نووسین : زانیار زمانی
وه‌رگێڕان: جه‌لال كشوه‌ردووست
سه‌رهه‌ڵدانی ئیسلام بێ گۆمان یه‌كێك له به‌رچاوترین دیارده‌كانی گۆڕه‌پانی سیاسه‌تی جیهانی،له كۆتایی ده‌یه‌ی 1970و به درێژایی ده‌یه‌ی 1980 زایینی بووه. ره‌هه‌ندگه‌لی به‌رین وكاریگه‌ری سه‌رچاوه گرتووه له سه‌رهه‌ڵدانی ئیسلامی سیاسی به تایبه‌ت له رۆژهه‌ڵاتی ناڤین له بڕیاری نێوخۆیی حكوومه‌ته‌كانی ناوچه‌و سیاسه‌تی ده‌ره‌ویی وڵاتانی زلهێز راشكاوانه ده‌بینرێ.
بزووتنه‌وه‌و گرووپه سیاسییه‌كان كه به ماكه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی ئیسلامی سیاسی ناوزه‌د ده‌كرێن. نه ته‌نیا له‌ژێر كاریگه‌ری ناكۆكییه ئیدئولۆژیه‌كان و نه‌بوونی( همسونگری) هاوشێوه‌بینی له مه‌ڕ شێوه‌ی به‌رێوه‌بردنی حكوومه‌ت و دانانی سیاسه‌تی نێوخۆیی و ده‌ره‌كی حكوومه‌ته‌كانی ناوچه،دژایه‌تییان كردوه. و به شێوه‌گه‌لی جۆراوجۆر له هه‌وڵی به‌ره‌رووبوونه‌وه‌و له‌نێوبردنی ئه‌وان بوون، به‌ڵكوو له‌گه‌ڵ پشتیوانه ده‌ره‌كییه‌كانیان ئه‌وان واته ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه رۆژئاواییه‌كانیش به‌ره‌ورووبوونه‌وه.پاش تێكشكاندی ئیمپراتۆری عوسمانی كه نازناوی ئیسلامیان كردبووه بناغه‌ی ره‌وایی سیاسی خۆیان، لاوان ، رووناكبیران ، رێبه‌رانی خیڵه‌كی و قه‌ومی عه‌ره‌ب،مزگێنی چاخێكی نوێی له حكوومه‌تی سه‌ربه‌خۆی عه‌ره‌بی‌یان دا. به‌ڵام ئه‌م خۆشیه ماوه‌یه‌كی زۆری نه‌خایاند و زاڵبوونی ده‌سه‌ڵاتداره رۆژئاواییه‌كان به سه‌ر وڵاتانی عه‌ره‌بی‌دا داوی شه‌ڕی یه‌كه‌می جیهانی‌وپاشان دابه‌شكردنیان به وڵات گه‌لێكی گه‌وره‌و بچووكی جۆراوجۆر تووی بێ هیوایی‌یان له نا‌و وڵاته عه‌ره‌به‌كاندا چاند.ئه‌م ره‌وته كاتێك گه‌یشته ترۆپك كه تاقمێكی بچووك له جووله‌كه‌كانی فه‌له‌ستین توانیان ده‌ست به‌سه‌ر وڵاتی كه‌م حه‌شیمه‌تی فه‌له‌ستین دا بگرن و ساڵی 1948ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل دابمه‌زرێنن.شۆڕشی 1952ی میسر و ده‌ركه‌وتنی ناسیۆنالیزمی نوێی عه‌ره‌بی به رێبه‌ریی جه‌ماڵ عه‌بدوناسر و بڵاو بوونه‌وه‌ی بزاڤه‌كه‌ی بۆ به‌شه‌كانی‌تری جیهانی عه‌ره‌ب له لایه‌ك و ده‌ركه‌وتنی سوسیالیزمی عه‌ره‌بی له ژێر رێبه‌ریی حیزبی به‌عس له لایه‌كی دیكه‌وه،جارێكی‌ترهه‌ست و سۆزێكی‌تری له نێوان لاوانی عه‌ره‌ب پێكهێنا كه ده‌توانن به پشت ئه‌ستوور بوون به‌م جمانه هزری وسیاسی‌یه نوێیه به‌سه‌ر ته‌نگ وچه‌ڵه‌مه‌كان دا سه‌ركه‌ون وده‌ستراگه‌یشتن به یه‌كیه‌تیی عه‌ره‌بی و سوسیالیزمی به‌عسیی، ناسر رێگای سه‌ركه‌وتن به سه‌ر سه‌هیۆنیزم‌و پێكهاتنی نیزامێكی دادپه‌روه‌رانه‌ی ئابووری سیاسی به‌دوور له چه‌وسانه‌وه و دیكتاتۆری له جیهانی عه‌ره‌ب خۆش بكا.
به‌ڵام ئه‌م سۆز‌و تامه‌زرۆی‌یه زۆری نه‌خایاند.دۆڕانی شه‌ڕی 1967ی عه‌ره‌به‌كان له به‌رانبه‌ر ئیسرائیل كه‌لێنێكی زۆری خسته نا‌و وڵاتانی عه‌ره‌بی و به‌رین بوونه‌وه‌ی باس و خواسته‌كانی نێوانیان له سه‌ركێشه ئه‌رزی‌كان و به‌رژوه‌ندی گرووپی جگه له‌وه‌ش پێكهێنانی جیاوازیه‌كی چینایه‌تی نێوان چینه‌كانی كۆمه‌ڵگا به هۆی سیاسه‌ته ئابوورییه‌كانی ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی و هه‌روه‌ها درێژه‌دان به سیاسه‌تی سه‌ركووت و گوشار و دیكتاتۆری دژ به ئازادیخوازان جارێكی‌تر بووه هۆی خه‌مساردی لاوان و رووناكبیرانی عه‌ره‌ب،ده‌یه‌ی رابردوو شایه‌تی به‌رزبوونه‌وه و قووڵبوونه‌وه‌ی ئاگایی ئیسلامی له‌نێوان كۆمه‌ڵگای موسڵمانانی سه‌رتاسه‌ری‌جیهان بووه . نوێبوونه‌وه‌ی ژیان و سه‌رهه‌ڵدانی ئیسلام رواڵه‌تێكی زه‌ینی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری و سیاسی هه‌یه.ئامانجی سه‌ره‌كی سه‌رهه‌ڵدانی ئیسلامی هاوچه‌رخ هه‌ر وه‌كوو سه‌ده‌كانی رابردوو گه‌ڕانه‌وه بۆ بنج‌وبناوانه‌كانی باوه‌ڕه ئیسلامی‌یه‌كان به پێی نه‌ریتی پێغه‌مبه‌ری ئیسلامه .
بناژۆخوازی ئیسلامی هۆكاری ده‌ركه‌وتنی تایبه‌تمه‌ندییه رواڵه‌تی‌یه‌كانی جیهانی ئیسلام له ماوه‌ی سێ سه‌ده‌ی رابردوو به هۆی قه‌یرانه نێوخۆیی‌وده‌ره‌كیه‌كان به‌شێكی مه‌زن له كه‌وشه‌نی( قلمرو )خۆی له ده‌ست داوه . داڕمانی یه‌ك له‌دوای‌یه‌كی ده‌سه‌ڵاتی ئێران‌وعوسمانی و به‌ره‌ورووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌ورووپایی پێویستی به تاوتوێ كردنی به‌رده‌وامی‌هزر‌و بنه‌ما فیكرییه‌كانی ئیسلامی هێنایه به‌رباس.كۆمه‌ڵگای ئیسلامی هه‌روه‌ك سه‌ده‌كانی رابردوو وه‌ڵامێكی كولتووری‌و خۆماڵی به‌و قه‌یرانه‌ی دایه‌وه . گه‌ڕانه‌وه بۆ ئیسلام و بنه‌مابنه‌ره‌تیه‌كانی بناژۆخوازی ئیسلامی و یان به وته‌ی گیدنز نه‌ریتێك كه به نه‌ریت پارێزگاری لێ ده‌كرێ له شێوازی خه‌باتیشی له ماوه‌ی چه‌ند ده‌یه‌ی رابردوو له وڵاتانی جۆراوجۆردا به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه خۆی نواند:
1.شۆڕشی ئیسلامیی ئێران
2.داگیركردنی مزگه‌وتی مه‌زنی كه‌عبه‌له عه‌ره‌بستان
3.به‌ره‌به‌ره‌كانێ له به‌رانبه‌ر داگیركردنی ئه‌فغانستان له لایه‌ن سۆڤیه‌ت
4.راپه‌ڕین دژی رێژیمی به‌عس له سووریه
5.تێرۆری “ئه‌نوه‌ر سادات “سه‌ركۆماری میسر
6.شۆڕش و خۆپیشاندان له ئه‌لجه‌زایر و میسر‌و مراكیش
بزاڤی بناژۆخوازی ئیسلامی هاوچه‌رخ ، به شێوازی نائه‌كتیڤ‌و شه‌ڕخوازانه‌كه‌شیه‌وه، هه‌ڵگری سێ تایبه‌تمه‌ندی مه‌زنه،كه‌بریتین له :
1. گشتگیربوون( فراگیره‌نده است )
2.فره ناوه‌ندی
3. به‌رده‌وامی
گشتگیره،چوونكه بزاڤه ئیسلامخوازه‌كان له‌راستی‌دا له هه‌موو وڵاتانی ئیسلامی‌دا بێ سه‌رنجدان به بانتایی ( اندازه )كه‌وشه‌ن یان تایبه‌تمه‌ندی سیاسی،ئابووری وكولتۆری یان سه‌ریان هه‌ڵداوه . بزاڤی سه‌رهه‌ڵدانی دووباره‌ی ئیسلام چه‌ند ناوه‌ندیشه چوونكوو رێبه‌ریكی دیار یان رێكخراوێكی ناوه‌ندی یه‌كگرتوویان نیه.كه وابوو بزاڤی بناژۆخوازی ئیسلامی له ماوه‌ی سه‌ده‌كانی رابردوودا نیشانی داوه كه‌له باڵانسێكی به‌رده‌وام و به‌رده‌وامییه‌كی ناسروشتی به‌هره‌مه‌نده و له رێگای په‌ره‌سه‌ندنی خۆی له شێوازێكی دوور له‌چوارچێوه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ـ سیاسی ده‌ركه‌وتوون. ره‌وتی چوونه سه‌ری ئاگایی ئیسلامی ناوگه‌لێكی جۆراوجۆری وه‌ك بووژانه‌وه،نوێبوونه‌وه پاكدینی،بناژۆخوازی خه‌باتخواز،باوه‌رَ به ده‌ركه‌وتنی رزگاریده‌رێك له هه‌ر هه‌زارسالی ( مهد‌ویت )ی به‌خۆوه گرتووه.ئه‌م ده‌سته‌واژانه له سه‌ریه‌ك بۆ پیاهه‌ڵگووتنی چڕوپڕی دیارده‌ی ئیسلامی به‌كه‌ڵكن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌مه جۆرێك دابه‌زین وشاراوه‌یی به ئیسلامه‌وه ده‌لكێنێ كه له گه‌ڵ راستی‌یه‌كاندا رێك ناكه‌ون (وـ ده‌كه‌ون ) شیاوترین ده‌سته‌واژه هه‌ر ئه‌و( بنه‌ما ئیسلامیه‌یه ) چوونكه به واتای گه‌ڕان به دوای بنه‌مابنه‌ڕه‌تیه‌كانی ئیمان و بنچینه ره‌واكانی ده‌سه‌ڵاته. بزاڤێكی ئه‌وتۆ زۆرتر جه‌خت له سه‌ر ره‌هه‌ندی سیاسی بزاڤی ئیسلامی ده‌كا تاوه‌كوو لایه‌نه مه‌زهه‌بی‌یه‌كانی.ئه‌و كه‌س و گرووپانه كه بۆ به‌ره‌و پێشڤه‌چوونی ئامانجه‌كانیان له‌و بزاڤانه‌دا چالاكن به خۆیان ده‌ڵێن” الاسلامیه ” یان بناژۆخواز .
نوێ بوونه‌وه‌ی دروشمه‌كان و باوه‌ڕی ئیسلامی له ده‌ورانی هاوچه‌رخدا،دیارده‌یه‌كی چڕوپڕه‌كه به نۆره‌ی خۆی نێوئاخنێكی ئایینی، سیاسی،كۆمه‌ڵایه‌تی‌وئابووری هه‌یه.شێوازی تێگه‌یشتنی رۆژئاوا له بزاڤی بناژۆخوازی له ژێرناوی(فاناشیزم ) یان به‌دوادا چوون وبه‌كارهێنانه‌وه‌ی له راڤه‌یه‌كی دادگه‌رانه‌ی بێ لایه‌نانه‌دا،بوونی نیه.ئێستا دوای شیكردنه‌وه‌یه‌كی كورتی بناژۆخوازی ئیسلامی و پێناسه‌كه‌ی،تیشك ده‌خه‌ینه سه‌ر بۆچوونی چه‌ند بیرمه‌ندێكی رۆژئاوایی.بیردۆزانی رۆژئاوایی یه‌ك له‌وان” ماركس” و” ماكس وبر” و “دوركیم” و” برگر” له‌و پێداگره رادیكاڵانه‌ن كه له‌و بڕوایه‌دان بێ به‌شی كۆمه‌ڵایه‌تی‌وئابووری ده‌بێته هۆی زیادبوونی ده‌روه‌ستی مه‌زهه‌بی.
قۆناغی ئێستای سه‌رهه‌ڵدان و نۆێبوونه‌ی شارستانیه‌تی ئیسلامی ده‌كرێ به هێمای دووری ساته‌وه‌خته قه‌یراناوییه‌كانی بزاڤی ژیانه‌وه‌و نوێبوونه‌وه كه بۆسه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه،به گونجاوبزانین . ئه‌م مێتۆده دیالكتیكی‌یه‌كه میراتی “ئیبن خه‌لدوونه” به‌ته‌نیا له راستی‌یه‌كانی مێژووه‌وه سه‌رچاوه ناگرێ،به‌ڵكوو بزاڤه ئیسلامخوازه‌كانی ئه‌ورۆكه‌ش به‌هه‌مان شێواز ده‌ڕواننه خۆیان وجیهانی ده‌ورووبه‌ریان.له راستیدا بناژۆخوازه ئیسلامی‌یه‌كانی هاوچه‌رخ خویان به جێگر‌و شوێنكه‌وتوانی راسته‌قینه‌ی رێبه‌ران وبزاڤه سه‌رهه‌ڵدا‌و و ژیانه‌وه خوازانه‌كه‌ی رابردوو ده‌زانن.
ناساندنی چه‌ند بزاڤی بناژۆخوازی ئیسلامی
1.بزووتنه‌وه‌ی عه‌باسیه‌كان : تاقمی ( موعته‌زیله ) عه‌باسیه‌كان كه هه‌وێنی ئاوه‌زمه‌ندییان پێكهێنا‌و داوكاری هێژمونی ئاوه‌ز به‌سه‌رسرووشی قورئانی بوون وببوون به بناژۆخوازێكی ئیسلامی سوننی.مه‌كته‌بی فیقهی حه‌نبه‌لی،بنه‌مای بناژۆخوازی وه‌هابی ـ به ئیدئۆلۆژی فه‌رمی شاكانی عه‌ره‌بستانی سه‌عوودی ناوزه‌د ده‌كرێ.
2.ئیخوان ئه‌لموسلمین : دامه‌زرێنه‌ری ئه‌م بزاڤه كه‌سێكه به‌ناوی “حه‌سه‌ن به‌نا” له وڵاتی میسر،كه ده‌توانین به یه‌كێك له قوتابیانی سه‌ده بیسته‌می ئیمام غه‌زاڵیی بزانین .
3.وه‌هابییه‌كان : یه‌كێك له بزاڤه ژیانه‌وه خوازه‌كانی كۆتایی سه‌رده‌می عوسمانی‌یه.دوور بوون له ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی وپته‌و بوونی بیری خێڵه‌كی له ژیر رێبه‌رایه‌تی كاریزماتیكی مه‌زهه‌بی هوَكارێكی یارمه‌تیده‌ر بوو بۆ سه‌ركه‌وتنی ئه‌م بزاڤه. رێبه‌ری ئه‌م بزاڤه “محمدبن عبدالوهاب”ه كه ده‌یویست له رێگای په‌یره‌وی بێ ئه‌ملاوئه‌ولا له قورئان و نه‌ریتی ئیسلام له داهێنان و به‌لارێدا بردن بپارێزێ .
4.بزاڤی چاكسازی ئیسلامی (سه‌له‌فیه ) : رێبه‌ری ئه‌م بزاڤه “سیدجماالدین اسدێ‌بادی”ه له ساڵ (1838-1897 )بوو كه بۆ یه‌كریزی سه‌رانسه‌ری ئیسلامی وبه‌ربه‌ره‌كانێ له گه‌ڵ ئیمپریالیزم له رێگای گه‌ڕانه‌وه بۆ ئیسلامێك كه خاوه‌نی تایبه‌تمه‌ندێكی نوێ بێت پڕووپاگه‌نده‌ی ده‌كرد.
كه‌سایه‌تی و تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی كه‌سێكی بناژۆخواز .
1.بناژۆخواز پێش هه‌موو شتێك مرۆڤێكی له‌راده‌به‌ده‌ر بێزاره . بێزاریه‌كه‌ی ئاكامی راسته‌وخۆی ئه‌وناوچه قه‌یراناوییه‌ی عه‌ره‌بی‌ـ ئیسلامیه.كه ئه‌مه ده‌بێته هۆی وه‌لانانی ناسریزم ـ كاپیتالیزمی لیبڕاڵ ـ سوسیالیزم و سه‌رته‌ڵه( نخبگان ) ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی عه‌ره‌ب.ئه‌م بێزاریه ده‌مارگرژییه ئه‌بێته هۆی ته‌ریك بوونه‌وه‌ی تاك له كوَمه‌ڵگا و ته‌نانه‌ت به ئه‌ندام بوونی له رێكخراوێكی بناژۆخوازدا .
2. دوگماتیزم : له‌م قۆناغه‌دا تاكی بناژۆخواز بۆی ده‌رده‌كه‌وێ كه به‌ته‌نیا هزر ورێبازی ئه‌و دروست و به‌رهه‌قه‌وله ئاكامیشدابه تووندی نیسبه‌ت به‌و رێكخراوه بناژۆخوازه هه‌ست به وه‌فاداری ده‌كا.
3. بێ بایه‌خی ـ سه‌روه‌ریی : هه‌ستی بێ بایه‌خی له نێوان بناژۆخوازه‌كان دا ئاكامی راسته‌وخۆی بێزاری و بێ هێزی‌یه له دۆزینه‌وه‌ی پێگه‌یه‌ك له كۆمه‌ڵگادا. ئه‌م هه‌ست به بێ‌بایه‌خ بوونه له‌گه‌ڵ داگه‌ڕان و په‌یوه‌ست بوون به باوه‌ڕی ئیسلامی ده‌گۆڕێ بۆ جۆرێك هه‌ستی سه‌روه‌ریخوازی.
4.ئه‌كتیڤ بوون ـ شه‌ڕخوازی : بناژۆخوازه‌كان زۆرجار له ئاست بێ‌به‌شی‌یه‌كانیان له كۆمه‌ڵگاداوبه هۆی باوه‌ڕیان به‌م مه‌سه‌له كه ناده‌روه‌سته‌كان سه‌رلێشێواون،كردارێكی شه‌ڕئه‌نگێزانه‌یان له گه‌ڵ كافران و موسڵمانه نائه‌كتیڤه‌كان داهه‌یه.بناژۆخوازه ئیسلامیه‌كان بۆ سه‌پاندنی بیروباوه‌ڕی‌خۆیان به سه‌ركوَمه‌ڵگادا له شێوازه شه‌ڕ ئه‌نگێزه جۆراوجۆره‌كان كه‌ڵك وه‌رده‌گرن.
5.ده‌سه‌ڵاتخوازی : بناژۆخوازه‌كان گه‌لێك له تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی كه‌سایه‌تیی ده‌سه‌ڵاتخوازیان هه‌یه.ئه‌م ده‌سه‌ڵاتخوازیه راسته‌وخۆ له تایبه‌تمه‌ندی ره‌ها بوونی بارهێنانیان و هه‌روه‌ها مه‌حكووم كردنی به‌رده‌وامیان له پێكهێنانی گۆڕانكارییه‌كی رادیكاڵ له كۆمه‌ڵگاهه‌روه‌ها بیركردنه‌وه له ده‌سه‌ڵات وداگه‌ڕان له سه‌ركه‌وتنی سیاسی وكۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ .
6.تاكی بناژۆخواز به‌ته‌نیا له خواوپێغه‌مبه‌ر و رێبه‌ری زانا‌و كاریزماتیكی بزاڤـ له رێگایی وپه‌یره‌ویكردنێكی ره‌هاوه ده‌بێ كرداریان سه‌خت وتووند له گه‌ڵ نۆرمه‌كانی گرووپ، كه له لایه‌ن رێبه‌ره‌وه دیاریده‌كرێ بگونجێنن .
7.خوێنده‌واری : له كۆتایی‌دا ده‌بێ بگوترێ كه بناژۆخوازه‌كان یان خویندواریه‌كی ئه‌وتۆیان نیه یان ئه‌گه‌ریش هه‌یان بێ زیاتر له رشته ته‌كنیكییه‌كاندا،خوێندوویانه .
ژێده‌ر:
گۆڤاری ئاشتی ژماره {jcomments off}2