"an independent online kurdish website

لایه‌نگرانی سه‌رۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد rahim_reshidii

له خولی کۆتایی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئێراندا نه‌یانتوانی سه‌رکه‌وتن تۆماربکه‌ن. 

هه‌روه‌ک له خولی یه‌که‌می هه‌ڵبژاردن ، کۆنه‌پارێزان و نه‌یارانی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد زۆرینه‌ی ده‌نگیان به‌ده‌ست هێنا و چاوه‌ڕوان ده‌کرێت کار و به‌رنامه‌کانی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له په‌رله‌مانی نوێ دا  ڕوبه‌ڕوی کۆسپ و ته‌گه‌ره ببنه‌وه.

رۆژنامه‌وان ره‌حیمی ره‌شیدی ده‌ڵیت هه‌ڵبژاردن له سیسته‌می کۆماری ئیسلامی ئێراندا به ته‌واوه‌تی داخراو و نا دیموکراتیکه‌ و “ته‌نیا ناوی هه‌ڵبژاردنه.” ‌

به‌ڕێز ره‌شیدی، که ئه‌ندامی فدراسیۆنی نێونه‌ته‌وه‌یی رۆژنامه‌وانانه، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت له ئێستادا به‌ره‌ی کۆنه‌پارێز له ئێراندا بۆته چه‌ند به‌ش و كێشه‌ی نێو بازنه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی ڕۆژ به ڕۆژ قوڵتر ده‌بێته‌وه.

بۆ گوێ گرتن له‌ ده‌نگ لیره‌ کلیک بکه‌

{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی