“حدک” ئەندامانی گروپی هەڵوێست سزا دەدات
خۆرنیوز- گرووپی هه‌ڵوێستی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان راگەیەندراوی ژمارە 2ی خۆی بۆ ڕای گشتی بڵاودەکاتەوە و ئاماژە بە زۆری کێشە و ململانێیەکانی ناو حیزبی دیموکراتی کوردستان دەکەن و رایدەگەیەنن: پتر لە 20 جارلەگەڵ دەفتەری سیاسی حیزبی دیموکراتی کوردستان باسی کێشەکانیان کردووە و بەڵام بەداخەوە ئەوان دوور له چاوی ئه‌ندامانی حیزب کێشه و داواکارییه‌کانی ئەوانی پشت گوێ خست و هەوڵیاندا ناره‌زایه‌تییه‌کان ده‌مکوت بکه‌ن.
راگەیەندراوەکە راشیدەگەیەنێت کە لە لایەن دەفتەری سیاسییەوە، رامبۆد لۆتف‌پووری ئەندامی ئەم گرووپە بریاری هه‌ڵپه‌ساردنی له ئه‌ندامه‌تیی حیزب بۆ ماوه‌ی 6مانگی بۆ دەرچووە و هەروەها خه‌لیل فه‌رامه‌رزیش بانگ و سه‌رکۆنه کراوە.
لە کۆتاییدا گرووپی هه‌ڵوێستی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان اریدەگەیەنێت: وێرای ئیدانه کردنی ئه‌و بڕیاره ناڕه‌وا و نابه‌رپرسانه‌یه ، رایده‌گه‌ینین که له سه‌ر هه‌ڵوێستی خۆمان سوورین و ئه‌و چه‌شنه سزا و هه‌ڕه‌شانه‌ش ته‌نیا ده‌بنه هۆی گرژتر بوونه‌وه‌ی دۆخه‌که و هیچ کاریگه‌رییه‌کیان له سه‌ر هه‌ڵوێستی ئێمه و پاشه‌کشه پێکردنمان نابێت. هیوادارین ده‌فته‌ری سیاسیش به زووترین کات به‌و بریاره‌یدا بچێته‌وه و له باتی ئالۆزتر کردنی بارودۆخه‌که و قه‌یران خولقاندن له هه‌وڵی چاره‌سه‌ریی راسته‌قینه‌دا بن.
ئەمە دەقی راگەیەندراوی ژمارە 2ی گروپی هەڵوێستی حیزبی دیموکراتی کوردستانە کە بۆ خۆرنیوز نێردراوە.
(راگه‌یندراوی ژماره2)
______________________________
خه‌ڵکی نیشتمانپه‌روه‌ری کوردستان
ئه‌ندامان و لاینگران و دڵسۆزانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان
هه‌ر وه‌ک ئاگادارن له چه‌ند رۆژی رابردوودا ئێمه وه‌ک گرووپی هه‌ڵوێستی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان له رێگای راگه‌یندراوێکه‌وه بوونی خۆمان راگه‌یاند و ئامانجه‌کانی خۆمان له‌وێدا به روونی خسته به‌رده‌م رای گشتییه‌وه. له‌وانه‌یه له پێوه‌ندی له گه‌ڵ ئه‌و راگه‌یندراوه‌دا هه‌ندێک پرسیار هاتبنه گۆرێ که پێویستییان به وڵام دانه‌وه هه‌یه:
1: بۆچی ئه‌و راگه‌یندراوه‌مان له باتی نێوخۆی ته‌شکیلاتی حیزب روو به ده‌ره‌وه نووسی و بڵاومان کرده‌وه؟
به‌رێزان!
هه‌م پێش کۆنگره‌ی 15 و هه‌م له دوای کۆنگره‌ش ئێمه به شێوه‌ی جۆراوجۆر و به پێشکه‌ش کردنی چه‌ند پرۆژه‌یه‌ک کێشه‌کان و رێگاچاره‌کانیانمان له گه‌ل ده‌فته‌ری سیاسی هێنایه گۆرێ و زیاتر له 20 جار له گه‌ڵ نوێنه‌رانی ده‌فته‌ر سیاسی له‌و پێوه‌ندییه‌دا کۆبووینه‌وه ، به‌لام له ئاکامدا ده‌فته‌ری سیاسی نه‌ک هه‌ر داواکاری و ناره‌زایه‌تییه‌کانی به هێند وه‌ر نه‌گرت به‌ڵکوو به پێداگرتن له سه‌ر هه‌لسوکه‌وتی هه‌ڵه و نابه‌رپرسانه‌ی خۆیان که‌وتنه هه‌وڵی تێکدانی ریزه‌کانی ئێمه و به هه‌ره‌شه و ته‌ماع وه‌به‌رنان تێکۆشان که ئه‌ندامانی نارازی بێده‌نگ بکه‌ن. پرۆژه‌کانیان فرێ دا‌و و نارازییانیشیان په‌راوێز خست. له‌و ماوه‌یه‌دا ئێمه به‌وپه‌ری هه‌ست کردن به به‌رپرسایه‌تییه‌وه نه‌مانهێشت بابه‌ته‌کان له چوارچێوه‌ی ته‌شکیلاتی حیزب بچنه ده‌رێ و له پێوه‌ندی له گه‌ڵ ده‌فته‌ر سیاسی‌دا هه‌وڵی چاره‌سه‌ریمان دا به‌لام ده‌رئه‌نجام به‌و ئاکامه گه‌یشتین که ده‌فته‌ری سیاسی نه‌ک ئه‌م هه‌ڵسوکه‌وته‌ی ئێمه‌ی به نیازپاکی وه‌رنه‌گرتوه به‌ڵکوو یارییه‌کی ناپیرۆزمان له گه‌ڵ ده‌که‌ن ، کات به‌سه‌ر ده‌به‌ن و ئه‌و بێده‌نگییه‌ی ئێمه‌یان به ده‌رفه‌تێک زانی که دوور له چاوی ئه‌ندامانی حیزب کێشه و داواکارییه‌کان پشت گوێبخه‌ن و ناره‌زایه‌تییه‌کان ده‌مکوت بکه‌ن. داوای کۆبوونه‌وه‌ی گشتیمان کرد که باسه‌که له گه‌ڵ کادر و پێشمه‌رگه‌کانی حیزب بێنینه گۆڕێ رێگایان پێ نه‌داین. بۆیه هاتینه سه‌ر ئه‌و بروایه که له‌و بایکۆته بێینه ده‌رێ و رای گشتی خه‌ڵکی کوردستان و به تایبه‌ت ئه‌ندامانی حیزبی لێ ئاگادار بکه‌ینه‌وه و هه‌وڵه‌کانمان بۆ ئاستێکی به‌رینتر بگوێزینه‌وه تا ئیراده‌یه‌کی گشتی سه‌باره‌ت به‌و بابه‌تانه پێک‌بێت.
2:گه‌لۆ شێوازی پێکهاتنی گرووپی هه‌ڵوێست و داواکارییه‌کانی له چوارچێوه‌ی پێره‌وی حیزب‌دا ده‌گونجێ و دژایه‌تیی له گه‌ڵ سیاسه‌ته‌کانی حیزب نیه؟
هاورێیان!
له پێره‌وی حیزب‌دا باسی گرووپ و فراکسیۆنی جیاواز و ده‌ره‌تانی تێکۆشانیان له نێو ریزه‌کانی حیزب‌دا کراوه و به ئاشکرا رێگه‌ی چالاکییان پێدراوه. له یه‌کێک له پلینۆمه‌کانی دوای کۆنگره‌ی 14دا ئایینامه‌یه‌ک بۆ فراکسیۆن په‌سند کرا و یاسا و رێسایه‌کی بۆ پێکهاتن و چالاکیی فراکسیۆن دیاری کرد. به‌ڵام ئه‌وه ته‌نیا ئاییننامه‌ی فراکسیۆن بوو و تێیدا هیچ ئاماژه‌یه‌ک به گرووپ نه‌کراوه، که‌وابوو بابه‌تی پێکهاتنی گرووپ ته‌نیا به پێره‌وی حیزب ته‌فسیر ده‌کرێته‌وه و هیچ سه‌رچاوه‌یه‌کیتری نیه. نێوه‌رۆکی داواکارییه‌کانیشمان هیچ دژایه‌تییه‌کی له گه‌ڵ پێره‌وی نێوخۆ و سیاسه‌تی فه‌رمیی حیزب نیه. ئێمه 2 بابه‌تمان وه‌ک داواکاری به‌رجه‌سته کردۆته‌وه ، یه‌که‌م گرتنی کۆنگره‌ی نائاساییه له لایه‌ن کۆمیته‌ی ناوه‌ندییه‌وه که له پێڕه‌وی حیزب‌دا وه‌ک یه‌کێک له میکانیزمه‌کانی چاره‌سه‌ریی کێشه و قه‌یرانه‌کانی حیزب ده‌ستنیشان کراوه و دووهه‌میشیان بابه‌تی یه‌کخستنه‌وه‌ی دوو لایه‌نی دیمۆکراته که کۆنگره وه‌ک پێویستییه‌ک په‌سندی کردوه و ئێمه ته‌نیا جه‌ختمان له سه‌ر به‌دواداچوونی شێلگیرانه و پراکتیزه کردنی کردوه.
