"an independent online kurdish website

“تالیس”ده‌نووسێ‌: فره‌یی‌ په‌یڤ ناتوانێ‌ هۆكارێك بێ‌ بۆ ئاوه‌زمه‌ندبوونی‌ باوه‌ڕمان.celal.k

فره‌ نووسین هێًمای‌ لێهاتوویی‌ نیه‌ به‌ڵكوو چیه‌تی‌ نووسراوه‌و ئه‌وه‌یی‌ كه‌ تا چ ئاستێك به‌كه‌ڵكی‌ خه‌ڵك دێ‌ جێگای‌ گرینگییه‌.هونه‌ری‌ نووسین له‌زۆر بواره‌وه‌ هاوشێوه‌ی‌ هونه‌ری‌ وێنه‌كێشانه‌ هونه‌ری‌ وێنه‌كێشان كاتێ‌ به‌نرخه‌ كه‌ وێنه‌كێش به‌تێڕوانینێكی‌ فه‌لسه‌فی‌‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌رهه‌مێك بخوڵقێنێ‌.
تابڵۆیه‌ك ده‌بێ‌ چ تایبه‌تمه‌ندگه‌لێكی‌ هه‌بێ‌؟
سه‌ره‌تا بابه‌ت شیاوی‌ گرینگییه‌.وێنه‌كێش ده‌بێ‌ بابه‌تێك ده‌ستنیشان بكا‌و ئه‌وه‌ له‌سه‌ر تابڵۆكه‌ بنه‌خشێنێ‌.
پاشان داڕشتنی‌ گرینگه‌ وێنه‌كێش ده‌بێ‌ ئه‌وه‌نده‌ شاره‌زایی‌ هه‌بێ‌ كه‌ ئالییه‌كان ـ زه‌قبوون‌و رۆچوونه‌كان ـ بارستاییه‌ جوان‌وناشیرینه‌كان‌و گه‌لێك له‌ پشتگره‌كانی‌ دیكه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ وه‌ها زیندوو دابڕێژێ‌ هه‌تا گه‌ڵاڵه‌ی‌ ئاماژه‌ پێكراو خاو نه‌بێ‌.كاتێ‌ كه‌ داڕشتنه‌كه‌ به‌لێهاتوویی‌‌و وردبینییه‌وه‌ ته‌واو بوو ده‌بێ‌ ره‌نگ بكرێ‌.له‌ ره‌نگكردنیشدا هه‌ڵبژاردنی‌ ره‌نگ‌و شێوه‌ی‌ به‌كارهێنانیان گرینگه‌ نووسه‌ریش وێنه‌كێشێكه‌ كه‌ سه‌ره‌تا ده‌بێ‌ بابه‌ته‌كه‌ ده‌ستنیشان بكا‌و پاشان ده‌ست به‌داڕشتنی‌ بكا له‌ نیگاركێشی‌دا ده‌بێ‌ لێهاتوویی‌ ته‌واو به‌كار بیرێ‌‌و هه‌روه‌ها ئاگاشی‌ له‌ گرینگی‌ ئه‌و بابه‌ته‌ هه‌بێ‌ كه‌ داڕشتنی‌ بابه‌تێك له‌داستان بریتییه‌ له‌چوارچێوه‌ی‌ داستان چوونكه‌ هه‌موو قورسایی پێكهاته‌ی‌ داستانێك له‌سه‌ر هه‌مان ئه‌و چوارچێوه‌ داده‌نرێ‌.ئه‌گه‌ر چوارچێوه‌ی‌ داستانه‌كه‌ لاواز ‌و تێكه‌ڵ‌و پێكه‌ڵ داڕێژرابێ‌ پێكهاته‌كه‌ له‌ق‌و لاواز ده‌بێ‌.پاشان ده‌گه‌ینه‌ ره‌نگكردن‌و بریقه‌داركردنی‌! لێره‌دا نووسه‌ر ده‌بێ‌ له‌ لێهاتووییه‌كانی‌ خۆی‌ كه‌ڵكوه‌ربگرێ‌‌و بۆ هه‌رچی‌ پاراوتربوونی‌ ره‌سته‌كان تێ بكۆشێ‌ تاوه‌كوو ده‌قێكی‌ ساكار و شیاوی‌ فامكردن پێشكه‌ش بكا. كاری‌ نووسه‌ر هه‌م دژواره‌‌و هه‌میش پڕ له‌ ئاسته‌نگ‌و به‌رپرسیارییه‌‌و ده‌بێ‌ به‌ وردبینییه‌وه‌ شوێنی‌ ئه‌و كاره‌ گرینگه‌ بكه‌وین. نه‌كاو هه‌ڵه‌یه‌كی‌ تێ‌ بكه‌وێ‌. فێڵبازی‌ ـ مه‌راییكه‌رـ دووڕوویی‌‌و ساخته‌چییه‌تی‌ له‌هه‌ر به‌رهه‌مێك دا ده‌بێته‌ هۆی‌ لاوازی‌‌و كه‌م به‌هایی‌ به‌رهه‌م‌و ئابڕوو چوونی‌ خودی‌ نووسه‌ر. پێویستی‌ ئێمه‌‌و نیاز به‌بڕشتی‌ ئێمه‌ كاتێ‌ له‌نێو ئاخنی‌ داستانێكدا به‌دی‌ دێت كه‌ له‌و داستانه‌دا”بیركردنه‌وه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای‌ به‌هاكان‌و رێوشوێنی‌ بنه‌مایی‌‌و لۆژیكی‌ دارێژرابێ‌.”
وه‌ها به‌رهه‌مێك به‌ بایه‌خده‌بێ‌. نووسه‌ر دوو ئه‌ركی‌ گرینگی‌ له‌سه‌ر شانه‌ كه‌ یه‌كیان ئه‌ركی‌ موراڵییه‌‌و ئه‌وی‌ دیكه‌یان ئه‌ركی‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌‌و نابێ‌ له‌م دوو ئه‌ركه‌ بترازێین. چوونكه‌ بیروهزری‌ نووسه‌ر تێكه‌ڵ به‌ ده‌قی‌ داستانه‌كه‌ ده‌بێ‌ هه‌ر بۆیه‌ هه‌ر نووسراوه‌یه‌ك نوێنه‌ری‌ شێوازی‌ بیركردنه‌وه‌ی‌ نووسه‌ره‌‌و خه‌ڵك له‌ڕووی‌ به‌رهه‌مه‌كه‌وه‌ نووسه‌ره‌كه‌ ده‌ناسن كه‌ وابوو نابێ‌ له‌خوڵقاندنی‌ به‌رهه‌مێكدا ناوردبینی‌‌و خه‌مساردی‌ بنوێنیین. راستی‌‌و درووستی‌ هه‌ڵگر‌و ناوئاخنی‌ داستانێك ده‌بێ‌ له‌ پێوه‌ندییه‌كانی‌ نووسه‌ر‌و كۆمه‌ڵگاكه‌یدا بدۆزینه‌وه‌‌و ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ئاخۆ نووسه‌ر له‌كاتی‌ خوڵقاندنی‌ به‌رهه‌مه‌كه‌یدا ره‌چاوكردنی‌ ویستی‌ كۆمه‌ڵگاكه‌ی‌ به‌ ئه‌ركی‌ خۆی‌ ده‌زانێ‌؟
وه‌رزێڕ و جووتیار له‌كاتی‌ چاندن‌و یان كۆكردنه‌وه‌ی‌ به‌رهه‌مه‌كه‌دا بیر له‌چی‌ ده‌كه‌نه‌وه‌؟ له‌ سه‌داسه‌د پێش له‌ پاره‌‌و باره‌ ماددییه‌كه‌ی‌ بیر له‌ پێداویستییه‌ خۆراكییه‌كانی‌ خه‌ڵك‌و ئه‌وه‌ی‌ كه‌ چۆن‌و له‌ چ رێگایه‌كه‌وه‌ ده‌توانن ئه‌و پێداویستیانه‌ی‌ خه‌ڵك دابین بكه‌ن ده‌كه‌نه‌وه‌؟ كاری‌ نووسه‌ر به‌جۆرێكی‌ دیكه‌یه‌ ناوبراو خۆراكی‌ رۆحی‌ خه‌ڵكی‌ له‌ ئه‌ستۆدایه‌. راستی‌ به‌رهه‌مێكی‌ باش ده‌بێ‌ خاوه‌نی‌ چ تایبه‌تمه‌ندییه‌ك بێ‌؟
1ـ روانین‌و خوێندنه‌وه‌ی‌ ورد‌و به‌جێ‌ بۆ هۆكار‌و دیارده‌گه‌لی‌ سرووشتی‌‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ده‌ورووبه‌ر.
2ـ هه‌ست‌و له‌هه‌مان كاتیشدا باسكردنی‌ هۆكار‌و دانان‌و سه‌رهه‌ڵدانی‌ ئه‌م دیاردانه‌.
3ـ پێكهێنانی‌ پێوه‌ندییه‌كی‌ گونجاو و به‌ ته‌واوی‌ بنه‌مایی‌ نێوان تاكه‌كانی‌ نووسراو‌و ئه‌وه‌یكه‌ له‌ چ كۆمه‌ڵگایه‌ك به‌ چ تایبه‌تمه‌ندیگه‌لێك ژیان ده‌كه‌ن‌و به‌گشتی‌ تاوتوێكردنی‌ بارودۆخی‌ ژیانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تییان. نووسه‌رانێكه‌ وه‌ك : “باڵزاك”،”هۆگۆ”،”چخۆف”‌و”دیكێنز”له‌ پێكهێنانی‌ ئه‌مجۆره‌ پێوه‌ندییانه‌ به‌ راده‌یه‌ك شاره‌زاییان نواندوه‌ كه‌ كاتێ‌ به‌رهه‌مه‌كانیان ده‌خوێنینه‌وه‌ په‌ی‌ به‌ پێوه‌ندییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی‌ ئه‌‌و سه‌رده‌مه‌ ده‌به‌ین.
4ـ باسكردنی‌ ته‌واوی‌ ئه‌و تێبیینیانه‌ی‌ ئاماژه‌یان پێكرا ئه‌گه‌ر به‌زمانێكی‌ یه‌كگرتوو‌و درووست چ له‌بواری‌ ره‌سته‌سازی‌‌و چ له‌بواری‌ كه‌ڵكوه‌رگرتن له‌ وشه‌گه‌لی‌ ره‌وان‌ونوێ‌‌و چ له‌ روانگه‌ی‌ نیشانه‌دانانه‌وه‌ به‌كاربێ‌. نووسه‌ر ده‌توانێ‌ تا راده‌یه‌كی‌ زۆر سه‌ركه‌وتووبێ‌.”هونه‌ری‌ نووسین”یانێ‌ ئه‌وه‌ هه‌ڵبه‌ته‌ به‌زیادكردنی‌ چه‌ند خاڵێكی‌ زانستی‌ دیكه‌ كه‌ له‌توانای‌ ئه‌م بابه‌ته‌ كورته‌دا نیه‌.
تێبینی‌: ئه‌م بابه‌ته‌ پێشتر له‌گۆڤاری‌ لاوان ئۆرگانی‌ كومیته‌ی‌ یه‌كیه‌تی‌ لاوانی‌ دیموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران چاپ‌و بڵاو بۆته‌وه‌.

ژێده‌ر:
“شش مقاله‌ هنرواجتماع‌ومسائل كودكان با انچمام یك قصه‌ نویسنده‌: داریوش عبادالهی

{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی