گۆڤاری “كه‌وانه” له ژماره9ی ساڵی 2012ی خۆیدا، وتووێژێكی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مسته‌فا هیجری،
سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له‌مه‌ڕ بارودۆخی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران به گشتی و بارودۆخی ناوچه‌كه پێك هێناوه،ئێمه لێره‌دا ده‌قی ته‌واوی ئه‌و چاوپێكه‌وتنه بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه:
كه‌وانه: به‌ڕێز كاك مسته‌فا، داهاتووی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان چۆن ده‌بینی؟
مسته‌فا هجری: بێگومان له ژێر ته‌ئسیری ئه‌و ئاڵوگۆڕانه‌ی كه ئه‌مڕۆ له مه‌نته‌قه‌دا هه‌یه و ئه‌و هوشیاری و زانیارییه‌ی كه گه‌لانی بنده‌ستی ناوچه‌كه به ده‌ستیان هێناوه له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ مافه‌كانیان، وه هه‌وڵدان و ئیراده‌ی به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانیان، چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین كه خه‌ڵكی كورد له كوردستانی ئێران وه‌كوو باقی نه‌ته‌وه‌كانی بنده‌ستی ناوچه، شانبه‌شانی باقی نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی ئێرانی و ئازادیخوازانی ئێرانی له خه‌باتێكی جیدی‌دا به‌شدار بن بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانیان. وه به پێی ئه‌وه كه كۆماری ئیسلامی ئێرانیش وه‌كوو باقی دیكتاتۆره‌كانی دیكه‌ی مه‌نته‌قه له باری نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه، وه له باری ناوخۆییه‌وه به ته‌واوی كز و لاواز بووه، وه له دونیادا په‌راوێز كه‌وتووه‌ته‌وه، ئه‌وڕۆ له‌گه‌ڵ قه‌یرانی جۆراوجۆری نێوخۆیی و ده‌ره‌كی رووبه‌ڕوویه، وه له خراپترین وه‌زعی خۆیدایه له ماوه‌ی هاتنه‌سه‌ركارییه‌وه تاكوو ئێستا. من وا چاوه‌ڕوان ده‌كه‌م كه گه‌لی كورد له كوردستانی ئێرانیش وه‌كوو باقی گه‌لانی ئێران له ژێر باری ئه‌و زه‌خت و زۆر و جیاوازیدانانهی كه له لایه‌ن كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه ته‌حمیل ده‌كرێ به سه‌ر خه‌ڵكه‌كه‌دا، رزگاریان بێ و بتوانن به مافه‌كانی خۆیان بگه‌ن.
كه‌وانه: به‌ره‌ی فیدراڵی كه پێشنیاری ئێوه بوو، له داهاتوودا له ئێران به شێوه‌ی فیدراڵی جوگرافیایی ده‌بێ یان فیدراڵی نه‌ته‌وه‌یی؟
مسته‌فا هجری: ئه‌وه‌ی كه داخوازیی حیزبی ئێمه‌یه ئێستا پێكهێنانی ئێرانێكی دێموكراتیكی فیدراڵی سكۆلاره، دوای رووخانی كۆماری ئیسلامیی ئێران. مه‌به‌ستمان له فیدراڵی لێره دابینبوونی مافی سیاسی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی و یه‌ك له‌وان گه‌لی كورده له چوارچێوه‌ی جوغرافیایی و نه‌ته‌وه‌یی خۆیاندا، یه‌عنی ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی كه له ئێران‌دا له‌سه‌ر خاكی خۆیان نیشته‌جێن، بتوانن حكوومه‌تێكی نێوخۆییان هه‌بێ، بتوانن كاروباری نێوخۆیی خۆیان به‌ڕێوه به‌رن، وه له چوارچێوه‌ی قانوونێكی ئه‌ساسی دێموكراتیكدا له به‌ڕێوبردنی گشتی وڵات‌دا وه‌كوو باقی خه‌ڵكی ئێران به‌شدار بن، یه‌عنی له مافی یه‌كسان به‌هره‌مه‌ند بن وه‌كوو هه‌موو ئێرانییهك، ئه‌وه داخوازێكه كه ئێمه ئه‌وڕۆ كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ین و ئامانجی سیاسیمان بۆ ئێستا ئه‌و ئامانجه‌یه.
كه‌وانه: هه‌ندێ ئه‌حزابی فارس یان بڵێین ئه‌حزابی ئێرانی كه ئۆپۆزیسیۆنن و له ده‌ره‌وه‌ن، نه‌هاتوونه‌ته ناو به‌ره‌ی فیدراڵییه‌ت، پان ئێرانیستن یان ئێرانچییه‌تی ده‌كه‌ن، ئه‌وان هێشتا به چاوی هاوڵاتیی پله دوو سه‌یری نه‌ته‌وه‌كانی تر ده‌كه‌ن یان به‌و شێوه سه‌یری كورد ده‌كه‌ن، چۆن ده‌كرێ له‌گه‌ڵ كه‌سانی وادا رێككه‌وتن هه‌بێ كه له راستیدا مرۆڤی پله یه‌ك و دوو له ئارادا نیه؟
مسته‌فا هجری: كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌كانی دواكه‌وتوو له رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستدا به‌تایبه‌تی كێشه‌ی دیكتاتۆریه‌ته كه كه‌مینه‌یه‌ك ده‌سه‌ڵاتی خۆیانیان سه‌پاندووه به سه‌ر زۆرینه‌دا. ئێمه كه چاو له سیستم و حكوومه‌تی ده‌سه‌ڵاتداری له‌و ناوچه‌دا ده‌كه‌ین، به جیاوازیی كهموزۆرهوه هه‌مووی وه‌ك یه‌ك وایه، بۆ نموونه چاو لێده‌كه‌ی له عێراقدا حیزبی به‌عس و كه‌مینه‌ی سوننه ده‌سه‌ڵاتی خۆی له سه‌رده‌می دیكتاتۆری سه‌ددام حسێندا سه‌پاندبوو به سه‌ر زۆرینهكهدا كه كورد و شێعه بوون. له وڵاتێكی وه‌كوو سووریادا ده‌بینین كه له‌وێش دوباره حیزبی به‌عس و عه‌له‌وییه‌كانن كه كه‌مینه‌یه‌كی بچوكن له سووریادا، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی خۆیانیان چه‌ندین ساڵه به سه‌ر زۆرینه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌دا سه‌پاندووه، له وڵاته‌كانی دیكه‌ی مهنتهقهشدا چاو لێده‌كه‌ین سیستمه‌كان به‌و جۆره‌ن، بۆیه ئه‌و نه‌ته‌وانه یان ئه‌و به‌شانه‌ی كه له‌و وڵاتانه‌دا ده‌سه‌ڵاتیان به چنگه‌وه بووه، وه بۆ ماوه‌یه‌كی دوورودرێژ له هه‌موو ئیمكاناتی ئه‌و وڵاتانه كه‌ڵكیان وه‌رگرتووه به قازانجی خۆیان، هه‌موو ده‌نگێكی ئازادیخوازییان سه‌ركوت كردووه كه نه‌كا ئه‌و مافه‌ی له داگیریان كردووه، خه‌ڵك لێیانی بسێنێته‌وه، هه‌میشه دیفاعیان كردووه له‌و ناحه‌قییه‌ی به سه‌ر خه‌ڵكه‌كه‌دا ده‌كه‌ین، ئه‌وه‌ش به‌داخه‌وه بووه‌ته كولتوورێك له مهنتهقهكهدا.
هه‌ر وه‌كوو ده‌بینین ئێستا له عێراقدا هه‌روا ده‌بینین، له سووریادا هه‌ر وا ده‌بینین، له ئێرانیشدا ده‌بینین كه ئه‌و به‌شه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان به ده‌ست بووه، له ماوه‌ی لانیكه‌م چل- په‌نجا ساڵی رابردوودا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه ئه‌وانه كه‌مینه بوون، ده‌یانه‌وێ ئه‌و سیستمه ده‌سه‌ڵاتدارییه به شێوه‌یه‌ك بپارێزن، جارێك به ناوی رێژیمی پاشایه‌تی، جارێك به ناوی رێژیمی ئیسلامی، وه له دوای كۆماری ئیسلامیشدا به‌شێوه‌یه‌كی تر ده‌یانه‌وێ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته له ده‌ستی خۆیاندا بپارێزن بۆ ئه‌وه‌ی كه مافی باقی نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی ئێرانی كه زۆربه‌ی پێكهاته‌ی حه‌شیمه‌تی ئێران پێك دێنن، دابین نه‌كرێت. بۆیه ئێمه ئه‌و كێشه‌یه‌مان له ئێران‌دا هه‌یه، له ئێرانیشدا ئێستا به‌شێك له فارسه‌كان هه‌ن كه له مه‌سه‌له‌ی مافی چاره‌نووس بۆ نه‌ته‌وه‌كانی دیكه له شێوه‌ی فیدراڵی یان خودموختاری‌دا، له هه‌ر شێوه‌یه‌كی خۆیدا نیگه‌رانن، ئه‌وان له‌و باوه‌ڕه‌دان كه مه‌سه‌له‌ی فیدراڵیزم و هه‌ر جۆره دیاریكردنی مافی چاره‌نووس بۆ نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی سه‌ره‌تای لێكترازانی چوارچێوه‌ی ئێران و به وته‌ی خۆیان تهجزییهتهڵهبییه، بۆیه له‌وه نیگه‌رانن.
له به‌رامبه‌ردا به بۆنه‌ی مێژووی سته‌م و زۆردارییهكیش كه ده‌سه‌ڵاتی حاكم به سه‌ر نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی بوویه‌تی كه كوردیش یه‌كێك له‌وانه‌یه، بێمتمانه‌ن به نیسبه‌ت حكوومه‌تی تارانه‌وه. ئێستاش نیگه‌رانن كه دوای رووخانی كۆماری ئیسلامیی ئێرانیش دیسانه‌وه گرووپێك دیكه له تاران شكڵ بگرێته‌وه و دوباره ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆری خۆی به سه‌ر نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌دا بسه‌پێنێ، به‌ڵام ئێمه هێنانه به‌ر باسی مه‌سه‌له‌ی فیدراڵیزم بۆ دابینكردنی مافی هه‌موو لایه‌ك له‌به‌ر چاو ده‌گرین. به‌و مه‌عنایه كه نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی مافی سیاسی‌یان پارێزراو بێ، چوارچێوه‌ی ئێران وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه و ته‌جزییه نه‌كرێ، ئه‌م باسانه‌مان له‌گه‌ڵ فارسه‌كان و ئه‌وانه‌ی كه ناكۆكن له‌گه‌ڵ فیدراڵیزمی جوگرافیایی نه‌ته‌وه‌یی كردووه، پێمان وتوون كه ئێستا ئیدی ده‌ورانی گلوبالیزمه، ده‌ورانی زانیاری خێرایه، خه‌ڵك هوشیار بووه‌ته‌وه، نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی به مافه‌كانی خۆیان شاره‌زا بوونه، ئیدی ناكرێ هه‌روا له ژێر سته‌مدا رابگیرێن. ئه‌و نه‌ته‌وانه ئیتر ئه‌و سیستمانه قبووڵ ناكه‌ن.
ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی حاكم هه‌ر به‌و شێوه‌یه ره‌فتار له‌گه‌ڵ ئه‌واندا بكات، ئه‌وده‌می قسه‌ی ته‌جزییه (جودابوونه‌وه) دێته ئاراوه، بۆیه باشترین رێگا هه‌م بۆ دابینكردنی مافی خه‌ڵكانی سته‌ملێكراوی ئێران وه‌كوو نه‌ته‌وه‌كان و هه‌م بۆ مانه‌وه‌ی چوارچێوه‌ی یه‌كگرتووی ئێران، فیدراڵیزمه كه شكلێكی گونجاوه، مه‌قبووڵه، به‌تایبه‌تی كه ئه‌و شێوه له ده‌سه‌ڵاتدارییه له به‌شێكی زۆری وڵاتانی پێشكه‌وتووی دونیادا ته‌جروبه كراوه. سیستمێكی باشه بۆ به‌تایبه‌تی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه نه‌ته‌وه‌ی جیاواز، ئایینی جیاواز، زمانی جیاواز هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌س له‌وێدا هه‌ست به سته‌م نه‌كات، یان حكوومه‌تی ناوه‌ندی ئه‌وه‌نده به‌هێز نه‌بێ كه بتوانێ جارێكی دیكه به شێوه‌یه‌كی دیكه مافی نه‌ته‌وه‌كانی دیكه پێشێل بكا، یه‌عنی به كورتی ده‌مه‌وێ بڵێم كه بێمتمانه‌یی هه‌م له لایه‌ن نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانه‌وه كه یه‌ك له‌وان كورده‌كانن به نیسبه‌تی حكوومه‌تی ناوه‌ند هه‌یه، هه‌م حكوومه‌تی ناوه‌ندیش یان به‌شێك له خه‌ڵكی ئێران كه زۆر شاره‌زای سیاسی‌یان نیه به نیسبه‌تی مه‌سه‌له‌ی مافی نه‌ته‌وایه‌تی له شكڵی فیدراڵیزم یان له شكڵی خودموختاریشدا كه ئێمه پێشتر داوامان ده‌كرد.
ئه‌و نیگه‌رانییه‌یان هه‌یه. ته‌بیعه‌ته‌ن بۆ ره‌واندنه‌وه‌ی ئه‌و ترس و نیگه‌رانییه، ئێمه سیاسه‌ته‌كه‌مان ئه‌وه‌یه كه له‌گه‌ڵ لایه‌نه جۆراوجۆره‌كانی فكری له ئێرانییه‌كان له ناو ئۆپۆزیسیۆندا، له ناو كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كاندا دیالۆگ بكه‌ین، باس و وتووێژ بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی كه له یه‌كتر باش حاڵی بین، ئێمه له‌وان حاڵی بین، ئه‌وانیش له ئێمه حاڵی بن. ئێمه ئێستا ماوه‌ی دوو ساڵێكه زۆرتر جه‌ختمان كردووه‌ته سه‌ر به‌ڕێوبردنی ئه‌و سیاسه‌ته، وه له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كانی فكری له ناو ئێرانییه‌كاندا خه‌ریكی دیالۆگین، وه ئه‌و دیالۆگانه توانیویه‌تی كاریگه‌رییه‌كی باشی هه‌بێت له‌وه‌ی كه ئه‌و لایه‌نانه ویست و داخوازییه‌كانی ئێمه گه‌لی كورد راسته‌وخۆ له خۆمان ببیستن، وه بۆ خۆی توانیویه‌تی كه ئێمه لێك نزیكتر بكاته‌وه، ئه‌وه بۆ خۆی كاریگه‌ریی زۆری بووه، ته‌بیعه‌ته‌ن ئه‌وه باسێكی دوورودرێژه، ده‌بێ ماوه‌یه‌كی زۆر درێژه‌ی هه‌بێ، چونكه له ماوه‌ی ده‌یان ساڵی رابردوودا كۆماری ئیسلامیی ئێران و پێش ئه‌ویش رێژیمی پاشایه‌تی له به‌رامبه‌ر مافخوازیی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران و گه‌لی كورددا ته‌بلیغی وایان كردووه كه ئه‌و مافخوازییه به مه‌عنای جودابوونه‌وه‌یه، به مه‌عنای ئه‌وه‌یه كه گه‌لی كورد به‌كرێگیراوی ئیسراییله، ئه‌مریكایه و له‌و تۆمه‌ته زۆرانه‌ی كه ده‌درایه پاڵ ئازادیخوازانی كورد.
ئێستا ده‌بێ ئێمه كار بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌و زه‌ینییه‌ته بگۆڕین، به دانیشتنی حوزوری، به كۆڕ و كۆبوونه‌وه، به میدیاكان كه له حیزب‌دا هه‌مانه وه‌ك ته‌له‌فزیۆن، وه‌ك رۆژنامه‌كان، وه‌ك وێبسایته‌كانی ئینته‌رنێتی، به هه‌مووی ئه‌وانه كار ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین نه‌وعێك ئیعتیماد له جیاتی ئه‌و بێ ئیعتیمادییه دابنینهوه چونكه ئێمه مادام ده‌مانه‌وێ له چوارچێوه‌ی ئێران‌دا بژین، ده‌بێ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ئێران، له‌گه‌ڵ باقی بیروبۆچوونه سیاسییه‌كانی ئێرانی بتوانین ته‌عامول بكه‌ین، هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م ئه‌وان ئیعتیماد به ئێمه بكه‌ن، هه‌م ئێمه‌ش بتوانین به گرهنتیبوونی مافه‌كانمان له ئاینده‌دا كه ئێمه شكڵهكهی له فیدراڵیزمدا ده‌بینین، بتوانین پێكه‌وه باشتر كار بكه‌ین و هه‌وڵ بده‌ین بۆ ژیانێكی باشتر بۆ هه‌موو خه‌ڵكی ئێران، یه‌ك له‌وان كوردیش.
ده‌بێ له چوارچێوه‌ی جوگرافیایی نه‌ته‌وه‌یی بێت، مه‌به‌ستم كورده‌كان له هه‌ر جێگایه‌ك كه له سه‌ر خاكی خۆیان و نه‌ته‌وه‌كانی تر كه له سه‌ر خاكی خۆیانن، ئه‌وانه حكوومه‌تی نێوخۆییان هه‌بێ، حكوومه‌تی مه‌حه‌لییان هه‌بێ، به‌ڵام باقی دیكه هه‌یه، بۆ نموونه كورد هه‌یه به سه‌دان هه‌زار كورد له شوێن و شاره‌كانی تری ئێران بڵاون، ئه‌وان ئیدی ناتوانن له مافی فیدراڵیزم به شكڵی جوگرافیایی ئیستیفاده بكه‌ن، ئه‌وان ده‌بێ حه‌ق و حوقوقی دێموكراتیكیان به ره‌سمی بناسرێت یان بۆ نموونه له مه‌نته‌قه‌ی كوردستاندا، له پارێزگاكانی كوردستاندا، خه‌ڵكی دیكه‌ی غهیرهكوردی تێدا ده‌ژیت.
ئه‌وان ئیدی له‌وێدا ناتوانن به‌حیساب حكوومه‌تی ناوخۆییان هه‌بێت، به‌ڵام ده‌بێ له حوقوقی دێموكراتیكی خۆیان ئیستفاده بكه‌ن، بێجگه له‌وانه له‌و مهنتهقانهدا ئایینی جیاواز هه‌یه، خه‌ڵكی ناموسڵمان هه‌یه، ئه‌وانه ده‌بێ هه‌موویان حه‌ق و حوقووقی دێموكراتیكیان مه‌حفووز بێت، له باری ئایینییه‌وه ئازاد بن، له باری په‌ره‌پێدانی فه‌رهه‌نگ و كولتوور و زمانی خۆیانه‌وه ئازاد بن، وه حكوومه‌تی مه‌حه‌لی كوردی ده‌بێ یارمه‌تیده‌ریی ئه‌وان بێ، به‌ڵام له‌و شوێنانه‌ی كه نه‌ته‌وه‌كانی تر نیشته‌جێن، بۆ نموونه بڵێین كورد له چوار پارێزگادا نیشته‌جێیه یان بۆ نموونه به‌لووچه‌كان له شوێنی خۆیان یان عه‌ره‌به‌كان له شوێنی خۆیان، ئێمه ده‌مانه‌وێ حكوومه‌تی ناوچه‌یی خۆیان هه‌بێ.
كه‌وانه: كاتی خۆی سه‌ددام حسێن ته‌عریبی كردبوو، ئێستاش كۆماری ئیسلامیی ئێران خه‌ریكی ته‌فریس كردنه، یان بۆ سهركوته و هێزه‌كانی خۆی دێنێته كوردستانه‌وه، ئایا ئه‌گه‌ر گۆڕانكاری به سه‌ر ئێران‌دا بێ، ئه‌و هێزانه كه بۆ ته‌فریس كردن هاتوونه‌ته كوردستانی رۆژهه‌ڵاته‌وه، ئایا ده‌بێ له كوردستان بمێننه‌وه یان نه‌مێننه‌وه؟
مسته‌فا هجری: به هیچ جۆرێك سیاسه‌تی ئێمه ئه‌وه نیه كه باس له‌وه بكه‌ین خه‌ڵكی غه‌یره‌كورد كه له ناوچه كوردنشینه‌كاندا نیشته‌جێن، ئه‌وانه له‌وێ نه‌مێنن، هه‌روه‌ها چاوه‌ڕوانیی ئه‌وه‌شمان نیه كه خه‌ڵكی كورد كه له شوێنه‌كانی دیكه‌ی غه‌یری كوردنشیندا نیشته‌جێن، ئه‌وان له‌وێ نه‌مێننه‌وه. ئێمه ده‌مانه‌وێ ئه‌و خه‌ڵكه له شوێنی خۆیان نیشته‌جێ بن، به‌ڵام له هه‌ر جێیه‌ك زۆرینهییهكه زیاتر بوو، حكوومه‌ته نه‌ته‌وه‌ییه‌كه پێك دێنێ، باقی خه‌ڵكه‌كه له حكوومه‌تی دێموكراتیكدا مافی خۆی به‌ده‌ست دێنێت. یه‌عنی ئێمه سیاسه‌تمان مه‌سه‌له‌ی پاكتاوكردن، یان پاككردنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ك یان ده‌ركردنی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له مهنتهقهیهكدا نیه، به‌ڵكو ئێمه له شێوه‌ی فیدرالیزمدا زۆرتر رێگاچاره‌ی پێكه‌وه‌ژیان، پێكه‌وه‌هه‌ڵكردن، تۆلێرانس و ته‌حه‌مولكردنی یه‌كتر دێنینه ئاراوه، له چوارچێوه‌ی قانوونێكی دێموكراتیكدا كه حه‌ق و حوقووقی هه‌موو تاكێكی كه له‌و شوێنه‌دا نیشته‌جێن مه‌حفووز بێ.
ئه‌وه سیاسه‌تێكه كه ئێمه له‌به‌ر چاوی ده‌گرین. له به‌شه‌كه‌ی دیكه‌ی پرسیاره‌كه‌تاندا كه ئایا له كوردستانیشدا مه‌سه‌له‌ی وه‌كوو ته‌عریب یان ته‌فریس یان به فارس كردن هه‌بێ، به‌و شكڵه‌ی كه عێراقدا ده‌یبینین، یان له سووریادا ده‌یبینین، به‌و شكڵه نیه به‌ڵام لانیكه‌م له ماوه‌ی رێژیمی پاشایه‌تی و له ماوه‌ی رێژیمی كۆماری ئیسلامی‌دا ئه‌وه نابینین، به‌ڵام له رێژیمی پاشایه‌تیدا ده‌بینین كه مه‌نته‌قه نیشته‌جێیه‌كان تێكه‌ڵ كراون بۆ ئه‌وه‌ی كه له یه‌ك مه‌نته‌قه‌دا یه‌ك نه‌ته‌وه نه‌بێ، بۆ نموونه له ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا ده‌بینین كه پارێزگای ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا له سه‌رده‌می پاشایه‌تیدا به جۆرێك جێبه‌جێ كراوه كه خه‌ڵكی كورد و تورك پێكه‌وه ده‌ژین، له مه‌نته‌قه‌ی عهرهبنیشنی ئه‌هوازدا كارێكیان كردووه كه دابه‌شبوونی خاكی پارێزگاكه تێكه‌ڵ كراوه له‌گه‌ڵ فارسه‌كانی دراوسێیان، هه‌ر به‌و شێوه ئه‌و سیاسه‌تانه ره‌چاو كراوه له مه‌نته‌قه‌ی به‌لووچه‌كاندا، ئه‌وانه كراون به‌ڵام وا نیه بۆ نموونه وه‌كوو ته‌عریب كه له عێراقێدا كراوه، خه‌ڵكی كورده كۆچ بده‌ن و خه‌ڵكی دیكه بێنن له‌وێدا نیشته‌جێی بكه‌ن، له ئێران‌دا به شێوه‌ی خۆیان ئه‌و كاره‌یان كردووه.
كه‌وانه: ئایا باشتر نیه له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌ره‌یه‌ی دیكه‌ی دێموكرات یه‌ك بگرنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان زووتر رزگاری ببێت؟
مسته‌فا هجری: ته‌بیعه‌ته‌ن ئه‌و رهفیقانهمان كه له حیزبی دێموكرات جیا بوونه‌وه زۆرمان پێ‌ناخۆش بوو، چونكه بۆ حیزبی دێموكرات و بۆ جووڵانه‌وه‌ی كورد له كوردستانی ئێران‌دا به زه‌ره‌رمان زانیوه و ئێستاش به زه‌ره‌ری ده‌زانین، له چوارچێوه‌ی ئه‌و بۆچوونه‌دایه كه ئێمه هه‌میشه داوامان كردووه كه ئه‌وان جارێكی دیكه بێنه‌وه مولحه‌ق ببنه‌وه به حیزب، ته‌نانه‌ت جارێكیان له دوایین هه‌ڵوێستی سیاسی كه نزیكه‌ی دوو مانگ له‌وه‌و پێش بوو كه من له باسێك له ته‌له‌فزیۆنی “تیشك”دا رامگه‌یاند كه ئێمه خه‌ریكین به‌ره به‌ره بۆ كۆنگره‌ی پانزه ده‌چین، بۆیه داوا ده‌كه‌ین ئه‌و رهفیقانهمان كه جودا بوونه‌ته‌وه پێش كونگره بێنه‌وه. بێن له كۆنگره‌دا به‌شداری بكه‌ن. ته‌نانه‌ت ئێمه ئاماده‌ین لایه‌نی سێهه‌میش كه ئه‌وان پێشنیاری ده‌كه‌ن، قبووڵ بكرێ له كۆنگره‌دا بۆ ئه‌وه‌ی نیشان بده‌ین هه‌موو كاره‌كانی كونگره له سه‌ره‌تاوه تا هه‌ڵبژاردنه‌كانی به شێوه‌یه‌كی دێموكراتیك و به شێوه‌یه‌كی ئه‌ساسنامه‌یی به‌ڕێوه ده‌چێ، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موومان تێیدا به‌شدار بین، ئه‌و كۆنگره‌یه هه‌ر به‌رنامه‌یه‌كی ته‌سویب كرد، هه‌ر رێبهرایهتییهكی هه‌ڵبژارد، هه‌موومان په‌یڕه‌وی لێبكه‌ین و بتوانین بڕیاره‌كانی به‌ڕێوه به‌رین، ئێستاش ئه‌و بانگه‌وازه‌ی كه من كردوومه له جێی خۆیه‌تی، من هیواردارم كه له نیهایه‌تدا ئه‌و رهفیقانهمان جوابی پۆزه‌تیڤ به‌و بانگه‌وازه‌مان بده‌نه‌وه و جارێكی دیكه حیزبی دێموكرات بتوانێ یه‌ك بگرێته‌وه.
كه‌وانه: ره‌نگه نزیك بێ دوای سووریا هه‌ندێ گۆڕانكاری له ئێران‌دا روو بدات، ره‌نگه بۆ نموونه دوو ساڵێك بخایه‌نێ، هه‌رچه‌ند رووخانی ئێران شتێكی حه‌تمییه. چ به‌رنامه و پرۆگرامێكتان هه‌یه بۆ ئه‌و كاته له ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان؟
مسته‌فا هجری: ئێمه له هه‌وڵی ئه‌وه‌داین كه بتوانین جۆرێك هه‌ماهه‌نگی و لێكنزیكبوونه‌وه، یان پلاتفۆرمێكی هاوبه‌ش له نێوان رێكخراوه‌كانی كوردی ئێرانی، لانیكه‌م له نێوان حیزبه سه‌ره‌كییه‌كاندا پێك بێنین. هه‌روه‌ها ئه‌و ده‌عوه‌ته‌ی كردوومانه له‌و لایه‌نه‌ی جودا بوونه‌ته‌وه، له ئاراسته‌ی ئه‌و پرۆژه‌دایه. بتوانین یه‌كده‌نگ بین له ئاڵۆگۆڕهكاندا بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ده‌سكه‌وتێكی زیاتر بۆ خه‌ڵكه‌كه‌مان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین. من پێموایه خه‌ڵكی كورد به‌و هۆیه‌وه كه ئه‌زموونێكی زۆری له خه‌بات و بهربهرهكانێدا هه‌یه له دژی حكوومه‌ته دیكتاتۆره‌كان كه به‌و هۆیه‌وه كه خه‌ڵكی كوردی به نیسبه‌تێكی باشتر له خه‌ڵكی دیكه‌ی ئێران سازمان دراوه، رێكخراوه، به بۆنه‌ی ئه‌وه‌ی كه حیزبه‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی كوردی ئێران چالاكن، هه‌ر كامه‌یان به نیسبه‌ت خۆیان خه‌ڵكیان رێك خستووه، خه‌ڵكی كورد هه‌ر به بۆنه‌ی تێكۆشان و چالاكییه‌كی زۆرتری ئه‌و حیزبه سیاسییانه‌ن كه باشتر به مافه‌كانی خۆیان شاره‌زان، پێموایه له ئاڵۆگۆڕه‌كانی داهاتوودا هه‌مووی ئه‌وانه پێكه‌وه ده‌توانێ ئیمتیازی زیاتر، یان بڵێین ده‌سكه‌وتێكی زیاتر بۆ گه‌لی كورد مسۆگه‌ر بكات، به‌ڵام ته‌بیعه‌ته‌ن پێویستی به كار و تێكۆشانی زیاتر هه‌یه له باری راگه‌یاندنه‌وه، له باری یه‌كڕیزی و لێكنزیكبوونه‌وه و هاودهنگبوون له ئاڵۆگۆڕهكاندا كه به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێ له به‌رامبه‌ر حكوومه‌تی ناوه‌ندی ئێران‌دا، له به‌رامبه‌ر هێزه‌كانی دیكه‌ی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی، له به‌رامبه‌ر كۆڕ و كۆبوونه‌وه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا هه‌تا یه‌ك ده‌نگ بین، باشتر ده‌توانین ده‌سكه‌وته‌كانی گه‌له‌كه‌مان زیاتر بكه‌ین.
كه‌وانه: حكوومه‌تی ئێران له میدیاكانیدا پروپاگه‌نده ده‌كات كه ئه‌مریكا ئه‌گه‌ر هاتۆته عێراق و ئه‌فغانستانه‌وه، وێرانی به‌جێ هێشتووه، به‌ڵام له هه‌رێمی كوردستاندا ئه‌منییه‌ت و تا راده‌یه‌ك ده‌وڵه‌مه‌ندی له ناو خه‌ڵكدایه، چۆن ئه‌توانین له داهاتوودا به خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵات رابگه‌یێنین كه هاتنی ئه‌مریكا به سووده یان به زیانه؟
مسته‌فا هجری: من له پێش هه‌موو شتێك‌دا هیوادارم كه خه‌ڵكی ئێران بتوانن بۆ خۆیان ئه‌وه‌نده یه‌كڕیز و یه‌كگرتوو بن به بێ ئه‌وه‌ی پێویستیان به لایه‌نێكی ده‌ره‌كی بێ، بتوانن كۆماری ئیسلامی بڕووخێنن و حكوومه‌تێكی دڵخوازیی خۆیان بێننه ئاراوه. به‌ڵام له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌ی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانی، ئه‌و پروپاگه‌نده‌یه‌ی كه ده‌كرێ بۆ سه‌ر پروپاگه‌نده‌یه‌ك كه پروپاگه‌نده‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران و هاوپه‌یمانه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران به نیسبه‌ت بارودۆخی ناوچه‌كه‌یه، پروپاگه‌نده‌یه‌ك كه سه‌رچاوه‌ی گرتووه له سیاسه‌تی توتالیتاریزم و ئایینی كۆماری ئیسلامیی ئێران كه دژایه‌تی له‌گه‌ڵ رۆژئاوا هه‌یه به گشتی و له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا به‌تایبه‌تی، ده‌نا ئه‌وه حاشاهه‌ڵنه‌گره كه كار و به‌رنامه‌كانی ئه‌مریكا له عێراقدا هه‌نگاوی زۆر به‌رز و زۆر پۆزه‌تیڤ بوون، ئه‌و هه‌نگاوه له یه‌كه‌م قۆناخ‌دا بووه هۆی رووخانی رێژیمی به‌عسی سه‌ددام حسێن كه به بێ یارمه‌تیدانی ئه‌مریكا به‌م زووانه ئه‌گه‌ری نه‌بوو.
دوای وی راسته ئێستا له عێراق به گشتی كێشه هه‌یه، كێشه‌ی تایفی هه‌یه، كێشه‌ی ئایینی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وانه مه‌سه‌له‌یه‌ك نین كه ئه‌مریكا یان هاوپه‌یمانه‌كانی پێكیان هێنابێ، له‌بنه‌مادا پێكهاته‌ی حه‌شیمه‌تیی عێراق كه له سه‌ره‌تاوه پێكهاتووه، پێكهاته‌یه‌كی ناكۆك بووه كه پێكیان هێناوه، ئه‌وه ئیدی كێشه‌كه هی ئه‌مریكا نیه، مه‌سه‌له‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه دوای رووخانی سه‌ددام حسێن، ئه‌ركه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ر خه‌ڵكی عێراق كه چه‌ند ده‌توانن به شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه، به شێوه‌یه‌كی دێموكراتیك بتوانن له‌گه‌ڵ یه‌كتر ته‌عامول بكه‌ن و گێره و كێشه و ناكۆكییه‌كانیان به شێوه‌ی دیالۆگ چاره‌سه‌ر بكه‌ن، ئه‌گه‌ر سه‌یر بكه‌ین ئه‌وه‌ش بۆ خۆی ئه‌و پرۆسه‌یه هاوبه‌شه هێواش هێواش به‌ره‌و پێش ده‌چێت، كێشه هه‌یه به‌ڵام له په‌رله‌مان له گه‌ڵ یه‌كتردا دیالۆگ ده‌كه‌ن، باس ده‌كه‌ن، جاری وایه هه‌یه ناكۆكییه‌كان و دووبه‌ره‌كییه‌كان دوو ئه‌وه‌نده ده‌بێته‌وه، به‌ڵام دوباره باس ده‌كه‌ن و هێواش هێواش به‌ره‌و چاره‌سه‌ركردن ده‌چن، ئه‌گه‌ر خودی خه‌ڵكه‌كه بتوانن وڵاته‌كه‌یان ئیداره بكه‌ن، ده‌توانن ئه‌منییه‌تی باش ئیداره بكه‌ن، له باری ئابورییه‌وه كه داهاتێكی زۆری هه‌یه، خه‌ڵكه‌كه‌یان ژیانێكی به‌خته‌وه‌رانه‌یان بۆ دیاری بكه‌ن.
ئه‌وانه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به ئه‌مریكاوه نیه. ئه‌مریكا سه‌ددام حسێنی بۆ ئه‌وان رووخاند كه بۆیان نه‌ده‌ڕووخا و به‌جێشی هێشتن، ئێستا بۆ خۆیانن كه ماوه‌ته‌وه سه‌ر كهفایهت و لێهاتوویی و شایسته‌یی خۆیان كه چۆن ده‌توانن وڵاته‌كه‌ی خۆیان ئیداره بكه‌ن، خۆ ئێستا له زۆر وڵاتی دیكه‌ی جیهاندا هه‌یه كه ئه‌مریكاشی لێ نیه، به‌ڵام سه‌روه‌ت و سامانی خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌فیڕۆ ده‌چێ، دیكتاتۆری زاڵه به سه‌ریدا بۆ نموونه تۆ حیسابی بكه وڵاتێك وه‌كوو كۆریای باكوور، خۆ ئه‌مریكا له‌وێ نیه، ئه‌وه مه‌سه‌له فه‌رهه‌نگ و كولتووری خه‌ڵكه‌كه‌یه، بۆیه ئه‌و بیروبۆچوونه كه هه‌موو خراپییه‌كان، هه‌موو وێرانی و گه‌نده‌ڵی و ئه‌وانه بخرێته سه‌ر ئه‌ستۆی ئه‌مریكا، ئه‌وه ته‌نیا چه‌واشه‌كردنی بیروڕای گشتییه، ده‌نا ئه‌وه هیچ كات له‌گه‌ڵ واقیعدا یه‌ك ناگرێته‌وه چونكه هه‌ر له‌و عێراقه‌دا به‌شێكی له خه‌ڵكه‌كه‌ی كه كوردستان بێ، خه‌ڵكه‌كه‌ی تێگه‌یشتووتره، دێموكراتیكتره، پێشینه‌ی دێموكراسی و تێكۆشانی زیاتری هه‌یه، توانیویه‌تی هه‌ر له‌و عێراقه‌دا حكوومه‌تێك پێك بێنێ كه خه‌ڵكه‌كه‌ی ئازادی هه‌یه، له باری ژیاندا به شێوه‌ی نیسبی دابین كراون، رۆژ به رۆژ پرۆسه‌ی دیموكراسی له به‌ره‌وپێشچوونه، تا ئێستا چه‌ندین هه‌ڵبژاردن كراوه، خه‌ڵك نوێنه‌رانی خۆیان بۆ پارله‌مان، بۆ سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم، بۆ سه‌رۆكی حكوومه‌ت هه‌مووی به هه‌ڵبژاردن جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، ئه‌نجوومه‌نی شاره‌كانمان هه‌یه، ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان هه‌یه، خه‌ڵك به هه‌ڵبژاردنی خۆی ده‌یكا و جێبه‌جێی ده‌كا. كه‌وابوو ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا هاتۆته عێراق، هاتۆته كوردستانیش، به‌ڵام چونكه خه‌ڵكی كورد باشتر توانیویه‌تی له‌و ده‌رفه‌ته كه‌ڵك وه‌ربگرێ، رێوشوێنێكی دێموكراتێكی گرتووه‌ته‌به‌ر، توانیویه‌تی ناوچه‌یه‌كی جیاواز له عێراق بۆ خۆی بخوڵقێنێ، بۆیه من ئه‌و پروپاگه‌ندانه به ته‌واوی ره‌ت ده‌كه‌مه‌وه كه ئه‌و خه‌تا و كێشانه‌ی له عێراقدا هه‌ن بخرێته سه‌ر ئه‌مریكا، یان هه‌ر لایه‌نێكی دیكه.
ئه‌مه زۆرجار خه‌ڵكی شه‌رقی و به‌تایبه‌تی له ناو شهرقیشدا خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئێمه‌ی ئێرانیش ئه‌گه‌ر مێژووی ئێران ده‌خوێنینه‌وه، ده‌بینین كه هه‌موو خهتاكان، كه‌موكوڕییه‌كان، برسیه‌تی، نه‌داری، بێكاری، هه‌موو خاڵێكی نێگه‌تیڤه ده‌یخه‌ینه سه‌ر بێگانه‌كان، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه ئێمه بۆ خۆمان هیچ تاوانێكمان نه‌بووه و بۆ خۆمان هیچ خهتایهكمان نه‌بووه، بۆ ئه‌وه‌ی كه خۆمان ئاسووده بكه‌ین، خه‌تا ده‌خه‌ینه سه‌ر لایه‌نێكی دیكه. ئه‌وه سیسته‌مێك له بیركردنه‌وه‌یه كه كولتوورێكی ریشه‌یی هه‌یه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، به‌داخه‌وه خه‌ڵكه‌كه له دواكهوتوویدا دێڵێته‌وه. له بری ئه‌وه‌ی له خۆیدا چاكسازی بكات، هه‌ڵه‌كانی خۆی بدۆزێته‌وه و چاكیان بكات، به ئاسانی ده‌یخاته سه‌ر لایه‌نی دیكه. ده‌ره‌نجام هه‌ڵه‌كان به‌رده‌وام دووپات ده‌بنه‌وه.
كه‌وانه: راگه‌یاندنه‌كانی جیهان نزیكه‌ی دوو ساڵه سه‌رقاڵی ده‌سته‌واژه‌ی “به‌هاری عه‌ره‌بی”ن، ئه‌و به‌هاره بۆ وڵاتانی عه‌ره‌بییه، ئایا شتێكی وا له ئارادایه به ناوی “به‌هاری ئێرانی”، به‌و واتایه كه خه‌ڵكی ئێران راپه‌ڕینێك بكه‌ن به شێوازی به‌هاری عه‌ره‌بی؟
مسته‌فا هجری: دیاره من هه‌ر ناڵێم به شێوازی به‌هاری عه‌ره‌بی، چونكه هه‌موو راپه‌ڕینه‌كان، هه‌موو خه‌بات و تێكۆشانه‌كان له هه‌ر وڵاتێكدا و له هه‌ر ناوچه‌یه‌كدا، له چوارچێوه‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی خودی خه‌ڵكه‌كه و جوگرافیای ئه‌و مه‌نته‌قه‌دا ده‌بێ، به‌ڵام هه‌ر وه‌كوو پێشتر له وه‌ڵامی پرسیارێكدا باسم كرد، كۆماری ئیسلامی ئێرانیش له به‌رده‌م ئاڵۆگۆڕدایه چونكه مه‌سه‌له‌ی دێموكراسی له هه‌ر ناوچه‌یه‌كدا كه سه‌رهه‌ڵ ده‌دا باقی ناوچه‌كه‌ش ده‌ته‌نێته‌وه، واته خه‌ڵكه‌كه ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ریی ئاڵۆگۆڕهكان كه به‌ره‌و دێموكراسی ده‌ڕۆن. ئه‌گه‌ر نموونه‌یه‌كی روونتر باس بكه‌م له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عێراقه، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عێراق له ناوچه‌یه‌كدا هه‌ڵكه‌وتووه كه ئێستا له واقیعدا هاوسنوره له‌گه‌ڵ به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان، هه‌روه‌ها خه‌ڵكی وڵاتانی تر دێن چاویان به‌و ناوچه‌یه ده‌كه‌وێ، هه‌م له وڵاتانی رۆژئاوایی و هه‌م له وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی دێن چاویان پێده‌كه‌وێ له‌وێ سه‌رمایه‌گوزاری ده‌كه‌ن. هه‌ر وه‌ك ده‌زانن رێژه‌یه‌كی زۆر كونسولخانه كراونه‌ته‌وه به مه‌به‌ستی بازرگانی، بۆ گه‌شتوگوزار خه‌ڵك دێن چاویان پێده‌كه‌وێ. كاتێك چاویان به‌و ناوچه‌یه ده‌كه‌وێ هه‌ڵیده‌سه‌نگێنن و پێوانه‌ی ده‌كه‌ن دۆخی كوردستان له‌گه‌ڵ عێراق، دۆخی كوردستان له‌گه‌ڵ ئێران، دۆخی كوردستان له‌گه‌ڵ سووریا كه تێده‌گه‌ن ئه‌و سیستمه، سیستمێكی باشه، شێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارییه‌كی باشه به قازانجی خه‌ڵكه، ئه‌وان هان ده‌درێن كه ئه‌وانیش رۆژێك له رۆژان بتوانن له ناوچه‌ی خۆیاندا ده‌سه‌ڵاتێكی ئه‌وتۆیان هه‌بێ. ئه‌وانه ده‌ته‌نێته‌وه، خه‌ڵك كه چاوی پێده‌كه‌وێ، به ئه‌زموون ده‌بینێ كه باشتره، ئه‌وا كاریگه‌ری داده‌نێ.
ئه‌وه له لایه‌ك، له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه به‌پێچه‌وانه‌كه‌ی ئه‌گه‌ر چاو لێبكه‌ین، كاتێك ده‌بینین خه‌ڵك باوه‌ڕی به خۆی په‌یا كردووه، له وڵاتێك وه‌ك میسردا، له وڵاتێك وه‌ك توونس، وه‌ك لیبیا، ئێستاش له سووریادا به دوای خه‌بات و به‌ربه‌ره‌كانێ خه‌ڵك ده‌توانن حكوومه‌ته دیكتاتۆرییه‌كان بڕووخێنن كه رۆژگارێك قه‌د بیریان نه‌كردبێته‌وه، توانای ئه‌و خه‌ڵكه ئه‌وه‌نده گه‌وره‌یه، ئه‌وه‌نده زۆره كه ده‌توانێ دیكتاتۆرێك بڕووخێنێ. ئه‌وه خه‌ڵكی ناڕازی ئێرانیش هان ده‌دات كه به‌ڵێ ئێمه‌ش ده‌توانین وه‌كوو ئه‌و وڵاتانه حكوومه‌ته‌كه‌مان بڕووخێنین و حكوومه‌تێكی دڵخوازیی خۆمان پێك بێنین، خۆ ئێمه خه‌ڵكه‌كه‌مان زیاتره له میسر، زیاتره له سووریا، رابردوویه‌كی سه‌رده‌میانه‌ی زیاترمان هه‌یه. یان بۆ نموونه كورده‌كان كه له به‌شه‌كانی دیكه‌وه دێن بۆ ئێره بۆ چاوپێكه‌وتن، بۆ رابواردن، بۆ سه‌رمایه‌گوزاری، بارودۆخێك ده‌بینن كه له‌گه‌ڵ ئه‌و ناوچانه‌ی كه خۆیان تیایدان پێوانه‌ی ده‌كه‌ن، بۆیه ئه‌وانه هه‌موویان پێكه‌وه گرێدراون، بۆ نموونه مه‌سه‌له سیاسییه‌كان له چوارچێوه‌یه‌كی جوگرافیاییدا قه‌تیس نامێنێته‌وه. بۆ نموونه تۆ حیسابی بكه له نوخته‌یه‌كی ئه‌و دنیایه‌دا ئاڵۆگۆڕێك ئه‌وڕۆكانه له‌و سه‌رده‌مه‌دا دێته پێشێ، كاریگه‌ری داده‌نێت. قسه‌یه‌ك ئه‌وڕۆ ده‌توانێ نرخی نه‌وت زیاد بكات، یان كه‌می بكات.
كێشه‌یه‌ك ده‌توانێ كاریگه‌ری دابنێت له سه‌ر سیاسه‌تی ناوچه‌یه‌ك، بۆیه كۆماری ئیسلامیش له‌و ئاڵۆگۆڕانه به دوور نیه، بۆیه من له‌وه‌دا هیچ گومانم نیه كه كۆماری ئیسلامیی ئێران و باقی شوێنه‌كانی دیكه‌ش كه حكوومه‌تی دیكتاتۆری به سه‌ریاندا زاڵه، ئیدی كاتیان به سه‌ر چووه، ناتوانن به‌و شێوه‌یه دیسانه‌وه درێژه به حكوومه‌ته‌كانیان بده‌ن. بۆیه نه خه‌ڵك ئه‌و شێوه ده‌سه‌ڵاتداری و زوڵم و زۆره قبووڵ ده‌كات، نه ئه‌وانیش ئیدی ده‌توانن به‌و سیستمه درێژه به ده‌سه‌ڵاتی خۆیان بده‌ن. بۆیه ئاڵۆگۆڕهكان ئاڵۆگۆڕی حه‌تمین. ته‌نها ئه‌وه ده‌مێنێته‌وه قسه له‌سه‌ر كاتی روودانهكهیهتی. ئه‌گینا ئه‌وه‌ی كه ئاڵۆگۆڕهكه دێته پێشێ من به‌ش به حاڵی خۆم گومانێكم نه‌ماوه.
كه‌وانه: كورد به گشتی خه‌ریكه له لایه‌ن وڵاتانی ده‌ره‌وه ناسنامه‌یه‌كی جیهانی وه‌ك پاڵپشتی پێده‌درێت، ئایا كورد وه‌ك چۆن ئێستا له ناوه‌ندی عێراق ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه، ئایا ده‌توانێ له داهاتوودا له تاران ده‌سه‌ڵاتی هه‌بێت؟
مسته‌فا هجری: جارێ با له پێشدا ئه‌وه بڵێم كه من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نیم كه ماف به كورد ده‌درێت، كورد مافی خۆی هه‌یه و لێی غه‌سب كراوه، لێی داگیر كراوه، به نیسبه‌ت خه‌بات و بهربهرهكانێكهی، به نیسبه‌ت ره‌چاوكردنی سیاسه‌تی درووست، خوێندنه‌وه‌ی درێژخایه‌نی درووست له ناوچه‌كه‌دا ده‌توانێ مافه‌كانی خۆی به ده‌ست بێنێ له ده‌ستی ئه‌وانه‌ی كه غهسبیان كردووه بیهێنێته ده‌رێ. بۆ سیستمی دێموكراتیكی فیدراڵ كه باسمان كرد هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ین. له‌و سیستمه‌دا له بنه‌مادا خه‌ڵكی ئێران له به‌ڕێوبردنی وڵات‌دا شه‌ریك ده‌بن. واته جیاوازیی نێوان خه‌ڵكی كورد یان فارس یان عه‌ره‌ب یان به‌لووچ نامێنێت، له چوارچێوه‌ی قانوونێكی ئه‌ساسی دێموكراتیكدا هه‌موویان شه‌ریك ده‌بن له به‌ڕێوبردنی وڵات‌دا، له دانانی قانوون‌دا، بۆیه ئه‌وه‌ی كه وه‌ك نموونه هێناته‌وه كه كورد له عێراقدا به‌شدار ئه‌بێ، به‌ڵێ ئه‌وه له هه‌ر سیستمێك ئه‌گه‌ر دێموكراتیك بێ، هه‌روا ده‌بێ. كورد ده‌توانێ له تارانیشدا به‌شدار بێ، هه‌م له په‌رله‌مانه‌كه‌یدا به پێی قانوونێكی دێموكراتیك ده‌توانێ نوێنه‌ری خۆی بنێرێ بۆ پارله‌مان، بۆ ئه‌وه‌ی كه له بڕیارداندا، بۆ ئه‌وه‌ی له قانوونداناندا شه‌ریك بێ، هه‌م له به‌ڕێوبردنی گشتیی وڵات‌دا ده‌توانێ له حكوومه‌تدا به‌شدار بێ و شه‌ریك بێ، ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌بێ له بنه‌مادا ناتوانین پێی بڵێین دێموكراتیك.
كه‌وانه: دووه‌مین كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی لاوان به‌ڕێوه چوو. پێموایه به‌ڕێزت به‌شداریت كردبوو، داهاتووی ئه‌و كۆنگرانه چۆن ده‌بینیت؟
مسته‌فا هجری: له مێژووی ئێمه‌ی كورد و باقی نه‌ته‌وه‌كانی ژێرده‌ست له ناوچه‌كه‌دا حكوومه‌ته ده‌سه‌ڵاتداره‌كان هه‌میشه تێكۆشاون كه كێشه و دووبه‌ره‌كی و دوژمنایه‌تی له به‌ینی ئێمه‌دا ساز بكه‌ن، چونكه ئه‌گه‌ر ئاوڕێك به مێژووی خودی خۆمان كورده‌كان بده‌ینه‌وه، ده‌بینین كه ئه‌و خه‌ساره‌ت و میحنه‌ت و چارهڕهشییهی كه كورد به ده‌ستی خۆی له هه‌ندێك بڕگه‌ی زه‌مه‌نیدا پێكی هێناوه كه‌متر له‌و مه‌راره‌ت و به‌دبه‌ختییانه نیه كه حكوومه‌ته دیكتاتۆره‌كان به سه‌ر ئێمه‌یان هێناوه. زۆرجار ئێمه‌یان وه‌كوو كه‌ره‌سه‌یه‌ك به‌كار هێناوه و دژی یه‌كتر شه‌ڕیان پێكردووین، دوژمنایه‌تیان پێكردووین، شه‌ڕی عه‌شیره‌تییان پێكردووین، شه‌ڕی ئایینی‌یان پێكردووین. ئه‌وانه بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه نه‌ته‌وه‌ی كورد ئه‌گه‌ر له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتداران و دوور له بڕیاری خۆی و ئیراده‌ی خۆی له خاك و نه‌ته‌وه‌كه‌ی دابه‌ش كراوه، به‌ڵام ئێمه بۆ خۆشمان به داخه‌وه له ژێر كاریگه‌ریی سیستمه دیكتاتۆره‌كاندا یارمه‌تیده‌ر بووین بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه.
بۆیه كۆبوونه‌وه‌ی كورد له هه‌موو به‌شه‌كاندا له هه‌ر شێوه‌یه‌كی خۆیدا بێ وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێوه ئاماژه‌تان پێدا، لاوان بێ، ژنان بێ، ئه‌حزابی ئۆپۆزیسیۆنی كورد له به‌شه‌كانی دیكه بێ، هه‌موو ئه‌وانه له ئاراسته‌ی به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته داگیركهرانهیه، واته له راستای سڕینه‌وه‌ی ئه‌وانه‌دایه، له راستای ئه‌وه‌دایه كه ئێمه‌ی كورد ئه‌و هوشیارییهمان جارێكی تر بۆ بسه‌لمێنرێ كه ئێمه هه‌موومان یه‌ك نه‌ته‌وه‌ین، هه‌موومان ئه‌توانین یه‌ك ده‌نگمان هه‌بێ، ده‌توانین هێزه‌كانمان بخه‌ینه سه‌ر یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین په‌یامی خۆمان، ده‌نگی خۆمان به شێوه‌یه‌كی یه‌كگرتوو به گوێی نه‌ته‌وه‌ی خۆمان كورد و به گوێی نه‌ته‌وه دراوسێكاندا بچرپێنین. په‌یامی ئاشتی، په‌یامی پێكه‌وه‌ژیان، په‌یامی یه‌كگرتوویی و یه‌كڕیزی بۆ گه‌لی كورد له بری پارچه‌پارچه‌بوون و دابه‌شبوون و دوژمنایه‌تی كردن پێكه‌وه. بۆیه من ئاكامی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی لاوانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان به هه‌نگاوێكی زۆر به‌رز ده‌نرخێنم و هیوادارم كه هه‌لومه‌رجێكی وا به زوویی بێته پێش كه له به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستانیشدا كۆنفرانسه‌كانی دیكه‌ی لاوانی كورد پێك بێت و ئه‌و یه‌كڕیزییه رۆژ به رۆژ زیاتر بچێته پێشێ.
كه‌وانه: ئایا بیر له‌وه كراوه‌ته‌وه كه ژنان له سیاسه‌تی رۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا به‌شدار بن؟
مسته‌فا هجری: كاتێك ئێمه باس له سیستمی دیكتاتۆری ده‌كه‌ین، له سیستمی دیكتاتۆریدا هه‌موو شتێك تێك دراوه، هه‌موو فه‌رهه‌نگ و كولتوور و بایهخهكان تێك دراون، تۆ چاو لێبكه له كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا هه‌موو شتێك تێك دراوه، بێجگه له گروپێكی بچووك كه بڕوایان به شێعه‌ی ویلایه‌تی فه‌قیهه، له ده‌وری وه‌لیی فهقیهدا كۆ بوونه‌ته‌وه باقی خه‌ڵكی ئیتر بێ بایه‌خه، هه‌موومان له بیرمانه كه له دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری به خه‌ڵكی ناڕازی ده‌وت پووش و په‌ڵاش، پێی ده‌وتن گوێره‌كه، له سیستمێكی وادا و له فه‌رهه‌نگێكی وادا كه به داخه‌وه ساڵه‌های ساڵه درێژه‌ی هه‌یه، نه پیاو مافی خۆی هه‌یه، نه ژن، نه لاو، نه پیر، نه منداڵ، هیچ كه‌سێك مافه ئینسانییه‌كه‌ی ناپارێزرێت، به‌تایبه‌تی ژنان كه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا به گشتی كولتووره‌كه‌ی دژی ژنه، له باری ئایینییه‌وه و بنه‌ماڵه‌ییه‌وه ده‌چه‌وسێنه‌وه.
نه‌یانتوانیوه به‌و هۆیانه‌وه ئه‌و جۆره‌ی كه پێویسته به‌شداری بكه‌ن له چالاكی و تێكۆشانه سیاسییه‌كان، مه‌به‌ستم ئه‌وه نیه كه تێیدا به‌شدار نین، به‌ڵام ده‌ڵێم به‌و جۆره‌ی كه پێویسته نه‌یانتوانیوه، ده‌نا ئێمه له ناو ژنانیشدا ژنی زۆر تێكۆشه‌ر و چالاكمان هه‌بووه له ریزی حیزبه سیاسییه‌كانی كوردی ئێران، له ناو هونه‌رمه‌ندان، له ناو حیزبی كوردستانی ئێران‌دا، له ئاستی رێبه‌رایه‌تی و بڕیارداندا ژنان به‌شدارن، به‌ڵام ئه‌وه به‌س نیه، پێ به پێی ئه‌وه‌ی دێموكراسی له ناوچه‌كه‌دا ده‌چێته پێشه‌وه، بێگومان ژنانیش زیاتر ده‌وریان دهردهكهوێَ، كاریگه‌رییان زیاتر ده‌رده‌كه‌وێ، زیاتر ده‌توانن له بڕیارداندا، له مه‌ركه‌زی بڕیارداندا، له هه‌ڵسووڕاندنی كاروباری وڵات‌دا به‌شداری بكه‌ن، به‌ڵام هه‌مووی ئه‌وانه به‌ستراوه‌ته‌وه به به‌ره‌وپێشچوونی دێموكراسی، واته ئه‌گه‌ری نیه ژن بتوانێ به مافه‌كانی خۆی بگات، جیا له‌وه‌ی كه ده‌بێ حكوومه‌ت بگۆڕێ و حكوومه‌تێكی دێموكراتیك بێته سه‌ر كار. مه‌به‌ستم ئه‌وه نیه كه ده‌بێ ژن راوه‌ستێ چالاكی نه‌كا بۆ مافه‌كانی خۆی هه‌تاكوو حكوومه‌تی دێموكراتیك داده‌مه‌زرێ، به‌ڵكوو مه‌به‌سته‌كه‌م ئه‌وه‌یه كه ژنانی ئێستا له دوو لایه‌نه‌وه ئه‌ركیان له سه‌ر شانه كه خه‌بات بكه‌ن، یه‌ك خه‌باتێكی سیاسی شان به شانی پیاوان و هه‌موو ئازادیخوازانی ئێران و كورده‌كان بۆ گۆڕینی حكوومه‌ت و هێنانه‌كایه‌ی حكوومه‌تێكی دێموكراتیك و له لایه‌كی دیكه‌وه خه‌بات بۆ ئه‌و مافانه‌ی خۆیان كه وه‌كوو ژن پێشێل كراوه به زۆر هۆكار، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه رۆژێك ژنیش له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردهواری خۆماندا ده‌توانێ زۆر له‌وه‌ی كه ئێستا هه‌یه له بڕیارداندا له هه‌ڵسووڕاندنی كاروباری وڵات‌دا، له هه‌موو گۆشهوكهناری ئه‌و وڵاته‌دا وه‌كوو پیاو به‌شدار بێ، له‌وه‌دا گومانم نیه.
كه‌وانه: چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر قه‌رار وابوو كۆنگره‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی كورد ببه‌سترێ، به‌ڵام هه‌ندێ حیزب به هۆی بیروڕای جیاوازه‌وه پێشوازییان له‌و كۆنگره‌یه نه‌كرد و به‌ڕێوه نه‌چووه. نه‌هاتنیان باش بوو یان خراپ؟
مسته‌فا هجری: ئێستا ئه‌وه‌ی كه به‌رباسه، قه‌رار وایه له لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه كۆنگره‌یه‌كی ئاوا ببه‌سترێ، به‌ڵام تاكوو ئێستا ئه‌و كۆنگره‌یه نه‌به‌ستراوه، به‌و جۆره‌ی باسیان كردووه قه‌رار وایه له داهاتوودا ئه‌و كۆنگره‌یه ببه‌ستن. به‌و جۆره‌ی باس كراوه كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌حزابی سیاسیی كورد له هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستانی تێیدا به‌شداری ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن خهتابێكیان هه‌بێ رووبه‌ڕووی وڵاتانی ده‌ره‌وه، رووبه‌ڕووی حكوومه‌ته‌كان، رووبه‌ڕووی نه‌ته‌وه‌ی كورد، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌وه نه‌گیراوه. ئێمه‌ش چاوه‌ڕوانین بزانین ئه‌و كۆنگره‌یه ده‌گیردرێ یان ناگیردرێ.
كه‌وانه: پێموایه ئێستا حیزبه كوردییه‌كان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئاسته رۆشنبیری سیاسییه كه ئیتر دابنشین له یه‌كتر تێبگه‌ن و به‌ره‌یه‌كی فكری یان به‌ره‌یه‌كی سیاسی پێك بێنن، ئایا بیرتان له‌وه كردووه‌ته، یان كارێكی واتان كردووه كه به‌ره‌یه‌كی یه‌كگرتووی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا پێك بێنن؟
مسته‌فا هجری: به‌داخه‌وه ئه‌و ئینشیعاباتانهی كه له حیزبه‌كانی كوردستانی ئێران‌دا هاتوونه‌ته پێشێ، له‌و بواره‌دا كاریگه‌ری نێگه‌تیڤی زۆریان داناوه، به‌ڵام ئێمه به‌ش به حاڵی خۆمان هه‌ر له هه‌وڵداین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین رێگاچاره‌یه‌ك بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ببینینه‌وه و بتوانین لێك نزیك بینه‌وه و به زمانێكی هاوبه‌ش بتوانین له‌گه‌ڵ كۆڕ و كۆمه‌ڵه‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی ده‌ره‌وه، له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌ی خۆمان بتوانین وه‌كوو یه‌كده‌نگ قسه بكه‌ین، له هه‌وڵی ئه‌وه‌داین، هیوادارم كه بتوانین ئه‌وه چاره‌سه‌ر بكه‌ین.
كه‌وانه: خه‌ڵكی كوردستان وه‌كوو زۆرینه ئایینێكی تایبه‌ت به خۆیانیان هه‌یه، ئیسراییلیش ئایینێكی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه، به رای ئێوه ئایا په‌یوه‌ندیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان یان به گشتی كورد له‌گه‌ڵ ئیسراییلدا باشه یان نا؟
مسته‌فا هجری: ئێمه وه‌كوو ئه‌حزابی سیاسی، وه‌كو گه‌لی كورد هیچ كێشه‌یه‌ك نابینین له‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندی بگرین له‌گه‌ڵ ئیسراییل، یان له‌گه‌ڵ هه‌ر وڵاتێكی دیكه، ئێمه هیچ كێشه‌یه‌كمان نه وه‌كوو نه‌ته‌وه‌ی كورد نه وه‌كوو ته‌نانه‌ت كوردی ئێران له‌گه‌ڵ ئیسراییل نیه، له مێژووشدا قه‌د كێشه‌مان له‌گه‌ڵ ئیسراییل نه‌بووه، من به بۆچوونی خۆم پێموایه به‌گشتی خه‌ڵكی ئێرانیش به گشتی وایه هیچ كێشه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ئیسراییل نیه، ئه‌وه‌ی كه پروپاگه‌نده دژی ئیسراییل ده‌كا كۆماری ئیسلامییه كه ده‌یه‌وێ وا پیشان بدات كه پارێزگاری له مافی ئیسلامییه‌كان به‌تایبه‌ت فه‌له‌ستینییه‌كان ده‌كا، پروپاگه‌نده‌ی كۆماری ئیسلامی بۆ هه‌موو كه‌س و ته‌نانه‌ت بۆ فهلهستینیهكانیش روون بووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌و دامه‌زراندنی په‌یوه‌ندییه به‌شێكی زۆری ئه‌به‌سترێته‌وه به لایه‌نی دیكه، بۆیه له باری خودی پێكهێنانی په‌یوه‌ندی، من هیچ كێشه‌یه‌ك نابینم، به‌ڵام به‌ستراوه‌ته‌وه ئایا لایه‌نه‌كه‌ی دیكه ئاماده‌یه ئه‌و كاره بكا یان نا، مه‌سه‌له‌كه ئه‌وه‌یه.
كه‌وانه: وڵاتانی هاوپه‌یمان پێداگرن له سه‌ر ئه‌وه‌ی كه سووریا ده‌بێ بڕووخێ، ئایا دوای رووخانی حكوومه‌تی سووریا، ده‌سپێكی راپه‌ڕێنێك له ئێران‌دا ده‌بێت، له‌و بواره‌دا داهاتووی حكوومه‌تی ئێران چۆن ده‌بینیت؟
مسته‌فا هجری: مه‌رج نیه كه دوای رووخانی سووریا له ئێران‌دا راپه‌ڕین روو بدا، به‌ڵام وه‌كو باسم كرد مه‌سه‌له‌ی رووخانی دیكتاتۆره‌كان له ناوچه‌كه‌دا هه‌ر كامه‌یان كه ده‌ڕووخێ كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌وی دیكه‌یان دهادهنێ به‌تایبه‌تی له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران و سووریادا مه‌سه‌له‌كه بڕێك جیاوازی هه‌یه، له‌و باره‌وه كه سووریا له واقیعدا وه‌كوو پردێكه له نێوان كۆماری ئیسلامی و فه‌له‌ستین و حزبوڵڵا كه لایه‌نگرانی كۆماری ئیسلامی تێدا هه‌ن. به نه‌مانی سووریا ئه‌و پرده ده‌ڕووخێ، یان بڵێم لانیكه‌م زۆر لاواز ده‌بێ. ئیدی كۆماری ئیسلامی ده‌ستی ئاوه‌ڵه نابێ وه‌كوو ئێستا بتوانێ به كه‌یفی خۆی ته‌داخول بكا له وڵاتانی ناوچه‌كه وه‌كوو لوبنان و فه‌له‌ستین و هه‌ڕه‌شه‌ی راسته‌وخۆ بكا له سه‌ر ئیسراییل، ئه‌وه‌ی نامێنێ و له واقیعدا ته‌نیا وڵاتێكی عه‌ره‌بیش كه تاكوو ئێستا له‌گه‌ڵ ئێران هاوپه‌یمانه سووریایه، به نه‌مانی وی ئه‌و ته‌نیا دۆسته‌ی خۆیشی له‌ده‌ست ده‌دا، زیاتر له پێشوو له نێو وڵاتانی ناوچه‌كه به‌تایبه‌تی له ناو وڵاتانی عه‌ره‌بیدا ده‌كه‌وێته په‌راوێزه‌وه. بێگومان خه‌ڵكی ئێرانیش به رووخانی حكوومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د كه له ژێر حمایه‌تی كۆماری ئیسلامیی ئێراندایه زۆرتر دڵخۆش ده‌بن، زۆرتر هان ده‌درێن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش خه‌باتی خۆیان درێژه پێ بده‌ن و وه‌كوو خه‌ڵكی سووریا بتوانن دیكتاتۆرهكهیان بڕووخێنن. كاریگه‌رییه‌كان كاریگه‌ریی ناڕاسته‌وخۆن، به‌ڵام له چه‌ندین لایه‌نه‌وه ئه‌و كاریگه‌رییه ناڕاستوخۆیانه داده‌نێته سه‌ر ئێران به شێوه‌ی نێگه‌تیڤ، بۆ سه‌ر خه‌ڵكی ئێران به شێوه‌ی پۆزه‌تیڤ.
كه‌وانه: جاران جیهان ببووه دوو بلۆكی شه‌رق و غه‌ربه‌وه، ئێستاش رووسیا و چین هه‌ر ده‌یانه‌وێ ئه‌و بلۆكه راگرن له به‌رامبه‌ر بلۆكی غه‌ربدا، هۆی چییه كه هێشتا رووسیا و چین رازی نابن به‌وه‌ی كه سووریا بڕووخێت؟ داوای چ شتێك له غه‌رب ده‌كه‌ن؟
مسته‌فا هجری: له واقیعدا ئه‌وه‌ی كه رووسیا و چین ده‌یكه‌ن نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه بیروباوه‌ڕیان به‌و سیستمه حكوومه‌تانه هه‌یه، به‌ڵكوو بۆ پاراستنی قازانج و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی یه‌كجار زۆری بازرگانی و سیاسییه كه به بۆنی حكوومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د و كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌توانن له ناوچه‌كه‌دا بیپارێزن. به نه‌مانی حكوومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د یان كۆماری ئیسلامی ئه‌و قازانج و به‌رژه‌وه‌ندییانه بۆ ئه‌وان به‌و شێوه‌یه نامێنێ، بێجگه له‌وه له باری سیاسیشه‌وه به نه‌مانی ئه‌و دوو حكوومه‌ته ناوچه‌كه زیاتر ده‌كه‌وێته ژێر سایه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی رۆژئاوا كه چین و رووسیا ئه‌وه‌یان ناوێ. بۆیه تا دوایین چركه ئه‌وان به‌رگری له‌و دوو پێگه‌یه‌یان ده‌كه‌ن، به‌ڵام كاتێك ئه‌وانیش هه‌ست به‌وه بكه‌ن كه ئه‌وانه له حاڵی رووخاندان، له حاڵی نه‌ماندان، ئه‌وانیش پشتیان تێده‌كه‌ن چونكه ئه‌وانه به دوای ئه‌وه نین كه حكوومه‌تی كۆماری ئیسلامی یان حكوومه‌تی به‌عسی سووریا راگرن له به‌ر ئه‌وه‌ی باوه‌ڕیان پێیه‌تی، به‌ڵكوو له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه قازانجه‌كه‌یان ده‌پارێزێ، كاتێك بینییان ئه‌و حكوومه‌تانه له حاڵی رووخاندان و ئیتر ناتوانن قازانجی ئه‌وان بپارێزن، ئه‌وانیش پشتیان تێده‌كه‌ن، ئه‌وا له واقیعدا قانوونی هه‌موو ئه‌و حكوومه‌تانه‌یه كه هاوپه‌یمانییه‌كه‌یان له رووی قازانج و به‌رژه‌وه‌ندییه.
كه‌وانه: حكومه‌تی ئیسلامی ئێران حكوومه‌تێكی ئه‌سناعه‌شه‌ری یان ناوه‌ندگه‌رایی شێعه‌ی ئیسلامییه، به‌ڵام زۆربه‌ی هاوپه‌یمانه‌كانی وڵاتانی كۆمۆنیستن، چی وا ده‌كات كه له‌گه‌ڵ وڵاتانی كۆمۆنیستدا كۆ ببێته‌وه، چ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی كۆماری ئیسلامی تێدایه كه په‌نا بۆ ئه‌و وڵاتانه ده‌بات؟
مسته‌فا هجری: له راستیدا دیكتاتۆره‌كان هه‌موویان له سیاسه‌تی گشتیدا وه‌ك یه‌كن، بۆ نموونه هه‌م حكوومه‌ته كۆمۆنیستییه‌كان وه‌ك كۆریای باكوور، هه‌م كۆماری ئیسلامی كه دوو جه‌مسه‌ری نه‌ك هه‌ر جیاواز به‌ڵكوو دژ به یه‌كن له باری ئایینییه‌وه، به‌ڵام له باری كرده‌وه‌ییدا لێك نزیك ده‌بنه‌وه، بۆ نموونه بۆ سه‌ركوتی ئازادیخوازان. خه‌باتی ئازادیخوازی هه‌م له كۆریا هه‌یه، هه‌م له ئێران‌دا هه‌یه‌تی. ئه‌وانه هه‌ر دووكیان له‌وه‌دا هاوبه‌شن كه ده‌بێ ئه‌وانه سه‌ركوت بكرێن یان ته‌نانه‌ت حكوومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د كه به‌عسییه له بنه‌مادا دژی ئایینه، ئایینی نیه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئێران ده‌بێته هاوپه‌یمان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر دووكیان له‌و نوخته‌یه‌دا یه‌ك ده‌گرنه‌وه كه هه‌ردووكیان دژی ئازادین، ئازادیخوازان سه‌ركوت ده‌كه‌ن، یارمه‌تی یه‌كتری ده‌ده‌ن بۆ سه‌ركوتی ئازادیخوازه‌كانی یه‌كتری، قازانج و به‌رژه‌وه‌ندیی بازرگانییان ده‌پارێزن له‌گه‌ڵ یه‌كتری بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له چوارچێوه‌ی ئه‌و ئامانجه‌دا به كاری بێنن، لێك نزیكبوونه‌وه‌ی ئه‌وان له رووی ئه‌و دژی ئازادیبوونه، دژی دێموكراسیبوونهیه، چوونكه دێموكراسی بۆ هه‌موویان وه‌كو یه‌ك خراپه، دێموكراسی و ئازادی بۆ هه‌موویان ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌و حكوومه‌تانه نه‌مێنن، بۆیه له‌وه‌دا یه‌ك ده‌گرنه‌وه و یارمه‌تی یه‌كتری ده‌ده‌ن و ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ش شتێكی سروشتییه. ره‌نگه له داهاتوویشدا سیستمه دیكتاتۆرییه‌كان هه‌ر به‌و شێوه‌یه بجووڵێنه‌وه.
كه‌وانه: خه‌ڵك ده‌ڵێن وڵاتانی عه‌ره‌بی ئازان كه به‌رامبه‌ر به دیكتاتۆره‌كان هه‌ستاون، خه‌ڵكی ئێران سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو فشاره سیاسی و ئابووری و نه‌بوونی ئازادیی راده‌ربڕین و له‌سێداره‌دانه كه سێداره‌دان بووه‌ته عاده‌تێكی رۆژانه له ئێران، چی وای كردووه خه‌ڵكی ئێران سه‌رهه‌ڵدان نه‌كه‌ن، یان چ وزه و هاندانێك بۆ راپه‌ڕین له ئێران پێویسته؟
مسته‌فا هجری: هۆكاری زۆر هه‌یه كه ده‌توانین ئاماژه‌ی پێ بكه‌ین، بۆ نموونه یه‌ك له‌وانه ئه‌وه‌یه كه له ئێران‌دا به‌داخه‌وه تاكوو ئێستا هێزێكی ئۆپۆزیسیۆنی سه‌راسه‌ری كه بتوانێ ئیلهامبه‌خشی خه‌باتی ناوخۆی وڵات بێ پێك نه‌هاتووه، ئێران حه‌شیمه‌تێكی زۆری هه‌یه، پێكهاته‌ی جۆراوجۆری ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی تێدا هه‌یه كه یه‌كگرتن و هه‌ماهه‌نگییان به‌تایبه‌تی كه كۆماری ئیسلامی به سه‌ریاندا زاڵه، شتێكی زه‌حمه‌ته. زۆر خاڵی تر هه‌یه كه تا ئێستا بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵكی ئێران رانهپهڕێ، ئه‌وانه هه‌موویان كاریگه‌رییان هه‌یه، به‌ڵام به مانای ئه‌وه نیه كه خه‌ڵكی ئێران له كۆماری ئیسلامیی ئێران بێزار نیه یان ئازادی ناوێ، به‌ڵام ئه‌وانیش له ده‌رفه‌تێك ده‌گه‌ڕێن كه پێموایه له داهاتوودا ئه‌وه روو ده‌دات، واته به پێكهێنانی ئۆپۆزیسیۆنێكی سه‌راسه‌ری كه بتوانێ ئومێد بدات به خه‌ڵكه‌كه‌ی، خه‌ڵكه‌كه هان بدات كه بزانن ئۆپۆزیسیۆنێكی به‌هێز له پشتیاندا په‌ناگه‌یانه، یارمه‌تییان ده‌دا، حه‌تمه‌ن ئه‌وان زیاتر له خه‌باتدا به‌شداری ده‌كه‌ن.
بۆ نموونه ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی كورد چاو لێبكه‌یت، خه‌ڵكی كورد ئێستا حیزبه‌كانی خۆیانیان هه‌یه، ئه‌و حیزبانهشیان هه‌موویان به ناچار ناوه‌نده‌كه‌یان له كوردستانی عێراق نیشته‌جێیه، خه‌ڵكی كورد و ئازادیخوازانی كورد له ناو ئێران‌دا خه‌بات ده‌كه‌ن، به‌ربه‌ره‌كانێ ده‌كه‌ن، هه‌ر كامه‌یان به نیسبه‌تی خۆی گوێ له حیزبه‌كانی خۆی ده‌گرێ، ئه‌گه‌ر كێشه‌شی بۆ ساز بوو، ده‌توانێ خۆی له‌وێ به جۆرێ رزگار بكا و بێت له ناو حیزبه‌كه‌یدا درێژه به خه‌باته‌كه‌ی بدات. ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه له ناو كوردستاندا دۆخی خه‌بات و به‌ربه‌ره‌كانێ به‌هێزتره، به‌تواناتره، یهكگرتووتره، ئاكامی باشتری ده‌بێ، به‌ڵام له ئێران‌دا هێزێكی وا نابینی، ئێمه خه‌ریكین بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌حزابی دیكه‌ی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی، له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تییه‌كانی ئێرانی، ئێستا له چه‌ندین لاوه له دیالۆگداین بۆ ئه‌وه‌ی كه له داهاتوودا بكرێ له ناو ئێرانیشدا بۆ ئێرانییه‌كان هێزی ئۆپۆزیسیۆن دروست بێ كه بتوانێ وه‌كو پشتیوانێك بۆ خه‌ڵكی ئێران بێ، ئه‌و كاته‌یه كه زۆربه‌ی خه‌ڵكه‌كه ده‌توانێ بێته مه‌یدان، به‌ڵام ئه‌وه‌شمان له بیر نه‌چێته‌وه كه بێجگه له‌وانه كۆماری ئیسلامی ئێرانیش له سه‌ركوتی خه‌ڵك و ئازادیخوازان هیچ شك و گومانێك نایه‌نێته رێگای خۆی، نه‌ك هه‌ر ئۆپۆزیسیۆنێك وه‌كوو ئێمه كه ده‌مانه‌وێ حكوومه‌ت بڕووخێ و حكوومه‌تی دیكه بێته سه‌ر كار. ئێمه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه دژ به‌و حكوومه‌ته بووین، ته‌نانه‌ت ره‌حم به‌و كه‌سانه ناكا كه رۆژێ له رۆژان له ریزی خۆیدا بوون، له دامه‌زراندنی كۆماری ئیسلامی‌دا به‌شدار بوون له‌و حكوومه‌ته‌دا، به‌ڵام كه‌مترین دژایه‌تی و جیاوازیی بیروبۆچوون له‌وانیش قبوڵ ناكا، ئه‌وه‌ش بۆ خۆی كاریگه‌رییه‌كی یه‌كجار زۆری داناوه له‌سه‌ر خه‌ڵكی ئێران.
كه‌وانه: خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به شێوه‌یه‌ك له حكوومه‌ت تووڕه‌ن، پیانخۆشه هێزێكی چه‌كدار هه‌بێ، له حاڵێكدا ئه‌گه‌ر هێزی چه‌كداریش هه‌بێ به‌رامبه‌ر به حكوومه‌ت، ئه‌وا حكوومه‌ت زیاتر فشار ده‌خاته سه‌ر خه‌ڵكی كوردستان، ئایا هێزێك وه‌كو په‌ژاك باشه كاری چه‌كداری له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بكات یان نا، له‌و باره‌وه رات چیه؟
مسته‌فا هجری: ئێمه به گشتی وه‌كوو حیزبی دێموكرات و به‌شێك له حیزبه‌كانی تری رۆژهه‌ڵات وه‌كوو ئۆپۆزیسیۆنی كوردی ئێران، ئه‌زموونی خه‌باتی چه‌كداریمان هه‌یه، ساڵه‌ها درێژه‌مان به خه‌باتی چه‌كداری داوه دژی كۆماری ئیسلامیی ئێران، به‌ڵام ئێمه له‌و باوه‌ڕه‌داین كه له ئێستادا خه‌باتی چه‌كداری ناتوانێ له قازانج و به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لی كورد له كوردستانی ئێران‌دا بێ.
ئه‌و جووڵه چه‌كدارییه‌ی كه ئێستا له كوردستاندا جاروبار چاومان پێده‌كه‌وێ، زۆرتر بیانوویه‌كه بۆ كۆماری ئیسلامی بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ زیاتر كوردستان میلیتاریزه بكا، زه‌خت و زۆری زیاتر بۆ سه‌ر ئازادیخوازانی كورد بێنێ، سزاكانیان قورس‌تر بكا، بێجگه له‌وه تاكوو ئێستا ده‌سكه‌وتێكی نه‌بووه، بۆیه ئێمه پێمانوایه كه خه‌ڵكی كورد له كوردستانی ئێران‌دا په‌سیڤ نیه، چالاكه، تێده‌كۆشێ، حیزبه‌كانیش زۆر چالاكن، هه‌ر كامه‌ی له چوارچێوه‌ی ئیمكان و توانای خۆیدا چالاك و هه‌ڵسووڕه، به‌ڵام من به‌ش به حاڵی خۆم به دروستی نازانم خه‌ڵكی كورد به ته‌نیا له ئێران راپه‌ڕێ، چوونكه خه‌ڵكی كورد به ته‌نیا هه‌رچه‌ند به‌هێز بێ، هه‌رچه‌ند یه‌كگرتوو بێ دیسان ناتوانێ به ته‌نیا كۆماری ئیسلامیی ئێران بڕووخێنێ و دوای رووخانیشی به ده‌سكه‌وته‌كانی خۆی بگات. چوونكه ئێمه ده‌بێ له بیرمان بێ كه شه‌ڕ بۆ شه‌ڕ ناكه‌ین، شه‌ڕ بۆ ده‌سكه‌وت ده‌كه‌ین، بۆیه من پێموابێ خه‌ڵكی كورد له كوردستانی ئێران‌دا له هه‌موو به‌شه‌كانی دیكه‌ی ئێران ئاماده‌تره بۆ خه‌بات، بۆ راپه‌ڕین، به‌ڵام ده‌بێ دۆخێكی وا پێك بێ كه له هه‌موو ئێران‌دا دۆخی راپه‌ڕین بێ، ئه‌وده‌می هه‌موو پێكه‌وه بیكه‌ن، ده‌نا كورد به تاقی ته‌نیا بیكا، من به كارێكی سیاسی دروستی نازانم.
سه‌رچاوه: گۆڤاری كه‌وانه
وتووێژ: عه‌لی ئه‌كبه‌ر مه‌جیدی
{jcomments off}