که‌وابوو ئێمه نه‌ک هه‌ر پێڕه‌و و سیاسه‌تی فه‌رمیی حیزبمان پێشێل نه‌کردوه، به‌ڵکوو به‌رپرسانه هه‌وڵمان داوه بیانخه‌ینه بواری جێبه‌جێ بوونه‌وه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی که شایانی ورد بوونه‌وه و جێگای تێرامانه شێوازی رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزب به‌و گرووپه و هه‌ڵوێستی ئێمه‌یه. ده‌فته‌ری سیاسی دوای چه‌ند رۆژ بێده‌نگی له هه‌مبه‌ر راگه‌یندراوه‌که‌ی ئیمه ده‌رئه‌نجام رۆژی دووشه‌ممه11/2/1391 هاورێ رامبۆد لۆتفپووریان بانگ کرد و بریاری هه‌ڵپه‌ساردنی له ئه‌ندامه‌تیی حیزب بۆ ماوه‌ی 6مانگیان پێ راگه‌یاند، هه‌روه‌ها پێیان وتووه دوای 6مانگیش ئه‌گه‌ر به‌خۆیدا بچێته‌وه و خۆی چاک بکات وه‌رده‌گیرێته‌وه ده‌نا هیچ گه‌ره‌نتییه‌ک نیه که پاش 6 مانگه‌که وه‌ریبگرنه‌وه. رۆژی دواتریش واته سێشه‌ممه 12/2/1391 هاورێ خه‌لیلی فه‌رامه‌رزییان بانگ و سه‌رکۆنه کردوه. لێره‌دا ئه‌م پرسیاره دێته گۆرێ که ئایا ئێمه وه‌ک گرووپی هه‌ڵوێست نابه‌رپرسانه ده‌جوولێینه‌وه یا هاورێیانی ده‌فته‌ری سیاسی که به پێچه‌وانه‌ی هه‌موو یاسا و پڕه‌نسیپێکی حیزبی و به بێ له به‌رچاوگرتنی ئاکامی ئه‌و کاره بریارێکی وا ناڕه‌وا و هه‌ڵنه‌سه‌نگێندراو ده‌ده‌ن؟ ئایا ئه‌مه هه‌مان سیاسه‌تی پاکتاو و ده‌مکوتکردنی نارازییان و جیابیران نیه؟ ئایا هه‌ر ئه‌م هاورێیانه نه‌بوون که باسیان له پێویستی ئازادیی بیر و را ده‌کرد و خۆیان به قوربانیی سیاسه‌تی حه‌زف و په‌راوێز خستن ده‌زانی؟ ئایا هه‌ر ئه‌م هاورێیانه نه‌بوون که به نووسراوی فه‌رمیی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی به‌خێرهاتنی هاورێیانی گرووپی ره‌وتی ریفۆرمیان بۆ نێو ریزه‌کانی حدک کرد؟ یا هه‌ر ئه‌مان نه‌بوون که له سه‌رده‌می حیزبی یه‌کگرتوودا چه‌پڵه‌یان بۆ ره‌خنه‌کانی ره‌وتی ریفۆرم له رێبه‌ریی ئه‌و کاتی حیزب لێده‌دا؟ئه‌ی بۆ ئێستا گرووپیان پێ بڤه‌یه؟ ئایا که خۆیان ئه‌و کات ئۆپۆزیسیۆنیان پێک هێنا پرسیان به رێبه‌ریی ئه‌و کاتی حیزب کرد و ئیجازه‌یان وه‌رگرت؟ کامیان راسته‌وخۆ و له ژێر ناوی ئۆپۆزیسیۆن بووندا له ئه‌ندامه‌تیی حیزب بێبه‌ش کرا؟ داخوا بڵاوکراوه‌کانیان که روو به ده‌ره‌وه ده‌یاننوسی به‌رژه‌وه‌ندیی حیزبی نه‌ده‌خسته مه‌ترسییه‌وه؟ ئه‌ی بۆ ئێستا بیرکردنه‌وه‌یان گۆڕاوه و به هه‌مان مێتۆد و شێوه و بگره زۆر خراپتریش ده‌جوولێنه‌وه و بڕیار ده‌ده‌ن که بۆ خۆیان سه‌رده‌مێک ره‌خنه‌یان لێده‌گرت؟ئه‌م جۆره هه‌ڵوێست گۆرینه مرۆڤیان لێ ناخاته گومانه‌وه؟ یانێ ئه‌و چه‌مک و بابه‌تانه هیچ باوه‌رمه‌ندییه‌کیان له پشت نه‌بوو ته‌نیا وه‌ک تاکتیک و بۆ چه‌واشه‌کاری به کاریان ده‌هێنان؟
بۆیه ئێمه وه‌ک گرووپی هه‌ڵوێستی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان وێرای ئیدانه کردنی ئه‌و بڕیاره ناڕه‌وا و نابه‌رپرسانه‌یه ، رایده‌گه‌ینین که له سه‌ر هه‌ڵوێستی خۆمان سوورین و ئه‌و چه‌شنه سزا و هه‌ڕه‌شانه‌ش ته‌نیا ده‌بنه هۆی گرژتر بوونه‌وه‌ی دۆخه‌که و هیچ کاریگه‌رییه‌کیان له سه‌ر هه‌ڵوێستی ئێمه و پاشه‌کشه پێکردنمان نابێت. هیوادارین ده‌فته‌ری سیاسیش به زووترین کات به‌و بریاره‌یدا بچێته‌وه و له باتی ئالۆزتر کردنی بارودۆخه‌که و قه‌یران خولقاندن له هه‌وڵی چاره‌سه‌ریی راسته‌قینه‌دا بن.
گرووپی هه‌ڵوێستی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان
14/2/1391
{jcomments off}