شتێکی ئاشکرایه و ڕوونه که کێشه‌ی کورد له گه‌ل به‌غدا کێشه‌یه‌کی تازه نیه‌و ته‌نیا له سه‌ر مافه ڕه‌واکانی گه‌لی کورده که هه‌میشه‌و ساله‌هایه گه‌لێ کورد ده‌چه‌وسێندرێته‌وه‌و ئه‌وان هه‌ست و کرده‌وه که‌سیفه‌کانی
که دێنه سه‌ر کار‌و له به‌غداوه ده‌سه‌لات ده‌گرنه ده‌ست ئه‌گر بۆ ماوه‌یه‌کیش تا خۆیان ڕێک ده‌خه‌ن دۆستایه‌تی به درۆ له‌گه‌ل کوردیش بکه‌ن،ئه‌وا که ده‌سه‌لات و هێزیان په‌یدا کرد له هه‌موو په‌یمانه‌کان و کاره له‌سه‌ر پێکهاته‌کان پاشگه‌ز ده‌بنه‌وه و به کرده‌وه هه‌ولی گرفت بۆ کورد ده‌ده‌ن و به‌رامبه‌ر به کێشه ره‌واکانی گه‌لی کورد ده‌که‌ونه مقۆ مقۆ و هه‌موو هاوپه‌یمانه‌تی دۆستایه‌تی له یاد ده‌که‌ن و ئه‌و کاره‌ساتانه‌ی که به سه‌ر کورد‌و کوردسستان هاتوه زۆر خه‌شیمانه له بیری خۆیان ده‌به‌نه‌وه و به‌هابه‌ی جۆراو جۆر به گه‌لی کورد ده‌گرنه‌وه و له جێ به‌جی کردنی یاساکانی که به سودی کورده خۆ گێل ده‌که‌ن، له زۆربه‌ی کێشه و گرفته گرنگه‌کانی کورد پاشگه‌ز ده‌بنه‌وه و مافه‌کانی گه‌لی کورد پشت گوێ ده‌خه‌ن و ده‌بن به دکتاتۆرێکی تازه‌و دژ به کورد‌و کوردستان کار ده‌که‌ن، ئه‌م ڕه‌وشه نامرۆڤانه زۆر له مێژه له ئارا دایه‌و ساله‌های ساله دکتاتۆره‌کان و مرۆڤه هه‌ست پیسه‌کانی فه‌رمانڕه‌ویانی عێراقی دژ به نه‌ته‌وه‌ی کوردن و زۆر خه‌راپ بیر ده‌که‌نه‌وه وده‌جولێنه‌وه و ده‌یانه‌وێت که گه‌لی کورد هه‌روه‌ک ساله‌های ساڵ له ژێر چنگی دکتاتۆره‌کانی وه‌ک سه‌دام گه‌لێ کاره‌سات و ناله‌باری و ماڵوێرانی که دیویه‌تی، ئه‌مانه‌ش ئه‌مڕۆش هه‌ر به هامان شێوه له کورد به‌خۆ ده‌که‌ون و به‌لکو خه‌راپتریش ده‌که‌ن و ده‌یانه‌وێهت که کورد هه‌ر چه‌وساوه بێت، دیاره که گه‌لی کورد له پێناوی وه‌دی هێنانی ژیانێکی سه‌ربه‌رزانه و گه‌یشتن به هه‌موو مافه ڕه‌واکانی نه‌ته‌ویی خۆی و چاره‌سه‌ری کیشه و گرفته‌کانی به هه‌زاران هه‌زار قوربانی داوه و هه‌تا ئه‌مڕۆش هه‌ر نه‌وه‌ستاوه و له پێناوی ژیانێکی سه‌ربه‌رزانه‌و گه‌یشتن به مافی چاره‌نوسی خۆی هه‌ر له خه‌بات و تێکۆشان دایه و تا به هیواکانی سه‌ربه‌خۆیی خۆشی به‌گات هه‌رگیز ناوه‌ستێت و هیچ هێزێکیش نیه که بتوانێت چۆک به گه‌لی کورد دابدات و به‌ره‌و دوای بگێڕێته‌وه، ئاشکرایه که هه‌ر له کۆنه‌وه زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری ڕژێمی دکتاتۆرو یه‌ک له دوای یه‌که‌کانی به‌غدا وه‌ک پیشه‌ی هه‌میشه‌ییان دژ به گه‌لی کورد و کوردستان وه‌ستاون و به ئاشکرایی و زۆر نامرۆڤانه کوردیان له ناو بردووه، هه‌رچه‌نده که کورد خۆی به برای عاره‌ب داناوه‌و دا ده‌نێت و هه‌میشه هه‌ولی ئاشتیانه‌و به یه‌که‌وه ژیانی له گه‌ل عاره‌بان داوه،به‌ڵام به داخه‌وه که هیچ سودێکی نیه‌و نه‌بووه و تا وه‌هاله‌ش کورد بیر بکاته‌وه هه‌ر زیانی پێده‌گات،ئه‌مڕۆش ده‌بینین که زۆر له به ناو برا تازیه‌کانمان ده‌یانه‌وێت گه‌لی کورد به هه‌ر شێوه‌یه‌که‌وه بێت بچه‌وسێننه‌وه‌و وه‌ک جاری جاران هه‌موو سه‌روه‌ت و سامان و نه‌وتو کانێکی میللی کورد بۆ داگیرکه‌ران بێت و خودی کورد لێی بێبه‌ش بێت، هه‌ر بۆیه‌شه ده‌بینین که ئه‌مڕۆ له جیاتی په‌ند وه‌رگرتن له ڕابوردو سه‌رانی ڕژێمی عیراقی وه‌ک جه‌نابی مالکی ئه‌مرۆکه پێشێلی ده‌ستور و ئه‌وان کاره له سه‌ر ڕێککه‌وتوه‌کان و دان نه‌نان به خاکی زه‌وت کراوی کوردستان که به ناهه‌قانه له خاکی کوردستان جیا کراونه‌ته‌وه ، وه‌ک گه‌لێ ده‌ڤه‌رو شار‌و شارۆچکه‌کانی داگیر کراوی کوردستان وه‌ک شاری که‌رکوک و گه‌لێ له ناوچه دابڕاوه‌کانی تر، که له سه‌ر زه‌وی کوردستانه‌وه دابڕێندراون و ساله‌هایه ئه‌وان ناوچه و شار‌و شارۆچکانه ته‌عریب کراون و زۆربه‌ی هه‌ره زۆری کێشه‌کانیش هه‌ر له ڕۆژگارانی زووڕا ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ئه‌وان گرفتانه‌ی که له کوۆنه‌وه ڕژێمه دکتاتۆرو کۆنه په‌رسته‌کانی عێراقی دژ به کورد به کاریان هێناوه‌و ئه‌و هه‌موو ناوچانه‌و به تایبه‌ت شاری دڵی کوردستان که که‌رکوکی زه‌لیله و تا ئه‌مڕۆکه ئه‌و برینه قووله‌ی که ناڕه‌واو نامرۆڤانه ڕژێمه دکتاتۆره‌کانی ڕابوردوو، له سه‌رجه‌سته‌ی کوردیان هه‌ڵکه‌ندووه و تا ئه‌مڕؤش ده‌بینین که ساڕ‌ێژ نه‌بووه و ئێستا‌ش واته ڕژێمی ئه‌مرۆکه‌ی عێراق به سه‌ر کردایه‌تی مالکیوه به هه‌ستی دکتاتۆرانه‌ی تازه‌وه ده‌یانه‌وێت که زامه‌کانی گه‌لی کورد له جیاتی چاره‌سه‌ر کردنیان قوڵتر بکه‌نه‌وه، له باره‌ی ناوچه تازه‌کان به تایبه‌ت له باره‌ی که‌رکوکه‌وه دیارن که چۆن بیر ده‌که‌نه‌وه، ئه‌وان ئه‌مه‌ش چاک ده‌زانن که هه‌ر وه‌ک بارزانی نه‌مریش فه‌رمووی: مه‌عاله که کورد واز له شاری که‌رکوک بهێنێت و که‌رکوک گه‌ر یه‌ک کوردیشی لێ نه‌هێلن ئه‌وا هه‌رکوردستانیه‌و به‌س و ده‌بێ هه‌ر به کوردستانییش بمێنێته‌وه، دوژمنانی کورد ئه‌م ڕاستیانه چاک ده‌زاننن، هه‌ر بۆیه‌شه که ده‌بینین جه‌نابی مالکی دێته که‌رکوک و کورد ئیستفزاز ده‌کات و ناو‌و ناتۆره له که‌رکوک ده‌نێت، سه‌رانی ئه‌مڕۆی عێراق هه‌روه‌ک ڕابوردوو سه‌دامه دکتاتۆره‌که له باره‌ی کورده‌وه بیر ده‌که‌نه‌وه، ده‌یانه‌وێت که دواکه‌وتن وبه‌دبه‌ختیه‌کان له سایه‌ی سیاسه‌تی چه‌واشه‌کاریانه‌وه دژ به کورد هه‌روا بمێنێته‌وه و پێشێلکاریه‌کان وه‌ک ڕابوردووی کاره‌ساته‌کانی لێ بێته‌وه،ئه‌مڕۆ له جیاتی ئه‌وه‌ی که سه‌رانی ڕژێمێ عێراقی به تایبه‌ت مالکی که ئه‌مرۆ خۆی له ده‌سه‌لات ده‌بینێته‌وه و خۆی به گه‌وره‌ترین ده‌سه‌لاته‌وه داده‌نێت ده‌یه‌وێت که لاسایی له سه‌دامیان بکاته‌وه و وا ده‌زانێت که ئه‌ویش بۆ ماوه‌یه‌ک بۆی ده‌چێته سه‌ر که دیسانه‌که کاره‌ساته‌کان دژ به کوردستان وه‌ک ڕا بوردوو زیندوو بکاته‌وه و کوردستان بشێلنه‌وه و ماڵوێرانیه‌کان دژ به کوردستان وه‌دی بێنێنه‌وه، جه‌نابی مالکی که دکتاتۆرانه ڕه‌فتار ده‌کات و ئه‌گه‌ر هه‌روا بڕوات دیاره که عێراق توش به کاره‌ساتی ترسناک و نوێکان ده‌کاته‌وه، جه‌نابی مالکێ ئه‌مڕۆ له جیاتی ئه‌وه‌ی که عێراق به‌ره‌و ئاوه‌دانی ودوور له کاره‌ساتان بێت، ده‌بینین که ئه‌مڕۆ ده‌سه‌لاتیان په‌یدا کردووه جگه له به‌دبه‌ختیه‌کان به‌ولاوه جگه له دژایه‌تی کردنی گه‌لی کورد شتێکی تریان وه‌بیرا نایه‌ت،ئێستا‌ش ده‌بینین که که‌لاوه‌کان و هه‌ژاری و ده‌ربه‌ده‌ری ته‌ه‌واوی گه‌لانی عێراق له‌وپه‌ڕی دایه‌و، به ملیۆنها خه‌ڵکی عێراق به کورد‌و عاره‌ب و هه‌موو که‌مه نه‌ته‌وایه‌تیه‌کان له ناو مال و کاشیانه‌ی خۆیانه‌وه بێ ده‌ره‌تان و هه‌ژارو ئاواره کراون و دوورن له ئارامی و ئاسایشی ژیان و دوورن له ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی خۆیانه‌وه و گرفتی ئاو‌و کاره‌باو ئاوه‌دانی له سه‌ر خاکی عێراقدا له هه‌موو شوێنێکه‌وه وه‌دی ده‌کرێت، هه‌رچه‌نده خه‌ڵکی کورد توانیویانه که هه‌ندی ئاوه‌دانی و که‌مێ پێشکه‌وتن له کوردستان وه‌دی بێنن،به‌ڵام به داخه‌وه ڕژێمی عیراقی به سه‌ر کردایه‌تی مالکی ده‌بینین که چۆن به‌هانه به گه‌لی کورد ده‌گرن،له جیاتی هاوکاری ڕاسته‌قینه و په‌ره پێدانی شارستانیه‌ت و ئاوه‌دانی و خۆشبه‌ختیه‌کانی گه‌لانی عێراق له جیاتی دروست کردنی ئارامی و ئاسایش و ئاوه‌دانی و چاکسازیه‌کانی که ده‌بێت ئه‌نجام بدرێن وگه‌لانی عێراق به هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانه‌وه دوور بخه‌ن له نائارامی وبه‌دبه‌ختیه‌کان و ڕژێمی عێراق له گه‌ل هه‌موو لایه‌نه‌کان بۆ سه‌رکه‌وتنه‌کان ڕێک بکه‌ون و تا هه‌موو لایه‌کان بکارن که به ڕاستی به یه‌که‌وه بۆ پێشکه‌وتن و سه‌رکه‌وتنه‌کانی عیراق و بۆ ئاوه‌دان کردنه‌وه کار بکه‌ن و واز له سیاسه‌تی داگیر که‌ردن و ناپه‌سه‌ندی و هه‌ستی دکتاتۆرانه بهێنن و هه‌موو چاکسازیه‌کانی که ده‌بێت ئه‌نجام بدرێن وگه‌لانی عێراق به هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانه‌وه دوور بخه‌ن له نائارامی وبه‌دبه‌ختی و له گه‌ل یه‌کتر ڕێک بکه‌ون و به هه‌موو لایه‌که‌وه بکارن که به ڕاستی عیراق ئاوه‌دانتر بکه‌نه‌وه‌و واز له سیاسه‌تی داگیر که‌رن و چه‌وساندنه‌وه و خاپور کردنی کوردستان وپیشێل کردنی یاساکان و پشت گوی خستنی ڕێکه‌وتنه‌کانی که سیاسه‌تمه‌دارانی کورد‌و عاره‌ب و هه‌موو که‌مه نه‌ته‌وایه‌تیه‌کان و لایه‌نه سیاسیه‌کان له سه‌ری ڕێککه‌وتوون و به یه‌که‌وه سه‌ربه‌رزانه بژین و کوردستان و هه‌موو عێراق به‌ره‌و پیشکه‌وتنه‌کان وه‌ک ته‌واوی گه‌لانی ئازاده‌ی جیهان ببه‌ن، به‌داخه‌وه جه‌نابی مالکی وا هه‌له که‌سیفه‌کانی ڕابووردو دژ به گه‌لانی عێراق به ته‌یبه‌ت کورد ده‌یه‌وێت زیندوو بکاته‌وه و چاکسازی له سه‌ر ئه‌م زه‌ویه دوله‌مه‌نده‌ی عێراق دوور ده‌که‌نه‌وه،ئه‌مڕۆ په‌راوێز کردنی یاساکان و کاره له سه‌ر پێکهاتووه‌کان له گه‌ل لایه‌نه‌کان و پێکهاته‌کانی عێراق ئاشکرایه که به‌و شێوه هه‌موو عێراق به‌و شه‌ر‌و هه‌ڵدێر ده‌بات، سه‌رانی عێراق به دژایه‌تی کردنی گه‌لی کورد جگه له کاره‌ساته‌کان به‌ولاوه شتێکی تریان ده‌ست ناکه‌وێت،ئه‌مڕۆ ده‌بێ سه‌رانی عێراق بۆ هه‌تایه په‌ند له هه‌موو کاره‌ساته‌کانی ڕابوردووه وه‌ر بگرن،که‌سانی وه‌ک مالکی و شه‌هرستانیه‌کان به‌و شێوه بیر نه‌که‌نه‌وه‌و دژ به کورد بونیان چاره‌نوسیان له سه‌دامیان چاکتر نابێت، زۆر به‌داخه‌وه ده‌بینین که مالکی دژ به کوردستان کار ده‌کات و کێشه‌و گرفته‌کان بۆ کورد قولتر دکه‌ن و تا ئه‌مڕۆ به ته‌واوی دانیان به‌و ئه‌زموونه‌ی کوردستان و کاره له‌سه‌ر پێکهاتوه‌کان ناهێنن و هه‌ستی دکتاتۆرانه‌یان له مێشک دا ده‌جولێت و ده‌یانه‌وێت که هه‌موو خه‌ڵکانی عیراق به تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ی کورد توش به کاره‌ساته‌کان بکه‌نه‌وه، دیمان له سه‌ردانه‌که‌ی ناوه‌خت و نابه‌جێ، که به‌و شێوه دکتاتۆرانه‌وه چوو بۆ که‌رکوک و عه‌زالاتی خۆی نیشان دا‌و هه‌موو ڕه‌فتاره‌کانیان زه‌نه‌نده‌و بۆ دژایه‌تی کردنی کورد بوو، ئه‌و که‌رکوکه‌ی که هۆکاری زۆربه‌ی هه‌ره زۆری کاره‌ساته‌کانه تازه به تازه مالکی به شارێکی عیراقی داده‌نێت و له کوردستانی زیاتر دوور ده‌خاته‌وه و هه‌ستی نه‌ته‌وه‌ی کورد زامدارتر ده‌کات، هه‌موو ڕاستیه‌کان له یاد خۆی ده‌باته‌وه که دکتاتۆریه‌ت باوی نه‌ماوه‌و مالکی به‌م ڕه‌فتارانه‌وه سه‌ری خۆی ده‌خوات و گه‌لی کورد هه‌رگیز ساز له گه‌ل هیچ دکتاتۆرو دوژمنێکی خۆی ناکات و که‌سی نکارێت که کوردستان جارێکی تر ته‌عریب و داگیر بکاته‌وه،ئه‌وانه‌ی وه‌ک مالکی دژ به کورد ده‌وه‌ستن سه‌ری خۆیان له به‌رد ده‌ده‌ن و تا سه‌رانی به‌غدا وا بیر بکه‌نه‌وه و، حه‌لله‌ق مه‌لله‌قان ببێژن دۆستی کورد نین و له ڕێزی دوژمنانی کوردستان ده‌ژمێردرێن و له ئاکامدا هه‌ر نه‌یارانی کورده که شکه‌ست ده‌خۆن و کورد سه‌رکه‌وتوو ده‌بێت.
23.5.2012
{jcomments off}