر و تورکیە لە گەڵ بەڕیز بارزانى دەبینرى کە ئیحتیماڵى ئەوە دەدرێت وەلاتانى عەرەبى و عەرەبە سونەکانى عیراق لە گەڵ دابەش کردنى عیراق بە سەر چەند ناوچە بە دۆڵەتى شیعە لە بەغداد بگورنەوە ( ترجیح بدەن ). 

هەل ومەرجى نێو خۆى کوردستان و تیزى سەربەخۆیی

یەک نەبوونى ریبەرى سیاسى کورد ، خاڵى لاوازى کورد لە باشوورى کوردستانە. بەشیکى بەرچاۆ لە ریبەرانى کورد لە بەغداد لە ژیر ئوتوریتەى بەڕیز بارزانى دا نین کە ئەمە نە تەنیا کەلینى لە ڕیزى کورد پێک هیناوە ، بەڵکو بوە هوى دڵخوشى نەیارانى کورد لە بەغداش. جلال طالبانى سەرۆک کۆمارى کوردى عیراق ، خاڵى لاوازى دیکە کورد ە کە شەرایەت و موقعیەتى کوردى لە عیراق گەلێک ئاڵوزتر کردوە. طاڵبانى لە ڕابردوو چەندین جار سەلماندویەتى کە لە شەرایەتى ئاستەم و گرنگ دا بە زەرەرى کورد هەڵویستى گرتوە ( ١٩٦٦، ١٩٩١ … ). طالبانى باش دەزانى کە پێکهینانى دۆڵەتى سەربەخۆ بۆ کورد بە قیمەتى کوتایی هینان بە دەورانى سەرۆک کۆمارى عیراق بۆ ئەو تەواو دەبیت وئیمکانى بونى طالبانى به سەرۆک کۆمارى کوردستان سیفرە. ئاخرین وتویژى طاڵبان لە گەڵ تلویزیونى الجزیرە کە ناراست و خۆ وەڵامى کاک مسعود بارزانى داوەتەوە ، ئەم ئەگەرەى بە هێز کردوە کە ئەم جارەش هەر وەک رابردوو لەم هەلو مەرجە گرنگە دا بە زەرەرى کورد هەڵویست دەرببریت. کۆمەڵگاى کوردەوارى بە شیوەى سروشتى زەمینە و ئامادەگى ئاژاوە و ناکوکى هەیە هەر بویە پیویستە ریبەرى سیاسى کورد هەر لە سەرەتاوە ئەم نوختە لاوازەى کۆمەڵى کوردەوارى لە بەرچاۆ بگرى و پروسەى سەربەخۆیی بە چەشنیک موهەندیسى بکات کە ئیحتیمالى ئاژاوە و ناکوکى کەم بکاتەوە. تیزى سەربەخۆیی ئەگەر بە دروستى موهەندیسى نەکریت ، دەتوانى بۆ کورد ناکوکى خۆلقینەر بیت. بەڕیز بارزانى ئیستا سەمبول و رەمزى ئیستقلالى کوردستانە هەر بویە ئەرکى ئیخلاقى هەر کوردیکى نیشتمان پەروەرە کە لەم سەمبولە پشتیوانى بکات.

بە دڵنیایەوە تیزى سەربەخۆیی باشورى کوردستان بۆ کورد و بە دەستى کورد بە سووک و ئاسانى جى بە جى ناکرى ، بەڵام دیسانەوە بە دڵنیایەوە سەرکەوتنى تیزى سەربەخۆیی هەزار جار ئاسانتر لە جى بە جى کردنى مادەى ١٤٠ و یان سەقامگیر کردنى سیستیمى فیدرالیزم لە عیراق بۆ کورده. کۆمەڵگاى رووناکبییرى کورد نابى وا بزانیت کە سەربەخۆ کردنى باشورى کوردستان جادەى قیرتاوى بى کەند و کوسپە ، بەڵکو پیویستە خەڵکى کورد لە بارى پسکولوژیەوە ئامادەى ئەوە بکات کە رەنگ بیت ڕاگەیاندنى سەربەخۆیی باشورى کوردستان لە گەڵ گوشارى ئابورى ، سیاسى و تەنانەت هەرەشەى هیرشى نیزامى نەیارانى کوردیشى بە دواوە بیت. ئەگەر پروسەى سەربەخۆیی بۆ باشورى سوودان ١٣ ساڵى خایاند ، دەبى چاوەروانى ئەوە بین کە ئەم پروسەیە بۆ کورد لانى کەم ١٥ ساڵان دریژە بکیشیت. پروسەى سەربەخۆیی باشورى کوردستان تیکوشانى چڕ و پڕى دیپلوماسى دەویت. بەڵام تیزى سەربەخۆیی باشورى کوردستان بایخى هەر چەشنە گوشار و زەحمەتى بۆ کورد هەیە چونکە هەم ئاواتى نەسڵەکانى رابردوو وەدى دێت و هەمیش ژیانى نەوەکانى داهاتو ئاسانتیر ئەکات. بۆ ئەوەى جاریکى دیکە کورد لە باشوورى کوردستان توشى ئەنفال ، کیمیاباران و نەسڵ کوژى نەبیتەوە ، تەنیا یەک ریگا هەیە و ئەویش پێکهینانى دۆڵەتى سەر بەخۆ بۆ باشوورى کوردستانە و بەس. 

پروسەى سەربەخۆ کردنى باشورى کوردستان دەبى ( پیویستە ) بە سەر سێ قۆناغ تیپەریت

قۆناغى یەکەم : کوتایی هینان بە بەشدارى و شەراکەتى دەسەڵاتدارى کورد لە دۆڵەتى ناوەندى لە بەغداد. پەیامى نەوروزى بەڕیز بارزانى دەکرێ بە دەس پێ کەرىێ ئەم قوناغە پیناسە بکەین. بەڕیز بارزانى لە پەیامى نەوروزى خۆى دا خەت و نیشانى بۆ دۆڵەتى شیعە لە بەغداد بە ریبەرى مالکى کیشا و بە لەفزى سیاسى بە ماناى کوتایی هینان بە ژیانى هاوبەشى سیاسى کورد و شیعە لە بەغداد دایە.  

قۆناغى دووهەم : جیا کردنەوەى باشورى کوردستان لە عیراق. لەم قۆناغە دایە کە دۆڵەتى دى فاکتو بۆ کورد مانا پەیدا دەکات و پیش بینى دەکرێ کە دریژ ماوەترین فازى پروسەى سەربەخۆیی باشورى کوردستان ئەم قۆناغە بیت.

قۆناغى سیهەم : لەم قۆناغە دایە کە سەربەخۆیی باشورى کوردستان بە فەرمى دەبى ڕابگەیندریت هەلبەت شوینى ڕاگەیاندنى دۆڵەتى سەربەخۆى باشورى کوردستان پشتى میکروفونى کۆبونەوەى گشتى ڕێکخراوى نەتەوە یەک گرتوەکانە نە هولیر یان کوردستان. 

شانسى تیزى سەربەخۆیی لە نێوان دوو جەمسەرى سیاسى رۆژهەڵاتى ناوەراست

دوا بە دواى وەلانانى گەڵاڵەى رۆژهەڵاتى ناوەراستى گەورە ( دوکترین جورج دەبلیو بوش ) رەۆتى سیاسى لە رۆژهەڵاتى ناوەراست لە دوو بەرە دەچیتە پیشەوە و رۆژ بە دواى رۆژ ئەم دوو جەمسەره  روونتر خۆى نیشان ئەدەن.

جەمسەرى یەکەم : لە ژێر هیژمونى ئەمریکا دایە کە وەڵاتانى تورکیە ، عربستانى سعودى ، قطر … ئەندامانى ئاکتیوى ئەم بەرەیە دان و ریبەرى سیاسى کوردیش لە باشورى کوردستان لەم جەمسەرە هەڵ کەوتوە و خۆى دەبینى. شانسى تیزى سەربەخۆیی باشورى کوردستان بە یارمەتى ئەم بەرە دایە.

جەمسەرى دووهەم : بە ئیبتیکارى روسیە دروست کراوە کە وەڵاتانى ئیران ، سوریە ، دۆڵەتى شیعە لە عیراق و بەشیک لە دۆڵەتى فەلەستین … ئەندامانى ئاکتیوى ئەم بەرە دان.

تورکیە فاکتوریکى گرنگ لە تیزى سەربەخۆیی باشورى کوردستان

تورکیە هەم لە مێژوو و هەمیش ئیستا فاکتوریکى گرنگ بۆ تیزى سەربەخۆیی کوردستان دەژمێدریت. ئەگەر بوترى کە بە بى رەزامەندى تورکیە ئیمکانى سەربەخۆ بوونى باشورى کوردستان نابێ ، موبالیغە نەکراوە. تورکیە ئیستا بە سێ دەلیل هەم لە گەڵ دابەش کردنى عیراق بە سێ یان چوار بەش و هەم لە گەڵ بە دۆڵەت بوونى کورد لە باشورى کوردستان رازیە و موخالیفەت ناکات.

دەلیلى یەکەم ( ئابوورى ) : تورکیە بە رەزامەندى لە گەڵ سەربەخۆیی باشورى کوردستان ، ئینرژى خۆى ( نەوت و گاز ) لانى کەم بۆ ماوەى ٢٥ ساڵى داهاتو گرانتى ئەکات.(  سەفاریشى پسپورانى ئەمریکاى بۆ تورکیە )

دەلیلى دووهەم ( سیاسى ) : لە مێژ ساڵە کە ململانى لە نێوان ئیران ، عەربستانى سعودى و تورکیە بۆ رۆڵى یەکەمى سیاسى لە رۆژهەڵاتى ناوەراست لە ئارا دایە ، تورکیە بە موخالیفەت نەکردن لە گەڵ دۆڵەتى سەربەخۆیی کورد لانى کەم بۆ ماوەیەکى کورتیش بوو بیت لە دوو رەقیبى دیکەى خۆى ( ئیران و عربستان سعودى ) لە بازى سیاسى رۆژهه ڵاتى نێوەراست سیبقت دەگرێ بە فەرمى ناسینى سەربەخۆیی باشورى کوردستان لەم ملمانیە سیاسیە دا ئیببتیکارى عەمەل دەکەویتە دەست تورکیە و موقیعیەتى باشتر لە رەقیبەکانى خۆى بە دەست دینیت.

دەلیلى سیهەم ( مێژوویی ) : تورکیە هەمیشە لە مێژوو دا ئیدعاى حاکمیەتى بە سەر بەشێک لە عیراق بوە و تەنانەت تا دەیان ساڵ هەر بەم بونەوە دۆڵەتى عیراقى بە رەسمى نە ناسى واتە بەشیک لە ناوچەى موسێلى بە خاکى خۆى زانیوە. ڕاگەیاندنى دۆڵەتى سەربەخۆى کوردى بە شیوەى راست و خۆ بە ماناى دابە شکردنى عیراقە کە دوور نیە لەم دابەش بوونە دا بەشیک لە خاکى عیراق لە ناوچەى موسێل دیسانەوە پاشکۆى تورکیە بکریتەوە.

دیارە لە ساڵى ٢٠٠٧ بەم لاوە سیاسەت و هەڵسوکەوتى تورکیە لە گەڵ کورد ئاڵ و گۆڕى بە سەر دا هاتوە بەشیک لەم وەرچەرخانە لە ژێر گۆشارى ئوروپا و بەشى دیکەشى بەهوى حیزبى ئیسلامى عەدالەت و گەشە پێدان هاتوەتە ئاراوە. کورد بڕیک ئیمتیازى فەرهەنگى لە تورکیە وەرگرتوە  و چاۆەروانیش دەکرێ ئیمتیازى زیدەتریشى پێ بدریت قەرارە بە وەسیلەى ڕیفراندوم یاساى بنەرەتى ( قانوون ئەساسى ) تورکیە ریفورم بکرێت چاۆدێرانى سیاسى پیش بینى دەکەن لەم ڕیفورمە دا ، یاساى تورکیە بە قازانجى کورد ئاڵ و گۆرى بەسەر دا بێت. کیشەى کورد لە تورکیە بە پیچەوانەى ئیران و عیراق پتر یاسایی بوە تا سیاسى. سەفەرى چەند رۆژ پیشى بەشیک لە ریبەرانى سیاسى  کورد بۆ ئەمریکا کە بە ئاگادارى دۆڵەتى تورک کراوە بۆ داهاتوى کورد لە تورکیە زۆر پوزیتیڤ پیش بینى دەکرێت. ئاڵ وگۆر لە هەڵسو کەوتى دۆڵەتى تورک بەرانبەر بە دەستەڵاتى کورد لە باشوورى کوردستان گەلێک بەرچاۆە.  سەفەرى ئوردوغان لە ساڵى ٢٠١١ بۆ باشورى کوردستان و سەفەرى چەند رۆژ پێشى بەڕیز بارزانى بۆ ئانکارا و پیشوازى رەسمى لە لایەن ئوردوغانەوە ، هەموو لەم ئاڵ و گۆڕانە حیکایەت دەکەن. با هەر لێرەشەوە ئەم تى بینى یە بەم پاراگرافە ئیزافە بکرێت کە ئەم ئاڵ و گۆڕانە لە سیاسەتى تورکیە بە هییچ جور بە ماناى کوتایی هاتنى روومەتى دۆژمنانە تورک و دۆڵەتى تورکیە بەرانبەر بە کورد و کوردستان نیە.

ئاکامى کۆمینتار

پارتى کریکارانى کوردستان ( پ.ک.ک) هێزیکى گەورەى سیاسى ـ نیزامى ئیستاى کوردە کە زۆر بە جیدى لە گۆرەپانى خەباتى نەتەوەى کورد دایە. ئەم پارتە فاکتوریکى گرنگ لە تیزى سەربەخۆیی باشورى کوردستان بە ژمار دێت. پارتى کریکارانى کوردستان (پ.ک.ک) لە ساڵانى ڕابردوو سابیتى کردوە کە هەم دەتوانى رۆڵى گرنگى پوزیتیڤ و هەم رۆڵى گرنگى نیگاتیڤ بگیرێ. ریبەرى سیاسى کورد لە باشورى کوردستان لە هەر حاڵەت دا نابى رۆڵى ئەم پارتە لە پروسەى سەربەخۆیی باشوورى کوردستان لە بەر چاۆ نەگریت بە تایبەت ئەگەر ئەمەشى پێ ئیزافە بکەین کە پارتى کریکارانى کوردستان لە ئیستراتیژى سیاسى خۆى دا ( بە حەق یان ناحەق ) خۆى بە ریبەرى هەر چوار پارچەى کوردستان دەزانى. بۆ ئەوەى ئەگەرى رۆڵى نیگاتیڤى پارتى کریکارانى کوردستان (پ.ک.ک) لە پروسەى سەربەخۆیی باشورى کوردستان کەم بکریتەوە ، پیویستە ریبەرى سیاسى باشورى کوردستان بە تایبەت شەخسى بەڕیز بارزانى دوو کارى گرنگ ئەنجام بدات :

یەکەم : بەڕیز بارزانى پیویستە لە تەواوى ئیمکاناتى مادى و مەعنەوى خۆى بۆ ئازاد کردنى بەڕیز ئوجەڵان لە زیندانى تورکیە بە کار بینیت. لەو دەمەوە کە بەڕیز ئوجەڵان تیرور ( ڕیفیندرا  ـ ١٩٩٩ ) ، پارتى کریکارانى کوردستان (پ.ک.ک) توشى ڕادیکالیزمیکى حیزبى بوە و تا رادەیەکى بەرچاۆ لە پرنسیپى کوردى و نەتەوەیی فاسیلەى گرتوە تەنیا ئوتوریتەى بەڕیز ئوجەڵان دەتوانى ئەم پارتە لە نەخوشى رادیکالیزم حیزبى نەجات بدات و بینیتەوە سەر ریبازى دروستى کوردایەتى.

دووهەم : ریبەرى سیاسى کورد لە باشور بە تایبەت شەخسى بەڕیز بارزانى پیویستە پیوەندیەکى دڵسوزانە و کوردانە لە گەڵ پارتى کریکارانى کوردستان (پ.ک.ک) دامەزرینیت بە چەشنیک ڕیگاى نیزیکایەتى ئەم پارتە لە گەڵ ئیران بەربەست بکرێت. کۆمارى ئیسلامى ئیران لە مێژە داۆى بۆ پارتى کریکارانى کوردستان (پ.ک.ک) ناوەتەوە کە ئیحتیماڵى هەیە ئیــران لە کاتــى تەنگانە دا بە قازانجى خۆى دژى ئەمریــکا لە کارتــى پارتى کریــکارانى کوردستــان ( پ.ک.ک ) کەڵک وەر بگرێت.

ع ـ شریف زادە ـ ٢ ى ماى ٢٠١٢ ـ ئاڵمان

{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی