نووسه‌ری ئه‌م بابه‌ته وه‌ک پێشمه‌رگه‌یه‌کی ئه‌وکاتی حێزبی دێمۆکرات له درێژه‌ی ئه‌رکی پێ سپێردراو و تێکۆشانی ڕۆژانه چه‌ند جار له هاتووچۆو تێپه‌ڕین به ناوچه‌ی سه‌رده‌شت دا
به‌ره‌و سنوور و پێجه‌وانه‌که‌ی ( قووڵاوی خاکی کوردستان) له په‌نای گوندی (دۆڵه توو) شاهێدی هه‌بوونی زیندانێک به نێوی زیندانی “دۆله توو” بووم .
له‌م گرتووخانه‌یه‌دا له پاسداری پایه‌به‌رزی کۆماری ئێسلامی به دیل گیراوی شه‌ڕ را بگره تا چه‌کداری فریو خواردوو یان بێ باوه‌ر به که‌رامه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ناسراو به جاش و ره‌نگه تاوانباری ناسیاسی تا کوڕی پێشه‌وای یه‌که‌م ڕێبه‌ری حێزبی دێمۆکرات زیندانی کرابوون .
جیا له ( کاک عه‌لی قازی ) زیندانی کرانی ئه‌وانیتر ئاسایی ده‌هاته به‌ر چاو . به‌ڵام زیندانی کرانی کوڕی پێشه‌وا به تایبه‌ت بۆ که‌سێک له خوارووی وڵاته‌وه تێکه‌ڵی شۆڕش ببوو‌و زانیاری تێر‌و ته‌سه‌لی له بابه‌ت ڕابردوو و جۆری ههسوکهوتی نێوبراو له به‌رده‌ست دا نه‌بوو، ورووژێنه‌ری پرسیارگه‌لێک بوو . هه‌ر چه‌ند تین و گوڕی شۆڕشگێرانه‌ی سه‌رده‌می لاوه‌تی و ئه‌وینی پڕ له بێ ئۆقره‌یی بۆ هه‌رچی به په‌له پێوانی ههورازو لێژی سه‌رڕێگا به‌ره‌و ئامانج ده‌ره‌تانی وردتر پشکنینی قووڵایی هه‌موو مه‌سه‌له یێکی ئه‌وتۆی له‌و ده‌ورانه دا نه‌ده‌دا، به‌ڵام دیسان حه‌زێکی تایبه‌ت بۆ بیستنی ڕوانگه ی ڕاسته‌و خۆی کوڕی یه‌که‌م سه‌رکۆماری کوردستان له زمانی خۆیه‌وه جێگیر ببوو. تێپه‌ڕینی زه‌مان هه‌م ڕووداویتری خسته سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی ژیانی کوڕی ڕه‌ش و هه‌م گه‌شه‌ی زیاتری ئه‌زموونی نووسه‌ر بۆ به دواداچوونێکی زیاتری ژیانی تاقه کوڕی پێشه‌وای خۆشه‌ویستی کۆردان خسته ڕۆژه‌و.
بۆ خوێندنەوەی سەرجەم بابەتەکە ئێرە کلیک بکەن PDF
{jcomments off}